زانکۆى ئەمریکى لەسەر نمایشە هونەریەکە هاتە دەنگ 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندی "كەشكۆڵ" لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی لەبارەی نمایشەكەی شەوی رابردو كە تێیدا چەند كچێك نیقاب و بورقە فڕێ دەدەن و بە جلی كوردییەوە دەردەكەون رونكردنەوە دەدات و دەڵێت،  ئەو نمایشە لەلایەن گروپێكی رۆژاڤای كوردستانەوە پێشكەش كراوەو وەك هێمایەك بوە بۆ رزگاربونی ژنان لە ستەمی داعش.

هەروەها ئەوەشدەخەنە ڕوو کە زانکۆ بەرپرسیار نیە لە ناوەڕۆکی باس و نمایشەکان. بە دڵنییاییەوە لەم زانکۆیە ڕێزی تەواومان بۆ بەها ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان داناوە،

لە دوای دیداری کوردناسی لە زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی، شەوی رابردوو سەمایەکی جیاواز لەنێو کۆنسێرتێکی (هونەرگەها وڵات) لە زانکۆکە بەڕێوەچوو، لە بەشێکی کۆنسێرتەکەدا شەش ئافرەت نمایشێکیان کرد، لە نمایشەکەدا جلوبەرگێکی تەواو داپۆشراویان فڕێدا و بە جلوبەرگی کوردییەوە نمایشیان کرد، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

دەقى روونكردنەوەکە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ناوەندئ "كەشكۆڵ"  لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق، سلێمانی
ناوەندئ "كەشكۆڵ"  لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق، سلێمانی دیداری كوردناسی سازکرد لە رۆژانی 25 و 26، و 27ی ئەیلولی 2025 بە مەبەستی گفتوگۆ کردنی زانستیانە بۆ ناسین و ناساندنی کەلتوور و مێژووی گەلی كورد و زمان و ئەدەبەکەی. میوانەکان لە هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەورپا وئەمریکاوە هاتبون. بە درێژایی مێژوو توێژەرەكانمان بۆ ناسینی میللەتی خۆمان پشتیان بە سەرچاوەی بیانی و رۆژئاوا بەستوە. مەبەستمانە لە ڕێی دیداری کوردناسیەوە ئەم زانستە بە ڕێكاری خۆی بگەڕێنینەوە بۆ کورستان و ڕۆڵی توێژەرانی كوردی تیا دیار بێت.

هەروەها لەم زانکۆیەدا شاکارە ئەدەبی و شیعریەكانی شاعیرانی گەورەی كوردی وەک مەحوی و نالی و سالم لە ماوەی پازدە ساڵی رابردوودا وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی و لە دەرەوەی وڵات بڵاوکراونەتەوە. دەستنوسنی حوجرە و خانەقاو کتێبخانەکان ئەرشیف کراون. لەم دیدارەدا چەندان پانێل سەبارەت بە زمان و وەرگێران و تەسەوف و مانای کوردبوون سازکران سەرەڕای پێشانگای کتێب و نمایشی هونەری. 

یەکيک لە میوانەکان گروپی میوزیكی "هونەرگەها وڵات" بوون کە لە ڕۆژاڤای کوردستانەوە ئامادەبوون و لە سێیەم رۆژی ئەو دیدارەدا بە چەند کارێکی موزیک و شانۆ بەشدار بوون. لە بڕگەیەکدا وەک هێمایەک بۆ رزگار بوونی ژنان لە ستەمی داعش "بورقە" دادەکەنن و جلی کوردیەکانیان دەردەکەوێت وەک هێمایەك بۆ كۆتایی هاتنی ئەو رێكخراوە خوێنڕێژە کە دژە بە بەها بەرزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک ئازادی و پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی. 

ڕۆڵی زانکۆ لەم دیدارەدا کۆکردنەوەی ڕا و دەنگە جیاوازەکانە بە بێ هاندان یان سانسۆر کردن بە پێی یاسا و پاراستنی ئازادی ئەکادیمی، و لەم ڕووەشەوە زانکۆ بەرپرسیار نیە لە ناوەڕۆکی باس و نمایشەکان. بە دڵنییاییەوە لەم زانکۆیە ڕێزی تەواومان بۆ بەها ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان داناوە، و بەهاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە پارێزراو و لەبەرچاوگیراون. ئامانجی دیداری کوردناسیش لەبنەڕەتدا هەر بۆ خزمەت کردنە بەم میللەتە و کۆکردنەوەی شاعر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار