تورکیا هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات و له‌ناوچه‌ى برادۆست جێگیرکران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سوپاى تورکیا هێزى زیاترى هێنایه ناو سنورى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و له سنوره‌کانى برادۆست جێگیر کران.
ماڵپه‌ڕى رۆژنیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 سوپاى تورکیا هێزێکى زۆرى بۆ گونده‌کانى خه‌لیفان و گوڕه و شێربێگه له سنورى ناوچه‌ى برادۆست هێناوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه سوپاى تورکیا داواى له پێشمه‌رگه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له سنوره‌که کردووه باره‌گاکانیان بۆ هێزه‌کانیان به‌جێبهێڵن.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆردوومانکردنى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌و وڵاته چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاکى هه‌رێمه‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار