هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕایگه‌یاند که چاودێرى هاتنى سوپاى عێراق بۆ سنوره‌کان ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" هێرشه‌کانى تورکیا زیادى کردووه". ئه‌مڕۆ 3ى ته‌موزى 2020 هه‌په‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات له دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى هه‌فتانین، گه‌ریلاکانیان دوێنێ پێنج شه‌ممه، چه‌ند چالاکییه‌کیان ئه‌نجامداوه و تیایدا سێ سه‌ربازى تورکیا کوژراون. هه‌روه‌ها له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌په‌گه راشیگه‌یاند"له 1ى ته‌موز هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به عێراق له ده‌ڤه‌رى که‌رێى سه‌ر به هه‌رێمى قه‌ڵاى شابانیک و ده‌رکاریێ باتوفا جێگیر کراون، ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری‌کردن له پێشڕه‌ویه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌وێ جێگیر بوون، هه‌وڵى به‌م شێوه‌یه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیادیانکردووه گوماناویه". "هێزه‌کانمان چاودێرى دۆخى پاسه‌وانانى سنور ده‌که‌ن" "١ى ته‌موز هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به عێراق له ده‌ڤه‌رى که‌رێى سه‌ر به هه‌رێمى قه‌ڵاى شابانیک و ده‌رکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری‌کردن له پێشڕه‌ویه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌وێ جێگیر بوون. هه‌وڵى به‌م شێوه‌یه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیادیانکردووه گۆماناویه. هێزه‌کانمان چاودێرى دۆخى پاسه‌وانانى سنور ده‌که‌ن. تا دۆخه‌که به ته‌واوى ئاشکرا ده‌بێت، هێزه‌کانمان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن و دواتر به پێى ئه‌نجامه‌کان هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن. له شاخێ چالاکى سویقاست هێزه‌کانمان یه‌ژاستار له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید رزگار گه‌ڤه‌ڕدا ٣٠ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٩:٥٠ له هه‌رێمى کاتۆ خه‌لیلاى ناوچه‌ى شاخێى وان له‌دژى سه‌ربازانى داگیرکه‌رى تورک که له ناوچه‌ى چه‌لێ بوکا رێگایان کۆنتڕۆڵ ده‌کرد، چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا ٢ سه‌ربازى دوژمن سزادران. ئۆپه‌ڕاسیونى جۆله‌مێرگ ئه‌نجامى نه‌بوو ٢٦ى حوزه‌یران سوپاى داگیرکه‌ر له گۆڕه‌پانى کاتۆ کاڤالاى جۆله‌مێرگ ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆن کرد. فڕۆکه‌کانى شه‌ێ و هه‌لیکۆپته‌ره‌کان به‌شه‌و ناوچه‌که‌یان بۆردومان کرد و سوپاى داگیرکه‌رى به هه‌لیکۆپته‌رى سکورسکى ده‌ستى به گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز بۆ هه‌رێمه‌که کرد. سوپاى داگیرکه‌رى تورک ٢٧ى حوزیران بێ ئه‌نجام له هه‌رێمه‌که کشایه‌وه. فڕۆکه جه‌نگیه‌کان گاره‌یان بۆردومان کرد ٢ى ته‌موز فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌وره‌به‌رى گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره‌ى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد. به‌هۆى بۆردومانه‌که‌وه زیان به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت."
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا ١٩ بڕیارى تایبه‌ت به دۆخى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: بۆ/ هه‌موو یه‌که کارگێڕیى و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانی بابه‌ت/ گشتاندن ئه‌مڕۆ (۲٠۲٠/۷/۳)، لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پاڵپشت به به‌یانى ژماره (٤٢)ى ساڵى (٢٠٢٠)ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بڕیاریدا به: ١- هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاکانى تردا له‌ناو هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا به پشتبه‌ستن به به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ تا (۲٠۲٠/۷/۱٠)به داخراویى ده‌مێنێته‌وه‌و ڕێگه به هیچ که‌سێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت که له به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستاندا دیاریکراون و له دواى ئه‌و کاته‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌م بابه‌ته دیاریده‌کات. ٢- ڕاگرتنى ده‌وامى فه‌رمیى داموده‌زگا حکومییه‌کان، جگه له هێزه‌کانى ناوخۆ‌و که‌رتى ته‌ندروستى و، خزمه‌تگوزاریى فه‌رمانگا خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌پێى سروشتى ئه‌رک و ئێشکگریى خۆیان، درێژ ده‌کرێته‌وه بۆ ڕۆژى (۲٠۲٠/۷/۳). ٣- هه‌موو مزگه‌وت و په‌رستگاو شوێنه ئاینییه‌کان له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا به داخراوى ده‌مێننه‌وه. ٤_ هه‌ر کلینیکێکى پزیشکیى و تاقیگه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌تیى و ئه‌هلیى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان نه‌بێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانییه‌وه بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ٥_ چێشتخانه و چایخانه‌و قاوه‌خانه‌و سارده‌مه‌نیه‌کان، کافتریاو و ڕێستورانته‌کان (به‌بێ پێشکه‌شکردنى نێرگه‌له)؛ له ڕۆژى ۲٠۲٠/۷/٤ه‌وه به‌م مه‌رجانه ده‌کرێنه‌وه: - هه‌ر یه‌کێک له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ى مێزو شوێنه‌کانى دانیشتنى به‌کاربهێنێت. - پابه‌ندى ته‌واوى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان بێت. - هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ٦_ جیمه‌کان، شوێنى چاره‌سه‌رکردنى سروشتیی؛ به‌پێى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان ده‌کرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ۷_ نێرگه‌له‌خانه‌و هه‌ر کافتریایه‌ک که نێرگه‌له پێشکه‌ش بکات، مه‌له‌وانگه، لایڤ میوزیک، یانه شه‌وانه‌کان، مه‌یخانه‌کان، شوێنه‌کانى کاتبه‌سه‌ربردن و سه‌رگه‌رمکردن، هۆڵى بۆنه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان، به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه. ۸_ پرسه‌و پرسه‌ى گه‌ڕه‌که‌کان و سه‌رقه‌بران و سه‌ردانى نه‌خۆش و هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى خۆشیى و ناخۆشیى و ئاهه‌نگگێڕانێک قه‌ده‌غه‌ن. ۹_ پێویسته گواستنه‌وه‌ى گشتیى (پاس و مینى پاس و ته‌کسی) به‌پێى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان کاربکه‌ن و هه‌ر شۆفێرێک پابه‌ندنه‌بێت بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یدا ده‌گیرێت. ١٠_ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌رى (ناوبازاڕی) شارى سلێمانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاووڵاتیان به‌پێى ڕێنماییه خۆپارێزیى و ته‌ندروستییه‌کان ته‌نها به پێ ده‌توانن هاتووچۆو بازاێ بکه‌ن. ۱۱_ له دابه‌شکردنى موچه‌دا فه‌رمانگاو خه‌زێنه‌و بانکه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى ده‌وامى خۆیان ده‌که‌ن به‌پێى ڕێکارو ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و، فه‌رمانگه‌کان به‌پێى لیستى موچه به‌هه‌مان ڕێکارو ڕێنمایى ته‌ندروستیى له‌و ڕۆژانه‌ى بۆیان دیاریده‌کرێت موچه دابه‌شده‌که‌ن. ١۲_ له هه‌ر شوێنێک، ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێت، بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ۱۳_ هه‌ر کۆمپانیاو دامه‌زراوه‌و مۆڵ و شوێنێکى که‌رتى تایبه‌ت پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان نه‌بێت، بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ١٤_ پێویسته هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزیى و خۆیان له هه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتن و تێکه‌ڵاوبوون و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌دوور بگرن. ۱٥_ به‌شێوه‌یه‌کى گشتیى پشتیوانیى و په‌یڕه‌ویى له سیستمى خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌رکردن و هاوچاره‌سه‌رکردن) ده‌که‌ین و داوا له هاووڵاتیانى به‌ڕێز ده‌که‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تکردنى باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌رکردنى حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌کان. ۱٦_ داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و چاکبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینى خوێن بۆ پاراستنى ژیانى هاونیشتمانییه‌کانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیکردنێک به خوێن و پلازماى خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیى و یاسایى و مرۆیى و ئه‌خلاقییه‌کان. ۱۷_ هه‌ر که‌سێک به هه‌ر هۆیه‌ک هێرش و سوکایه‌تیى بکاته‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستیى و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کان ڕێکارى یاسایى توندى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. ١۸_ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره حکومییه‌کان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌و گرتنه‌به‌رى ڕێکاره‌کان و هه‌ر فه‌رمانگه‌و لیژنه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌میى بکات، ڕێکارى یاسایى و کارگێڕیى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. ١۹_ ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو ده‌درێت به قائیمقامه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانی، که به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى سنوره کارگێڕییه‌کانى خۆیان ڕێنمایى پێویست ده‌ربکه‌ن. د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا ۲٠۲٠/۷/۳
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سوپاى تورکیا هێزى زیاترى هێنایه ناو سنورى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و له سنوره‌کانى برادۆست جێگیر کران. ماڵپه‌ڕى رۆژنیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 سوپاى تورکیا هێزێکى زۆرى بۆ گونده‌کانى خه‌لیفان و گوڕه و شێربێگه له سنورى ناوچه‌ى برادۆست هێناوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه سوپاى تورکیا داواى له پێشمه‌رگه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له سنوره‌که کردووه باره‌گاکانیان بۆ هێزه‌کانیان به‌جێبهێڵن. فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆردوومانکردنى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌و وڵاته چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاکى هه‌رێمه‌وه.
هاوڵاتى پاش ئه‌وه‌ى ئیدوارد فیلیپ، سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا و کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه، ئیمانیۆل ماکرۆن رێگه‌ى نه‌دا بۆشایى دروست ببێت و سه‌رۆک وه‌زیرانێکى نوێى دیارى کرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 ئیمانوئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا دواى چه‌ند کاتژمێرێک له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا، جان کاستێکس-ى به سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى وڵاته‌که دیارى کرد. ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ده‌ستى کردووه به گۆڕانکارى بۆ باشترکردنى دۆخى ئابووریى وڵاته‌که له‌پاش ڤایرۆسى کۆرۆنا. ئێدوارد فیلیپ چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا وه‌ک سه‌رۆکى شاره‌وانیى شارى لاهاڤه‌ر هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له‌وانه‌یه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى بۆ ئه‌وه بێت که ببێته رکابه‌رێکى به‌هێز به‌رامبه‌ر ماکرۆن. بڕیاره له ساڵى 2022دا ئیمانوێل ماکرۆن به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیدا بکات.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان به‌جێگیرى ماوه‌ته و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌رو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 42 دۆلار و 64 سه‌نته. هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(تاکه‌ساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 40 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. شاره‌زایانى بازارى نه‌وتى جیهانى پێشبینى ده‌که‌ن تا کۆتایى ئه‌م مانگه نرخى نه‌وتى خاوى برێنت بگاته 45 دۆلار‌و نه‌وتى ئه‌مه‌ریکیش ده‌گاته 42 دۆلار و 50 سه‌نت.
هاوڵاتى حکومه‌تى روسیا ریفراندۆمێکى گشتى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ده‌ستورى ئه‌نجامدا، یه‌کێک له‌بڕگه‌کان مانه‌وه‌ى ڤیلادمیر پوتنى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته بوو له‌ده‌سه‌ڵاتدا، تا 2036. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 میدیاکانى مۆسکۆ بڵاویانکرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه، حکومه‌تى روسیا ریفراندۆمێکى گشتى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ده‌ستورى ئه‌نجامدا و به‌پێى ئه‌نجامه‌کانى له‌سه‌دا 78-ى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به گۆڕینى له‌سه‌دا 60-ى ده‌ستور داوه. سه‌ره‌ڕاى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کرملن و ست پێتسبێرگ، له 85 ناوچه، 84 ناوچه‌یان ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌ى پوتن داوه تا ساڵى 2036. به‌پێى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و ریفراندۆمه ڤیلادمیر پوتنى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته که ماوه‌ى زیاتر له 20 ساڵه له‌ده‌سه‌ڵاتدایه مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ دو خولى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه و له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه که تا 16 ساڵى دیکه سه‌رۆک ده‌بێت هه‌تا ته‌مه‌نى ده‌بێته 83 ساڵ، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان دروستکردووه به‌تایبه‌ت میخایل خۆدۆرکۆڤسکى ره‌خنگرى به‌هێزى پوتن رایانگه‌یاند، پرۆسه‌که به‌ته‌واوه‌تى ساخته‌یه و ئه‌نجامه‌کانى له‌ژێر گومانێکى زۆردایه. ماوه‌نه‌وه‌ى پوتن وه‌ک سه‌رۆکى روسیا تا 2036 که هه‌ندێک به خۆشه‌ویستى رووسه‌کان ناوى ده‌به‌ن ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که، پوتن وڵاته‌که‌ى له رووى ئابوورییه‌وه بردووه‌ته پێشه‌وه‌و بلۆکى روسى به‌رانبه‌ر به ئه‌مریکا به‌هێز کردووه و رۆڵى له ئاشتى جیهانیدا هه‌بووه به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
هاوڵاتى هێزه سه‌ربازییه‌کانى هه‌ریه‌ک له تورکیا و سوریا، یه‌کترییان موشه‌کباران کردوه له ناوچه سنورییه‌کانى نێوانیاندا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 روانگه‌ى سوری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند له دواى نیوه‌شه‌وى رابردوو، له ناوچه‌کانى فه‌تیره و سفوهن له شاخى زاویه‌ى سه‌ر به پارێزگاى ئیدلب، 35 موشه‌ک له‌نێوان تورکیا-سوریا ئاراسته‌کراون دژ به هێزه‌کانى یه‌کترى. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که هێزه‌کانى تورکیا له به چڕى بۆردومانى ناوچه‌کانى (کفرنبل)یان کردووه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوریادایه، ئه‌وه‌ش زیانى گیانى و دارایى لێکه‌وتوه‌ته‌وه له‌ناو ریزه‌کانى سوپاى سوریادا، له وه‌ڵامیشدا هێزه‌کانى سوریا ناوچه‌ى (عه‌نکاو)یان موشه‌کباران کردووه. روانگه‌ى سورى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه هێزه‌کانى سوریا هه‌ستاون به تۆپبارانکردنى شارۆچکه‌کانی، (فه‌تیره، سفوهن، کفرعوید) له هه‌مان شاخى سه‌ر به ئیدلب، به هاوکارى فڕۆکه‌کانى روسیا له ئاسمانى پارێزگاکه.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بژارده‌کان له‌به‌رده‌م وڵاته‌که‌ى کراوه‌ن و ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌وانه‌ى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020، ئه‌حمه‌د سه‌حاف له لێدوانێکدا به ئاژانسى سپوتنیک-ى روسى راگه‌یاندووه کرده‌وه تاکلایه‌نه‌کان ئاسایشى سنوره‌کان به‌هێزناکه‌ن و نابنه مایه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کان بۆ "روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هێرش و بۆردومانه‌کانى تورکیا له‌نێو خاکى عێراق، سه‌رجه‌م بژارده‌کانى له‌به‌رده‌ماندا کراوه کردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى وڵات." سه‌حاف هێماى بۆ ئه‌وه کرد، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌ستدرێژییه‌کانیان بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق به به‌یاننامه‌ى ئیدانه‌کردن، پاشان به یاداشتى ناڕه‌زایه‌تى و بانگهێشتکردنى باڵیۆزى تورکیا‌و هه‌روه‌ها باڵیۆزى ئێران ده‌ستپێکردوه. هاوکات، راشیگه‌یاند:"به‌م هه‌نگاوانه‌وه ناوه‌ستینه‌وه، به‌ڵکو ده‌کرێت په‌نابه‌رینه به‌ر کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگیى عه‌ره‌بى له‌ڕێگه‌ى کۆمکارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگیى ئیسلامى له‌ڕێگه‌ى رێکخراوى هاریکاریى ئیسلامی، ده‌کرێت بگه‌ینه پێشکه‌شکردنى سکاڵا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تی." ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که عێراق له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا چه‌ند بنه‌مایه‌کى ره‌چاوکردووه بۆ رێزگرتن له په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، له‌وانه ده‌ستوه‌رنه‌دانه له کاروبارى ناوخۆى هیچ وڵاتێک و پێشێلنه‌کردنى سه‌روه‌رییه‌که‌ى و ره‌چاوکردنى بنه‌ماکانى دراوسێى باش، ده‌بێت هه‌موانیش به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بکه‌ن. ئه‌حمه‌د سه‌حاف له کۆتایى قسه‌کانیدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کى تاکلایه‌نه‌یان ره‌تکردۆته‌وه که ببێته لێدان له سه‌روه‌رى عێراق، یا زیان به موڵک و ماڵى گشتى و تایبه‌ت بگه‌یه‌نێت.
هاوڵاتى که‌شناسێکى عێراقى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێکى گه‌رماى به‌هێز روو له عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 مسته‌فا ئه‌لقه‌یسی، که‌شناسى عێراقى رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه پله‌ى گه‌رمى له ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بۆ 50 پله‌ى سه‌دى به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پله‌ى گه‌رمى له‌نێوان 44 -46 پله‌ى سه‌دى ده‌بێت و له‌ڕۆژئاواى عێراقیش ده‌گاته 48 پله‌ى سه‌دی". ئه‌و که‌شناسه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتو هاوكاری ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا دەگەیەنێتە هه‌رێمی كوردستان. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیدا ئەو داوایەی لە بەرپرسی تەندروستی جیهانیی کردووە. هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هاوكاری ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌رێمی كوردستان. ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زیری ته‌ندروستی وێڕای سوپاس كردن داوای گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانی ڕێكخراوی WHO كرد. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان هاوكاریه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێكدێن كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی و ده‌مامك و ده‌ستكێش و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێن. لە 24 کاژێری رابردوو بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، 254 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ شەش هەزار و 657 تووشبوو بەرزبووەوە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، "هەفتەی داهاتوو هاوکاری دەگاتە هەرێمی کوردستان". لە سەرەتای مانگی نیسان و لە رۆژی جیهانیی تەندروستیشدا، د. سامان بەرزنجی داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی کرد كە "دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان درێژبكەن بۆئەوەی ئەم قۆناخە سەختە تێبپەڕێنین". لە رۆژی 19ـی نیسانیش، رێکخراوی تەندروستی جیهانی حەوت بارهەڵگر لە پێداویستی پزیشکی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشکەشی هەرێمی کوردستان کرد.
هاوڵاتى وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته توركیا و په‌كه‌كه تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و كێشه‌كانیان له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 2ته‌مموزى2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " له باره‌ی كێشه سنوورییه‌كان له ناویشیاندا شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، عێراق كێشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه". ووتیشی: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خوازیارین هه‌ردوولا كێشه‌كانیان له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چیتر خه‌ڵك زیانمه‌ند نه‌بێت. درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە. رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.
هاوڵاتى لە ئێستادا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەکانی ئەڤل و پیربلا و دەوروبەری گوندی منینێ لە سنوری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا جارێکی دیکە بە ئاسمانی سنوری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆدا سوڕاونەتەوە و ناوچەکانی ئەڤل و پیربلا و دەوروبەری گوندی منینێ-یان بۆردومانکردوە. پێشوتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومان کردوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو گوندە سوتاون. لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە توركیا چەندینجار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بەبیانوی هەبونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە.
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی رێكاری پێویست بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر، كه زیان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ن له‌هه‌موو عێراق و هه‌رێمى کوردستان. ل‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، ه به‌یاننامه‌یه‌كدا، راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كازمی له‌گه‌ڵ پیاوانی خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و باسی كێشه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه. هه‌روه‌ها هاتووه: حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج، له هه‌وڵیشدایه ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تدا درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره رزگاری بێت و بگاته كه‌ناری ئارامی. له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌ت له هه‌وڵدایه ژینگه‌ی عێراق بكاته ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکانی 24 کاتژمێری رابردوو، 254 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 10 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها، 87 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە. ئامارەکان بەمجۆرەی خوارەوەیە: 1. کەرەنتین: (55 هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ١٣٠٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (٥٧٠ هەولێر)،(٢١٩ سلێمانی)، (٥١٥ دهۆك). 2. پشکنین: (2274 پشکنینی نوێ) (٨٢٠ هەولێر)، (٥٧٦ سلێمانی)، (٥٤٦ دهۆك)، (٢٤٦ گەرمیان)، (٨٦ ڕاپەڕین). 3. تووشبوو: (254 تووشبووی نوێ) (٧٣ هەولێر) (٨٦ سلێمانی ، ٦٨ گەرمیان، ٢٣ ڕاپەڕین) (٤ دهۆك) 4. چاکبوون: (86 چاکبوون) (٥٦ هەولێر) (١٢ ڕاپەڕین) (٩ گەرمیان) (٤ دهۆك) (٥ هەڵەبجە) 5. مردن: (10 مردن) (٢ هەولێر) (٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ١٦٧٥٩ هاوڵاتی (١٥٤٥٥ دەرچوو) پشکنین ١٣٨٨٣١ (٦٣٣٧٤ هەولێر، ٤٣٩٠٤ سلێمانی، ٣٠٤٤٥ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە) تووشبوون ٦٦٥٧ (١٥٣٣ هەولێر، ٤٧٤٨ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە) چاکبوون ٢١٦٤ (٩٢٢ هەولێر، ١٠٣٦ سلێمانی، ١٤٤ دهۆك، ٦٢ هەلەبجە) مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٧٠ (٥٨٢ هەولێر، ٣٥٢٢ سلێمانی، ٣٤ دهۆك، ١٣٢ هەلەبجە) مردن ٢٢٣ (٢٩ هەولێر، ١٩٠ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
هاوڵاتى رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەمی لە گەرمیان هۆشداری لە تەشەنەسەندنی خێرای کۆرۆنا لە گەرمیان دەدەن و هەشت داواکاری ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان دەکەن و رایدەگەیەنن، رۆژ دوای رۆژ رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەركەوتەی هاوڵاتیان ڕو لە هەڵكشان و بەرزبونەوە و زیادبونە، خراپی رەوشەكە گەیشتوەتە ئاستێك كە بەری پێ نەگیریت. رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە گەرمیان لە بەیاننامەیەکدا باس لەوەدەکەن، لە ماوەی 4 مانگ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ دوای رۆژ رێژەی توشبون بە ڤایرۆسەكە و بەركەوتەی هاوڵاتیان ڕو لە هەڵكشان و بەرزبونەوە و زیادبونە، خراپی رەوشەكە گەیشتوەتە ئاستێك كە بەری پێ نەگێریت كارەساتی گەورەی مرۆیی دەخوڵقێنێت و قوربانی زۆری لێدەكەوێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێكی زۆر لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بێباكانە مامەڵەی نا تەندروست لەگەڵ هاوڵاتیان دەكەن، ناوەندە تەندروستیەكانیش وەك پێویست رۆڵیان نابینرێت لە پێدانی رێنمایی و چارەسەركردنی هاوڵاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا بێ مۆڕاڵی و پابەند نەبون بە ئیتیك لە بەشێكی زۆر لە دامەزراوە میدیاییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەند هێندەی تر رەوشەكەیان خراپتر كردوە. لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن، هاوڵاتیانی هەرێم بەگشتی و ئیدارەی گەرمیان بە تایبەتی لە بری هۆشیاركردنەوە و پێدانی رێنمایی و پەیامی گرنگ و كاریگەر لە پێناو پاراستنی ژیانیان، ڕۆژانە ژەهر دەكرێت بە قورگیاندا و هێندەی تر ترس و دڵەڕاوكی لە دەرونیان چەكەرە دەكات و لە ڕوی دەرونیەوە زیاتر دەڕوخێنرێن، هەمو ئەمانەش بە پلەی یەك دام و دەزگا تەندروستیەكانی ناوچەكە بەرپرسن و بەپلەی دوەمیش دەزگاكانی راگەیاندن كە نەیان توانیوە ببنە سەكۆیەكی كاریگەر بۆ بڵاوکردنەوەی رێنمایی تەندروست لەپێناو هێوركردنەوەی دەرونی هاوڵاتیان و دوركەوتنەوە لە ترس و دڵەڕاوكێ. داواکاریەکانی رێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی گەرمیان یەکەم: لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەیەکی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیران سەردانی ناوچەکەبکەن و لێکۆڵینەوە لە کۆی کێشەکان بکەن لەکاتی دەرکەوتنی هۆکاری سەرەکی کێشەکان لێپێچینەوە لە تەواوی بەڕێوەبەر و ستافی کارگێڕی تەندروستی گەرمیان بکرێت بەخێرای گۆڕانکاری ئیداری ئەنجام بدرێت. دوەم: دیاریکردنی بودجەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لەناوچەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی ناوچەکە، یان سپاردنی سەرپەرشتیکردنی نەخۆشخانەی قەڵا بەدەزگای تەندروستی پێشمەرگە، چونکە لەئێستادا ئەم نەخۆشخانەیە بەهۆی کەمی ستافەوە کەسانی خۆبەخش لە دەرەوەی سێکتەری تەندروستی خزمەتی دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەتوانایدانیە ئیدارەی ئەو نەخۆشخانەیە بدات. سێیەم: دانان و چالاككردنی هێڵی گەرمی 24 كاتژمێری تەندروستی بۆ ناوچەكە بەمەبەستی رێنمایکردنی توشبووان و هاوکاریکردنیان. چوارەم: كردنەوەی ناوەند و نەخۆشخانەی زیاتر بە بەركەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پێنجەم: بەدەنگەوە هاتنی ئەو هاوڵاتیانەی كە گومان یان نیشانەكانیان تیادا دەركەوتوە و هیچ نەخۆشخانەیەك دەرگایان لەسەر واڵا ناكات بۆ چارەسەركردن. شەشەم: لێپێچینەوە لە هەمو ئەو دەزگا راگەیاندن و کەسانەی بەبێ زانیاری، كە هۆكارن بۆ تۆقاندن و تێكشكاندن و شڵەژانی دەرونی هاوڵاتیان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست. حەوتەم: چاودێریکردنی یان سزادانی هەمو ئەو نۆرینگە ئەهلی و لاكۆڵانانەی كە بەبێ زانیاری و بە نەشارەزایی دەرمان دەدەنە هاوڵاتیان و رێنمایەکانی تەندروستی جێبەجێ ناکەن. هەشتەم: جێبەجێکردنی کەرەنتینە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و تا ئەوکاتەی نەخۆشیەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، رێگە گرتن لە بەڕێوەچونی پرسەو بۆنە تایبەت و گشتیەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی سەر بە سنورەكە.