هاوڵاتى بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و لە ئەنجامی دابەزینی بەرچاوی بەهای نەوت، حکومەتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە، ئەوەش بەراورد بە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019. کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندوە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 409 ملیۆن و 96 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە و داهاتەکەی 15 ملیار و391 ملیۆن دۆلار بووە. ئەوەش هاتوە، بەڵام ساڵی 2019 لە چوار مانگی سەرەتای ساڵەکەدا 423 ملیۆن و 284 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە و داهاتەکەی 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار بووە. بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوڵاتى دواى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى پرسى موچه‌و شایسته داراییه‌کانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، بڕیاره مه‌سرور بارزانى کۆببنه‌وه بۆ بریاردانى کۆتایى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى که به‌غداد بۆ رێکه‌وتن دیارى کرده‌وه. ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم به پێگه‌ى (العراق الیوم)ى راگه‌یاندووه که به‌غداد داواى له هه‌رێم کردبوو به راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وته‌که‌ى و له‌گه‌ڵ داهاتى 50%ى ده‌روازه سنورییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ناردنى بڕى 600 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئاراسته‌کان به‌و شێوه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت به پێدانى نه‌وته‌که‌ى و راده‌ستکردنى له 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان به‌مه‌رجێک حکومه‌تى ناوه‌ندى بڕى پاره‌که‌ى بۆ 650 ملیار دینار زیاد بکات له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بکه‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌تى عێراق. ئاشکراشیکردوه که ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بدات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ مانگى داهاتوو کارى پێده‌کرێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌وپێى حکومه‌تى عێراق له قه‌یرانى دارایدایه یه‌کێکى دیکه له سیناریۆکان ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى عێراق مانگانه 200 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بکات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان و هه‌رێم رۆژانه 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ى راسته‌وخۆ بفرۆشێت و موچه‌و پێداویستییه‌کانى دابین بکات. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که رێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى 2020 ده‌بێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دوو رێنمایى دارایى تایبه‌ت به خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى پله وه‌زیفییه‌کان ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رێنمایى دارایى ژماره 12 و 13 تایبه‌ت به خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ئیمزاکرا. وه‌زاره‌ته‌که ئه‌مڕۆ به ئیمزاى وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌ردو رێنماییه داراییه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کردون و تێیاندا ورده‌کارى تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ى وه‌زیفى و خانه‌نشینى له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى رونکردوه‌ته‌وه. له رێنمایى دارایى ژماره (12) ورده‌کارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ژماره (4)ـى ساڵى (2020) له بوارى "حزمه‌ت و پله‌ى وه‌زیفی" رونکردوه‌ته‌وه. به‌پێى رێنماییه‌که، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم پێداچونه‌وه به پله و ناونیشانى وه‌زیفى سه‌رجه‌م موچه‌خۆراندا بکه‌ن. له خاڵێکى دیکه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه پله‌ى وه‌زیفى و ناونیشان له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر یه‌کده‌خرێت و ده‌بێت به حوکمى یاساى خزمه‌ت و میلاکى ژماره (25)ى ساڵى (1960) بێت. هه‌روه‌ها هاتوه: هه‌ر پله‌یه‌کى وه‌زیفى و ناونیشانێک که درابێته فه‌رمانبه‌ر که هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاساى خزمه‌ت و میلاکى ساڵى (1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هاوکات له‌رێنمایى ژماره 13ى وه‌زاره‌تى دارایى تایبه‌ته به پرسى خانه‌نشینى و تێیدا هاتووه: هه‌موو ئه‌و پله و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ى هه‌ن خانه‌نشین بونیان یه‌کده‌خرێت به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌کانى خانه‌نشین بونى فه‌رمانبه‌ران له پله گشتییه‌کانى وه‌زیفه له‌سه‌ر میلاکى شارستانى و سه‌ربازى و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی بزووتنه‌وه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر پشتیوانى حکومه‌ت نه‌بن، ناتوانێت ئه‌رکى خۆى راپه‌ڕێنێت". ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاند"ئێمه پشتیوانى له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى یاساى چاکسازى جێبه‌جێ بکات و له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه گفتوگۆمان کرد". ده‌رباز محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌هێز بێت، تاکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستى ناوخۆیى یه‌کبخرێت تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن". هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه پشتیوانى حکومه‌ته‌که‌مان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پشتیوانى حکومه‌ت نه‌بین ناتوانێت ئه‌رکى خۆى راپه‌ڕێنێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "پێویسته ئه‌و دابڕانه‌ى له نێوان یه‌کێتى و پارتى له ناو حکومه‌ت درووست بووه، چاکبکرێته‌وه و هه‌وڵى ئه‌وه له ئارادایه کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى و سێ قۆڵى بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".
هاوڵاتى به‌رپرسى لیژنه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: که‌مپى مه‌خمور که ئاواره‌کانى باکورى کوردستان له خۆده‌گرێت، "بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و سیاسى به‌کارده‌هێندرێت". که‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور که ئاواره‌کانى باکورى کوردستانى تێدا نیشته‌جێن، له‌دواى شه‌ڕى داعش که‌وتۆته ژێر ده‌ستى حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام له‌دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردو دیپلۆماتکارێکى تورک له چێشتخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر کوژرا، له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێگه به هاتوچۆى دانیشتوانى که‌مپه‌که بۆ ناو هه‌ولێر نادرێت. که‌مپه‌که، ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیاوه بۆردومان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به بیانووى بونى گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه. دیندار زێباری، به‌رپرسى لیژنه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ماڵپه‌ڕى ره‌سمى پارتى راگه‌یاند:"که‌مپى مه‌خمور زیاتر له 11 هه‌زار دانیشتووى هه‌یه، له ساڵى 2003 به‌دواوه ئه‌م که‌مپه زیاتر چاوى نێوده‌وڵه‌تیى له‌سه‌ره، چونکه وه‌ک که‌مپێکى نیمچه سه‌ربازى بۆ ڕاهێنانى سه‌ربازى و هاتوچۆى ڕێکخستنى حزبێک په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و زیاتر له سیمایه‌کى مه‌ده‌نی، سیمایه‌کى سه‌ربازیى به خۆیه‌وه بینیوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌داخه‌وه حزبێک له‌ناو که‌مپى مه‌خمور به کارى نیمچه‌سه‌ربازى و هه‌واڵگری، ژیانى ئاسایى له خه‌ڵکى سڤیلى که‌مپه‌که تێک داوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه". زێبارى پێشیواییه زۆر هه‌وڵیان داوه ئه‌م که‌مپه پارێزراو بێت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی، هاوکاریى که‌مپه‌که بکه‌ن و نه‌هێڵدرێت چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیى تێدا بێت " ناکرێت چالاکیى سه‌ربازى بهێنرێته ناو ئه‌م که‌مپانه‌وه، ئه‌مه دواجار گرفت بۆ هه‌رێمى کوردستانیش دروست ده‌کات". به‌پێى قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان "دواى شه‌ڕى داعش، ئه‌و که‌مپه سروشتێکى سه‌ربازیى به‌سه‌ردا دراوه، حکومه‌ت له ئیداره‌ى که‌مپه‌که‌دا به‌رپرسیار نییه، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم نییه، ته‌نانه‌ت حکومه‌تى موسڵیش که له دواى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017ه‌وه که‌مپه‌که که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازیى عێراقى نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵى دۆخه‌که بکات''. زێبارى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داوایان له ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تى نه‌ینه‌وا کردووه، ئیداره‌ى که‌مپه‌که بکه‌ن "تا نه‌بێته که‌مپێکى سه‌ربازى و به‌هانه نه‌داته وڵاتانى دراوسێ بۆ هێرشکردن."
هاوڵاتى عارف قوربانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له‌نوسینێکدا باسى سێ حاڵه‌ت ده‌کات که به‌شى مووچه‌ى دوو ساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ده‌شڵێت:" پۆڵ بریمه‌ر سێ ملیار دۆلارى بۆ هه‌رێم نارد و پارتى و یه‌کێتى به‌شیانکرد". عارف قوربانى له‌نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵیت "هه‌موو له‌بیرمانه دواى که‌وتنى سه‌دام، پۆڵ بریمه‌ر به چه‌ند هه‌لیکۆپته‌رێک سێ ملیار دۆلارى له پاره‌ى عێراق هێنا و دایه کوردستان. ئه‌مانیش نه‌خستیانه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ته‌وه و نه دایانه خه‌ڵکى کوردستان، به دوو رێژه‌ى جیاواز به‌شیان کرد بۆ پارتى و یه‌کێتى و هه‌ردوولایان پاره‌که‌یان برده ده‌ره‌وه‌ى کوردستان". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "له کۆتایى ساڵى 2011 ئه‌و کاته‌ى پاره له به‌غداوه زۆر ده‌هات و له پێویستیى هه‌رێم زیاتر بوو، بڕى چوار ملیار دۆلار پاره‌ى شیرینیى نه‌وتى کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڵه‌که بووبوو، له ترۆپکى هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه که‌وتنه که‌ینوبه‌ینى چۆنیه‌تیى خۆش و به‌شکردنى ئه‌و پاره‌یه و ئه‌وه‌شیان له‌نێوان خۆیان به‌شکرد و بووه سه‌رمایه‌ى پارتى و یه‌کێتى له بانکه‌کانى ده‌ره‌وه". ده‌قى نوسینه‌که‌ى عارف قوربانی: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵه‌کانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى خه‌ریکه ده‌گاته بنبه‌ست و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌قه‌تى پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆره‌کانى نایه‌ت. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌شى که ده‌یویست له رێگه‌ى به‌غداوه به‌شێک له داهاتى پێ ده‌سته‌به‌ر بکات، بێ‌ئاکام ده‌بن. چونکه ستراتیژى به‌غدا ئه‌وه نییه پشتیوانى له کوردستانێکى به‌هێز بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌دواى ئه‌و رێگایانه‌وه‌یه که زیاتر چۆک به کوردستان دابدات. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له داهاتووى کوردستان نه‌ڕوانێت، له ئێستادا قه‌یرانى دارایى به‌رۆکى خۆیشى گرتووه، ئه‌وه‌ى مانگانه ده‌ستیده‌که‌وێت نیوه‌ى ئه‌وه نییه که بۆ خه‌رجییه‌کانى پێویستییه‌تی، بۆیه هیچ لۆژیکێک ئه‌وه ناسه‌لمێنێت که به‌غدا له دۆخێکى دارایى وه‌ک ئێستایدا بچێته ژێر بارى پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌گه‌رچى ئه‌و سازشانه‌ى ئێستا هه‌رێم کردوونى زۆر له‌وه زیاترن که پێش کۆرۆنا به‌غدا داوایده‌کرد، به‌ڵام بۆ به‌غداش ئێستا هه‌لومه‌رجێکى دیکه‌یه. له باشترین دۆخدا به‌غدا کاتێک ئه‌وه ده‌کات که نرخى نه‌وت زۆر به‌رز بووبێته‌وه، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتیش به‌رز ببێته‌وه ئه‌و کات کوردستان به‌و ئه‌ندازه‌یه پێویستى به به‌غدا نابێت. که‌واته بۆ هه‌ردوولا دۆخه‌که به نرخى نه‌وته‌وه په‌یوه‌سته. تاوه‌کو زیاتر داببه‌زێت، هه‌ردوولا ده‌باته دۆخێکى مه‌ترسیدارتره‌وه. هه‌ر کات نرخى نه‌وتیش به‌رز ببێته‌وه، ده‌بێته ئاسۆى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌که. بۆیه ده‌کرێت وه‌ک قۆناخێکى کاتى ته‌ماشاى قه‌یرانه‌که بکرێت. به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته و متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌یه، ده‌توانێت به به‌ده‌ستهێنانى قه‌رز له بانکه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌م قۆناخه تێبپه‌ڕێنێت. به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى ناگاته ئه‌و که‌ناڵه داراییانه‌ى جیهان تاوه‌کو قه‌رزیان لێبکات. به‌غداش وه‌ک ئه‌زموونى پێشووتر ئاماده نییه له‌و قه‌رزه ده‌ره‌کییانه به‌شى هه‌رێمى کوردستان بدات. که‌واته چاره‌سه‌ر چییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌شێک پاره‌ى بکه‌وێته ده‌ست تاوه‌کو له‌وه دڵنیا بێت وه‌ک ده‌ستمایه‌یه‌ک له به‌رده‌ستیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ و هه‌وڵه‌کانى چاکسازى به‌سه‌ر قه‌یرانه‌که‌دا زاڵ ده‌بێت؟ پارتى و یه‌کێتى وه‌ک دوو هاوبه‌ش له پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنى له 28 ساڵى رابردوودا وه‌ک حیزب و به‌شێک له کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان له ترۆپکى ئه‌م دوو حیزبه له رێگه و که‌ناڵى جۆراوجۆره‌وه زۆر له حکومه‌ت سوودمه‌ند بوونه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ژیانى شاخیشدا خاوه‌نى گومرگ و رێکارى تایبه‌ت به خۆیان بوون له وه‌رگرتنى سه‌رانه، کاتێک حکومه‌تى هه‌رێمیش پێک‌هات، له‌پاڵ کاره‌کانى حکومه‌تدا تاوه‌کو ئێستاش به‌شێک له‌و داهاتانه هه‌ر ده‌چنه خه‌زێنه‌ى حیزبه‌وه. به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه به ملیۆنان مه‌تر زه‌وى له شوێنه گرنگ و ستراتیژییه‌کانى ناو شاره‌کان له‌سه‌ر کۆمپانیاکانیان تاپۆ کراون و دواتر فرۆشراون و پاره‌که‌یان بۆ حیزبه‌کان چووه. له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان و تا ده‌گاته شیرینیى نه‌وت و پشکیان له کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، هه‌روه‌ها له بردنى نه‌وت به قاچاخ و زۆر شتى دیکه، ئه‌م دوو حیزبه و هه‌ندێک له بڕیاربه‌ده‌سته‌کانیان سه‌روه‌ت و سامانێکى زۆریان له سایه‌ى ئه‌م حکومه‌ته پێکه‌وه ناوه. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى تا داهاتى حکومه‌ت زۆر بوو پشکى دیاریکراویان له داهاتى گشتیى حکومه‌تیش بردووه و له پشکى فرۆشى نه‌وتیش هه‌ردوولا به رێژه‌ى جیاجیا مانگانه پاره چووه‌ته سه‌ر ژماره‌ى بانکییان. به ئێستاشه‌وه که قه‌یرانى دارایى به‌رۆکى حکومه‌ت گرتووه و خه‌ریکه به‌چۆکیدا دێنێت، هێشتا پارتى و یه‌کێتى داهاتیان که‌مى نه‌کردووه و هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و ئێستا هه‌ردوو حیزبه‌که له رووى سه‌رمایه‌ى که‌ڵه‌که‌بوو، له موڵک و کۆمپانیا، له حکومه‌ته‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترن. بۆ داهاتووش به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌وره و زۆرى ئه‌م دوو حیزبه به‌ستراوه‌ته‌وه به حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه. که‌واته تاوه‌کو ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتیان درێژتر بێت، زۆرتر سوودمه‌ند ده‌بن و له ئه‌گه‌رى تێکچوونى هه‌رێمى کوردستانیشدا پێش هه‌رکه‌س ئه‌م دوو حیزبه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. بۆیه کاتێک دۆخى ژیانى خه‌ڵک ده‌گاته ئاستێک خۆزگه‌ى رووخانى قه‌واره‌که‌ى کورد بخوازێت، به هه‌موو پێوه‌رێک ده‌بێت ئه‌م دوو حیزبه ده‌ستبکه‌ن به گیرفانیاندا و هه‌ریه‌که‌و به‌شێک له‌و پارانه‌ى به رێگه‌ى ره‌وا و ناڕه‌وا له‌م حکومه‌ته ده‌ستیان که‌وتووه بیده‌نه‌وه به حکومه‌ت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ک هاوکاریى تێپه‌ڕاندنى قۆناخى قه‌یرانیش بێت، وه‌ک چۆن ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌کان هه‌یه. که ئه‌مه‌ش ساکارترین پابه‌ندبوونى ئه‌خلاقى و نیشتمانییه ئه‌م دوو حیزبه بیکه‌ن و هه‌ریه‌که‌ى ئه‌وه‌نده پاره بده‌نه‌وه حکومه‌ت که حکومه‌ت بتوانێت بۆ لانیکه‌م شه‌ش مانگێک دڵنیایى ده‌سته‌به‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌بێت. جا ئه‌مه جیاواز له‌و که‌ناڵانه‌ى دیکه که له رێگه‌یه‌وه پاره‌یان پێ کۆکردوونه‌ته‌وه. ئه‌م دوو حیزبه به بڕى زۆر قه‌به پاره‌ى کاشى ئه‌م میلله‌ته‌یان لایه. من لێره‌دا باسى سێ حاڵه‌ت ده‌که‌م، دڵنیام له‌وه‌ش زۆرتر براوه که من ده‌یزانم یان که لێره‌دا باسیده‌که‌م. هه‌موو له‌بیرمانه دواى که‌وتنى سه‌ددام، پۆڵ بریمه‌ر به چه‌ند هه‌لیکۆپته‌رێک سێ ملیار دۆلارى له پاره‌ى عێراق هێنا و دایه کوردستان. ئه‌مانیش نه‌خستیانه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ته‌وه و نه دایانه خه‌ڵکى کوردستان، به دوو رێژه‌ى جیاواز به‌شیان کرد بۆ پارتى و یه‌کێتى و هه‌ردوولایان پاره‌که‌یان برده ده‌ره‌وه‌ى کوردستان. له کۆتایى ساڵى 2011 ئه‌و کاته‌ى پاره له به‌غداوه زۆر ده‌هات و له پێویستیى هه‌رێم زیاتر بوو، بڕى چوار ملیار دۆلار پاره‌ى شیرینیى نه‌وتى کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڵه‌که بووبوو، له ترۆپکى هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه که‌وتنه که‌ینوبه‌ینى چۆنیه‌تیى خۆش و به‌شکردنى ئه‌و پاره‌یه و ئه‌وه‌شیان له‌نێوان خۆیان به‌شکرد و بووه سه‌رمایه‌ى پارتى و یه‌کێتى له بانکه‌کانى ده‌ره‌وه. سه‌ره‌تاى ساڵى 2013 به‌هۆى پێشهاتێکى سیاسییه‌وه پاره‌ى بانکه‌کان که پاره‌ى هاووڵاتییان، پاره‌ى پرۆژه، پاره‌ى لقى هه‌رێمیى بانکه عیراقییه‌کان بوون، هه‌مووى گوازرایه‌وه. ئه‌وه‌ى تاکه که‌سێک ئازایه‌تیى ئه‌وه‌ى تێدا بوو باسى بکات، مه‌لا به‌ختیار له رۆژنامه و ماڵپه‌ڕى چاو‌دێر وتارێکى نووسى و هاوارى کرد کوردستان به‌ره‌و قه‌یرانێکى دارایى ترسناک ده‌ڕوات به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره له بانکه‌کان نه‌ماوه و ژێرزه‌مینه‌کان پڕکراون له فه‌رده دۆلار. په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى و داواکارى گشتى و ته‌نانه‌ت خه‌ڵک و میدیاکانیش خۆیان لێ که‌ێ کرد. ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختیار نووسیى و ئاماژه‌ى مه‌ترسیى قه‌یرانى دارایى خسته‌ڕوو، 11 مانگ پێش ئه‌وه بوو که مالیکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بڕی. ئه‌و قسه و باسانه‌ش که له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه ده‌کران مالیکى خرایه سه‌ر ئه‌و رێیه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم ببڕێت، بۆ شاردنه‌وه‌ى شوێنه‌وارى فه‌رده دۆلاره‌کانى ژێرزه‌مینه‌کان بوو، ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختیار ئاشکراى کرد و که‌سى دیکه زاتى ئه‌وه‌ى نه‌کرد به‌دواداچوونى بۆ بکات. جا پاره‌ى ئه‌م سێ حاڵه‌ته به‌شى مووچه‌ى دوو ساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ئه‌مه‌یان هه‌ر به ئاشکرا موڵکى ئه‌و میلله‌ته‌یه. بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانتاران له جیاتى ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌ى له شه‌ڕى یه‌کدى و پینه‌وپه‌ڕۆى عه‌یب و عارى ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یکه‌ن، شه‌ڕى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌م پارانه بکه‌ن. پێویسته داواکارى گشتى له‌سه‌ر ئه‌مه به‌ده‌نگ بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئێستا پێیده‌که‌ن. هاووڵاتییانى کوردستان ده‌بێت داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م پاره دزراوانه بکه‌ن. به‌مه کۆتایى به قه‌یرانى دارایى دێت و رێ له چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى تاڵانکردنى کوردستان ده‌گیرێت. له ماوه‌ى ڕابردوودا، شاندى باڵاى دانوستانکارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدڕاڵ، به سه‌رۆکایه‌تیى جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ردانى به‌غدادى کرد، سه‌ره‌ڕاى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆمار، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆکوه‌زیران، مسته‌فا کازمی، له‌گه‌ڵ شاندى عێراقیشدا بۆ گفتوگۆکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان کۆبوونه‌وه.
هاوڵاتى له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى گشتى حکومه‌تى عێراق چه‌ند بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد و رایگه‌یاند، هه‌ر پزیشک و کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى توشى کۆرۆنا ببێت و گیان له‌ده‌ستبدات، به موچه‌ى ته‌واوى خۆى خانه‌نشینى بۆ که‌س و کارى ده‌بڕدرێته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2020 له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا سه‌باره‌ت ڕێوشوێنه‌کانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، حکومه‌تى عێراق بڕیاریدا، ڕێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ى ئۆکسجین له خاڵه سنورییه‌کانه‌وه بدرێت و ڕێگه‌ش به ژماره‌یه‌ک له تاقیگه ئه‌هلییه باوه‌ڕپێکراوه‌کان بدرێت پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها بریاریشیدا که" هه‌ر پزیشک و کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى توشى کۆرۆنا ببێت و گیان له‌ده‌ستبدات، به موچه‌ى ته‌واوى خۆى خانه‌نشینى بۆ که‌س و کارى ده‌بڕدرێته‌وه". حکومه‌تى عێراق بڕیاریشیدا، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له کاتژمێر 7ى ئێواره‌وه بۆ 6ى به‌یانى جێبه‌جێ بکرێت و بودجه‌ى پێویستیش بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خه‌رج بکرێت. هه‌روه‌ها حکومه‌تى عێراق، وه‌زاره‌تى ناوخۆ و کارمه‌ندانى پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌کانیشى راسپاردووه، ڕێنماییه‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ جێبه‌جێ بکه‌ن و له ئه‌رکه‌کانیان که‌مته‌رخه‌مى نه‌که‌ن. به‌پێى دوایین ئاماره‌کان تا ئێستا 47 هه‌زار و 151 که‌س له عێراق تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌یش هه‌زار و 839 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 22 هه‌زار و 974ى دیکه‌ش چاکبوونه‌ته‌وه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ى له بۆردومانه‌که‌ى تورکیا له گوندى کونه‌ماسى ناوچه‌ى شارباژێر برینداربوون ده‌بێت قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه. رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" پێش بۆردومانه‌که‌ى گوندى کونه‌ماسى ناوچه‌ى شارباژێر داواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌تمان کردووه له په‌رله‌مانى عێراق که بۆردومانه‌کانى تورکیا رابگیرێت و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى پارێزرابوون". هه‌روه‌ها وتیشى:" دواى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا له گوندى کونه‌ماسى که چه‌ندین هاوڵاتى مه‌ده‌نى برینداربوون و بونه‌ته قوربانى به‌نیازین نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بکه‌ین تا هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به بۆردومانه‌کانى تورکیا شه‌هیدو برینداربوون قه‌ره‌بووى ماددى بکرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده قه‌ره‌بووى ماددى بۆ ئه‌وان جێگه‌ى ئه‌وه ناگرێته‌وه که بونه‌ته قوربانى رووداوه‌کان". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که چیرۆکى ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ى بیستووه که له کونه ماسى برینداربوون، وتیشى:" ئاماده‌ین هاوکاریان بین و سکاڵا و ده‌نگیان بگه‌یه‌نین به شوێنى مه‌به‌ست". به‌هار مه‌حمود، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌ئێستادا به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ده‌وام ناکرێت له نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراق و کۆبونه‌وه‌کانیش له به‌غدا راوه‌ستاوه، به‌ڵام وتیشى:" با په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ن هاوکاریان ده‌بین".
هاوڵاتى له‌سه‌ر کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێران، دادگاى تاران فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنی بۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و 36به‌رپرسى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکى ده‌رکردووه. عه‌لى قاسى میهر، داواکارى گشتى تاران له میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند:" فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ 36 به‌رپرسى سیاسى و سه‌ربازى ئه‌مریکى ده‌رکردوه، به‌هۆى کوشتنى قاسم سوله‌یمانی". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که له نێویشیاندا "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکاى تێدایه، فه‌رمانه‌که له‌دواى ته‌واوبونى ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى له کۆشکى سپى هه‌ر به‌دوایه‌وه ده‌بێت". سێى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له بۆردومانێکى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وان له به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حشدى شه‌عبى و نۆ که‌سى دیکه‌ش کوژران.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دارایى دابه‌شده‌کرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، سبه‌ینێ سێ شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى فریاکه‌وتن، هێزى زێره‌ڤانی، بۆ مانگى شوبات دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که رۆژى چوارشه‌ممه به‌هۆى ڕێکخستنى میزانیه‌ى نیوه‌ى ساڵ له‌لایه‌ن بانکه‌کان موچه خه‌رج ناکرێت، به‌ڵام ڕۆژى پێنجشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ مانگى (شوبات/2) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه و لیواى نه‌وت خه‌رج ده‌کرێت.
هاوڵاتى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) پاش رووداوه‌که‌ى کونه‌ماسى که تێیدا (ئاریوان شۆڕشگێر) شه‌هید کراو چه‌ند گه‌ریلایه‌ک و هاوڵاتیی مه‌ده‌نى برینداربوون ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" کۆتایى به هێڵى خه‌یانه‌ت و داگیرکارى له کوردستان ده‌هێنین". پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ بڵاویانکردووه‌ته‌وه داوا ده‌که‌ن به مه‌به‌ستى خاوه‌نداریه‌تى له هێڵى به‌رخۆدان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارانه هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و پێش له پاکتاوکارى و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد بگرن. هه‌روه‌ها "بانگ ده‌که‌ین له لاوانى وڵاتپارێز و تێکۆ‌شه‌رى شارى بۆکان درێژه پێده‌رى رێگاى ئاریوانه‌کان بن و به هه‌ڵگرتنى چه‌کى شه‌هید خاوه‌ندارى لى رێگاى به‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن". ده‌قى به‌یاننامه‌ى پژاک تایبه‌ت به رووداوه‌که‌ى کونه‌ماسى: هه‌ر وه‌ک ده‌زانن له نیوه‌ى ئه‌و مانگه‌وه هێرشێکى به‌رفراوان ده‌کرێته سه‌ر ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیى و هه‌موو هه‌رێمه‌کانى ته‌نیوه‌ته‌وه. "ئه‌و هێرشانه هیچ سنوورێکى جوگرافیایی، سیاسى و ئه‌خلاقى ناناسێ و به‌گشتى ناسنامه و هه‌بوونى کوردى ئازاد به ئامانج ده‌گرێ، له هه‌موو بوارێکه‌وه ئاسانکارى بۆ پێکهێنانى ئه‌م هێرشانه کراوه و ده‌رفه‌تى پێدراوه. ته‌با بوونى لایه‌نه‌کانى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى له‌و کۆنسێپته‌دا گومانى تێدا نییه". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته روو که له سه‌ده‌ى بیست‌ویه‌که‌م که ناسنامه‌ى کوردى ئازاد له قۆناغى به‌جیهانی بووندایه و پرۆژه‌ى به‌یه‌که‌وه ژیانى گه‌لان، پێشکه‌ش‌کراو له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد، واته ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیی؛ وه‌ک مۆدێلى سه‌رکه‌وتوو مۆرکى خۆى له‌و سه‌رده‌مه داوه، کۆنسێپتیکى به‌رفراوان به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى له‌گه‌ڕدایه. هاوکات باسى ئه‌وه‌شى کردووه که ناوه‌رۆکى پیلانه‌که هه‌مان سیاسه‌تى کۆنى داگیرکارى ” ئاژاوه بنێوه و به‌ڕێوه‌یبه‌ره” یه که له درێژایى سه‌ده‌کانى نۆزده و بیستدا بوو به هۆى پارچه پارچه کردنى کوردستان و هه‌رێمه‌که. هه‌ر مۆدێلێکى هه‌رێمى یا خود هه‌ر رێکار و رێگه‌چاره‌یه‌ک که هه‌ڵقوڵاوى ئه‌ندێشه‌ى هه‌رێمه‌که بێت، وه‌ک خۆڕ‌اگرى و به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر داگیرکارى چه‌ندباره‌ى هه‌رێمه‌که ده‌بیندرێ و بڕیارى له‌ناوبردنى ده‌ده‌ن. ئه‌و کۆنسێپته بوارى جیاوازى نیزامی، سیاسی، فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه و دوایین ئامانجی، پاکتاوکارى فه‌رهه‌نگى کوردانه. بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد که بونیادنه‌ر و په‌ره‌پێده‌رى فه‌رهه‌نگى به‌رخۆدانه له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان، له پانتایى و به‌رینایى خاکى کوردستاندا ده‌کرێته ئامانج. بزاڤى ئاپۆیى سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ته‌کنۆڵۆژیا و چه‌کى پێشکه‌وتووى دوژمنان و هاوکارى مادى دامه‌زراوه‌کانى ئابوورى جیهانی، سه‌رفیرازانه خۆڕ‌اگرى ده‌کا و زه‌برى کوشنده له دوژمن ده‌دات. گه‌ریلاى سه‌ده‌ى بیست‌ویه‌ک هێماى داهێنانه و سه‌رکه‌وتن و ناکام هێشتنه‌وه‌ى داگیرکه‌رانه. به‌ڵام ده‌ستى خه‌یانه‌ت، خۆفرۆشى و نامه‌ردى لاوازییه‌کانى دوژمنان داده‌پۆشى و ئاشى هاڕێنى کورد به خوێنى رۆڵه‌ى کورد ده‌گه‌ڕێنێ. بۆ ڕاوه‌ستاندنى ئه‌و کۆنسێپته پێویستى به هه‌ڵوێستى خێرا و به‌کاریگه‌رى هه‌موو گه‌له‌که‌مان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر خه‌تى خه‌یانه‌ت و خۆفرۆشى و ده‌سکیسى داگیرکه‌ران. بێ بنه‌بڕکردنى خه‌یانه‌ت سه‌رکه‌وتن له کوردستاندا مسۆگه‌ر نابێت. هه‌روه‌ک له لێدوانى رابردوومان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى کونه‌ماسى باسمان کردبوو، هه‌ڤاڵێکمان شه‌هید بوو و سێ هه‌ڤاڵێ دیکه‌شمان بریندار که‌وتن. له‌م هێرشه‌شدا کۆمه‌ڵێ هاووڵاتى باشوورى کوردستانیش بریندار و شه‌هید بوون. ئه‌و هێرشه که له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاوه پێک‌هات ده‌رئه‌نجامى هه‌وڵ و ته‌قلاى خه‌تى خه‌یانه‌ت و به‌کرێگیراوى بوو و به هاوکارى که‌سانى خۆفرۆش روویدا. بۆیه‌ش له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئاکاره نامرۆڤانه‌یه، سه‌ره‌تا بانگه‌وازى له هه‌موو لایه‌ن و پارته‌کانى باشوورى کوردستان ده‌که‌ین که بۆ له‌ناوبردنى نه‌خۆشى خیانه‌ت و به‌کرێگیراوى هه‌موو هه‌وڵدانى خۆیان بخه‌نه گه‌ر و بێده‌نگ و بێ‌هه‌ڵوێست نه‌مێنن. هه‌رجۆره بێده‌نگى خزمه‌تى خه‌یانه‌ت و داگیرکارى ده‌کات. پارتى ژیانى ئازادى کوردستان له هیچ لایه‌ن و پارتێکى سیاسى ره‌وشت و ئاکارى وه‌ها په‌سه‌ند ناکات و ئاسته‌نگى سازکردن له هه‌مبه‌ر خه‌باتى پارچه‌کانى دیکه شه‌رمه‌زار ده‌کات. ئه‌و جۆره ره‌فتاره بێ‌پێوانه وه‌ک به‌فیڕۆدانى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له پارچه‌کانى دیکه ده‌زانێ و داواى کۆتایى پێهێنانى هه‌یه. وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، له‌و هێروشه‌دا هه‌ڤاڵێکمان به ناوى “ئاریوان شۆڕشگێر” خه‌ڵکى شارى بۆکان گه‌یشته پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت. به‌و بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزیان و هه‌موو هه‌ڤاڵان و دۆستانى و خه‌ڵکى شارى بۆکان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و به‌ڵێنى درێژه‌پێدانى رێبازى هه‌ڤاڵ ئاریوان و هه‌موو شه‌هیدانى رێگاى ئازادى کوردستان هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ڤاڵ ئاریوان لاوێکى خوێنگه‌رم و خاوه‌ن هه‌ستى به‌رزى وڵاتپارێزى و خه‌ڵک دۆست بوو که به تێگه‌یشتن له داگیرکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و دۆخى ناله‌بارى کۆمه‌لگا و خوێندنه‌وه‌یه‌کى راست له پرسى کورد، رێگه‌ى چیا سه‌رکه‌شه‌کانى کوردستانى به ئامانجى درێژه‌دان به خه‌بات له‌سه‌ر رێچکه‌ى شه‌هیدانى پێشه‌نگ وه‌ک عاکیف مامۆ زاگرۆس، دلێر بۆکان و دڵگه‌ش و ئاراس گرته‌به‌ر. بڕیاردارى هه‌ڤاڵ ئاریوان له خه‌باتدا بوو به هۆى گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنى له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا و به‌ردى بنه‌ماى کادربوون و پێشه‌نگایه‌تى شۆڕشگێرانه‌ى به پته‌وى دانا. دڵسۆزانه و خۆنه‌ویست شانی‌دا به‌ر خه‌بات و به نه‌زم و رێک‌وپێکى له کاردا ده‌ناسرا. به دڵنزمى و لێهاتوویى له ناو هه‌ڤاڵاندا خۆشه‌ویست بوو. یادى به‌رز بێت و رێگاى پر رێبوار. له کۆتاییدا جارێکى دیکه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان و هه‌روه‌ها خه‌لکى خۆراگرى بۆکان ده‌رده‌بڕین و له هه‌موو گه‌له‌که‌مان له هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات و باشوور ده‌خوازین که به مه‌به‌ستى خاوه‌نداریه‌تى له هێڵى به‌رخۆدان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارانه هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و پێش له پاکتاوکارى و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد بگرن. هه‌روه‌ها بانگ ده‌که‌ین له لاوانى وڵاتپارێز و تێکۆ‌شه‌رى شارى بۆکان درێژه پێده‌رى رێگاى ئاریوانه‌کان بن و به هه‌ڵگرتنى چه‌کى شه‌هید خاوه‌ندارى لى رێگاى به‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن. خاوه‌ندارى له شه‌هیدان و نرخ و به‌هاکانمان و تێکۆشان له دژى خه‌یانه‌ت ئه‌رکى هه‌موومانه. ناسنامه‌ى شه‌هید ناو و پاشناو: رێبوار قولیزاده ناوى رێکخستنی: ئاریوان شۆڕشگێر له‌دایکبووی: شارى بۆکان شه‌هاده‌ت: ٢٥/٦/٢٠٢٠ شارباژێر باشوورى کوردستان پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) 2020/6/29
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی ئێرانی هۆشداری دەدات لەوەی پەتای كۆرۆنا، دوو بۆ سێ ساڵی تر بەردەوام دەبێت، ئەو پێشبینییەش بە لەبەرچاوگرتنی پەتاكانی پێشوو راگەیەندراوە، كە لە جیهاندا بڵاوبونەتەوە. سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ئەگەری هەیە پەتای كۆرۆنای نوێ، كە جیهانی گرتوەتەوە، ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیكە بەردەوام بێت. رونیشیكردوەتەوە، ئەگەر ئەزمونەكانی پێش‌و لەبارەی پەتاكانی لە جیهاندا بڵاوبونەتەوە لەبەرچاو بگرین و بەراوردیان بكەین، بۆمان دەردەكەوێت مانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكی زیاتر دەخایەنێت. كۆماری ئیسلامی ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی لەسەرەتاكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڤایرۆسەكە ئەو وڵاتەشی گرتەوە و تائێستا زیاتر لە 222 هەزار توشبوی هەیە، لە سەروو 10 هەزار و 500 كەس لە توشبوانیش گیانیانلەدەستداوە.
هاوڵاتى رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانى هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق له كۆنترۆڵ ده‌رچوه و ژماره‌ى توشبوان زۆر زیادیان كردوه. ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانى له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌كردوه، بارودۆخى ته‌ندروستى له عێراق له‌ئێستادا له كۆنترۆڵ ده‌رچوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ژماره‌ى ئه‌و توشبوانه‌ى ڤایرۆسه‌كه، كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندان، له تواناى راستیى نه‌خۆشخانه‌كان زۆرتره، به‌تایبه‌تى حاڵه‌ته قورسه‌كان و ئه‌وانه‌ى بارودۆخیان خراپه. هه‌روه‌ها نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته قۆناغێك، كه بواری كۆنترۆڵكردنی نه‌ماوه. ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له عیراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له زیادبوندایه و تائێستا 45 هه‌زار و 402 توشبو، هه‌زار و 756 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، هه‌روه‌ها 21 هه‌زار و 122 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه، له ژماره‌ی توشبوانیشدا گه‌یشتوه‌ته پله‌ی 32یه‌مینی ریزبه‌ندیی وڵاتانی گیرۆده‌ی په‌تاكه. له‌سه‌رئاستی جیهانیش، به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info، ژماره‌ی توشبوان تا پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 29-6-2020، 10 ملیۆن و 251 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، چاكبونه‌وه له 5 ملیۆن و 560 هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه زیاتره له 504 هه‌زار كه‌س.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2020، بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن. كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا. له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 39، سلێمانی 38، دهۆك 39، كه‌ركوك 42 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت. له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یران، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رایگەیاندوە کە لە هەولێر به‌رزترین پله 40، سلێمانی 39، دهۆك 39، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هاوڵاتى شه‌وى رابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 139 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و شەش حاڵەتی مردنیش هەبووە، به به‌راورد به 24کاتژمێرى رابردوو که 348 که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بون 18گیانله‌ده‌ستدان هه‌بووه به‌و پێیه به ڕێژه‌ى نیوه زیاتر توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان که‌مى کردووه. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 139 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە، هەولێر 40 توشبوو، سلێمانی 31 توشبوو، گەرمیان 55 توشبوو، دهۆک 4 توشبوو و لە هەڵەبجەش 9 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە. له‌کاتێکدا له 24کاتژمێرى رۆژى رابردوودا که ده‌کاته شه‌ممه، 27ى حوزه‌یرانى 2020 وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 18 تووشبووی کۆرۆنا و تووشبوونی 348 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند ووە. لەبارەی ئاماری گیان لەدەستدانیش ئەوە خراوەتەڕو، دوێنێ یه‌کشه‌ممه، لە سلێمانی دوو کەس، هەولێر دوو کەس، راپەڕین یەک کەس و لە هەڵەبجەش کەسێکی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. به‌ڵام له رۆژى شه‌ممه دا 18که‌س گیانى له‌ه‌دستداوه که لە سلێمانی 14 کەس، هەولێر 1 کەس، گه‌رمیان 3که‌س بووه. تائێستا لە هەرێمی كوردستان، پێنج هەزار و 672 توشبووی کۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 675 كەس چاكبونەتەوە و 186 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.