ته‌ندروستى جیهانى: له عێراق په‌تاى كۆرۆنا له كۆنترۆڵ ده‌رچوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانى هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق له كۆنترۆڵ ده‌رچوه و ژماره‌ى توشبوان زۆر زیادیان كردوه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانى له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌كردوه، بارودۆخى ته‌ندروستى له عێراق له‌ئێستادا له كۆنترۆڵ ده‌رچوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ژماره‌ى ئه‌و توشبوانه‌ى ڤایرۆسه‌كه، كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندان، له تواناى راستیى نه‌خۆشخانه‌كان زۆرتره، به‌تایبه‌تى حاڵه‌ته قورسه‌كان و ئه‌وانه‌ى بارودۆخیان خراپه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته قۆناغێك، كه بواری كۆنترۆڵكردنی نه‌ماوه.
ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له عیراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له زیادبوندایه و تائێستا 45 هه‌زار و 402 توشبو، هه‌زار و 756 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، هه‌روه‌ها 21 هه‌زار و 122 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه، له ژماره‌ی توشبوانیشدا گه‌یشتوه‌ته پله‌ی 32یه‌مینی ریزبه‌ندیی وڵاتانی گیرۆده‌ی په‌تاكه.
له‌سه‌رئاستی جیهانیش، به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info، ژماره‌ی توشبوان تا پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 29-6-2020، 10 ملیۆن و 251 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، چاكبونه‌وه له 5 ملیۆن و 560 هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه زیاتره له 504 هه‌زار كه‌س.
