تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردســــــتان به‌مه‌رکه‌زیى لاى حکومه‌ت نییه
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات چه‌ند پلانێکیان هه‌یه له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا سه‌رجه‌م تۆڕه‌کانى رێگاوبانه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا پێکه‌وه ببەستنهوهو جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاى حکومه‌ت ناتوانن جێبه‌جێى بکه‌ن و ده‌شڵێت: »تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌رکه‌زى لاى حکومه‌ت نیه».
دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه بهدۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت:» بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناچارى بووه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌یاساى چاکسازییه‌وه نیه… جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى بۆ ریکخستنهوهو کارکردنه بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رى له‌موچه‌ى موچه‌خۆران».
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که «تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌رکه‌زیى لاى حکومه‌ت نیه، له‌ساڵى 2004وه بانکێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌ولێر بووه‌و بانکێکى ناوه‌ندیش له‌سلێمانى، سه‌د دۆلار له‌به‌غداوه هاتبێت (43) دۆلارى بۆ سلێمانى و (57) دۆلارى بۆ هه‌ولێر بووه، هه‌ر که‌موکووڕییه‌ک هه‌بێت له‌هه‌ولێرو دهۆک پارتى دیموکرات لێى به‌رپرسیاره، ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش یه‌کێتى نیشتیمانى لێى به‌رپرسه».
هاوکات، به‌ڕاشکاوى باسى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌کات و ده‌ڵێت:» نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین، ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆ دراوه، هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان».
هاوڵاتى: وه‌ک وه‌زیرێکى گۆران دواى ساڵێک به‌شداریکردن له‌کابینه‌ى نۆیه‌م چیتانکردوه بۆ خه‌ڵک؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونمان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ده‌رفه‌ت درا به وه‌زیره‌کان که پلانى چوارساڵى خۆیان ئاماده‌بکه‌ن له‌چوارچێوه‌ى حکومه‌ت و کابینه‌ى نوێ، وه‌ک وه‌زاره‌تى ئاوه‌ندکردنه‌وه پلانێکى گرنگمان ئاماده‌کردوه له‌چوارساڵى داهاتوودا رێگا دووسایده‌کانى نێوان پارێزگا‌و شاره‌گه‌وره‌کان ته‌واوبکه‌ین به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان له‌ساڵى 2011 وه کاریان تێداکراوه‌و ده‌بوایه له‌ماوه‌ى سێ بۆ چوارساڵدا ته‌واوبکرایه ئه‌مه یه‌کێکه له‌پلانه‌گرنگه‌کان.
یه‌کێکى دیکه له‌پلانه‌کان باشترکردنى هۆکاره‌کانى هاتووچۆیه که ئاسانکارى ده‌کات ئه‌ویش هێڵى ئاسنینه‌و خستومانه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، حکومه‌ت له‌رابردوودا نه‌یتوانیوه خزمه‌ت و ئاوه‌دانى بگه‌یه‌نێته لادێکان، ئێمه پلانێکمان ئاماده‌کردووه له‌پارێزگاکاندا چه‌ند گوندێکى هاوچه‌رخ دروستبکه‌ین و هه‌مووجۆره خزمه‌تگوزاریه‌کى پێویستى تێدابێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و تۆڕى رێگاوبانه‌ى که‌هه‌مانه خراپه‌و ئێمه کارمان بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ماوه‌ى سێ ساڵ هه‌مووى نۆژەنبکریتەوە و ته‌واوبکه‌ین و له‌رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى پارێزگاکانه‌وه ده‌رخسته‌یه‌کمان ئاماده‌کردووه‌و خستمانه به‌رده‌م سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش ره‌زامه‌ندى نواند‌و له‌مانگى 10 ساڵى رابردوو له‌ماوه‌ى دوومانگدا زیاتر له 70 پرۆژه‌ى نۆژه‌نکردنه‌وه‌و ته‌واووکردنى ئه‌و رێگایانه‌ى که پاره‌یان بۆ وه‌رگیراوه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کان ته‌واوبکه‌ین، ئه‌وه یه‌کێکه له‌ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کان، ئه‌وه‌ش زیاتر له 43 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانکراوه‌و ئێمه هیواداربووین که قۆناغى دووه‌مى نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان له‌ئه‌مساڵدا ته‌واوبکه‌ین، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه زۆربه‌ى زۆرى پرۆژه‌کان راگیراوه، ئێستا هه‌موو تواناى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکه‌ین و خه‌رجکردنى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان راگیراوه، هیوادارین ئه‌گه‌ر له‌کۆتایى ساڵیش‌دا بێت ده‌ستبکه‌ینه‌وه به پرۆژه‌کان و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی ڕێگاوبانی ئێستا که ئه‌ویش نزیکه‌ى 45 ملیار دینارێکى ده‌وێت و له‌م قۆناغه‌و به‌م ئیمکانیه‌ته‌ى هه‌یه ناتوانرێت ده‌ستپێبکرێته‌وه..
هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا باسى پرۆژه‌ى تونێله‌کانتان کردووه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به دۆخى داراییه‌وه بۆ کارکردن تێیدا؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌و تونێلانه له‌پلانى وه‌زاره‌تماندایه، بۆ نمونه پرۆژه‌ى رێگاى هه‌یبه‌ت سوڵتان تونێلى تێده‌که‌وێت ده‌بوو ئێستا ته‌واوبوایه، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌دا 10% ته‌واو بووه، تونێلى رێگاى نێوان سلێمانى که‌لار له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان یان رێگاى نێوان سه‌یدسادق پێنجوێن تونێلى تێده‌که‌وێت، هەروەها دروستکردنی تونێلی چیای مەتین ، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان نه‌کراون و گرنگیشن و په‌یوه‌ندیان به‌تۆڕى بنه‌ره‌تى رێگاوبانه‌کانه‌وه هه‌یه‌و هه‌موویان پارێزگاکان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
له‌م دۆخه‌ى ئێستا‌و به‌م داهاته‌ى حکومه‌ت ناتوانرێت ئه‌مانه بکرێت، به‌ڵام ئێمه بیرمان له‌وه کردووه‌ته‌وه قه‌رز بۆ ئه‌م پرۆژانه بکه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووبین و هیوادارین بتوانین تاکۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستیانپێبکه‌ینه‌وه‌و جێبه‌جێیان بکه‌ین.
قه‌رزکردنه‌که‌ش دووجۆره یان ئه‌وه‌تا له‌بانکه‌کان بیکه‌ین یان ئه‌وه‌یه له وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆیی یان بیانى قه‌رزه‌که وه‌ربگرین و پرۆژه‌که‌ى پێ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووش نه‌بووین ئه‌وه ده‌بێت چاوه‌روانى ئه‌وه‌بین تا ئه‌وکاته‌ى حکومه‌ت داهاته‌کانى خۆى وه‌ک پێشووى لێده‌کاته‌وه ئه‌وکات ده‌یکه‌ین.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو خراپ به‌رێوه‌بردن هه‌بووه له‌هه‌رێمى کوردستان و نه‌توانراوه حکومه‌ت له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ببرێت یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و ته‌جاوزات هه‌بووه بۆ سه‌رموڵک و ماڵى گشتى به ئێستاشه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وامه
هاوڵاتى: قه‌یرانى دارایی بوونى هه‌یه، یان قه‌یرانى ئیداره‌دانى ئه‌و داهات و سه‌رچاوه داراییانه‌یه که ئێستا له‌به‌رده‌ستى حکومه‌تتدایه؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: هه‌ردوو قه‌یرانه‌که هه‌یه هه‌م داراییه‌که هه‌م ئیداریه‌که، به‌راشکاوى ده‌یڵێم له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو خراپ به‌رێوه‌بردن هه‌بووه له‌هه‌رێمى کوردستان و نه‌توانراوه حکومه‌ت له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ببرێت یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و ته‌جاوزات هه‌بووه بۆ سه‌رموڵک و ماڵى گشتى به ئێستاشه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وامه، واتا قه‌یرانى دارایی که ئێستا هه‌یه به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌و خراپ به‌رێوه‌بردنه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه له‌ساڵى 2003وه تا ساڵى 2014 مانگانه له عێراقه‌وه نزیکه‌ى ملیارێک دۆلار هاتووه بۆ هه‌رێم و داهاتى ناوخۆش هه‌بووه‌و زۆر باشیش بووه‌و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کانیش نه‌وتیش فرۆشراوه، ئه‌گه‌ر به بۆریش نه‌بوبێ به‌تانکه‌ر بووه‌و ئه‌مانه وایکردوه داهاتێکى زۆر له‌هه‌رێم هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کى زۆر باش ئیداره بدرایه ئێستا کوردستان نه‌ک قه‌رزار نه‌ده‌بوو به‌ڵکو له‌بانکه‌کانى هه‌رێمدا پاشه‌کەوتیشمان ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه کابینه‌ى نۆیه‌ممان دروستکردووه که کابینه‌ى چاکسازى بێت، هه‌م له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌م حزبه پێکهێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کاتیش هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کابینه‌ى چاکسازى بێت و هه‌نگاوى باشیش بۆ ئه‌مه نراوه‌و توانیوومان قۆناغى یه‌که‌مى یاسای چاکسازى تێپه‌رێنین..
قه‌یرانی دارایش هه‌یه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى کوردستانه‌وه نیه‌و به‌ڵکو جیهانیه، به‌پێى راپۆرت و ئاماره‌کان تا مانگى دوو داهاتى ناوخۆ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه رۆشتووه‌و توانراوه له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری دارایی 100 ملیۆن دۆلار له‌داهاتى ناوخۆ زیادبکات به‌تایبه‌تى رێگه‌ى له‌خاڵه سنوریه‌کانه‌وه.
ئه‌مه‌ش قورساییه‌کى باشیدا به‌داهاتى ناوخۆ‌و تا کۆتایی مانگى دووى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت به‌رزبوو داهاتى زۆرتر له‌ئێستا ده‌هاته‌وه ده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش له‌به‌غداوه پاره ده‌هات ئه‌مه‌ش وایکردبوو حکومه‌ت هه‌م به‌ئاسانى مووچه بدات و هه‌م هه‌ندێ پرۆژه‌ش بخاته‌وه گه‌ڕ، به‌ڵام له‌دواى هاتنى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت و داخستنى بازار‌و وه‌ستانى ئیش وکاره‌کانى حکومه‌ت و هاوڵاتیان، داهاتى حکومه‌ت زۆر که‌میکرده‌وه ده‌توانم بڵێم 70%ى داهات که‌میکردو به‌غداش لەمانگی نیسانەوە یەکجار پارەی ناردوه و نه‌وتیش دابه‌زى ئه‌مانه قه‌یرانێکى دارایی راستى دروستکرد.
هاوڵاتى: سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند 27 ملیار دینار قه‌رزارین، ئایا ئێوه وه‌ک تیمى گۆڕان له حکومه‌تدا متمانه‌تان به‌و قه‌رزه هه‌یه؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: له دووه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، داوامکرد به‌راپۆرتێکى تێر‌و ته‌سه‌ل پێمان بڵێن حکومه‌ت چه‌ند قه‌رزاره بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه کاره‌کانمان بکه‌ین و پرۆژه‌کانى خۆمان رێکبخه‌ین.
دواى ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌رێز دکتۆر ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راپۆرتێکى ئاماده‌کردبوو که هاوکات سه‌رۆکى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌شه که سه‌رپه‌رشتى کۆى قه‌رزه‌کانى هه‌رێم ده‌کات، تاراده‌یه‌ک به‌ورده‌کاریه‌وه ئه‌و قه‌رزانه‌ى بۆ خستینه‌روو که به‌شێکى په‌یوه‌ندى به پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه که زیاتر له 10 ملیار دۆلاره، هه‌ندێکى هى به‌ڵێنده‌رو کۆمپانیاکانه‌و هه‌ندێکیشى قه‌رزى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌یه‌و واتا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئاگادارى ئه‌و قه‌رزانه‌و ئه‌و ژمارانه‌ین که سه‌رۆکى حکومه‌ت باسیکردووه.
هاوڵاتى: ئایا قسه‌کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه که له‌به‌شێک له‌قه‌رزه‌کانى خۆیان خۆش ببن؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگاداربم هه‌وڵدراوه‌و قسه‌ش کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى باشیان هه‌بووه‌و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ورده‌کاریه‌که‌ى نازانم چۆنه چونکه هێشتا نه‌هێنراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت وبڕیارى پێویستى بۆ بدرێت.
به‌ده‌ر له قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌کانى پێشوودا نزیکه‌ى 800 ملیار دراوە به وه‌به‌رهێنه‌رو کۆمپانیاکان ،ئێستا حکومه‌ت پێویستى به‌وه‌یه ئه‌و پارانه وه‌ربگیرێته‌وه، به‌پێى یاساش چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌دا رۆشتوه‌و پێویستبوه وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه وایکردوه ئه‌و وه‌به‌رهێنانه چه‌ند جارێک سودمه‌ند بن له‌وپاره‌یه‌و بڕیارى ئه‌وه دراوه تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێ هه‌مووی بگه‌رێننه‌وه.
هاوڵاتى: که‌ى کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى تیمى حکومه‌ت له‌نێوان گۆران و یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: حکومه‌ت به‌شى سه‌ره‌کى پێکهێنه‌ره‌که‌ى ئه‌و سێ لایه‌نه‌یه‌و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک کۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت کۆبونه‌وه‌ى سێ تیمه‌که‌ى حکومه‌ت بێ به‌جیا هێشتا ئه‌وه نه‌کراوه.
کاتى خۆى بەپێی ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان پارتى که یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بووه رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئێمه‌و یه‌کێتیش کردوه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، له‌و رێککه‌وتنانه‌دا هه‌ندێک خاڵ هه‌یه به‌ر یه‌ککه‌وتنى هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کداو ناتوانێت هاوته‌ریبى ئه‌وه‌ى ئێمه‌و یه‌کێتیش وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکات، ئه‌وه‌ش پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران ئاماده‌ین هه‌رکات ئه‌وان بیانه‌وێت داده‌نیشین و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ش بکه‌ین.
گرنگ ئه‌وه‌یه تائێستا زۆربه‌ى زۆرى بڕیاره‌کانى حکومه‌ت به‌کۆى ده‌نگ بووه راسته له‌سه‌ر هه‌ندێک شت جیاوازى بیروبۆچوونمان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار به بڕیارى یه‌کگرتوو هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت هه‌موو بڕگه‌کان بگرێته‌وه خاڵه سنوریه‌کان رێکبخرێته‌وه‌و باجى زیاتر له‌کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی موچه‌یان بۆ کراوه ببڕدرێ، ئه‌وه داهاتێکى زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌مده‌بێته‌وه
هاوڵاتى: بڕیارى بڕینى له‌سه‌دا 21 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئێوه رازى بوون له‌سه‌رى وه‌ک تیمى گۆران؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم:هه‌موومان له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت جێگره‌که‌ى هه‌موو وه‌زیره‌کان به‌ناچارى و بۆ یه‌ک مانگ ئه‌و بڕیاره دراوه، ئێمه دوو رێگامان له‌به‌رده‌م بوو یان ده‌بوو موچه‌ى هه‌ندێک وه‌زاره‌ت بدرێت ئه‌وى تری زۆر دوابکه‌وێت و نه‌توانین له‌مانگێکدا هه‌مووى بده‌ین، یان هه‌موو فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌ربگرن و به‌شێکیان لێ ببڕێت.
ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت هه‌موو بڕگه‌کان بگرێته‌وه خاڵه سنوریه‌کان رێکبخرێته‌وه‌و باجى زیاتر له‌کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی موچه‌یان بۆ کراوه ببڕدرێ، ئه‌وه داهاتێکى زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌مده‌بێته‌وه.
بۆ نمونه باسى موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بکه‌ین یه‌که‌ى هێزه‌کانى 70و 80ى پارتى و یه‌کێتى به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که لاى ئێمه‌یه به‌شێکى زۆرى ئه‌و هێزانه ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان نیه، گوناحه که‌سێک پێشمه‌رگه‌یه‌و له‌به‌رانبه‌ر داعش شه‌ر ده‌کات ته‌نها 500 هه‌زار دینارى مانگانه وه‌ربگرێت بەلکو پێویستە موچەی بۆی زیادبکرێت بۆ دو ئەوەندە، به‌ڵام له‌ولاوه ناوێکى وه‌همى 500 هه‌زارى هه‌بێ ده‌بێ ئه‌مانه رێک بخرێته‌وه‌و چاکسازى تێدا بکرێت و به‌پاککرنه‌وه‌ى ناوى ئه‌وکه‌سانه‌و ده‌رکردنى بن دیواره‌کان ده‌توانرێت موچه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌من زیاتریش بکرێت.
» نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین، ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆ دراوه، هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان»
هاوڵاتى: پاش ساڵێک له کابینه‌ى نۆیه‌م، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رازیه له کاره‌کانى حکومه‌ت؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێک بکه‌ین بۆ کاره‌کان ئێمه له‌شه‌ش مانگى یه‌که‌م رازین و کارى باش کراوه، به‌ڵام له‌شه‌ش مانگى دووه‌م نه‌ک ئێمه له‌وانه‌یه سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کانیش رازی نه‌بین له کاره‌کانمان، به‌ڵام هۆکاره‌که ئه‌وه‌نیه که تۆ داهاتت له‌به‌رده‌ست بوبێت و نه‌تتوانیبێت موچه بده‌یت و پرۆژه بکه‌یت و خزمه‌تى خه‌ڵک بکه‌یت، هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه قه‌یرانى دارایی هه‌بوه‌و قه‌یرانى ئیداریش هه‌بوه‌و ئه‌م دۆخه‌ى دروستکردوه،ئێستا دۆخى دارایی حکومه‌ت وه‌ک مانگه‌کانى کۆتایی ساڵى رابردوونیه.
ئێمه ئه‌وه‌نه خەیاڵ پڵاونین که بڵێن له‌ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا کوردستان ده‌که‌ین به به‌هه‌شت و دامه‌زراوه‌ترین وڵاتى دوونیاو هیچ که‌موکوریه‌کى تیا نابێت، به‌ڵام گرنگه به‌شدارى گۆران له‌حکومه‌ت به‌ئاراسته‌ى ئیجابى بووه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یاسای چاکسازى جێبه‌جێکرا ئه‌مه ده‌بێت به خاڵێک و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م و له‌چوارچێوه‌که‌ى حکومه‌ته‌که‌شدا بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆران.
وه‌ک تیمى گۆران له‌حکومه‌ت هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ سه‌رکه‌وتنى کابینه‌ى نۆیه‌م، چونکه سه‌رکه‌وتنى له قۆناغه‌دا گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان، چونکه ئاڵنگارى زۆرمان روبه‌روبوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک له وڵاتان دڵخۆش نەبن به بوونى قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌پلانى ئه‌وه‌دابن هه‌ره‌شه له‌هه‌رێم بکه‌ن، ناکرێت له‌هه‌رێمێکى شه‌ش ملیۆنیدا نه‌گونجێین پێکه‌وه..
داواش له‌ئێوه‌ده‌که‌م وه‌ک رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که که‌ناڵێکى راگه‌یاندنى باوه‌رپێکراون کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن ئاشتبونه‌وه‌ى نیشتیمانى و رۆحیه‌تى کارکردن پێکه‌وه دروستبکه‌ن، چونکه ده‌کرێت گۆران و پارتى رکابه‌رى یه‌ک بکه‌ن، به‌ڵام ناکرێت دوژمنایه‌تى یه‌کێتى یان پارتى بکه‌ین، ئێمه له‌بنه‌ره‌تدا خه‌ڵکى یه‌ک وڵاتین براى یه‌کین که‌سى یه‌کین رکابه‌رى یه‌کین بۆ خزمه‌تى گشتى.
ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت لانیکه‌م هى ساڵى 2003 به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌وه حکومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرایه ئه‌وه ئێستا حکومه‌ت نه‌ک 27 ملیار دۆلار قه‌رزار ده‌بوو به‌ڵکو 27 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتى ده‌بوو
هاوڵاتى: له‌ناو فه‌یسبوک ده‌وترێت حکومه‌ت فه‌شه‌لى هێناو ژمێریارێکى گه‌نده‌ڵه‌و ته‌نها موچه دابه‌ش ده‌کات؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه قسه‌ى فه‌یسبووک نیه، ئه‌وه قسه‌ى به‌رپرسێکه من گوێم لێبووه که پێى وایه حکومه‌ت ژمێریارێکى گه‌نده‌ڵه‌و فه‌شه‌لى هێناوه خۆیان هۆکاربوون، ئه‌م هەرێمە 29 ساڵه براوه به‌رێوه به‌وشێوازه بردویانه به‌رێوه، ئێستا ده‌یانه‌وێت هه‌موو که‌موکوریه‌کانى رابردوو بخه‌نه سه‌ر ئه‌م کابینه‌یه، ئه‌و که‌موکوریانه‌ى هه‌یه هى ئه‌م کابینه‌یه نییه، چونکه ئه‌م کابینه‌یه به چاکسازى ده‌ستیپێکرد ده‌بێت سه‌رکه‌وتووشبێت له‌چاکسازیدا ئه‌و که‌مووکوڕیانه‌یه هى ئه‌وانه‌یه که ده‌ڵێن کەپێشتر هەرێمیان بردوە بەرێوە ئه‌وان وایان له‌م کوردستانه کردووه‌و ئاوای لێبێت ئه‌وانه به‌رپرسى یه‌که‌من لەخراپی بەرێوبردنی داهات و و بردنی قووتى خه‌ڵک.
به‌راستى ده‌بێت ئه‌وانه یه‌که‌م که‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێبکرێت که حکومه‌ت چۆن گه‌یشتووه به‌م رۆژه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت هه‌یه‌تى هى ئه‌مساڵه ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه راسته؟! به‌ڵام ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت لانیکه‌م هى ساڵى 2003 به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌وه حکومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرایه ئه‌وه ئێستا حکومه‌ت نه‌ک 27 ملیار دۆلار قه‌رزار ده‌بوو به‌ڵکو 27 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتى ده‌بوو..
هاوڵاتى: چى ده‌که‌ن بۆ داهاتى نه‌وت ئێوه تاچه‌نده ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانن؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ى چاکسازیه‌وه ئێمه له‌کۆبونه‌وه‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارمانداوه ئه‌و سێکته‌رانه پێداچوونه‌وه‌ى پێدابکرێت به‌نه‌وتیشه‌وه بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ک دروستبکرێت بۆ پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى تێدا ده‌بێت، نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆدراوه هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان.
ئێستا وێنه‌یه‌ک دروستکراوه که سلێمانى غه‌درى لێکراوه، غه‌دره‌که ئه‌وانه کردوویانه که داهاتى سلێمانیان لابووه، ناکرێت سلێمانى دواکه‌وتوه په‌نجه‌ى تاوان بۆ پارتى درێژ بکرێت ده‌بێت خه‌تاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بگیرێت
هاوڵاتى: زۆر ده‌وترێت غه‌در له‌سلێمانى ده‌کرێت و ئه‌مه قسه‌ى خه‌ڵک و په‌رله‌مانتارو هه‌ڵسوراوه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشى تێدایه، وه‌ک تیمى حکومه‌ت چیتانکردووه بۆ ئه‌مه ئایا به‌راستى غه‌در له‌سلێمانى کراوه؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: خۆى ئه‌و مه‌فهومه شێوێنراوه غه‌در له‌هه‌موو کوردستان کراوه ته‌نها له‌سلێمانى نه‌کراوه، تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌رکه‌زى لاى حکومه‌ت نیه، له‌ساڵى 2004وه بانکێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌ولێر بووه‌و بانکێکى ناوه‌ندیش له‌سلێمانى، سه‌د دۆلار له‌به‌غداوه هاتبێت 43 دۆلارى بۆ سلێمانى و 57دۆلارى بۆ هه‌ولێر بووه هه‌ر که‌مووکوڕیه‌ک هه‌بێت له هه‌ولێرو دهۆک پارتى دیموکرات لێى به‌رپرسیاره، ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش یه‌کێتى نیشتیمانى لێى به‌رپرسه، چونکه داهاته‌که لاى ئه‌و دووبانکه مه‌رکه‌زییه بووه.
ئێستا وێنه‌یه‌ک دروستکراوه که سلێمانى غه‌درى لێکراوه، غه‌دره‌که ئه‌وانه کردوویانه که داهاتى سلێمانیان لابووه، ناکرێت سلێمانى دواکه‌وتوه په‌نجه‌ى تاوان بۆ پارتى درێژ بکرێت ده‌بێت خه‌تاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بگیرێت، یان هه‌ولێرو دهۆک ئیشى بۆ نه‌کرابێت ناتوانم یه‌کێتى تاوانباربکه‌ین ئه‌وه پارتى تاوانباره، هه‌تا 2014 که پاره له‌به‌غداوه هاتووه ئاوا دابه‌شکراوه..
به‌ئێستاشه‌وه داهات به‌شێوه‌یه‌کى مه‌رکه‌زى ناچێته‌وه به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان 43 به 57 دابه‌شکردنى داهات تائێستاش به‌رده‌وامه، راسته له‌سلێمانى غه‌درکراوه، به‌ڵام له‌هه‌ولێرو دهۆکیش غه‌درکراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و له 43%ى له‌پێشتردا هاتووه له‌خزمه‌تى سلێمانیدا خه‌رج بکرایه ئێستا دۆخه‌که به‌جۆرێکى تربوو ده‌بێ ره‌خنه له‌وانه بگرێت که‌داهاته‌که‌یان لابووه‌و خزمه‌تى سلێمانیان نه‌کردووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌ولێرو دهۆکیش به‌هه‌مانشێوه‌بێت و ده‌بێت ئه‌مه راستبکه‌ینه‌وه بۆخه‌ڵک، من ناڵێم هیچیش بۆ سلێمانى نه‌کراوه به‌ڵکو پرۆژه‌کراوه‌و کاری باشیش کراوه ، زۆربەی زۆری ژێرخانی خزمەتگوزاریسلێمانی و قەزا و ناحییەکانی کە زیاتر لە 1000 پرۆژە بون بە تێچوی نزیکەی 1 ملیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010کراوە کە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای ئەوکات ئەنجامیان داوە. .
سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیبوو که‌دووباره بودجه بۆ شه‌قامى 100 ته‌رخانبکرێت و ده‌ستبه‌جێبه‌جێکردنى بکرێته‌وه لەزوترین کاتدا ئەچێتە بواری جێ بەجێ کردن
هاوڵاتى: له‌هه‌ولێر شه‌قامى 150 مه‌ترى دروستده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا باسى پرۆژه‌ى رێگاى 100 مه‌ترى ده‌کرێت؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌مه یه‌کێکه له‌و نمونانه‌ى که چه‌واشه‌کارى پێده‌کرێت، شه‌قامى 100 مه‌ترى کاک عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تی ئەوکات به‌ردى بناغه‌که‌ى داناوه له‌ساڵى 2013دا بودجه‌ى بۆ ته‌رخانکراو ئه‌وکاته هه‌موو مانگێک یه‌ک ملیار دۆلار له‌به‌غداوه هاتوه بۆ هه‌رێم، خۆ قه‌یرانى دارایی له‌ساڵى 2014دا سه‌ریهه‌ڵدا بۆ نه‌کرا ئایا کابینه‌کانى ئه‌وکاته نه‌یانهێشت؟ بۆ نه‌یانکرد؟!.
ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته که بودجه مانگانه له‌به‌غداوه ده‌هات جێبه‌جێبکرایه ئێستا ته‌واوبووبو، به‌ڵام ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆى کابینه‌ى نۆیه‌م له‌کاتێکدا ئه‌م کابینه‌یه ساڵێکه دروستبوه خۆ ئه‌و پرۆژه‌یه هى ساڵى 2013یه، چه‌ند جارێک ئه‌م ده‌ست و ده‌ستى پێکراوه، شه‌قامى 120 مه‌ترى له‌هه‌ولێر بودجه‌ى له‌کابینه‌کانى پێشتر بۆ ته‌رخانکراوه‌و دروستکراوه.
به‌پێى زانیاریه‌کانى من سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیبوو که‌دووباره بودجه بۆ شه‌قامى 100 ته‌رخانبکرێت و ده‌ستبه‌جێبه‌جێکردنى بکرێته‌وه لەزوترین کاتدا ئەچێتە بواری جێ بەجێ کردن، بەڵام لەکۆتایی مانگی ٢، خۆتان ده‌زانن هه‌موو حکومه‌ت شه‌ت داون بووه‌و کار‌و پرۆژه‌کان هه‌مووى وه‌ستاوه‌و داهاتى نیه، کاتی خۆیشى من بە بەڕێز به‌سه‌رۆکى حکومه‌تم وت له‌سلێمانى دۆخێک وا بڵاوبۆته‌وه و گله‌یی ئه‌وه‌ده‌کرێت که ئه‌و رێگره له‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى جێبه‌جێبکرێت، تکات لێده‌که‌م په‌له‌بکه‌و خۆت به‌دواداچوونى بۆ بکه خۆشبه‌ختانه ئه‌و وتی به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرم پێخۆشه پرۆژه‌که بکرێت و به‌ڵێنیداو په‌له‌شى تێداکراوه ره‌زامه‌ندى دراوه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێبکرێت هەر بەپێی زانیاریەکانی من پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەئایندەکی زۆر نزیک دەچێتە بواری جێبەجێ کردن .
هاوڵاتى: هیچ گره‌تنیه‌ک هه‌یه له‌یاساى چاکسازیدا مووچه‌ى ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى که به‌رده‌وام له‌کاردان ده‌رماڵه یان موچه‌یان که‌منه‌کرێته‌وه؟
دانا عه‌بولکه‌ریم: ئه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌بوبێت شایسته‌ى ئه‌وه‌بوه بۆى خه‌رج کراوه ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت یان بۆى هه‌یه زیادیش بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێک چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌کى بۆ یه‌ک بابه‌ت وه‌رگرتبێت و نزیک بێت له‌یه‌که‌وه یان به‌ناشایسته‌یی بۆى کرابێت ئه‌وه ده‌بڕدرێت.
بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رێکت هه‌یه له وه‌زاره‌تێکی دیاری کراو جیاوازى موچه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێکى وه‌زاره‌تێکى تر یان ده‌رماڵه‌که‌ى دووقاتى ئه‌وه‌ى تره له‌کاتێدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ردووکى هه‌ر یه‌ک جۆرکارو وه‌ک یه‌ک کاته‌کانى ده‌وام ده‌کات ئه‌مه ده‌بێت دادپه‌رى تێدا بێت، به‌ڵام مه‌فهومى یاساى چاکسازى په‌یوه‌ندى به برینى موچه‌وه نییه ئه‌وه‌ى بڕاوه له 21% ته‌نها بۆ یه‌ک مانگ بووه هیچ په‌یوه‌ندى به‌یاساى چاکسازییه‌وه نییه ئه‌و مانگه تواناىى دارا حکومه‌ت زۆر له‌وه که‌متریش بوه کورتهێنانه‌که 34% بووه سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى به‌ڵێنیدا که قه‌رزبکات و کورتهێنانه‌که که‌مبکاته‌وه.