وه‌زاره‌تى دارایى: ناوخۆ و دارایى ئه‌م هه‌فته‌یه موچه وه‌رده‌گرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دارایى دابه‌شده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، سبه‌ینێ سێ شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى فریاکه‌وتن، هێزى زێره‌ڤانی، بۆ مانگى شوبات دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که رۆژى چوارشه‌ممه به‌هۆى ڕێکخستنى میزانیه‌ى نیوه‌ى ساڵ له‌لایه‌ن بانکه‌کان موچه خه‌رج ناکرێت، به‌ڵام ڕۆژى پێنجشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ مانگى (شوبات/2) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه و لیواى نه‌وت خه‌رج ده‌کرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار