فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ تره‌مپ ده‌رکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌سه‌ر کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێران، دادگاى تاران فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنی بۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و 36به‌رپرسى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکى ده‌رکردووه.
عه‌لى قاسى میهر، داواکارى گشتى تاران له میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند:" فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ 36 به‌رپرسى سیاسى و سه‌ربازى ئه‌مریکى ده‌رکردوه، به‌هۆى کوشتنى قاسم سوله‌یمانی".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که له نێویشیاندا "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکاى تێدایه، فه‌رمانه‌که له‌دواى ته‌واوبونى ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى له کۆشکى سپى هه‌ر به‌دوایه‌وه ده‌بێت".
سێى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له بۆردومانێکى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وان له به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حشدى شه‌عبى و نۆ که‌سى دیکه‌ش کوژران.
