نێچیرڤان بارزانی: دهبێت لایهنه پهیوهندارهکان تیرۆرستان بدۆزنهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی رایگهیاند دهبێت لایهنه پهیوهندارهکان تیرۆرستان بدۆزنهوه و بیاندەنە دادگا.
ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به تووندی سهرکۆنهی تیرۆرکردنی لێکۆڵهر و پسپۆڕی ئهمنیی عێراقی هیشام ئهلهاشمی دهکهم که دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له بهغدا تیرۆر کرا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات "تیرۆریستان بدۆزنهوه و بیاندەنە دادگا."
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) سەرکۆنەی کوشتنی هیشام هاشمی کرد و رایگەیاند، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە هەواڵی کوشتنی د. هیشام هاشمی تووشی شۆک بوو. دەشڵێت "زۆر بە تووندی ئەم تاوانە قێزەون و ترسنۆکانە سەرکۆنەدەکەین و داوا لە حکومەت دەکەین زوو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە و سزایان بدات."
هەروەها بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنە و ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمیان کرد و رایانگەیاند کە دەبێت تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.
