هاوڵاتى كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری بۆ كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆ گۆڕا. به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ میدیاكاران هاتووه، کاتی گەیشتنەوەی تەرمی شێخ محەمەد شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری گۆڕاوه بۆ كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، له‌كاتێكدا پێشتر بڕیاربوو 1:30 خوله‌كی نیوەڕۆ بگاتەوە. سه‌دان ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دوێنێ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2020، کەرەنتینەی خاڵی سنووری دەروازەی باشماخیان شکاند و هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی. چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە عیراق و جیهان، لە تەمەنی 82 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی تەرمەکەی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بەخاک بسپێردرێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به یاساى قه‌رز و ته‌مویلکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران کۆبووه‌وه و جه‌ختى له دابینکردنى مووچه له‌واده‌ى خۆیدا کردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ پێ،جشه‌ممه 9ى ته‌موزى 2020 عه‌دنان زورفى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق له ڕایگه‌یاند:" یاساى پێدانى قه‌رز بڕگه‌یه‌کى تێدایه که سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌کات په‌نجه‌مۆر بکه‌ن و کارتى بایۆمه‌ترى ده‌ربکه‌ن ئه‌مه‌ش له‌پێناو چه‌سپاندنى ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌یانه و بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌سانه‌یه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌کات یاساکه سه‌رجه‌م ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رژمێرى کردنى فه‌رمانبه‌ره‌کانیان و ده‌ستنیشانکردنى پله‌ى وه‌زیفى و شایسته داراییه‌کانیان. عه‌دنان زورفى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستده‌که‌ن به دیاریکردنى ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که پێویستیانه بۆ گواستنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌کانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراقدا به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
هاوڵاتى ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانی، په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کردوه و رایگه‌یاند:" تکامان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى جیهان و ناوچه‌که وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندى رێنمایى ته‌ندروستیه‌کان بن، هه‌موان له‌ماڵه‌کانى خۆیان پرسه بگێڕن". ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانى له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ى ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى کردوه رایگه‌یاندوه، "برایان کۆچى دوایى سه‌روه‌ر و رێبه‌ر و گه‌وره‌مان ئوستادى ته‌ریقه‌ت سوڵتان شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د که‌سنه‌زان کۆستێک و ژانێکى گه‌وره‌یه له‌لاى هه‌مو په‌یڕه‌وانى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانی، بۆیه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى هه‌مو براو دۆست و ده‌روێش و خزمان ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، "تکامان وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى جیهان و ناوچه‌که وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندى رێنمایى ته‌ندروستیه‌کان بین، هه‌موان له‌ماڵه‌کانى خۆیان پرسه بگێڕن و که‌س به‌ره‌و کوردستانى عێراق نه‌یه‌ت و عه‌زێت نه‌کێشن، تا خۆمان په‌یامێکى ترتان ئاڕاسته ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شوێنکه‌وتوانى ته‌ریقه‌تى قادرى له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه له ئێرانه‌وه به‌بێ ئه‌نجامدانى پشکنین هاتنه هه‌رێمى کوردستان، له‌کاتێکدا به‌هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى کۆرۆناوه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانى هه‌رێم داخراون و به‌بێ پشکنین و که‌ره‌نتینه‌کردن رێگه به‌هیچ که‌سێک نادرێت بێته هه‌رێمه‌وه. بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى 10ى ته‌موزى 2020 ته‌رمى شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى کاتژمێر 1:30 دوانیوه‌رۆ بگاته‌وه فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یه‌ند:"کورد به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سووریا" و ده‌شڵێت:"پشتیوانى له دانووستانى هێزه کوردییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق ده‌که‌ین له باره‌ى داهاتووى سووریاوه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ماریا زاخارۆڤا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سووریا سه‌دان ساڵه پێکهاته و ره‌چه‌ڵه‌کى جیا جیاى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى به ئاشتى ده‌ژین. راشیگه‌یاند:" ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ى که پێویسته پارێزگارى له‌و نه‌ریته‌ى ژیانى خه‌ڵکى سووریا بکرێت و به‌رده‌وامى پێ بدرێت. له‌و ده‌رچه‌یه‌وه، هه‌ڵوێستى ئێمه ئه‌وه‌یه، کوردى سووریا به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سووریا". هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌کرد، له‌و سۆنگه‌یه‌وه کرملن پشتیوانى گفتوگۆى نێوان کورد و دیمه‌شق ده‌کات له باره‌ى سیستمى داهاتووى وڵاته‌که‌یان. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که خه‌ڵکى سووریا پێویسته خۆیان شێوه‌ى به‌ڕێوبردنى وڵاته‌که‌یان ده‌ستنیشان بکه‌ن، تا هه‌موویان هه‌ست بکه‌ن، ره‌وشه‌که ئارام و سه‌قامگیره. له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ له تویتێکیدا باسى له گفتوگۆکانى نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و رژێمى سوریا کرد‌و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌دانوساندنه‌کانیان به‌رده‌وامن.
هاوڵاتى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیار و راسپارده‌ى ده‌رکرد و رایگه‌یاند، پێویسته ده‌سته‌به‌جێ ته‌واوى داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى و ده‌ستێوه‌ردانى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد دوو ماوه درایه کابینه‌که، له قۆناغى یه‌که‌مدا شه‌ش مانگ و له قۆناغى دووه‌م شه‌ش مانگى دیکه، ئه‌گه‌رنا بزوتنه‌وه‌که پێداچونه‌وه به به‌شدارى کردنى له کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانیدا ده‌دات. ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانى دواى هه‌ڵسه‌ندگاندنى زیاتر له ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌م چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکردووه‌و تێیدا پشتیوانى ته‌واوى تیمى خۆى ده‌کات له حکومه‌تداو بزوتنه‌وه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌شداریکردنیان. جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ کۆبوه‌وه و دواى کۆبونه‌وه‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به به‌شدارى تیمى گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا، کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت بو به ره‌وشى سیاسی، ئابورى و حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق. له‌ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌که‌دا، جڤاتى نیشتمانى جه‌ختیان له‌وه‌کرده‌وه که "دڵنیاین ئه‌توانین قه‌یرانى نه‌خوازراوى سیاسى و دارایى به به‌شدارى چاکسازی‌خوازان و هاونیشتیمانیان تێئه‌په‌ڕێنین". جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باسى له‌وه‌شکردوه، "دڵنیاین ئه‌توانین قه‌یرانى نه‌خوازراوى سیاسى و دارایى به به‌شدارى چاکسازی‌خوازان و هاونیشتیمانیان تێئه‌په‌ڕێنین، گۆڕان به باوه‌ڕێکى نه‌پساوه پابه‌نده به ئه‌رکى نیشتیمانى و ئه‌خڵاقى خۆى که هه‌میشه وه‌ک داکۆکیکارى مافى هاونیشتیمانیان ئه‌مێنێته‌وه". له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌م راسپارده و بڕیارانه په‌سه‌ند کران: یه‌که‌م: جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به وردى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ به‌شدارى له کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێم کرد. قه‌یرانى قوڵى سیاسى و ئابوریى و دارایى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى حوکمڕانى خراپ و نادادپه‌روه‌رى و گه‌نده‌ڵى رابردووه. هه‌روه‌ها، جه‌ختى کرده‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانى چاکسازى و گۆڕانکارى ریشه‌یی، وه به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له کابینه‌ى نۆ ته‌نیا به‌م ئامانجه‌یه و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانى ته‌واوى تیمى خۆى ده‌کات له حکومه‌تدا. دوه‌م: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێویسته پابه‌ند بێت به راگه‌یندراوى کۆتایى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ٢١ى ٦ى ٢٠٢٠ که ته‌نها بۆ یه‌ک مانگ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که‌م ئه‌کرێته‌وه و ئه‌و رێکاره کاتییه. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت ئه‌کاته‌وه که حکومه‌ت هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و به‌ڵێنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته: ١. چاکساى ریشه‌یى له که‌رتى نه‌وت و گاز، داهاتى ناوخۆ، خاڵه سنورییه‌کان، باج ئه‌نجامبدرێت. ٢. رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى به پێویست ئه‌زانێت، له‌م پێناوه‌شدا پێویسته هه‌ردولا پابه‌ندى ماف و ئه‌رکه‌کانیان بن. ٣. پێویسته ده‌سته‌به‌جێ ته‌واوى داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى و ده‌ستێوه‌ردانى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ زیادکردنى داهات و پێدانى موچه‌ى هاونیشتیمانیان له کاتى خۆیدا. سێیه‌م: چاکسازى له ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و هێزه‌کانى ناوخۆ بکرێت به نه‌هێشتنى ده‌ستى حیزب له‌ناویاندا و کردنیان به دامه‌زراوه‌ى نیشتیمانی. چواره‌م: مانه‌وه و گه‌شه‌کردنى هه‌رێمى کوردستان به‌نده به بنیاتنانى پایه‌کانى حکومڕانى باش، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاونیشتیمانیان، جێبه‌جێکردنى ستراتیژى هاوسه‌نگى له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان پێویسته کۆتایى بهێندرێت به دروستکردنى گرژى و ئاڵۆزى ده‌ستکرد و لاوه‌کی، که له روانگه‌ى ئێمه‌وه بیانوه بۆ دواخستن و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانى چاکسازى ریشه‌یی. شه‌شه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاڵوگۆێ و گۆڕانکارى له حکومه‌تى خۆجێى پارێزگاى سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان ئه‌نجام ئه‌دات.
هاوڵاتى به‌هۆى گه‌یشتنى سه‌دان ده‌روێشه‌وه له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌بێ رێنمایى ته‌ندروستى، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌روازه‌ى باشماخى بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر داخست. لیوا مه‌ریوان شێخ که‌مال، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ راگه‌یاند: “به فه‌رمانى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له کاتژمێر 5:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ به رووى هه‌موو جموجۆڵێکدا داخرا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به مه‌به‌ستى ئاسایى کردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى هاتنى ده‌روێشان و موریدانى ته‌ریقه‌تى قادرى رووى له مه‌رزه‌که کردووه، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ى داوه، لاى خۆشمانه‌وه لایه‌نى ئێرانمان له داخستنى مه‌رزه‌که ئاگادار کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش رێکارى پێویست بگرنه‌به‌ر”. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له پرسه و به‌خاکسپاردنى (شێخ محه‌مه‌د) رابه‌رى ته‌ریقه‌تى قادری که بڕیاره سبه‌ینێ کاتژژمێر 1:30 خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له ئه‌مه‌ریکاوه بگاته فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، به هه‌زاران ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه و له‌ڕێگه‌ى مه‌رزى باشماخه‌وه به بێ پشکنین هاتنه ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم خشته‌یه‌کى نوێى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ى راگه‌یاند که مووچه‌ى مانگى شوباتیان تا ئێستا وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى ته‌موزى 2020 به‌پێى خشته‌که‌ى وه‌زاره‌تى داریى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رۆژى شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگاى مین و کۆمیسۆنى هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌کرێت، رۆژى دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى شه‌ش وه‌زاره‌ت و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌کرێت.
هاوڵاتى پێگه‌ى فه‌رمى کونسوڵى ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ى له هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌کاربوون و له چه‌ندین وڵاتى دیکه کاریان کردووه. کونسوڵى ئه‌مریکا له هه‌رێم رایگه‌یاندوه"زۆر خۆشحاڵین به پێشوازیکردن له کونسوڵى گشتى نوێ ڕۆب وۆڵه‌ر و جێگره‌که‌ى که‌یتى کایزه‌ر. هه‌ردووکیان به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌زموونى ئاشنابوون به کلتورى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و له هه‌مان کاتیش‌دا به ئاڕاسته و شێوازى مانادار و به هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام ده‌بن له بونیادنان له‌سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌کانى نێوانمان له ئاشتى و ئاساییش و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوری". داواشى له هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان کردوه ئه‌و شتانه‌ى پێیان باشه کونسوڵى گشتى نوێ و جێگره‌که‌ى له ماوه‌ى کارکردنیان له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى بده‌ن به کۆمێنت بۆمان بنووسن. چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ژیانى کونسوڵى گشتى نوێ و جێگره‌که‌ی: ڕۆب واڵه‌ر وه‌کو کونسوڵى گشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له #ھه‌ولێر له رێکه‌وتى ١ ته‌موزى ٢٠٢٠ ده‌ست به‌کاربوو. به‌ڕێز واڵه‌ر, که ئه‌ندامێکى پیشه‌گه‌ره له دپلۆماتکارانى پێشکه‌وتوو, پێشتر وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى کاروبارى عێراق وجێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به وه‌کاله‌ت بۆ کاروبارى عێراق و ئێران خزمه‌تى کردووه. پێش کارکردن له نوسینگه‌ى #عێراق, به‌ڕێز واڵه‌ر له ساڵى ٢٠١٥-٢٠١٨ دا وه‌کو راوێژکارى کاروبارى سیاسى و ئابوورى له نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێف خزمه‌تى کردووه و ساڵى کۆتایى وه‌کو جێگرى سه‌رۆکى نێرده به‌وه‌کاله‌ت کارى کردووه. له ساڵى ٢٠١٢-٢٠١٥ کونسوڵى گشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى #ئه‌مه‌ریکا بووه له دوبه‌ی. له ساڵى ٢٠١١-٢٠١٢ وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ئوردن له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى خزمه‌تى کردووه. له کاره‌کانى تر‌ى خزمه‌تى دپلۆماسیدا ده‌ره‌وه‌دا له #پاریس و #به‌غداد و ئۆرشه‌لیم و په‌یمانگاى خزمه‌تگوزارى دپلۆماسى له تونس و جه‌دده کارى کردووه. له ساڵى ٢٠١٠ خه‌ڵاتى جه‌یمس کلیمێنت ده‌نى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاى پێ به‌خشراوه بۆ دپلۆماتکاره نایابه‌کان که له ناوه‌ڕاستى ته‌مه‌نى پیشه‌ییاندان. به‌ڕێز واڵه‌ر بڕوانامه‌ى دکتۆراى له دیراساتى ووڵاتانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا ھه‌یه له کۆلێژى کینگز له زانکۆى له‌نده‌ن و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له دیراساتى رۆژھه‌ڵاتى نزیکدا له زانکۆى بریگه‌م یۆنگ به پله‌ى نایاب به‌ده‌ستھێناوه. به‌ڕێز واڵه‌ر زمانى عه‌ره‌بى و فه‌ره‌نسى و ئیسپانى ده‌زانێت. کاترین کایزه‌ر، جێگرى به‌رپرسى یه‌که‌م (جێگرى کونسوڵى گشتی): کاترین (که‌یتی) کایزه‌ر له مانگى ٧ ى ٢٠٢٠ وه‌ک جێگرى کونسوڵى گشتى ده‌ستبه‌کار ده‌بێت. پێش هه‌ولێر له‌م پۆست و شوێنانه کاریکردووه: له ساڵى ٢٠١٨ وه وه‌ک جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ئۆفیسى #میسێ و له مانگى ٦ ى ٢٠١٩ ه‌شه‌وه وه‌ک به‌ڕێوبه‌رى ئۆفیسه‌که به وه‌کاله‌ت؛ ڕاوێژکارى ئابورى له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له #تونس؛ سه‌رۆکى به‌شى ئابورى و سیاسى له ئۆفیسى ده‌ره‌کى #لیبیا؛ به‌رپرسى سیاسى و سه‌ربازى له هۆبه‌ى میسڕ؛ به‌رپرسى به‌شى کاروبارى گشتى له له‌هۆر، #پاکستان؛ به‌رپرسى به‌شى سیاسى له عه‌مان، #ئوردون؛ هه‌روه‌ها به‌رپرسى به‌شى ڤیزه له ئۆساکا، #یابان. که‌یتى پێش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بکات به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وه‌کو مامۆستا و رێکخه‌رى پڕۆگرامه‌کانى مۆزه‌خانه و دیزاینه‌رى چوارچێوه‌ى تایبه‌تمه‌ندى وێنه کاریکردووه و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له ئه‌نترۆپۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه له زانکۆى #فلۆریدا به‌ده‌ستهێناوه و بڕوانامه‌ى ماسته‌ریشى له خوێندنه یابانیه‌کان له سکوڵى خوێندنه ئه‌فریقى و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له زانکۆى له‌نده‌ن هه‌یه و به ئاستى جیاواز زمانه‌کانى #یابانى و #عه‌ره‌بى ده‌زانێت. که‌یتى وه‌گرى خه‌ڵاتى "ده‌بڵیو ئاڤه‌ڕێڵ هاریمه‌ن دیسێنت"ه بۆ ساڵى ٢٠١٠ که له لایه‌ن ڕێکخراوى خزمه‌ته بیانیه‌کانه‌وه ده‌به‌خشرێت.
هاوڵاتى بەمەبەستی پێشوازیكردن لەتەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، بەهەزاران دەروێش لە ئێرانەوە بێ پشكنینی كۆرۆنا هاتنە هەرێمی كوردستان. بڕیارە نیوەڕۆی سبەینێ تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی بگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی و دواتر بەخاك بسپێردرێت. لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نزیكەی پێنج هەزار دەروێش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە لەسنوری باشماخەوە هاتوونەتە ناو قەزای پێنجوێن بەبێ پشكنین داخڵ بوون، لەدیوی ئێران تەقەیان لێكرا و برینداریشیان هەیە، بنەماڵەی شێخ محەمەد كەسنەزانیش كەسیان نەهاتوون بۆ پێشوازییان، بەڵكو ئەو دەروێشانە بەشێوەی سەربەخۆ هاتوون. هاتنی ئەو دەروێشانە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش پارێزگای سلێمانی رۆژانە زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا رادەگەیەندرێت.
هاوڵاتى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌ى که جه‌مال حه‌وێز بوو ده‌گۆڕێت بۆ زیاد جه‌بار . ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 9ته‌مموزى 2020 به بریارى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان له په‌رله‌مانى کوردستان گۆردرا. زیاد جه‌بار که سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه له په‌رله‌مان سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌که‌ى وه‌رگرت لەدوای دەستبەكاربوونی ئەو خولەی پەرلەمانی كوردستانەوە جەمال حەوێز لەسەر داوای پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان دەستبەكار بووە.
هاوڵاتى تاقیکردنەوەی ڤاکسین لەسەر هەشت خۆبەخش لە ئەمریکا ئەنجامی ئەرێنی هەبووە، پزیشکه‌که‌ى تره‌مپ ده‌ڵێت" سەرەتای ساڵی 2021 ڤاکسینێکی سەرکەوتوو بەرهەهێنین کە کاریگەری خۆی دەبێت 300 ملیۆن دانەی لێ بەرهەمدەهێنرێت". ئەنتۆنۆ فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نەخۆشییە هەستیار و گوازراوەکان دەڵێت، گەشبینن کە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2021 ڤاکسینێکی سەرکەوتوو بەرهەمدێنن کە کاریگەری خۆی دەبێت. دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، پزیشکە ناودارەکەی ئیدارەی ترەمپ دەڵێت: گەشبینن بە ئەنجامی ڤاکسینەکان، بەڵام بە هۆشیارییەوە چاودێریی ڤاکسینەکان دەکات، "چونکە لەم قۆناخانەدا نابێت هەرگیز دڵنیابیت کە ڤاکسینەکە سەلامەت و کاریگەردەبێت تاوەکو دەگاتە قۆناخی کۆتایی". لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە ئۆنلاین کرابوو، دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی گوتی، تاقیکردنەوەی ڤاکسینێک لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرنا لە کۆتایی مانگی تەممووز دەچێتە قۆناخی سێیەم، ڤاکسینی کۆمپانیاکانی دیکەش لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوول و ئۆکتۆبەر ئەو قۆناخانە دەبڕن. فاوچی ئاماژەی بەوەشکرد کە پێنج تاوەکو حەوت ڤاکسین ئێستا لە تاقیگەکاندا لەژێر چاودێریدان، لەکاتی جیاوازدا بەرەو قۆناخی دیکە هەنگاو دەنێن. ئەم لێدوانەی ئەنتۆنیۆ فاوچی دوو رۆژ دوای راگەیاندنێک لەلایەن چینەوە دێت کە دەڵێت: لە بەرهەمهێنانی ڤاکسین نزیکبوونەتەوە. چین لە کێبڕکێی دروستکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ریزی پێشەوەیە و دووەم ڤاکسینی چووەتە قۆناخی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەکانەوە. جگە لە ڤاکیسنی یەکەمی دژە کۆرۆنا کە پێی ناوەتە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەکان، چین توانیویەتی ڤاکسینێکی دیکە بەناوی ساڤ-ئۆ کە سەر بە کۆمپانیای سینۆڤاک بایۆتێکە بە دوو قۆناخی دیکەدا تێپەڕێنێت و ئێستا لە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەکانە لەسەر مرۆڤ کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێت. لەگەڵ ئەوەی چین و ئەمریکا یەکدی بە بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا تۆمەتباردەکەن، هەردوو وڵاتەکە لە کێبڕکێی توونددان بۆ ئەوەی بە خەڵکی بڵێن کە ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. هێشتا کۆرۆنا کۆتایی پێنەهاتووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بۆ دوای دۆزینەوەی ڤاکسین دەکات. بەشێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوادەکەن وەبەرهێنانی دیجیتاڵی پەرەی پێبدرێت، هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی جیهان زیاتر بکرێت، هۆشداری دەدەن و دەڵێن، "ئەگەر کار لەکار بترازێت، هەوڵ و کاتێکی زۆرتری دەوێت تاوەکو جارێکی دیکە وای لێدێتەوە وڵاتان بتوانن پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ یەکدی زیاتر بکەن". ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 12 ملیۆن و 170 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیە 552 هەزار و 114 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن و 70 هەزار کەس چاکبوونەتەوە. رۆژی 2-07-2020 فڕانسز کۆڵنز، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند تەواو گەشبینن کە ئیدارەی ترەمپ پێکوتەیەکی سەلامەت و کاریگەر لە کۆتایی ئەمساڵ دژی کۆرۆنا بەردەستدەخات و لە سەرەتای ساڵی 2021 دا 300 ملیۆن دانەی لێ بەرهەمدەهێنرێت. ئێستا ئەمریکا زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای لەسەر ئاستی جیهان هەیە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 158 هەزار و 900 کەس. لەو ژمارەیەش 134 هەزار و 862 کەس تاوەکو رۆژی پێنجشەممە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ملیۆنێک و 392 هەزار و زیاتر لە 600 کەس چاکبوونەتەوە. هەروەها بەشێک لە پزیشکانی بەریتانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد رایانگەیاندبوو، پەرەیان بە پێکوتەیەکی دژی کۆرۆنا داوە کە دەتوانێت بۆماوەیەکی درێژخایەن بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆسەکە چالاک بکات. د. سارا گیلبێرت، پرۆفیسۆر و یەکێک لە داهێنەرانی پێکوتەکە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، زۆربەی پێکوتەکانی دژی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا دروستکراون دەتوانن بۆماوەی چەند ساڵێک سیستەمی بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆسەکە چالاک بکەن، "بەڵام ئێمە گەشبینین بەوەی ئەو پێکوتەیەی دروستمانکردووە، دەتوانێت بۆماوەیەکی درێژخایەن بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆسەکە چالاک بکات".
هاوڵاتى پلاندانانی عێراق رایگەیاند رێژەی هەژاری زیادیكردوەو زیاتر لە 11 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر هێڵی هەژاریدان و كۆرۆناش هۆكاری زیادبوونی رێژەكە بووە. خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق لە راگەیەكراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی ئەو بەدواداچونەی بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی و رێكخرای یونسێف و تیمێكی ئۆكسفۆرد و راوێژكارانی سندوقی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان لەسەر كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر رێژەی هەژاری كردویانە دەركەوتوە رێژەی هەژاری لەعێراقدا زۆر بەرزبوەتەوە. ئەوەشی راگەیاندوە:بەپێی بەدواداچونەكە دەركەوتوە 11 ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەكاتێكدا لەپێش سەرهەڵدانی كرۆنا ژمارەكە نزیكەی 10 ملیۆن كەس بووە، هەروەها رێژی هەژاری ئەو كەسانەشی كە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵانەوەیە دوای هاتنی كۆرۆنا گەیشتوەتە 38%.
هاوڵاتى لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری دا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌وامی فه‌رمی گشت داموده‌زگا حكومیه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه. لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گشتاندنێكی ئاراسته‌ی هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرد و تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌مڕۆ 2020/7/9 لیژنه‌كه‌یان كۆبووه‌ته‌وه. له گشتاندنه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پاڵپشت به به‌یانی ژماره (42)ی ساڵی (2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌م بڕیارانه‌ی دا: 1- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له گشتاندنی ڕۆژی 2020/7/3 ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا دیاریكراون، (جگه له‌و خاڵانه‌ی له‌م گشتاندنه‌دا دیاریكراون). 2- له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/7/12وه ده‌وامی فه‌رمیی گشت داموده‌زگا حكومیه‌كان به‌پێی بڕیار‌و مه‌رج و ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كانی پێشتر ڕاگه‌یه‌ندراون، ده‌ستپێده‌كاته‌وه. 3- هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌ری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا له ڕۆژی 2020/7/12 وه به‌پێی ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان ئاسایی ده‌كرێته‌وه. 4- سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و به‌شی لابردنی زیاده‌ڕه‌ویی شاره‌وانیی به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان ڕێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچی و لادان و زیاده‌ڕه‌وییه‌ك ده‌گرنه‌به‌رو ئه‌ركی هه‌موو هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكومییه‌كان و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ته هاوكارو هه‌ماهه‌نگیان بن. 5- له ڕۆژی شه‌ممه 2020/7/11 وه تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كانی (12)ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات، بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی كه‌شی تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، به‌سوپاسه‌وه موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا، كاره‌بای پێویست له ڕۆژو ماوه‌ی دیاریكراوی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بۆ خوێندنگا‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابین ده‌كه‌ن.
هاوڵاتى سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان HDP داوا لە ئۆپۆزیسیۆن، میدیا، کەسانی ئەکادیمی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات تێکەڵ بە خەڵک بن و ده‌ڵێت" "ئاک‌پارتی لە یەکەم هەڵبژاردندا دەدۆڕێت، لەم نێوەندەدا کۆبوونەوە لەسەر بنەماکانی دیموکراسییەت و پێکهێنانی ئەلتەرناتیڤێکی بەهێز کە جێگەی متمانەی کۆمەڵگە بێت، ئەرکێکی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنە". دەمیرتاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر پەیامێكی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە ئۆپۆزسیۆن، میدیا، کەسانی ئەکادیمی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات تێکەڵ بە خەڵک بن. دەمیرتاش کە لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 ـەوە لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە، لە توویتەکەیدا نووسیویەتی، "لەپێناو گەیشتن بە دیموکراسی، مەرجە لەنێو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان خەباتێکی کاریگەر ئەنجامبدرێت، بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان، تورک و کورد ، عەلەوی و سووننی، عەلمانی و کۆنسەرڤاتیڤ، نابێت خۆمان بەدووربگرین لەوەی لەپاڵ یەکدی بووەستین و پێکەوە ببینرێین". دەمیرتاش دەڵێت "تورکیا بۆ هەموومانە، هەموومان پێکەوە تورکیاین، پێویستە پێکەوە وڵات بەڕێوەببەین و پێکەوە بونیادی بنێین، لە رێگەی دژایەتیکردنی ئاکپارتییەوە ناتوانین داهاتوو بونیادبنێین، لە شوێنی قسەکردن لەسەر ئاک‌پارتی، کاتی ئەوە هاتووە قسە لەسەر داهاتوو بکەن". هەروەها دەڵێت: "ئاک‌پارتی لە یەکەم هەڵبژاردندا دەدۆڕێت، لەم نێوەندەدا کۆبوونەوە لەسەر بنەماکانی دیموکراسییەت و پێکهێنانی ئەلتەرناتیڤێکی بەهێز کە جێگەی متمانەی کۆمەڵگە بێت، ئەرکێکی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنە." ئێوارەی رۆژی سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2020 بەرات ئاڵبایراک لە توویتێکدا ئاماژەی بە لەدایکبوونی چوارەم منداڵی کرد، کە لە هەمانکاتدا هەشتەمین نەوەی ئەردۆغانە، کەسێک کۆمێنتی نەشیاوی لەبارەی ئەسرا ئاڵبایراک، هاوژینی بەرات ئاڵبایراک نووسی. ئەم کۆمێنتە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتیش لە توویتەردا بڵاوبووەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەم جۆرە کۆمێنتانەی بە "دوور لە رەوشت" ناوبرد و وتی هێزەکانی ئاسایش ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە ئەم جۆرە کۆمێنتانەیان نووسیوە. هەروەها ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی سیاسیی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش ئەو کۆمێنتەیان سەرکۆنەکرد. لەوانە باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە. باشاک دەمیرتاش لە ئەکاونتی خۆی نووسی "ئەو کۆمێنتە چەپەڵانە سەرکۆنە دەکەم کە لەبارەی ئیسرا ئاڵبایراک نووسراون. پێویستە هەموومان بەیەکەوە بەرەنگاری هێرشەکانی دژی ژنان بووەستینەوە". هاوژینی دەمیرتاش لە بەشی دووەمی توویتەکەیدا پیرۆزبایی لە ئیسرا ئاڵبایراک کردووە بەبۆنەی هاتنەدونیای کۆرپە تازەکەیان. رۆژی 15ی حوزەیرانی 2020 ئەندامێکی ئاک‌پارتی بەناوی ڤەدات یازیجی لە توویتێکدا قسەی نەشیاوی لەبارەی باشاک دەمیرتاش نووسیبوو. دواتر ئەو کەسە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا. ئەوکاتەش ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان کۆمێنتەکەی یازیجییان سەرکۆنەکرد و پشتیوانی‌یان لە باشاک کرد. لەسەرووی هەموویانەوە عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا توویتێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد. دوای توویته‌كه وه‌زیری دادی توركیا رایگەیاند هه‌ژماری ڤەدات یازیجی له توویته‌ر بلۆککرا و بە راسپاردەی داواكاری گشتیی كۆماریی پارێزگای ساكاریا ڤەدات لەگەڵ زڕمامەکەی ده‌ستبه‌سه‌رکران. دوای رۆژێک مانەوە لە گرتووخانە دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران. دوای کاردانەوەکان باشاک دەمیرتاش لە توویتێکدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە پاڵپشتیان کردووە.
هاوڵاتى ئێران و سووریا رێککەوتنێکی سەربازیان واژۆکرد، بەپێی رێککەوتنەکە ئێران دەیەوێت پەرە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سوریا بدات و هاوکارى سووریا ده‌کات بۆ بەرەنگاربونەوەی گروپە جیهادییەکان. محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەردانی دیمەشقی کرد، لەوێ لەگەڵ عەلی ئەیوب، وەزیری بەرگریی سووریا کۆبووەوە، رێککەوتنێکی سەربازیان واژۆ کرد. بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی رێککەوتنێکی سەربازی و ئەمنیان واژۆکرد، ئامانجیانە هاوئاهەنگی سەربازی و تەکنیکی لە بواری جیاجیادا پەرەپێبدەن. ئەو بەرپرسە وتیشی، پاڵپشتی حکومەتی سووریا دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە جیهادییەکان کە ئەو بە "گرووپی تەکفیری" ناوی بردن. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئێران و سووریا جەختیان لە دەرچوونی هێزی بیانی لە سووریا کردەوە. هەر یەک لە تورکیا، رووسیا، ئەمریکا، ئێران هێزیان لە سووریا هەیە. ئێران رۆڵێکی باڵای هەبووە لە هێشتنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەسەر کورسیی دەسەڵات. لە دوای بەهاری عەرەبی لە 2011 ئێران بە کردەوە پشگیری لە رژێمی ئێستای سووریا کرد، چ لە رێگەی ناردنی راوێژکاری سەربازی بێت، یان ناردنی گرووپی چەکداری لە عێراق و لوبنان و ئەفغانستان بۆ سووریا تاوەکو شەڕی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بکەن.