له‌چین نه‌خۆشى تاعون بڵاوبووه‌ته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسانی ناوچه‌ی مه‌نگۆلیای چین رایانگه‌یاند له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه نه‌خۆشییه‌ك هاوشێوه‌ی تاعونی دبلی بڵاوبووه‌ته‌وه كه به په‌تای مردنی ره‌ش ناوزه‌د ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی زه نیویۆرك تایمز دوو حاڵه‌ت له شاری بایانۆر له باكووری خۆرئاوای په‌كین ده‌ستنیشانكراون و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش ئاگاداری به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین-یان كردووه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه رۆژی 6ی ته‌مموز ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی چین ئاگاداری ئه‌وه‌یان داوه كه نه‌خۆشییه‌كه سێ ئاستی هه‌یه، تاعونی دبلی له جۆری سێیه‌می تاعونه و پێویسته به‌زووترین كات خۆپارێزی ده‌ستپێبكات.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاعونی دبلی كه به‌هۆی به‌كتریاوه‌یه له رێگه‌ی پێوه‌دانی كێچه‌وه یان ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و دواتر له نێو مرۆڤدا بڵاوده‌بێته‌وه. یه‌كێكه له نه‌خۆشییه قورسه‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
له‌ماوه‌ی (مردنی ره‌ش) له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا زیاتر له 50 ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپا به‌هۆی تاعونه‌وه، مردوون.
ئه‌نتی بایۆتیكی مۆدێرن توانای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر زوو به‌ده‌نگ نه‌خۆشه‌كه‌وه بچیت و كۆنترۆڵی بكه‌یت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی فراواندا له كۆرۆنا ڤایرۆس ترسناك تره.
تاعونی دبلی یه‌كێكه له سێ جۆره‌كه‌ی تاعون كه ده‌بێته هۆی گیرانی بۆری هه‌ناسه، سه‌ره‌ڕای بوونی له‌رز و تا و كۆكه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی بایانۆر له ئێستادا رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات چه‌نكه سیفه‌تی نه‌خۆشییه‌كه وایه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه واز له راوی ئاژه‌ڵی كێوی به‌تایبه‌تی سمۆره بێنن و له خواردنی دووركه‌ونه‌وه.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ناوخۆی بایانۆر ترسی گه‌وره‌یان هه‌یه له بڵاوبوونه‌وه‌ی تاعون و دا‌واشیان كردووه خه‌ڵك پێویسته خۆی بپارێزێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی بایاتۆر خه‌ڵكیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه واز له گۆشتی خواردنی سمۆره بهێنن چونكه ناوچه‌كه پێشینه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه به‌هۆی سمۆره‌وه تاعون بڵاوبووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ترسی لای به‌رپرسانی ناوچه‌كه دروستكردووه، راوكردنی سمۆره‌ی نه‌خۆش و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی سمۆره‌ی تۆپیو بۆ كه‌وڵكردن و ده‌یته‌به‌ركردنی پێست و فه‌روه‌كه‌ی و دواتر ده‌نێرێت بۆ ته‌واوی چین.
ساڵی 1911 ، تاعونی بۆری هه‌ناسه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی مردنی 63 هه‌زار كه‌س.
