كازمی: كێشه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین له عێراق و هه‌رێمى کوردستان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی رێكاری پێویست بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر، كه زیان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ن له‌هه‌موو عێراق و هه‌رێمى کوردستان.
ل‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، ه به‌یاننامه‌یه‌كدا، راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كازمی له‌گه‌ڵ پیاوانی خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و باسی كێشه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج، له هه‌وڵیشدایه ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تدا درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره رزگاری بێت و بگاته كه‌ناری ئارامی.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌ت له هه‌وڵدایه ژینگه‌ی عێراق بكاته ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
