هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی رایگه‌یاند ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان تیرۆرستان بدۆزنه‌وه و بیاندەنە دادگا. ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له به‌غدا تیرۆر کرا." سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات "تیرۆریستان بدۆزنه‌وه و بیاندەنە دادگا." ئێوارەی رۆژی دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش. نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) سەرکۆنەی کوشتنی هیشام هاشمی کرد و رایگەیاند، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە هەواڵی کوشتنی د. هیشام هاشمی تووشی شۆک بوو. دەشڵێت "زۆر بە تووندی ئەم تاوانە قێزەون و ترسنۆکانە سەرکۆنەدەکەین و داوا لە حکومەت دەکەین زوو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە و سزایان بدات." هەروەها بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنە و ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمیان کرد و رایانگەیاند کە دەبێت تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەکانی شارۆچکەی دەرکاریان لە سنووری زاخۆ بۆردوومان کردووە. کەمێک لەمەوبەر لە گەلی باجوای سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا دەستیپێکرد و فڕۆکەکانی تورکیا سنورەکە بۆردومان دەکەن. دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکردنی ئەو شەڕە، سوپای تورکیا لە قەرەقۆلی کێریا رەش گەلی باجوای و چیای خامتیریانی بۆردومان کرد. ئێستا فڕۆکەکانی ھەواڵگری و ئێف 16ی سوپای تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسورێنەوە و گەلی باجوای بۆردومان دەکەن و دەنگی تەقەش بەردەوامە. شەوی رابردوو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە 37 خاڵی سەربازی. نەخشەکە خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سۆرانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە. لە ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەیدا تورکیا بە درێژایی 45 بۆ 50 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 بۆ 30 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو سنووری ناحیەی باتیفا. بۆیە ئێستا حکومەتی عێراق هێزەکانی پاسەوانیی سنووری لە سێ شوێن لە سنووری هەردوو شارۆچکەی باتیفا و دەرکار نزیک ئەو ناوچانەی لەلایەن تورکیا بۆردووماندەکرێن، جێگیرکردووە، لە هەر یەکە لە بەرزاییەکانی کەلا شابانیێ و سیار بەنا لە سنووری باتیفا و کەلا دێرێ لە سنووری شارۆچکەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ. وەزارەتی بەرگری تورکیا لە رۆژی 15-06-2020، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی لەژێر ناوی (چڕنووکی هەڵۆ) بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد، لە رۆژی 17ـی هەمان مانگیش ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بەناوی (چنگی پڵنگ) لە ناوچەی حەفتانین لە سنووری زاخۆ دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
هاوڵاتى تووشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا لە 12 ملیۆن نزیك دەبێتەوە و هاوكات رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە لە حەوت ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە، رێژەی مردنیش گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس به‌و پێیه ئێستا له‌ته‌واوى جیهاندا زیاتر له 4ملیۆن توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. بەپێی نوێترین ئامار، تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 747 هەزارو 386 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 6 ملیۆن و 741 هەزارو 764 كەس چاكبوونەتەوە. لەبەرامبەریشدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 540 هەزار و 836 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، تائێستا 7639 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2789 كەس چاكبوونەتەوە 263 بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
هاوڵاتى به‌رپرسانی ناوچه‌ی مه‌نگۆلیای چین رایانگه‌یاند له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه نه‌خۆشییه‌ك هاوشێوه‌ی تاعونی دبلی بڵاوبووه‌ته‌وه كه به په‌تای مردنی ره‌ش ناوزه‌د ده‌كرێت. به‌پێی هه‌واڵێكی زه نیویۆرك تایمز دوو حاڵه‌ت له شاری بایانۆر له باكووری خۆرئاوای په‌كین ده‌ستنیشانكراون و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش ئاگاداری به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین-یان كردووه‌ته‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه رۆژی 6ی ته‌مموز ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی چین ئاگاداری ئه‌وه‌یان داوه كه نه‌خۆشییه‌كه سێ ئاستی هه‌یه، تاعونی دبلی له جۆری سێیه‌می تاعونه و پێویسته به‌زووترین كات خۆپارێزی ده‌ستپێبكات. سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاعونی دبلی كه به‌هۆی به‌كتریاوه‌یه له رێگه‌ی پێوه‌دانی كێچه‌وه یان ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و دواتر له نێو مرۆڤدا بڵاوده‌بێته‌وه. یه‌كێكه له نه‌خۆشییه قورسه‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. له‌ماوه‌ی (مردنی ره‌ش) له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا زیاتر له 50 ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپا به‌هۆی تاعونه‌وه، مردوون. ئه‌نتی بایۆتیكی مۆدێرن توانای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر زوو به‌ده‌نگ نه‌خۆشه‌كه‌وه بچیت و كۆنترۆڵی بكه‌یت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی فراواندا له كۆرۆنا ڤایرۆس ترسناك تره. تاعونی دبلی یه‌كێكه له سێ جۆره‌كه‌ی تاعون كه ده‌بێته هۆی گیرانی بۆری هه‌ناسه، سه‌ره‌ڕای بوونی له‌رز و تا و كۆكه. به‌رپرسانی ته‌ندروستی بایانۆر له ئێستادا رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات چه‌نكه سیفه‌تی نه‌خۆشییه‌كه وایه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه واز له راوی ئاژه‌ڵی كێوی به‌تایبه‌تی سمۆره بێنن و له خواردنی دووركه‌ونه‌وه. ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ناوخۆی بایانۆر ترسی گه‌وره‌یان هه‌یه له بڵاوبوونه‌وه‌ی تاعون و دا‌واشیان كردووه خه‌ڵك پێویسته خۆی بپارێزێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی بایاتۆر خه‌ڵكیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه واز له گۆشتی خواردنی سمۆره بهێنن چونكه ناوچه‌كه پێشینه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه به‌هۆی سمۆره‌وه تاعون بڵاوبووه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ترسی لای به‌رپرسانی ناوچه‌كه دروستكردووه، راوكردنی سمۆره‌ی نه‌خۆش و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی سمۆره‌ی تۆپیو بۆ كه‌وڵكردن و ده‌یته‌به‌ركردنی پێست و فه‌روه‌كه‌ی و دواتر ده‌نێرێت بۆ ته‌واوی چین. ساڵی 1911 ، تاعونی بۆری هه‌ناسه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی مردنی 63 هه‌زار كه‌س.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرەخۆشی لە هاوڕێ و کەسوکاری هیشام هاشمی دەکەن کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستڕێژی گولە لە بەغدا کوژرا و بەڵینی ئەوەش دەدەن کە بکەرانی ئەو کارە بە سزای یاسایی بگەیەنن، هەروەها رێگە نادەن ئۆپەراسیۆنەکانی کوشتن بگەڕێتەوە سەر شانۆی عێراق. مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، چاودێری سیاسی و شارەزایی ئەمنی دکتۆر هیشام هاشمی، یەکێک بو لەو کەسانەی راوێژی لەگەڵ دەکرا و لەشەڕی رووبەرووبوونەوەی داعشدا پشتیوانێکی بەهێزی سوپای عێراق بوە، هەروەها رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە گفتوگۆ سیاسی و ئەمنییەکان کە لە ناوەندی بڕیاری عێراقدا ئەنجام دەدران و سەرەخۆشی لە هاوڕێ و کەسوکاری دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵێنی دەدەن بکەرانی ئەو تاوانە بە سزای یاسایی بگەیەنن و رێگەش نادەن جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی هاوڵاتیان بگەڕێتەوە گۆڕەپانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانیش لە بەرەنگاربونەوەی تاوانباران کەمتەرخەمی ناکەن. سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو، کار دەکەن بۆ هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا و نابێت هیچ هێزێکی چەکداری لە دەرەوەی یاسا هەبێت. هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دەستڕێژی گولەی لێ‌کرا و لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا کوژرا، ئەو روداوەش کاردانەوەی سەرکردەکانی عێراق و ناوەندە زانستی و رۆژنامەنوانییەکانی لێکەوتوەتەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارە دەکەن.
سازدانى: هاوڵاتى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات چه‌ند پلانێکیان هه‌یه له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا سه‌رجه‌م تۆڕه‌کانى رێگاوبانه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا پێکه‌وه ببەستنه‌وه‌و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاى حکومه‌ت ناتوانن جێبه‌جێى بکه‌ن و ده‌شڵێت: »تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌رکه‌زى لاى حکومه‌ت نیه». دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌دۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت:» بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناچارى بووه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌یاساى چاکسازییه‌وه نیه… جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى بۆ ریکخستنه‌وه‌و کارکردنه بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رى له‌موچه‌ى موچه‌خۆران». وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که «تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌رکه‌زیى لاى حکومه‌ت نیه، له‌ساڵى 2004وه بانکێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌ولێر بووه‌و بانکێکى ناوه‌ندیش له‌سلێمانى، سه‌د دۆلار له‌به‌غداوه هاتبێت (43) دۆلارى بۆ سلێمانى و (57) دۆلارى بۆ هه‌ولێر بووه، هه‌ر که‌موکووڕییه‌ک هه‌بێت له‌هه‌ولێرو دهۆک پارتى دیموکرات لێى به‌رپرسیاره، ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش یه‌کێتى نیشتیمانى لێى به‌رپرسه». هاوکات، به‌ڕاشکاوى باسى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌کات و ده‌ڵێت:» نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین، ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆ دراوه، هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان». هاوڵاتى: وه‌ک وه‌زیرێکى گۆران دواى ساڵێک به‌شداریکردن له‌کابینه‌ى نۆیه‌م چیتانکردوه بۆ خه‌ڵک؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونمان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ده‌رفه‌ت درا به وه‌زیره‌کان که پلانى چوارساڵى خۆیان ئاماده‌بکه‌ن له‌چوارچێوه‌ى حکومه‌ت و کابینه‌ى نوێ، وه‌ک وه‌زاره‌تى ئاوه‌ندکردنه‌وه پلانێکى گرنگمان ئاماده‌کردوه له‌چوارساڵى داهاتوودا رێگا دووسایده‌کانى نێوان پارێزگا‌و شاره‌گه‌وره‌کان ته‌واوبکه‌ین به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان له‌ساڵى 2011 وه کاریان تێداکراوه‌و ده‌بوایه له‌ماوه‌ى سێ بۆ چوارساڵدا ته‌واوبکرایه ئه‌مه یه‌کێکه له‌پلانه‌گرنگه‌کان. یه‌کێکى دیکه له‌پلانه‌کان باشترکردنى هۆکاره‌کانى هاتووچۆیه که ئاسانکارى ده‌کات ئه‌ویش هێڵى ئاسنینه‌و خستومانه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، حکومه‌ت له‌رابردوودا نه‌یتوانیوه خزمه‌ت و ئاوه‌دانى بگه‌یه‌نێته لادێکان، ئێمه پلانێکمان ئاماده‌کردووه له‌پارێزگاکاندا چه‌ند گوندێکى هاوچه‌رخ دروستبکه‌ین و هه‌مووجۆره خزمه‌تگوزاریه‌کى پێویستى تێدابێت. هه‌روه‌ها ئه‌و تۆڕى رێگاوبانه‌ى که‌هه‌مانه خراپه‌و ئێمه کارمان بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ماوه‌ى سێ ساڵ هه‌مووى نۆژەنبکریتەوە و ته‌واوبکه‌ین و له‌رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى پارێزگاکانه‌وه ده‌رخسته‌یه‌کمان ئاماده‌کردووه‌و خستمانه به‌رده‌م سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش ره‌زامه‌ندى نواند‌و له‌مانگى 10 ساڵى رابردوو له‌ماوه‌ى دوومانگدا زیاتر له 70 پرۆژه‌ى نۆژه‌نکردنه‌وه‌و ته‌واووکردنى ئه‌و رێگایانه‌ى که پاره‌یان بۆ وه‌رگیراوه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کان ته‌واوبکه‌ین، ئه‌وه یه‌کێکه له‌ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کان، ئه‌وه‌ش زیاتر له 43 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانکراوه‌و ئێمه هیواداربووین که قۆناغى دووه‌مى نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان له‌ئه‌مساڵدا ته‌واوبکه‌ین، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه زۆربه‌ى زۆرى پرۆژه‌کان راگیراوه، ئێستا هه‌موو تواناى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکه‌ین و خه‌رجکردنى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان راگیراوه، هیوادارین ئه‌گه‌ر له‌کۆتایى ساڵیش‌دا بێت ده‌ستبکه‌ینه‌وه به پرۆژه‌کان و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی ڕێگاوبانی ئێستا که ئه‌ویش نزیکه‌ى 45 ملیار دینارێکى ده‌وێت و له‌م قۆناغه‌و به‌م ئیمکانیه‌ته‌ى هه‌یه ناتوانرێت ده‌ستپێبکرێته‌وه.. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا باسى پرۆژه‌ى تونێله‌کانتان کردووه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به دۆخى داراییه‌وه بۆ کارکردن تێیدا؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌و تونێلانه له‌پلانى وه‌زاره‌تماندایه، بۆ نمونه پرۆژه‌ى رێگاى هه‌یبه‌ت سوڵتان تونێلى تێده‌که‌وێت ده‌بوو ئێستا ته‌واوبوایه، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌دا 10% ته‌واو بووه، تونێلى رێگاى نێوان سلێمانى که‌لار له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان یان رێگاى نێوان سه‌یدسادق پێنجوێن تونێلى تێده‌که‌وێت، هەروەها دروستکردنی تونێلی چیای مەتین ، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان نه‌کراون و گرنگیشن و په‌یوه‌ندیان به‌تۆڕى بنه‌ره‌تى رێگاوبانه‌کانه‌وه هه‌یه‌و هه‌موویان پارێزگاکان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. له‌م دۆخه‌ى ئێستا‌و به‌م داهاته‌ى حکومه‌ت ناتوانرێت ئه‌مانه بکرێت، به‌ڵام ئێمه بیرمان له‌وه کردووه‌ته‌وه قه‌رز بۆ ئه‌م پرۆژانه بکه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووبین و هیوادارین بتوانین تاکۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستیانپێبکه‌ینه‌وه‌و جێبه‌جێیان بکه‌ین. قه‌رزکردنه‌که‌ش دووجۆره یان ئه‌وه‌تا له‌بانکه‌کان بیکه‌ین یان ئه‌وه‌یه له وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆیی یان بیانى قه‌رزه‌که وه‌ربگرین و پرۆژه‌که‌ى پێ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووش نه‌بووین ئه‌وه ده‌بێت چاوه‌روانى ئه‌وه‌بین تا ئه‌وکاته‌ى حکومه‌ت داهاته‌کانى خۆى وه‌ک پێشووى لێده‌کاته‌وه ئه‌وکات ده‌یکه‌ین. له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو خراپ به‌رێوه‌بردن هه‌بووه له‌هه‌رێمى کوردستان و نه‌توانراوه حکومه‌ت له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ببرێت یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و ته‌جاوزات هه‌بووه بۆ سه‌رموڵک و ماڵى گشتى به ئێستاشه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وامه هاوڵاتى: قه‌یرانى دارایی بوونى هه‌یه، یان قه‌یرانى ئیداره‌دانى ئه‌و داهات و سه‌رچاوه داراییانه‌یه که ئێستا له‌به‌رده‌ستى حکومه‌تتدایه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: هه‌ردوو قه‌یرانه‌که هه‌یه هه‌م داراییه‌که هه‌م ئیداریه‌که، به‌راشکاوى ده‌یڵێم له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو خراپ به‌رێوه‌بردن هه‌بووه له‌هه‌رێمى کوردستان و نه‌توانراوه حکومه‌ت له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ببرێت یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و ته‌جاوزات هه‌بووه بۆ سه‌رموڵک و ماڵى گشتى به ئێستاشه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وامه، واتا قه‌یرانى دارایی که ئێستا هه‌یه به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌و خراپ به‌رێوه‌بردنه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه له‌ساڵى 2003وه تا ساڵى 2014 مانگانه له عێراقه‌وه نزیکه‌ى ملیارێک دۆلار هاتووه بۆ هه‌رێم و داهاتى ناوخۆش هه‌بووه‌و زۆر باشیش بووه‌و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کانیش نه‌وتیش فرۆشراوه، ئه‌گه‌ر به بۆریش نه‌بوبێ به‌تانکه‌ر بووه‌و ئه‌مانه وایکردوه داهاتێکى زۆر له‌هه‌رێم هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کى زۆر باش ئیداره بدرایه ئێستا کوردستان نه‌ک قه‌رزار نه‌ده‌بوو به‌ڵکو له‌بانکه‌کانى هه‌رێمدا پاشه‌کەوتیشمان ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه کابینه‌ى نۆیه‌ممان دروستکردووه که کابینه‌ى چاکسازى بێت، هه‌م له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌م حزبه پێکهێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کاتیش هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کابینه‌ى چاکسازى بێت و هه‌نگاوى باشیش بۆ ئه‌مه نراوه‌و توانیوومان قۆناغى یه‌که‌مى یاسای چاکسازى تێپه‌رێنین.. قه‌یرانی دارایش هه‌یه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى کوردستانه‌وه نیه‌و به‌ڵکو جیهانیه، به‌پێى راپۆرت و ئاماره‌کان تا مانگى دوو داهاتى ناوخۆ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه رۆشتووه‌و توانراوه له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری دارایی 100 ملیۆن دۆلار له‌داهاتى ناوخۆ زیادبکات به‌تایبه‌تى رێگه‌ى له‌خاڵه سنوریه‌کانه‌وه. ئه‌مه‌ش قورساییه‌کى باشیدا به‌داهاتى ناوخۆ‌و تا کۆتایی مانگى دووى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت به‌رزبوو داهاتى زۆرتر له‌ئێستا ده‌هاته‌وه ده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش له‌به‌غداوه پاره ده‌هات ئه‌مه‌ش وایکردبوو حکومه‌ت هه‌م به‌ئاسانى مووچه بدات و هه‌م هه‌ندێ پرۆژه‌ش بخاته‌وه گه‌ڕ، به‌ڵام له‌دواى هاتنى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت و داخستنى بازار‌و وه‌ستانى ئیش وکاره‌کانى حکومه‌ت و هاوڵاتیان، داهاتى حکومه‌ت زۆر که‌میکرده‌وه ده‌توانم بڵێم 70%ى داهات که‌میکردو به‌غداش لەمانگی نیسانەوە یەکجار پارەی ناردوه و نه‌وتیش دابه‌زى ئه‌مانه قه‌یرانێکى دارایی راستى دروستکرد. هاوڵاتى: سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند 27 ملیار دینار قه‌رزارین، ئایا ئێوه وه‌ک تیمى گۆڕان له حکومه‌تدا متمانه‌تان به‌و قه‌رزه هه‌یه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: له دووه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، داوامکرد به‌راپۆرتێکى تێر‌و ته‌سه‌ل پێمان بڵێن حکومه‌ت چه‌ند قه‌رزاره بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه کاره‌کانمان بکه‌ین و پرۆژه‌کانى خۆمان رێکبخه‌ین. دواى ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌رێز دکتۆر ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راپۆرتێکى ئاماده‌کردبوو که هاوکات سه‌رۆکى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌شه که سه‌رپه‌رشتى کۆى قه‌رزه‌کانى هه‌رێم ده‌کات، تاراده‌یه‌ک به‌ورده‌کاریه‌وه ئه‌و قه‌رزانه‌ى بۆ خستینه‌روو که به‌شێکى په‌یوه‌ندى به پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه که زیاتر له 10 ملیار دۆلاره، هه‌ندێکى هى به‌ڵێنده‌رو کۆمپانیاکانه‌و هه‌ندێکیشى قه‌رزى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌یه‌و واتا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئاگادارى ئه‌و قه‌رزانه‌و ئه‌و ژمارانه‌ین که سه‌رۆکى حکومه‌ت باسیکردووه. هاوڵاتى: ئایا قسه‌کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه که له‌به‌شێک له‌قه‌رزه‌کانى خۆیان خۆش ببن؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگاداربم هه‌وڵدراوه‌و قسه‌ش کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى باشیان هه‌بووه‌و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ورده‌کاریه‌که‌ى نازانم چۆنه چونکه هێشتا نه‌هێنراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت وبڕیارى پێویستى بۆ بدرێت. به‌ده‌ر له قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌کانى پێشوودا نزیکه‌ى 800 ملیار دراوە به وه‌به‌رهێنه‌رو کۆمپانیاکان ،ئێستا حکومه‌ت پێویستى به‌وه‌یه ئه‌و پارانه وه‌ربگیرێته‌وه، به‌پێى یاساش چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌دا رۆشتوه‌و پێویستبوه وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه وایکردوه ئه‌و وه‌به‌رهێنانه چه‌ند جارێک سودمه‌ند بن له‌وپاره‌یه‌و بڕیارى ئه‌وه دراوه تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێ هه‌مووی بگه‌رێننه‌وه. هاوڵاتى: که‌ى کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى تیمى حکومه‌ت له‌نێوان گۆران و یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: حکومه‌ت به‌شى سه‌ره‌کى پێکهێنه‌ره‌که‌ى ئه‌و سێ لایه‌نه‌یه‌و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک کۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت کۆبونه‌وه‌ى سێ تیمه‌که‌ى حکومه‌ت بێ به‌جیا هێشتا ئه‌وه نه‌کراوه. کاتى خۆى بەپێی ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان پارتى که یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بووه رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئێمه‌و یه‌کێتیش کردوه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، له‌و رێککه‌وتنانه‌دا هه‌ندێک خاڵ هه‌یه به‌ر یه‌ککه‌وتنى هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کداو ناتوانێت هاوته‌ریبى ئه‌وه‌ى ئێمه‌و یه‌کێتیش وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکات، ئه‌وه‌ش پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران ئاماده‌ین هه‌رکات ئه‌وان بیانه‌وێت داده‌نیشین و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ش بکه‌ین. گرنگ ئه‌وه‌یه تائێستا زۆربه‌ى زۆرى بڕیاره‌کانى حکومه‌ت به‌کۆى ده‌نگ بووه راسته له‌سه‌ر هه‌ندێک شت جیاوازى بیروبۆچوونمان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار به بڕیارى یه‌کگرتوو هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت هه‌موو بڕگه‌کان بگرێته‌وه خاڵه سنوریه‌کان رێکبخرێته‌وه‌و باجى زیاتر له‌کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی موچه‌یان بۆ کراوه ببڕدرێ، ئه‌وه داهاتێکى زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌مده‌بێته‌وه هاوڵاتى: بڕیارى بڕینى له‌سه‌دا 21 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئێوه رازى بوون له‌سه‌رى وه‌ک تیمى گۆران؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم:هه‌موومان له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت جێگره‌که‌ى هه‌موو وه‌زیره‌کان به‌ناچارى و بۆ یه‌ک مانگ ئه‌و بڕیاره دراوه، ئێمه دوو رێگامان له‌به‌رده‌م بوو یان ده‌بوو موچه‌ى هه‌ندێک وه‌زاره‌ت بدرێت ئه‌وى تری زۆر دوابکه‌وێت و نه‌توانین له‌مانگێکدا هه‌مووى بده‌ین، یان هه‌موو فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌ربگرن و به‌شێکیان لێ ببڕێت. ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت هه‌موو بڕگه‌کان بگرێته‌وه خاڵه سنوریه‌کان رێکبخرێته‌وه‌و باجى زیاتر له‌کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی موچه‌یان بۆ کراوه ببڕدرێ، ئه‌وه داهاتێکى زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌مده‌بێته‌وه. بۆ نمونه باسى موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بکه‌ین یه‌که‌ى هێزه‌کانى 70و 80ى پارتى و یه‌کێتى به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که لاى ئێمه‌یه به‌شێکى زۆرى ئه‌و هێزانه ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان نیه، گوناحه که‌سێک پێشمه‌رگه‌یه‌و له‌به‌رانبه‌ر داعش شه‌ر ده‌کات ته‌نها 500 هه‌زار دینارى مانگانه وه‌ربگرێت بەلکو پێویستە موچەی بۆی زیادبکرێت بۆ دو ئەوەندە، به‌ڵام له‌ولاوه ناوێکى وه‌همى 500 هه‌زارى هه‌بێ ده‌بێ ئه‌مانه رێک بخرێته‌وه‌و چاکسازى تێدا بکرێت و به‌پاککرنه‌وه‌ى ناوى ئه‌وکه‌سانه‌و ده‌رکردنى بن دیواره‌کان ده‌توانرێت موچه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌من زیاتریش بکرێت. » نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین، ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆ دراوه، هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان» هاوڵاتى: پاش ساڵێک له کابینه‌ى نۆیه‌م، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رازیه له کاره‌کانى حکومه‌ت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێک بکه‌ین بۆ کاره‌کان ئێمه له‌شه‌ش مانگى یه‌که‌م رازین و کارى باش کراوه، به‌ڵام له‌شه‌ش مانگى دووه‌م نه‌ک ئێمه له‌وانه‌یه سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کانیش رازی نه‌بین له کاره‌کانمان، به‌ڵام هۆکاره‌که ئه‌وه‌نیه که تۆ داهاتت له‌به‌رده‌ست بوبێت و نه‌تتوانیبێت موچه بده‌یت و پرۆژه بکه‌یت و خزمه‌تى خه‌ڵک بکه‌یت، هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه قه‌یرانى دارایی هه‌بوه‌و قه‌یرانى ئیداریش هه‌بوه‌و ئه‌م دۆخه‌ى دروستکردوه،ئێستا دۆخى دارایی حکومه‌ت وه‌ک مانگه‌کانى کۆتایی ساڵى رابردوونیه. ئێمه ئه‌وه‌نه خەیاڵ پڵاونین که بڵێن له‌ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا کوردستان ده‌که‌ین به به‌هه‌شت و دامه‌زراوه‌ترین وڵاتى دوونیاو هیچ که‌موکوریه‌کى تیا نابێت، به‌ڵام گرنگه به‌شدارى گۆران له‌حکومه‌ت به‌ئاراسته‌ى ئیجابى بووه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یاسای چاکسازى جێبه‌جێکرا ئه‌مه ده‌بێت به خاڵێک و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م و له‌چوارچێوه‌که‌ى حکومه‌ته‌که‌شدا بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆران. وه‌ک تیمى گۆران له‌حکومه‌ت هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ سه‌رکه‌وتنى کابینه‌ى نۆیه‌م، چونکه سه‌رکه‌وتنى له قۆناغه‌دا گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان، چونکه ئاڵنگارى زۆرمان روبه‌روبوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک له وڵاتان دڵخۆش نەبن به بوونى قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌پلانى ئه‌وه‌دابن هه‌ره‌شه له‌هه‌رێم بکه‌ن، ناکرێت له‌هه‌رێمێکى شه‌ش ملیۆنیدا نه‌گونجێین پێکه‌وه.. داواش له‌ئێوه‌ده‌که‌م وه‌ک رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که که‌ناڵێکى راگه‌یاندنى باوه‌رپێکراون کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن ئاشتبونه‌وه‌ى نیشتیمانى و رۆحیه‌تى کارکردن پێکه‌وه دروستبکه‌ن، چونکه ده‌کرێت گۆران و پارتى رکابه‌رى یه‌ک بکه‌ن، به‌ڵام ناکرێت دوژمنایه‌تى یه‌کێتى یان پارتى بکه‌ین، ئێمه له‌بنه‌ره‌تدا خه‌ڵکى یه‌ک وڵاتین براى یه‌کین که‌سى یه‌کین رکابه‌رى یه‌کین بۆ خزمه‌تى گشتى. ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت لانیکه‌م هى ساڵى 2003 به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌وه حکومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرایه ئه‌وه ئێستا حکومه‌ت نه‌ک 27 ملیار دۆلار قه‌رزار ده‌بوو به‌ڵکو 27 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتى ده‌بوو هاوڵاتى: له‌ناو فه‌یسبوک ده‌وترێت حکومه‌ت فه‌شه‌لى هێناو ژمێریارێکى گه‌نده‌ڵه‌و ته‌نها موچه دابه‌ش ده‌کات؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه قسه‌ى فه‌یسبووک نیه، ئه‌وه قسه‌ى به‌رپرسێکه من گوێم لێبووه که پێى وایه حکومه‌ت ژمێریارێکى گه‌نده‌ڵه‌و فه‌شه‌لى هێناوه خۆیان هۆکاربوون، ئه‌م هەرێمە 29 ساڵه براوه به‌رێوه به‌وشێوازه بردویانه به‌رێوه، ئێستا ده‌یانه‌وێت هه‌موو که‌موکوریه‌کانى رابردوو بخه‌نه سه‌ر ئه‌م کابینه‌یه، ئه‌و که‌موکوریانه‌ى هه‌یه هى ئه‌م کابینه‌یه نییه، چونکه ئه‌م کابینه‌یه به چاکسازى ده‌ستیپێکرد ده‌بێت سه‌رکه‌وتووشبێت له‌چاکسازیدا ئه‌و که‌مووکوڕیانه‌یه هى ئه‌وانه‌یه که ده‌ڵێن کەپێشتر هەرێمیان بردوە بەرێوە ئه‌وان وایان له‌م کوردستانه کردووه‌و ئاوای لێبێت ئه‌وانه به‌رپرسى یه‌که‌من لەخراپی بەرێوبردنی داهات و و بردنی قووتى خه‌ڵک. به‌راستى ده‌بێت ئه‌وانه یه‌که‌م که‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێبکرێت که حکومه‌ت چۆن گه‌یشتووه به‌م رۆژه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت هه‌یه‌تى هى ئه‌مساڵه ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه راسته؟! به‌ڵام ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت لانیکه‌م هى ساڵى 2003 به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌وه حکومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرایه ئه‌وه ئێستا حکومه‌ت نه‌ک 27 ملیار دۆلار قه‌رزار ده‌بوو به‌ڵکو 27 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتى ده‌بوو.. هاوڵاتى: چى ده‌که‌ن بۆ داهاتى نه‌وت ئێوه تاچه‌نده ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانن؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ى چاکسازیه‌وه ئێمه له‌کۆبونه‌وه‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارمانداوه ئه‌و سێکته‌رانه پێداچوونه‌وه‌ى پێدابکرێت به‌نه‌وتیشه‌وه بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ک دروستبکرێت بۆ پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى تێدا ده‌بێت، نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆدراوه هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان. ئێستا وێنه‌یه‌ک دروستکراوه که سلێمانى غه‌درى لێکراوه، غه‌دره‌که ئه‌وانه کردوویانه که داهاتى سلێمانیان لابووه، ناکرێت سلێمانى دواکه‌وتوه په‌نجه‌ى تاوان بۆ پارتى درێژ بکرێت ده‌بێت خه‌تاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بگیرێت هاوڵاتى: زۆر ده‌وترێت غه‌در له‌سلێمانى ده‌کرێت و ئه‌مه قسه‌ى خه‌ڵک و په‌رله‌مانتارو هه‌ڵسوراوه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشى تێدایه، وه‌ک تیمى حکومه‌ت چیتانکردووه بۆ ئه‌مه ئایا به‌راستى غه‌در له‌سلێمانى کراوه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: خۆى ئه‌و مه‌فهومه شێوێنراوه غه‌در له‌هه‌موو کوردستان کراوه ته‌نها له‌سلێمانى نه‌کراوه، تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌رکه‌زى لاى حکومه‌ت نیه، له‌ساڵى 2004وه بانکێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌ولێر بووه‌و بانکێکى ناوه‌ندیش له‌سلێمانى، سه‌د دۆلار له‌به‌غداوه هاتبێت 43 دۆلارى بۆ سلێمانى و 57دۆلارى بۆ هه‌ولێر بووه هه‌ر که‌مووکوڕیه‌ک هه‌بێت له هه‌ولێرو دهۆک پارتى دیموکرات لێى به‌رپرسیاره، ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش یه‌کێتى نیشتیمانى لێى به‌رپرسه، چونکه داهاته‌که لاى ئه‌و دووبانکه مه‌رکه‌زییه بووه. ئێستا وێنه‌یه‌ک دروستکراوه که سلێمانى غه‌درى لێکراوه، غه‌دره‌که ئه‌وانه کردوویانه که داهاتى سلێمانیان لابووه، ناکرێت سلێمانى دواکه‌وتوه په‌نجه‌ى تاوان بۆ پارتى درێژ بکرێت ده‌بێت خه‌تاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بگیرێت، یان هه‌ولێرو دهۆک ئیشى بۆ نه‌کرابێت ناتوانم یه‌کێتى تاوانباربکه‌ین ئه‌وه پارتى تاوانباره، هه‌تا 2014 که پاره له‌به‌غداوه هاتووه ئاوا دابه‌شکراوه.. به‌ئێستاشه‌وه داهات به‌شێوه‌یه‌کى مه‌رکه‌زى ناچێته‌وه به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان 43 به 57 دابه‌شکردنى داهات تائێستاش به‌رده‌وامه، راسته له‌سلێمانى غه‌درکراوه، به‌ڵام له‌هه‌ولێرو دهۆکیش غه‌درکراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و له 43%ى له‌پێشتردا هاتووه له‌خزمه‌تى سلێمانیدا خه‌رج بکرایه ئێستا دۆخه‌که به‌جۆرێکى تربوو ده‌بێ ره‌خنه له‌وانه بگرێت که‌داهاته‌که‌یان لابووه‌و خزمه‌تى سلێمانیان نه‌کردووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌ولێرو دهۆکیش به‌هه‌مانشێوه‌بێت و ده‌بێت ئه‌مه راستبکه‌ینه‌وه بۆخه‌ڵک، من ناڵێم هیچیش بۆ سلێمانى نه‌کراوه به‌ڵکو پرۆژه‌کراوه‌و کاری باشیش کراوه ، زۆربەی زۆری ژێرخانی خزمەتگوزاریسلێمانی و قەزا و ناحییەکانی کە زیاتر لە 1000 پرۆژە بون بە تێچوی نزیکەی 1 ملیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010کراوە کە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای ئەوکات ئەنجامیان داوە. . سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیبوو که‌دووباره بودجه بۆ شه‌قامى 100 ته‌رخانبکرێت و ده‌ستبه‌جێبه‌جێکردنى بکرێته‌وه لەزوترین کاتدا ئەچێتە بواری جێ بەجێ کردن هاوڵاتى: له‌هه‌ولێر شه‌قامى 150 مه‌ترى دروستده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا باسى پرۆژه‌ى رێگاى 100 مه‌ترى ده‌کرێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌مه یه‌کێکه له‌و نمونانه‌ى که چه‌واشه‌کارى پێده‌کرێت، شه‌قامى 100 مه‌ترى کاک عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تی ئەوکات به‌ردى بناغه‌که‌ى داناوه له‌ساڵى 2013دا بودجه‌ى بۆ ته‌رخانکراو ئه‌وکاته هه‌موو مانگێک یه‌ک ملیار دۆلار له‌به‌غداوه هاتوه بۆ هه‌رێم، خۆ قه‌یرانى دارایی له‌ساڵى 2014دا سه‌ریهه‌ڵدا بۆ نه‌کرا ئایا کابینه‌کانى ئه‌وکاته نه‌یانهێشت؟ بۆ نه‌یانکرد؟!. ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته که بودجه مانگانه له‌به‌غداوه ده‌هات جێبه‌جێبکرایه ئێستا ته‌واوبووبو، به‌ڵام ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆى کابینه‌ى نۆیه‌م له‌کاتێکدا ئه‌م کابینه‌یه ساڵێکه دروستبوه خۆ ئه‌و پرۆژه‌یه هى ساڵى 2013یه، چه‌ند جارێک ئه‌م ده‌ست و ده‌ستى پێکراوه، شه‌قامى 120 مه‌ترى له‌هه‌ولێر بودجه‌ى له‌کابینه‌کانى پێشتر بۆ ته‌رخانکراوه‌و دروستکراوه. به‌پێى زانیاریه‌کانى من سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیبوو که‌دووباره بودجه بۆ شه‌قامى 100 ته‌رخانبکرێت و ده‌ستبه‌جێبه‌جێکردنى بکرێته‌وه لەزوترین کاتدا ئەچێتە بواری جێ بەجێ کردن، بەڵام لەکۆتایی مانگی ٢، خۆتان ده‌زانن هه‌موو حکومه‌ت شه‌ت داون بووه‌و کار‌و پرۆژه‌کان هه‌مووى وه‌ستاوه‌و داهاتى نیه، کاتی خۆیشى من بە بەڕێز به‌سه‌رۆکى حکومه‌تم وت له‌سلێمانى دۆخێک وا بڵاوبۆته‌وه و گله‌یی ئه‌وه‌ده‌کرێت که ئه‌و رێگره له‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى جێبه‌جێبکرێت، تکات لێده‌که‌م په‌له‌بکه‌و خۆت به‌دواداچوونى بۆ بکه خۆشبه‌ختانه ئه‌و وتی به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرم پێخۆشه پرۆژه‌که بکرێت و به‌ڵێنیداو په‌له‌شى تێداکراوه ره‌زامه‌ندى دراوه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێبکرێت هەر بەپێی زانیاریەکانی من پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەئایندەکی زۆر نزیک دەچێتە بواری جێبەجێ کردن . هاوڵاتى: هیچ گره‌تنیه‌ک هه‌یه له‌یاساى چاکسازیدا مووچه‌ى ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى که به‌رده‌وام له‌کاردان ده‌رماڵه یان موچه‌یان که‌منه‌کرێته‌وه؟ دانا عه‌بولکه‌ریم: ئه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌بوبێت شایسته‌ى ئه‌وه‌بوه بۆى خه‌رج کراوه ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت یان بۆى هه‌یه زیادیش بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێک چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌کى بۆ یه‌ک بابه‌ت وه‌رگرتبێت و نزیک بێت له‌یه‌که‌وه یان به‌ناشایسته‌یی بۆى کرابێت ئه‌وه ده‌بڕدرێت. بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رێکت هه‌یه له وه‌زاره‌تێکی دیاری کراو جیاوازى موچه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێکى وه‌زاره‌تێکى تر یان ده‌رماڵه‌که‌ى دووقاتى ئه‌وه‌ى تره له‌کاتێدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ردووکى هه‌ر یه‌ک جۆرکارو وه‌ک یه‌ک کاته‌کانى ده‌وام ده‌کات ئه‌مه ده‌بێت دادپه‌رى تێدا بێت، به‌ڵام مه‌فهومى یاساى چاکسازى په‌یوه‌ندى به برینى موچه‌وه نییه ئه‌وه‌ى بڕاوه له 21% ته‌نها بۆ یه‌ک مانگ بووه هیچ په‌یوه‌ندى به‌یاساى چاکسازییه‌وه نییه ئه‌و مانگه تواناىى دارا حکومه‌ت زۆر له‌وه که‌متریش بوه کورتهێنانه‌که 34% بووه سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى به‌ڵێنیدا که قه‌رزبکات و کورتهێنانه‌که که‌مبکاته‌وه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ک به‌رمیل خاوى برێنت 43 دۆلارى تێپه‌راند. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ته‌مموز نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و یه‌ک به‌رمیل خاوى برێنت به 43 دۆلار و 10 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک خاوى ئه‌مریکى به‌رانبه‌ر 40 دۆلار و 8 سه‌نته و یه‌ک به‌رمیل خاوى رێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س به 42 دۆلار و 73 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازى بڕیارى خێراکردنى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌رکرد. له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ته‌موزى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له‌ڕێگاى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو جگه له مه‌سرور بارزانی، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌شداربوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و ره‌شنووسى ژماره‌یه‌ک په‌یڕه‌وى تایبه‌ت به چاکسازى کرا. دواى گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ى ڕه‌شنووسى چه‌ند په‌یڕه‌وێکى ناوخۆ که له پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئاماده‌کراون، تێبینى و سه‌رنجى پێویست له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خرایه‌ڕوو، پاشان بڕیاردرا له کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند بکرێن.
هاوڵاتى به‌هۆى ساغنه‌بونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان، جوتیاران له هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ک جوتیارى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر ساغنه‌بونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و به‌شێکى به‌روبومى ته‌ماته‌ى ئه‌مساڵیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان فڕێ‌دا.
سازدانی: هاوڵاتى گرفتى نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، جارێکى تر په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گه‌ڕایه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌که‌م، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسى هه‌رێمى وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى نیمچه سه‌ربه‌خۆ رووبه‌ڕووى پرسیار کردووه‌ته‌وه. پێشتر ئه‌گه‌ر پاساوه‌کانى گه‌ڕى یه‌که‌مى بڕینى بودجه و مووچه له‌ساڵانى پێشوودا پێداگریى نورى مالیکى‌و ملنه‌دانى هه‌رێم بووبێت له‌دۆسیه‌ى نه‌وت‌و گرێبه‌سته‌کان، به‌ڵام ئایا داواکانى عێراق له‌م قۆناغه له‌کورد کامانه‌ن؟ بۆچى پاش حه‌ڤده ساڵ له‌ڕوخانى به‌عس هێشتا په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و عێراق وه‌کو دوو نه‌یاره؟ داهاتووى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و کوێ؟ ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسانه‌و دوا پێشهاته‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق، هاوڵاتى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ خه‌بات عه‌بدوڵڵاى نووسه‌رو رووناکبیردا ئه‌نجامداوه. عێراق: ده‌وڵه‌تێکى شکستخواردوو له‌سه‌ره‌تاداو له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى که‌ئاخۆ نه‌ده‌کرا له‌میانه‌ى دیموکراتیزه‌کردنى ده‌سه‌ڵات و فیدراڵیزه‌کردنى عێراق وه‌کو ئه‌وه‌ى ده‌ستور باسى لێوه ده‌کات، په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاقارێکى باشترى بگرتایه؟ نووسه‌رو رووناک‌بیر خه‌بات عه‌بدوڵڵا بۆ وتى: «پاش روخانى فاشیزمى به‌عسیی، کورد یه‌کێک بوو له‌و لایه‌نانه‌ى که‌زۆر مکوڕ بوو له‌سه‌ر دروستکردنه‌وه‌ى عێراق، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى سێ خۆشباوه‌ڕیی: یه‌که‌میان دیموکراتیزه‌کردن، دووه‌میان فیدراڵیزه‌کردن و سێیه‌میشیان بیناکردنى ده‌وڵه‌تێکى مۆدێرن». به‌ڵام وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت:»پاش حه‌ڤده‌ساڵ له‌و مێژوووه ئێمه له‌عێراق حاڵى حازر رووبه‌ڕوو له‌به‌رده‌م سێ شکستداین: شکستى دیموکراسی و فیدراڵى و شکستى خودى ده‌وڵه‌ت». ئێمە ڕووبەڕوو لەگەڵ شکستێکدا وەستاوینەتەوە، شکستێکی بەتەنها سیاسی و ئیداری نا، بەڵکو شکستێکی جڤاکی ئه‌و پێیوایه: «له‌وه‌ته‌ى روخانى فاشیزمى به‌عسی، ده‌وڵه‌تێک به‌به‌رچاومانه‌وه دروست ده‌کرێته‌وه پشتبه‌ستوو به‌ده‌سه‌ڵاتى زۆرینه که‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى په‌راوێزکردن و ئینکارکردنى ئه‌وانى دیدایه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ى که‌دیموکراسى ته‌نها وه‌کو هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت نه‌ک وه‌ک کولتور و وه‌ک پایه‌یه‌کى دامه‌زراندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که له‌دامه‌زراندنیه‌وه تائه‌مڕۆ جگه له‌زیندانێکى گه‌وره چ مانایه‌کى دى بۆ زۆرینه‌ى گه‌لانى عێراق نه‌بووه». هه‌ربۆیه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که‌ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م مۆدێلێکى ده‌وڵه‌تداریداین که‌پێویسته هه‌مووومان لێیى بترسین، چونکه «ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى به‌عسی، ده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى حوکمى که‌مینه بووبێت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، ئه‌وا مۆدێلى ده‌وڵه‌تى پاش به‌عس، ده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى حوکمى زۆرینه‌یه به‌سه‌ر که‌مینه‌دا، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ى که‌ته‌نها وه‌کو زۆرینه‌و که‌مینه ته‌ماشاى دیموکراسى ده‌کات». خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌شدایه: «تا هه‌نوکه عه‌ره‌به‌کان دوورن له‌وه‌ى بیرۆکه‌ى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن قبوڵ بکەن»، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستى ئه‌و له‌ده‌وڵه‌تى مۆدێرن ده‌وڵه‌تى مافه‌کانه، «ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که‌نوێنه‌رى کۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات تێیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌کات و ده‌وڵه‌تێکى چاودێریکاره«. وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت: «ده‌وڵه‌ت له‌ئه‌وروپا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى بیرۆکه‌ى سه‌روه‌رى و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌ئایین و تادێته سه‌ر گرێبه‌ستى کۆمه‌ڵایه‌تى لاى لۆک و رۆسۆ، وه‌ک بوونه‌وه‌رێکى زیندوو به‌قۆناغى جیاجیا گه‌شه‌ى کردووه‌و پێگه‌یوه. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وروپاوه، عێراق و ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان که‌نمونه‌ى بچوککراوه‌ى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بیى ئیسلامین، نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانیوه گه‌شه بکه‌ن، تاڕۆژى ئه‌مڕۆ به‌رگرییه‌کى گه‌وره‌ى هاتنه‌کایه‌ى مۆدێرنه بۆ ناو پایه‌ى ده‌وڵه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن». بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ى راى باوه‌وه، ناوبراو پێى وایه: «ئه‌وه‌ى له‌عێراق شکستى هێناوه هه‌ر به‌ته‌نها دیموکراسى نییه، به‌ڵکو خودى ده‌وڵه‌ت خۆیه‌تی». تەنها لەڕێی خۆماڵیکردنی نەوتی کوردستانەوە کۆتایی بە تاڵانوبڕۆی کۆمپانیا نەوتییەکان و ڕۆڵی قاچاخچییەکانی ناوخۆ دەهێنرێت سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورد به‌فاکته‌رى سه‌ره‌کى هه‌وڵى به‌فیدراڵیزه‌کردنى عێراق داده‌نرێت، به‌ڵام خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌وه‌ى کورد له‌و بواره‌دا خه‌باتى بۆ کردووه جۆرێک له‌سه‌پاندنى زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵى بووه. پێشیوایه: « پێداگرتنی کورد له‌سه‌ر فیدراڵیزم وه‌کو شێوازێک بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌عێراقدا، له‌ڕاستیدا بووه‌ته جۆرێک له‌سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم به‌سه‌ر باقى کۆمیونیتییه‌کانی تری عێراقدا». وه‌کو خۆى ده‌ڵێت: «جگه له‌کورد، نه ده‌وڵه‌ت و نه هیچ کۆمیونیتییه‌کى تر‌ى عێراق ئاماده نین خۆیان له‌قه‌ره‌ى کارێکى له‌و جۆره بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرینه‌ى عه‌ره‌بى عێراق نه‌ک هه‌ر فیدراڵى ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو لێشى حاڵى نابن». له‌دیدى خه‌بات عه‌بدوڵڵاوه به‌شى گه‌وره‌ی شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌رکه‌زیى به‌سه‌رکردایه‌تی خۆیان پێ چاکتره وه‌ک له‌مه‌رکه‌زێکی لاواز‌و چه‌ند هه‌رێمێکی به‌هێز». ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بى سوننه ئه‌و پێى وایه «له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار که‌په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نگێزه‌ی ئیسلامیی ـ قه‌ومیی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ش که له‌ڕووی مێژووییه‌وه عه‌ره‌بى سوننه یه‌که‌مین سودمه‌ندی عێراقێکی مه‌رکه‌زیى بوون، سوننه‌کان تا ئه‌م دواییانه دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێکی لاوازکردنى مه‌رکه‌ز بوون، به‌ڵام ئێستا به‌شێکیان رایه‌کى پێچه‌وانه‌یان هه‌یه«. بۆیه فیدراڵیزم له‌عێراق هه‌روه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت:» تاهه‌نوکه فیدراڵیزمه له‌نێوان کورد له‌لایه‌ک و هه‌موو عه‌ره‌بى عێراق له‌لایه‌کى تره‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌باشترین حاڵه‌تدا سیستمێکى فیدراسییه له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌دا؛ یه‌کێکیان که‌زۆرینه‌ى عه‌ره‌به له‌ناوخۆیاندا حوکمێکى مه‌رکه‌زییان لا په‌سه‌نده، ئه‌وى دیکه‌شیان که‌کورده ناچێته ژێر بارى حوکمێکى له‌و جۆره». له‌دیدى ناوبراوه‌وه تائێستا کورد تاکه کۆمیونیتییه له‌عێراق که لێبڕاوانه له‌هه‌وڵى بانگه‌شه‌کردنى فیدراڵیزمدایه، به‌شێوه‌یه‌ک که‌وه‌کو خۆى ده‌ڵێت:»خه‌ریکه فیدراڵیزم ببێته دوا ئامانج». بۆیه ناوبراو داوا له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسیى کورد ده‌کات که : « ده‌ست له‌و باوه‌ڕه به‌ربدات که‌ساڵانێکه بینى پێوه‌گرتووه و لاى وایه فیدراڵیزم تاکه داوا‌و ئامانجى گه‌لى کوردستانە». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» کێشه‌ى گه‌لى کوردستان کێشه‌یه‌کى ملیۆنییه‌و حزبه‌کان چه‌ند گه‌وره‌ش بن هێشتا هه‌ر که‌مینه‌ن، کێشه‌ى کورد کێشه‌ى نێوان داگیرکه‌رو داگیرکراوه، فیدراڵیزم ته‌نها ئه‌و کاته چاره‌سه‌ره کورد مافى بڕیاردانى چاره‌نووسى خۆى لێ زه‌وت نه‌کرێت، مافى بڕیاردانى چاره‌نووس مافێکى ئه‌زه‌لیى گه‌لى کوردستانه هه‌روه‌کو چۆن مافى ئه‌زه‌لیى گه‌لانى دیکه‌شه«. عێراق هەر بەتەنها سامانی کوردستانی ناوێت، عێراق دەیەوێت کوردستان پاشکۆ و دەسندەخۆری خۆی بێت ئاینده‌ى دۆزى کورد له‌عێراق ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى کوردستان، خه‌بات عه‌بدوڵڵا ئاماژه به‌وه ده‌دات: «کورد حاڵى حازر رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ شکستێکدا وه‌ستاوینه‌ته‌وه، شکستێکى به‌ته‌نها سیاسى و ئیدارى نا، به‌ڵکو شکستێکى جڤاکی.» هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵکو لاى ئه‌و «شکستى کۆى ئه‌و پارادایمه سیاسییه‌شه که به‌درێژایى شه‌ست ساڵى پێشوو له‌لایه‌ن دوو مه‌یلى سیاسییه‌وه دنه ده‌درا». ده‌ربارەی هه‌نگاوه‌کانى ئێستای سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد به‌رامبه‌ر به‌پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌و جه‌خت ده‌کاته‌وه که له‌مڕۆدا شتێک نه‌ماوه له‌عێراق ناوى دۆزى کورد بێت، وتیشى: «دۆزى کورد له‌عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد و ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌وترێت نوێنه‌رانى کورد له‌به‌غدا، له پۆست و پاره‌دا کورت کرایه‌وه‌و کۆتایى پێ هێنرا. راستییه‌که‌ى له‌وه‌ته‌ى روخانى فاشیزمى به‌عسیی، هیچ ده‌مێک هێنده‌ى ئێستا قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسى دابه‌شبوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا نه‌بووه«. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: «وێنه‌ى ئێمه له‌عێراقدا دواجار ئاڕاسته‌یه‌کى ناشرینى وه‌رگرت، وێنه‌ى کوردى له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کى ئازادیخوازه‌وه که‌خولیاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌بوو، گۆڕى بۆ سواڵى مووچه». خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که «کورد له‌سایه‌ى لێکترازان و نه‌بوونى سیاسه‌تێکى رۆشندا نوێنه‌رى له‌به‌غدا نییه«و ده‌ڵێت:»ئه‌وانه‌ى به‌غدا نوێنه‌رى خۆیانن. ئه‌وانه پاڵه‌وانى دیموکراسیى هه‌ڵبژاردنن». ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه «به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى به‌ناوى نوێنه‌رانى کورده‌وه له‌به‌غدان، له‌ڕووى سیاسییه‌وه که‌سانى بێ سه‌واد، ده‌ست و پێ سپى و کاراکته‌رى هه‌رزه‌گۆن». رێککه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان پارتى‌و یه‌کێتى ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا نه‌ده‌کرا درێژه به‌ڕێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژیى نێوان یه‌کێتى و پارتى وه‌کو ناوکۆییه‌ک بۆ داهاتوویه‌کى باشتر بدرایه؟ خه‌بات عه‌بدوڵڵا وتى: «ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیجابییه‌کانى رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند ساڵى پێشوودا پێکهێنانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێکى هاوبه‌ش و خودنمایشکردنى لانى که‌مى ئه‌و دوو هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌ى کورده‌وارى بووبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى دى له‌عێراق و ده‌ره‌وه‌دا وه‌کو یه‌ک هاوپه‌یمانى و ده‌سته‌به‌رکردنى ئارامییه‌کى سیاسیى رێژه‌یى بووبێت له‌هه‌رێمه‌که‌ماندا»، به‌ڵام به‌بڕواى ئه‌و «رستێک ده‌رهاویشته‌ى سلبیشى لێکه‌وته‌وه که‌هه‌ر ئێستا سیستمى ده‌سه‌ڵاتى کوردیى رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌کى جدى کردۆته‌وه». هاوکات، پێشیوابوو «رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژیى جگه له‌وه‌ى بووه ناوکۆییه‌ک بۆ دووباره دابه‌شکردنه‌وه‌ى پۆست و پاره له‌نێوان یه‌کێتى و پارتییدا، هه‌رێمى کوردستانیشى له‌یه‌که‌یه‌کى سیاسیى خاوه‌ن دۆزێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گۆڕى بۆ میرنشینێکى نه‌وتیى و بازاڕێکى ئابوریى ناڕۆشن». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌هه‌روه‌کو چۆن به‌سیستمى حوکمڕانیى فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌وترێت (ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینی)، به‌هه‌مان شێوه: «له‌میانه‌ى رێکه‌وتنى ستراتیژییه‌وه، سیستمى سیاسیى هه‌رێم وهه‌مووو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ى که‌بیست ساڵه کار بۆ دروستکردنیان ده‌کرێت، ته‌نها له‌و شێوه به‌ڕێوه‌بردنه‌دا چڕبۆته‌وه که‌ده‌کرێت ته‌نها وه‌کو(ده‌سه‌ڵاتێکى کوردیی) ناوزه‌د بکرێن و هیچى تر». چونکه به‌بڕواى ناوبراو « له‌م جۆره سیستمانه‌دا ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌و داموده‌زگایانه نین که به‌ناوى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تییه‌وه کارده‌که‌ن، له‌وه گرنگتر ئه‌و شه‌رعیه‌ته شۆڕشگێڕانه‌یه‌یه که بۆ نموونه سه‌رۆک یان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى پرۆسه‌که کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن و هه‌میشه له‌هه‌وڵى به‌زیندویى هێشتنه‌وه‌یدا‌ن». خه‌بات عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: «ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵاتى شۆڕشگێڕانه، هیچ مانایه‌ک بۆ داموده‌زگا‌کانى سیستمه سیاسییه‌که ناهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستا حاڵى حازر به‌ناوى په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پیاده‌ى ده‌وڵه‌تداریى ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتێکه شه‌رعییه‌تى له‌شۆڕشه‌وه وه‌رگرتووه». سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش و هه‌روه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت: «رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌به‌شێکى گه‌وره‌یدا درێژه‌دان بوو به‌ته‌مه‌نى نوخبه‌و نه‌وه سیاسییه باوه‌که‌ى کایه‌ى سیاسیى کوردیى و له‌به‌ینبردنى ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى نوخبه و نه‌وه‌ى سیاسیى نوێ». بۆیه ئه‌و نوسه‌رو روناکبیره ئه‌وه روونده‌کاته‌وه رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى به‌دیوێک له‌دیوه‌کاندا کارکردن بوو به« مۆدێلى دیموکراسیى رووسی، ئه‌وه‌ى ڤلادیمێر پوتین له‌م ساڵانه‌ى دواییدا دایهێناو حاڵى حازر وه‌کو قه‌یسه‌رێکى سته‌مکار تادێت ته‌نگ به‌کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیى رووسى هه‌ڵده‌چنێت». به‌ڕاى ناوبراو «مۆدێلى دیموکراسیى رووسى هیچ نیه جگه له‌هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ى سیاسى ته‌نها له‌ده‌ستى یه‌ک نوخبه و نه‌وه‌ى سیاسیی‌دا. ئه‌و نه‌وه سیاسییه‌ى که وایکردوه کایه‌ى سیاسیى کوردیى درێژکراوه‌ى هه‌مان کایه‌ى سیاسیى شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو بێت». رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به دیوێك له دیوه‌كاندا كاركردن بوو به مۆدێلی دیموكراسیی ڕووسی دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق و پابه‌ندنه‌بوونى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕاده‌ستکردنى بڕێک له نه‌وته‌که‌ى به به‌غدا، خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که « عێراق هه‌ر به‌ته‌نها سامانى کوردستانى ناوێت، عێراق ده‌یه‌وێت کوردستان پاشکۆ‌و ده‌سنده‌خۆرى خۆى بێت». هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت هه‌رچى زووتره ده‌رهێنانى نه‌وتى کوردستان بکه‌وێته‌وه ده‌ستی کورد خۆی». چونکه بێ کۆنترۆڵکردنى ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه مه‌حاڵه کورد سه‌دان ساڵى دییش له‌وابه‌سته‌یى ناوه‌ند رزگارى ببێت» . هاوکات، خه‌بات عه‌بدوڵڵا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ته‌نها له‌ڕێى خۆماڵیکردنى نه‌وتى کوردستانه‌وه «کۆتایى به‌تاڵان و بڕۆى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و رۆڵى قاچاخچییه‌کانى ناوخۆ ده‌هێنرێت، به‌ڵام مه‌حاڵه به‌م سه‌رکردایه‌تییه شکستخواردووه‌ى ئێستا بکرێت». خه‌بات عه‌بدوڵڵا پێى وایه: گرفتى گه‌وره‌و شاراوه له‌ده‌رهێنانى نه‌وت و گۆڕینى هه‌رێم بۆ میرنشینێکى نه‌وتیى موڵکانه‌ستێن، نه‌بوونى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆى نیشتمانى و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئه‌سه‌ساتیو ئه‌گه‌ری وردوخاشکردنى چینى ناوه‌ڕاسته، ئه‌و چینه‌ی که کۆمه‌ڵناسه سیاسییه‌کان به بڕبڕه‌ی پشتى دامه‌زراندنى دیموکراسى داده‌نێن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: «له هه‌مووو ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشتر خاوه‌نى داموده‌زگاى دیموکراسى نه‌بوون، نه‌وت سته‌مکارى خوڵقاندوه». ناوبراو پێشیوابوو بوونى موئه‌سه‌سات پێشمه‌رجێکى بنه‌ڕه‌تى دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراسییه، که پێشمه‌رجه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئه‌سه‌ساتى له سێ مه‌رج به‌ده‌ر نین، ئه‌وانیش: دروستکردنى بازاڕه وه‌کو هێزێکى جیا له‌ده‌وڵه‌ت/ حزب، دووه‌میان گه‌شه‌کردنى چینى ناوه‌ڕاسته به به‌ده‌ستهێنانى تواناى خۆبژێوى نه‌ک به‌پشتبه‌ستن به مووچه‌ى به‌لاش، سێیه‌میشیان خۆڕاپسکاندن و پشتکردنه کولتورى کلاسیکیى کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و کولتوره‌ى زاده‌ى کۆمه‌ڵگه داخراوه هیرارکییه‌کانه و رێگه به دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنى سامان به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان نادات.
شاناز حه‌سه‌ن له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى ئازارى ئه‌مساڵداو دواى ماوه‌یه‌ک تۆمارکردنى یه‌که‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان که‌مامۆستایه‌کى ئایینى بوو له‌شارى سلێمانى، کاردانه‌وه‌ى جیاوازى به‌دوای خۆیدا هێناوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌وانه‌ى به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆبه‌یان نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌بووه. کۆرۆنا.. ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه، ماوه‌ى چوارمانگه ته‌نگى به‌هاوڵاتیانى هه‌رێم و حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵچنیوه‌و چه‌ندین رێکارى توند گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان تۆمار بکرێت. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا حه‌وت هه‌زارو 315 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناو گیان له‌ده‌ستدانى (252) که‌سى دیکه تا ئاماده‌کردنى ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه تۆمار کراوه. به‌شێک له‌هاوڵاتیان گومانیان له‌ئامارى گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا هه‌یه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌بووه‌و کۆرۆناش به‌رگرى جه‌سته‌یانى لاواز کردووه‌و به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانى». پێشڕه‌و محه‌مه‌د، که‌خۆى توشبوویه‌کى کۆرۆنایه‌و نه‌نکى به‌و ڤایرۆسه گیانى له‌ده‌ستداوه، ده‌ڵێت نه‌نکى نه‌خۆشى دیکه‌ى هه‌بووه‌و زۆر پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌سه‌ر جێگه په‌کى که‌وتووه. پێشڕه‌وی ته‌مه‌ن (37) ساڵ به هاوڵاتى وت» نه‌نکم ماوه‌ى دوو ساڵه نه‌خۆشى سه‌ر جێگه‌یه‌و ته‌ندروستى زۆر خراپ بوو، له‌قاچ که‌وتبوو، زمانى نه‌بوو، به‌ڵام شه‌وێک له‌هۆشچوو، بردمانه نه‌خۆشخانه پشکنینیان بۆ کرد‌و وتیان کۆرۆنایه‌تى». « نه‌نکم له‌سه‌ر جێگه بوو نه‌چۆته ده‌ره‌وه، ئێمه‌ش ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ک بوو نه‌چووبووینه لاى، بۆیه گومانه‌که له‌وه‌دایه به‌چى تووشى کۆرۆنا بوو»، پێشڕه‌و وا ده‌ڵێت. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، که خۆى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو و ئێستا چاکبۆته‌وه، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و که‌سانه‌ى که تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بن نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان هه‌بێت باری ته‌ندروستیان ناجێگیرتر ده‌بێت، بۆیه زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و که‌سانه‌ى به کۆرۆنا ده‌مرن نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و کۆرۆنا پێکه‌وه گرێدراون، بۆیه به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان هه‌یه یا نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان هه‌یه زیاتر ده‌بێت خۆپارێزیى بکه‌ن، چونکه به‌رگرى له‌شیان که‌مه‌و ئه‌م دوو نه‌خۆشیه‌ش پێکه‌وه کاریگه‌رى زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سه‌که‌و بۆیه زۆربه‌ى جار به گیانله‌ده‌ستدان کۆتایى دێت. تائێستا له‌پارێزگاى سلێمانى، زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و زۆرترین رێژى گیان له‌ده‌ستدان له‌هه‌رێمى کوردستان له‌پارێزگای سلێمانى بووه‌و گه‌یشتووه‌ته (210) که‌س. جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى هۆکارى زۆربوونى ژماره‌ى تووشبوان له‌پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که شوێنى جوگرافى و ژماره‌ى دانیشتوانى سلێمانى و ئاستى رۆشنبیرى وایکردووه ژماره‌که زۆر زیاتر بێ له‌چاو پارێزگاکانى دیکه‌و هاوڵاتیان خۆیان سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى پشکنین ده‌که‌ن. هێرش سه‌لیم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به‌پێى ئامارى زۆربه‌ى وڵاتان به‌ده‌گمه‌ن حاڵه‌ت هه‌یه هیچ نه‌خۆشییه‌کى دیکه‌ى نه‌بێت و ته‌مه‌نى گه‌نج بێت و به‌کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدابێت، «له‌کاتى مردنى توشبووه‌کاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ین که ئه‌م که‌سه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى هه‌بووه‌و کۆرۆناکه بۆته هۆى مردنى». سه‌لمه جه‌زا، ژنێکى ته‌مه‌ن (39) ساڵه‌و دایکى سێ منداڵه‌و دووگیانه، هاوسه‌ره‌که‌ى به‌کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه‌و باس له تووشبونى هاوسه‌ره‌که‌ى به‌کۆرۆنا ده‌کات و ده‌ڵێت» مێرده‌که‌م هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌ى نه‌بوو، ته‌نیا له‌پڕ هه‌ستى به‌بێهێزى کرد‌و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌مان کرد، وتیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه، دواى ماوه‌ى سێ رۆژ مانه‌وه له‌ژێر چاودێریدا باری ته‌ندروستى تێکچوو». سه‌لمه باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و رۆژه‌ى هاوسه‌رەکه‌ى گیانى سپاردووه، پێش ئه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه‌و بارودۆخى زۆر باش بووه‌و هه‌واڵى منداڵه‌کانى پرسیووه‌و پێى راگه‌یاندووه که« خۆتان ئاماده‌بکه‌ن چاکده‌بمه‌وه‌و دێمه‌وه ماڵه‌وه«. ئێستا سه‌لمه خۆى و منداڵه‌کانى و هەشت که‌سى دیکه له‌خانه‌واده‌که‌یان تووشى کۆرۆنا بووه‌و وتى» ئێستا ده‌زانم کۆرۆنا چه‌ند به‌ئازاره، ئه‌و پیاوه‌ى من که هیچ نه‌خۆشییه‌کى نه‌بوو، به‌ماوه‌ى هەشت رۆژ کۆتایى پێهێنا». به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌کۆى (252) که‌س که له‌هه‌رێمى کوردستاندا گیانیان سپاردووە که‌متر له (25) که‌سیان ته‌مه‌نیان گه‌نج بووه‌و به‌بێ بوونى نه‌خۆشییه‌کى دیکه به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌پێى زانیارى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى، هه‌ر که‌سێکى پۆزه‌تیڤ که‌کۆرۆناى هه‌بێت و گیان له‌ده‌ستبدات به‌کۆرۆنا هه‌ژمار ده‌کرێت». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو مه‌رج نیه ئه‌وه‌ى به‌کۆرۆنا گیانله‌ده‌ستبدات به ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بێت، وتیشى:» کۆرۆنا هه‌ندێک جار ده‌بێته هۆى جه‌ڵده‌ى دڵ، په‌ککه‌وتنى گورچیله‌و جگه‌رو کۆئه‌ندامى هه‌ناسەو زۆر نه‌خۆشى دیکه«. محه‌مه‌د قادر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ سوودێک له‌ئه‌وه‌دا نابینن که‌سێک گیانله‌ده‌ستبدات و به‌کۆرۆنا هه‌ژماربکرێت. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که و زۆرى حاڵه‌ته‌کانى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا پێشنیارى نه‌کردووه ئه‌و ته‌رمانه ده‌ستنیشانکردنیان بۆ بکرێت و به‌پێى یاسا رێگه به‌وه نادرێت بنێردرێنه پزیشکى دادى و ده‌ستیشانى هۆکارى گیان له‌ده‌ستدانه‌که‌یان بۆ بکرێت.
هاوڵاتى ئاگر لە بەشێکی شاخی ئەزمەڕ کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری ژینگەیی دارستانی شاخەکە گەیاندووە، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن. لە نزیک شەقامی سەرەکی ئەزمەڕ ئاگر لە بەشێکی شاخەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی سوتانی بەشێکی زۆر لە دارستان و دار و درەختەکانی ئەو شاخە کە رووبەرەکەی بە هەزاران دۆنم مەزەندە دەکرێت. هه‌روه‌ك تا ئێستا هۆکاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌کە دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن. شەوی رابردوو بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتەوە، هاوکات، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، له ئه‌نجامی دروستبوونی گۆڕانكاریه‌كی خێرا له كه‌شی ناوچه‌كه له ئێستادا خێرایی با له هه‌ندێ ناوچه زیادیكردووه بۆ سه‌رووی 40 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
هاوڵاتى فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەی بنکەی مووشەکی لەژێر زەوی کەناراوەکانی کەنداو و کەنداوی عوماندا دروستکردووە کە لێیەوە دەتوانرێت مووشەکی زەوی - دەریایی بهاوێژرێت. عەلیرەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران قسەی بۆ صبح صادق، بڵاوکراوەی سەر بە سوپای پاسداران کردووە و دەڵێت، لە هەموو ناوچەیەکی کەنداو و دەریای عوماندا بوونیان هەیە، "لەژێر زەویدا شاری پڕ لە سەکۆی مووشەکی هەیە و هێزی هەموو سەربازگەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران لەژێر زەویدا سیستەمی بەرگریی جیاوازیان تێدا دانراوە". پێشتر لە ساڵی 2012 عەلیرەزا تەنگسیری لەبارەی داخستنی گەرووی هورمز وتبووی، "دووژمنەکان وادەزانن گەرووی هورمز دادەخەین، بەڵام هیچ کەسێکی عاقڵ کارێکی لەو شێوەیە ناکات، و ئێمە تەنیا دەمانەوێت دەسەڵاتی هەواڵگریمان هەبێت لە ناوچەکە". هەرچەندە لەگەڵ تووندترکردنی گووشارەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 2019 حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی دەکرد. گەرووی هورمز رێگەیەکی گرنگیی بازرگانی نەوتە و نزیکەی 30%ـی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت. لە ئەگەری داخستنی گەرووەکە پێشبینیدەکرێت نرخی نەوت بەشێوەیەکی خێرا بەرزبێتەوە. گەرووی هورمز بەدرێژایی دوو هەزار و 200 کیلۆمەتر لەگەڵ ئێران هاوسنوورە، بە گوتەی عەلیرەزا تەنگسیری، ئێستا لەڕێگەی هێزێکی سەربازییەوە کە لە 23 هەزار سەرباز پێکهاتووە سنوورەکە کۆنترۆڵکراوە. لەبارەی زانیارییەکانی ئەمریکا ئەو سەرکردە سەربازییە ئاشکرایکرد، ئەمریکا دەزانێت کە ئێران بنکەی مووشەکیی لە ژێر زەویدا هەیە، کە سەر بە ئەرتەش و سوپای پاسدارانە، بەڵام زانیاریی لەسەر وردەکاری ئەو سەکۆیانە و بنکەکان نییە، دەشڵێت، "هێزە چەکدارەکانی ئێران ئێستا دەسەڵاتی هەواڵگریی بەسەر سەرجەم رووبەری ئاوی کەنداودا هەیە، و ئاگای لە جوڵە و هاتنە ناوەوەی هەموو کەشتییەکە بۆ ناو گەرووی هورمز، تاوەکو ئەو کاتەی لێی دەردەچێت".
تایبەت بە‌هاوڵاتى- ئامەد ناڵاندم و فەرمووی کە ئەم ئاوازە حەزینە یان مەحوی-یە یان بولبولەکەی فەسڵی خەزانە سەیدۆ شیمشەک کە پاشان دەبێت بە سەیدخانێ بۆیاخچی و دواتریش وەکو بولبولی ئامەد ناسرا، ماوەیەک لەمەوبەر لە ئەنجامی هەوکردنەوە تووشی ئیفلیجبوون دەبێت و بەرەبەیانی رۆژی ٥\٧\٢٠٢٠ لەماڵەکەی خۆی لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان کۆچی دوایی دەکات. کۆچێک وەکو هەر کۆچێکی تر نا، بەڵکو کۆچێک ئاواز‌و رستە دڵگیرەکانی زمانی کورد، زمانێک کەئەو لەڕووبەرە جوانەکەی ئاهەنگ و ئاوازدا، رەنگڕێژیش بە تانوپۆی ئەڤینەوە، بەدرێژایی تەمەن لەپاراستن و هەوڵی پاراستن و گەشەسەندنیدا بوو. تەمەنێکی درێژ لەدەنگبێژی هۆکاربوو تاکو لەلایەن ئەڤیندارانی دەنگییەوە ناسناوی «بولبولی دیاربەکر»ی پێببەخشن. دەنگبێژە بەنێوبانگەکە یان بولبولی دیاربەکر کێ بوو؟ ساڵی ١٩٣٣ لەگوندی لەخەری لەدایکبووە. گوندی لەخەری سەر بەشاری ئامەدە. لە دوو ساڵیدا دایکی و لەچوار ساڵیدا باوکی لەدەست دەدات. ئەم منداڵە بێکەس و بێنەوایە، لەلای پورو مامی گەورە دەبێت. بێکەسی و هەژاری هۆکارن کە بۆ تاکە رۆژێکیش نەچێتە قوتابخانە. لەتەمەنێکی زۆر زوودا دەبێت بەشوان. وەکو خۆی لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: «دەنگبێژیی لەسەرەتاوە هاتۆتە ژیانییەوە. لەتەمەنی حەفت ساڵییەوە دەستی بەدەنگبێژی کردووە». لەو تەمەنەوە دەنگبێژی، کەلام، هەڵبەست و وشەی کوردی لەگەڵ هەناسەدا ئاوێتەی پێداویستی ژیانی ئەو بولبولە خەمگینە بوونەو تاکو مردن دەستبەرداری نەبووە. لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا دەچێتە ئامەدو لەبندیواری ئامەددا «لەگەڕەکی سوری دیرۆکی و بەنێوبانگی ئامەد» دەستدەکات بە بۆیاخچێتی پێڵاو. لەو ڕۆژەوە وەکو سەیدخانی بۆیاخچی دەناسرێت. ٢٥ ساڵ ئەو کارە دەکات و پاشان بۆ ماوەیەک وەکو خزمەتگوزار لەشارەوانی ئامەد دادەمەزرێت. ئەو بولبولی فەسڵی خەزانە، کە هەموو ژیانی فەسڵی خەم و خەزان بووە، دەیگوت: «کەس نییە پێڵاوم بۆ بۆیاخ کردبێت و بەدەم بۆیەکردنەوە بەیتێک یان چەند بەیتێکم بۆ نەگوتبێت». ژیانێک سەرتاپای پڕ بوو لەکارەسات، بەڵام کۆڵنەدەرانە ژیا.. نەک هەر منداڵی، بەڵکو هەموو ژیانی بۆیاخچی پڕ بوو لەکارەسات. هەندێ کەس هەن تۆ دەڵێی بۆ بێچارەیی و نەگبەتی دێنە دنیاوە، بۆیاخچی کەسێک بوو لەوانەو ژیانی پڕبوو لەبرک و ژان، بەهارێکی لەو تەمەنە درێژەیدا نەبینی و هەمیشە لەخەزان و لەنێو هەڵوەریندا بوو. بەڵام مرۆڤێک بوو سەرباری بەشمەینەتیی گەورە و سەخت، کۆڵنەدەرو «بولبول ئاسا» ژیا. رەنگبێ دەنگبێژی و بولبولبوونەکەیشی جۆرێک لەشیوەن و هەڵڕشتنی ئەو خەم و ئازارانە بووبێتن کە لەهەناویدا کەڵەکە بووبوون. بۆیاخچی جارێکیان لەدیدارێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میوزۆپۆتامیادا گوتبووی: لەتەمەنێکی زۆر زوودا دەستم بەکارکردن کرد، بۆ دابینکردنی بژێوی. لەم شاری ئامەدە شیرینیی دارچینیم فرۆشت، بەساڵان بارهەڵگر و کۆڵبەر بووم، کرێکاریم کرد، کاری پاککردنەوەم دەکرد، بەڵام بەردەوام ئامەدم خۆشدەویست و خۆشمدەوێت. زۆر زۆرم کارکرد و توانیم هەندێ دراو خڕکەمەوە. توانیم ژیانی هاوسەری پێکبهێنم. بەڵام جەخار منداڵمان بۆ نەدەما. یەک لەدوای یەک ٧ منداڵمان لەدەستدا. هەر منداڵێکمان دەبوو، نەخۆش دەکەوت و دەمرد. هەر کەسێکی تر بووبا، بەرگەی ئەو هەموو منداڵ مردنەی نەدەگرد، ئەو دەنگبێژە خەمگینە وەهای دەگوت. دەنگبێژی ئەڤینێکی گەورەیە بۆیاخچی دەیگوت، من ناتوانم هیچ شتێک لەو بەیت و داستانگەلەی دەیانڵێم بیاننووسمەوە، بەڵام ئەوانە لەدڵ و لەیاداوەری مندا هەڵکۆڵدراون و بۆ هەمیشە لەلام دەمێننەوە. دەنگبێژی وەکو هیچ شتێکی تر نییە، ئەڤینێکی مەزنەو هەمیشە لەگەڵ مرۆڤدایە. ئەگەر دەنگبێژی نەبا پاش ئەو هەموو کارەسات و دوای ئەو ژیانە پڕ برک و ژانەم هەڵبەتە نەمدەتوانی بژیم و دەمردم. دەنگبێژی و گوتن منیان بەپێوە هێشتەوە. پاش تەمەنێکی ٨٧ ساڵە، ئەو دەنگبێژە دەمرێت و بڕیارە لەگۆڕستانی گوندی نوێ «یەنی کوێی» لەشاری ئامەد بەخاکی بسپێرن. دەنگبێژان و پاراستنی زمانی کوردی پاش قەدەغەکردن و هەوڵی تواندنەوەی زمانی کوردی لەدامەزراندنی کۆماری تورکیا بەدواوە، یەکێک لەهۆکارە هەرە گرنگ و کاریگەرەکان لەبواری پاراستن و هێشتنەوەی زمانی کوردی‌دا ئەم جۆرە دەنگبێژانە بوون لەباکوری کوردستان. بەیت، بالۆرە، داستان و چیرۆکی ئەڤینداری و دیرۆکی ئەمان بوون ئەم گوند بۆ ئەو گوند، ئەم شار بۆ ئەو شار‌و ئەم ناوچە بۆ ئەو ناوچە لەهاتوچۆی بەردەوامدا بوون و خەڵک لە بۆتەی ئەم حەزو داستانە لێوانلێوانەی ئەڤینەوە، لەهۆکاری ئەم بەسەرهاتانەی دابڕان و کۆڵنەدانەوە، خۆشەویستیی زمانی کوردیان لەدەست نەدەداو بەڵکو ئەم دەنگبێژانە هەر جارێک بڕێکیش لەخۆشەویستی و حەزکردنی زۆرتریان دەخستە سەر خەرمانی زمانی کوردی. رۆڵی ئەم دەنگبێژانە بەجۆرێک گرنگە، لەو بوارەدا سازکردنی فیلم و ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەی زانستی و گرنگ پێویستی و ئەرکە. بنوو بولبولە دەنگ سازەکەی ئامەد بنوو بولبولە دەنگ سازەکە ئامەد.. دە لۆ لۆ دە لۆ لۆ.. بنوو.. کول و کەدەر نەیانهێست چێژێک لەژیان ببینیت، بەڵام سەرباری ئەو ژیانە پڕ ئازارەیشت تۆ ماڵی ئاواز‌و زمانی کوردیت پڕتر کرد لەچێژ و لەخۆشەویستی.. بنوو یادت بەخێرو هەزاران تیشک و تیرێژ ئاوێتەی گڵی نێو گۆڕت بن.
هاوڵاتى پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی لە بەرامبەر ”ستەم و ناعەدالەتیی تورکیا“ هانا بۆ یەکێتی ئەوروپا دەبات. لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە نامەیەکی بۆ پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەوروپا ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانی دیکە کراوە. لەیلا گوڤەن، کە دوو هەفتە بەر لە ئێستا کورسی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و بارەگای پارتەکەی (پارتی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی) داخرا، بە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەوروپای راگەیاندووە، کە دادگای تورکیا لە دەرەوەی یاسا سزا بەسەر ئەودا دەسەپێنێت. گوڤەن، کە هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتییە، بە بوونی پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دامەزراندنی پارتەکەی لە ساڵی 2007 لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، تۆمەتبار دەکرێت. ئەو سیاسەتمەدارەی باکووری کوردستان داوا لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و پارتە سیاسییەکانی دەکات بەهانایەوە بچن و ”رێگە لەو ستەم و نادادپەروەرییانەی تورکیا“ بگرن.