پوتن تا ساڵى 2036 ده‌مێنێته‌وه.. بلۆکى روسى به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌هێز کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى روسیا ریفراندۆمێکى گشتى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ده‌ستورى ئه‌نجامدا، یه‌کێک له‌بڕگه‌کان مانه‌وه‌ى ڤیلادمیر پوتنى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته بوو له‌ده‌سه‌ڵاتدا، تا 2036.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 میدیاکانى مۆسکۆ بڵاویانکرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه، حکومه‌تى روسیا ریفراندۆمێکى گشتى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ده‌ستورى ئه‌نجامدا و به‌پێى ئه‌نجامه‌کانى له‌سه‌دا 78-ى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به گۆڕینى له‌سه‌دا 60-ى ده‌ستور داوه.
سه‌ره‌ڕاى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کرملن و ست پێتسبێرگ، له 85 ناوچه، 84 ناوچه‌یان ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌ى پوتن داوه تا ساڵى 2036.
به‌پێى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و ریفراندۆمه ڤیلادمیر پوتنى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته که ماوه‌ى زیاتر له 20 ساڵه له‌ده‌سه‌ڵاتدایه مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ دو خولى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه و له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه که تا 16 ساڵى دیکه سه‌رۆک ده‌بێت هه‌تا ته‌مه‌نى ده‌بێته 83 ساڵ، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان دروستکردووه به‌تایبه‌ت میخایل خۆدۆرکۆڤسکى ره‌خنگرى به‌هێزى پوتن رایانگه‌یاند، پرۆسه‌که به‌ته‌واوه‌تى ساخته‌یه و ئه‌نجامه‌کانى له‌ژێر گومانێکى زۆردایه.
ماوه‌نه‌وه‌ى پوتن وه‌ک سه‌رۆکى روسیا تا 2036 که هه‌ندێک به خۆشه‌ویستى رووسه‌کان ناوى ده‌به‌ن ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که، پوتن وڵاته‌که‌ى له رووى ئابوورییه‌وه بردووه‌ته پێشه‌وه‌و بلۆکى روسى به‌رانبه‌ر به ئه‌مریکا به‌هێز کردووه و رۆڵى له ئاشتى جیهانیدا هه‌بووه به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
