هاوڵاتى ئه‌مڕۆ خانه‌نشینێك له چاوه‌ڕانی وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌یدا له شارى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا. به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، خانه‌نشینێك كه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌ى، چووه‌ته بنكه‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان له شارى سلێمانى، گیانى له‌ده‌ستداوه. له بنکه‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى خانه‌نشینى له بنکه‌ى کاره‌با له شارى سلێمانى پیاوێکى به‌ته‌مه‌ن گیانى له‌ده‌ستدا که به‌وته‌ى شایه‌تحاڵه‌کان له کاتژمێر 7ى به‌ره‌به‌یانه‌وه نۆره‌ى گرتووه تا موچه‌که‌ى وه‌ربگرێت ئه‌و مووچه‌یه‌ى له ئێستادا خانه‌نشینان له هه‌رێمى كوردستان وه‌ریده‌گرن، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى رابردووه.
هاوڵاتى فەرماندەی هێزەکانی ناوچەی ناوەڕاستی سوپای ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران لە ئەگەری هەر کردەوە و کارێکی دژ بە ئەمریکا "هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانی ئێران، باجەکەی قورس دەبێت". ژەنەراڵ کینیس ماکینز، فەرماندەی ناوچەی ناوەڕاستی سوپای ئەمریکا کە بە (سنتکۆم) ناسراوە، بۆچوونی حکومەتی ئەمریکای لەبارەی ژمارەیەک دۆسێی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خستەڕوو، لە نێویاندا هەڕەشە لە ئێران ئەگەر هەنگاوی هەڵە دژی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بنێت. ماکێنز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بوو، رەتیکردەوە قسە لەسەر ئەو رووداوانە بکات کە لە ماوەی رابردوودا لە ئێران روویاندا، بەتایبەت ئەو ئاگرە گەورەیەی لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز کەوتەوە. ئەوەشی پشتڕاستنەکردەوە کە فراوانبوونی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە فراوانبوونی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باشووری عێراق دەکەن، وەڵامی ئێران بن بۆ ئەو کارانەی لە وڵاتەکەدا روودەدەن و پێیوایە دەستی ئەمریکایان لە پشتەوەیە. فەرماندە سەربازییە ئەمریکییەکە، وتی: "ستراتیژیەتی ئێران بۆ دەستگرتن بەسەر ناوچەکەدا لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە نەگۆڕاوە"، ئاماژەی بەوەدا "دوای کوژرانی سولەیمانی، کەوتینە قۆناخی رێگرتنێکی نوێ، ئەمەش لە ئەنجامی ویست و تواناوە دروستبوو، من پێموایە ئێران هیچ گومانی لە تواناکانی ئێمە نییە، بەڵام هەندێکجار گومانیان لە ویستمان هەبوو". ئەو دەڵێت "ئێران هێشتا هەوڵدەدات دەستبەسەر ناوچەکەدا بگرێت و ئەمریکای لێبکاتە دەرەوە، پێموایە هێشتا سوورن لەسەرئەوە، بەڵام بیر لەوە دەکەنەوە چۆن ئەو ئامانجە بەدیبهێنن بەبێئەوەی هێڵە سوورەکان ببەزێنن، چونکە ئێمە لە ماوەی رابردوودا چەندین هێڵی سوورمان بۆ ئێران دانا". بەبڕوای ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمریکا، "واشنتن گۆڕەپانێکی تەواوی بۆ دەستوپێبەستنی ئێران بەڕێگەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروستکردووە، هەر جوڵەیەک لە دژی هێزەکانی ئەمریکا بکات، وەڵامی توندی دەدرێتەوە، چونکە ئێران خۆی دەزانێت هێزەکانی ئەمریکا توانایان چەندە". فەرماندەکە باسی لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و پەیوەندی نێوان حکومەتەکەی کازمی و ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە و دەڵێت "دۆخمان لەگەڵ کازمیدا باشە، ئەو هەوڵدەدات توانای میلیشیاکان سنووردار بکات و ئاسایش بۆ هێزەکانی ئەمریکا دابین بکات، لە گفتوگۆی ستراتیژیدا دۆخی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە، ئێمە دەبێت ئارام بگرین و چاوەڕێی هەنگاوەکانی کازمی بکەین".
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات. له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى "دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا" قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه، چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا "حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات. ناوبراو راشیگه‌یاند: "له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا داواى پشتیوانی‌و هاوکارى په‌رله‌مان‌و حکومه‌تى شانشینى یه‌کگرتوم کرد بۆ زاڵبون به‌سه‌ر په‌تاى کۆرۆناو لێکه‌وته هه‌مه‌جۆره‌کانی. پێکه‌وه تاوتوێى پلانه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێممان کرد بۆ چاکسازیی‌و هه‌مه‌جۆرکردنى ئابوریی." له‌ماوه‌ی ڕابردودا وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانی به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت‌و بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتون به‌ڕێککه‌وتنى کۆتایی.
ئارا ئیبراهیم سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان ده‌ڵێت سبه‌ینێ نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات. سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ بڕیارمداوه نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له کارى په‌رله‌مانتارى پێشکه‌شى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بکه‌م". ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌که‌یه‌وه، وتى:" کۆمه‌ڵ وته‌بێژى هه‌یه‌و ده‌توانن قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن". هه‌روه‌ها وتیشى:" سبه‌ینێ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسى ئه‌نجام ده‌ده‌م و له‌وێ هه‌موو شته‌کان بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و راى گشتى بڵاوده‌که‌مه‌وه". رۆژى 7 ئایاری، به ده‌نگى 57 په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندى لێ وه‌رگیرایه‌وه، له رۆژى 15ى حوزه‌یران رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره دا، دواتر له رۆژى 12ى ته‌مموز دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکرد. لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
هاوڵاتى دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌رى پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) باس له‌هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا ده‌کات‌و داوا له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات له‌پاڵ گه‌ریلادا بن و ده‌شڵێت:" گه‌ریلا هیچ گۆڕه‌پانێکى به‌بێ به‌رخۆدان جیى نه‌هێشتووه، ئێستاش شه‌ڕه‌که‌ى هه‌م له به‌ره‌ى جه‌نگ و هه‌م له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، ئاده‌نا و ده‌ریاى ڕه‌ش بڵاوکردووه‌ته‌وه". دوران کاڵکان له به‌شدارى به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى “مه‌دیاهابه‌ر” له‌سه‌ر داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر باشورى کوردستان داواى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌و ڕێکخراوو دامه‌زراوه‌کانى کورد کرد له‌پاڵ گه‌ریلادا بن. کاڵکان ڕایگه‌یاند:" له 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه، دژى شه‌نگال، مه‌خمور و قه‌ندیل هێرش ئه‌نجامدرا، دواى ئه‌وه‌ش هێرشى به‌رفراوانى داگیرکارى دژى هه‌فتانین ده‌ستیپێکرد، نزیکه‌ى مانگێکه به هێلیکۆپته‌ر، تۆپخانه و فڕۆکه شه‌ر ده‌کات، ڕۆژانه سه‌رباز له‌وێ داده‌به‌زێنن و ده‌یانه‌وێت داگیرى بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاشکراى ده‌کات که ئه‌و پیلانه له‌کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تى تورک له 30ى 10ى 2014 دا ئاماده‌کراوه ناوى لێنراوه، (پیلانى چالاکیى له‌ناوبردن)، و ده‌شڵێت: ئه‌م پیلانه نوێ بوو، ده‌بێت تێکه‌ڵى ئه‌وانه‌ى پێشوو نه‌کرێت، وادیاره هه‌ندێک که‌س به‌تایبه‌تى کاربه‌ده‌ستانى باشورى کوردستان، ڕێکخراوه‌کانى کورد و ڕاى گشتى له ده‌ره‌وه درکیان به‌مه نه‌کردووه، ئه‌مه‌ى ئێستا ده‌کرێت ته‌نها دژى په‌که‌که نییه، پیلانى دروستکردنى ناوچه‌ى ئارامه، که ساڵى ١٩٨٥ کراوه‌ته ڕۆژه‌ڤ تا له هه‌ردوولاى سنوور پێنج کیلۆمه‌تر چۆڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ریلا له باشوره‌وه تێپه‌ڕى باکور نه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه له کورد چۆڵ بکه‌ن". کاڵکان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت کوردستان له عه‌فرین تا خواکورک داگیر بکات، "ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌ک به درێژایى هه‌زار کیلۆمه‌تر و پانتایى 50 بۆ 60 کیلۆمه‌تر داگیر و له کورد چۆڵى بکه‌ن، له جێى کوردیش به نیازن، چه‌ته‌کانیان له قه‌فقاز، ئاسیاى ناوین و باشور، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ڵقان، که به کۆیله کراون جێگیر بکه‌ن و هێڵێکى تیرۆر دروست بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت کوردستان له ڕووى جوگرافییه‌وه جیابکه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیى نێوان به‌شه‌کان ببڕن". دوران کاڵکان وتیشی، په‌که‌که 40 ساڵه دژى هێرشێکى له‌م شێوه‌یه شه‌ڕ ده‌کات و گه‌ریلا له خواکورک به‌رخۆدانى کرد ئێستاش له هه‌فتانین قاره‌مانانه به‌رخۆدان ده‌کات،" وه‌ک بزوتنه‌وه و گه‌ریلا به‌رخۆدان ده‌که‌ین، بێگومان ده‌مانه‌وێت لێره پێشمه‌رگه له پاڵ خۆمان ببینین، پێش ئه‌مه‌ش بانگه‌وازیى تێکۆشان و به‌رخۆدانى هاوبه‌شمان له پارت و ڕێکخراوه‌کان کردبوو، ئێستاش بانگه‌وازییه‌که‌مان دووباره ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام به ده‌نگمانه‌وه بێن یان نا، ئه‌وه خۆیان ده‌زانن". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ڕاستییه‌کان ئاشکران، "ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌پاڵمان بن، گه‌ریلا به به‌رخۆدانى دژى هێرشه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه، هیچ گۆڕه‌پانێکى به‌بێ به‌رخۆدان جێى نه‌هێشتووه، ئێستاش شه‌ڕه‌که‌ى هه‌م له به‌ره‌ى جه‌نگ و هه‌م له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، ئاده‌نا و ده‌ریاى ڕه‌ش بڵاوکردووه‌ته‌وه، گه‌ریلا ئێستا هه‌موو شوێنێکى کردووه‌ته گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان". له کۆتایى قسه‌کانیدا کاڵکان پێشیوابوو پارتی دیموکراتى کوردستان هێشتا به‌گوێره‌ى نه‌وه‌ده‌کان بیرده‌کاته‌وه، هێشتا واده‌زانێ ئۆپه‌راسیۆنى چه‌کوش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وه کۆتاییهات، وتى" پێگه‌ى باشورى کوردستان که بۆ دژایه‌تى په‌که‌که دامه‌زرابوو، به‌م کۆنسێپته نوێیه کۆتاییهاتووه، ئێستاش دژى په‌که‌که هاوکارییان لێوه‌رده‌گیرێت، پێویسته به‌مه نه‌خه‌ڵه‌تێت، ئه‌مه دۆخێکى کاتییه، ڕاست ئه‌وه‌یه پێگه‌ى باشورى کوردستان له‌ناوده‌چێت، ئه‌ردۆغان خۆى وتی: ئێمه هه‌ڵه‌مان کرد، ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست ده‌که‌ینه‌وه و له‌ناوى ده‌به‌ین”. وتیشى:"ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له‌وێ (باشور) هێزێکى کۆنترا (به‌کرێگیراو) دروست بکات و هێرش بکاته سه‌ر هه‌موو شوێنێک، ئه‌مه هێشتا پێکنه‌هاتووه، به‌ڵام پیلان و به‌رنامه‌یان ئه‌مه‌یه، پیلانه‌که سه‌ریبگرێت یان نا، شتێکى جیاوازه، پێویسته ئه‌م پیلانه له‌ناوببرێت و ڕێگه نه‌درێت سه‌ربگرێت".
نه‌وزاد ساڵح به‌رده‌وامى له‌شکرکێشى تورکیا بۆ ناو خاکى باشوورى کوردستان و تۆپبارانکردن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و داواى یه‌کڕیزى و ته‌بایى له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا. به‌شێک له‌پارته سیاسییه کوردییه‌کانى باکورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا داوا له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد ده‌که‌ن هه‌ڵوێسته‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو پاراستنى کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان. حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه (رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌مه یه‌که‌م جارنیه ئێران تۆپبارانی ئه‌و سنورانه بکات، له‌کاتی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌وه بۆردومانمان ده‌که‌ن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کێشه‌ی ناوخۆ له‌ئێراندا زۆره‌و کاردانه‌وه‌ی دۆخه ناهه‌موارو ئابوریه‌که‌ی ئێرانه که له‌م ماوه‌یه‌دا (28) ته‌قینه‌وه له‌ناو ئێران‌دا روویانداوه، وتیشى:»ئێران و تورکیا کاردانه‌وه‌و کێشه ناوخۆییه‌کانیان به‌ده‌ره‌کی ده‌که‌ن و دێن له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى وڵاته‌کانیان تۆپباران و له‌شکرکێشى ده‌که‌ن». حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا داواى له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد کرد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان هه‌ڵوێست و ده‌نگه‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو پاراستنى کورددا. نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) له‌سلێمانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌ئێستادا کورد له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تر پێویستی به‌یه‌کڕیزی و ته‌بایی هه‌یه. جوانشێر عیسا ره‌فعه‌تی نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان له‌سلێمانی وتى:» دوژمنانی کورد نه‌یانشاردووه‌ته‌وه که‌وتوویانه ئه‌گه‌ر کوردێک له‌ئه‌فریقا هه‌بیت بۆ له‌ناوبردنیان هیچ کات ناوه‌ستین، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت به‌هه‌موو هێزو توانایه‌کمانه‌وه پاڵپشتی و پارێزگاری له‌گیانی ده‌که‌ین». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا کورد له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تر پێویستی به‌یه‌کڕیزی و ته‌بایی هه‌یه« راسته لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ڕووی فکری و هزرییه‌وه جیاوازی تایبه‌تیمان هه‌یه، به‌ڵام کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا نه‌گات به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هیچ کاتێک به سه‌روه‌ری ناگات و ناتوانێت مافه‌کانی خۆی مسۆگه‌ر بکات». نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى کورد هه‌یه پێیانوایه کورد ده‌توانێت له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیموکرات و فیدراڵ‌دا مافه‌کانی مسۆگه‌ر بکات به‌ڵام «ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین». جوانشێر عیسا ره‌فعه‌تی ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌داوایان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات کردووه هێزه‌کانی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن له‌ناو ئه‌و سوپایه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنی کورد. ژنان رۆڵى سه‌ره‌کییان هه‌بووه له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیادا له رۆژئاڤاى کوردستان و وه‌ک نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا باسى ده‌کات خوێنى نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له یه‌ک خه‌نده‌قدا تێکه‌ڵ بووه. نۆرشه‌ن حسین، نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌هاوڵاتى وت:» رێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر رۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی بینیوه له‌و میرات و په‌روه‌رده ئازادیه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازاد له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و په‌روه‌رده‌ی ژیانکردنی رێبه‌ر ئاپۆ که‌وه‌ک خوێندنگه‌یه‌ک بووه‌و ئاماده‌بوونێکی باشی ژنان هه‌یه بۆ به‌رخودان و تێکۆشان له‌هه‌مبه‌ر بوونی تیرۆریستى جیهانی که‌کچان و ژنان له رۆژئاڤا چۆن به‌رپه‌رچی سوپای فاشیزمی تورکیایان داوه‌ته‌وه«. نۆرشه‌ن حسین باسى له‌وه‌شکرد به‌شداری مه‌سیحی و ئاشوری و عه‌ره‌ب زۆر روونه‌و گه‌لێک شه‌هیدی ئه‌رمه‌ن سریانی و مه‌سیحی و عه‌ره‌ب له هێزه‌کانی سوریای دیموکرات‌دا هه‌یه« خوێنی شه‌هیدی عه‌ره‌ب و کورد‌و ئاشوری و سریان و ته‌نانه‌ت تورکمانیش له رۆژئاوای کوردستاندا له‌یه‌ک خه‌نده‌قدایه، له‌شه‌ڕی سه‌رێکانی و عه‌فریندا خێڵی عه‌ره‌به‌کان به‌شداربوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات‌دا». نوسه‌رێکى کورد له‌باشوورى کوردستان به‌پێویستى داده‌نێت لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا له‌به‌رانبه‌ر کێشه‌ى داگیرکارى و تواندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد بڕوایان به‌یه‌کڕیزی نیشتمانی هه‌بێت. دانا به‌هادین نوسه‌ر، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد کێشه‌ی کورد به‌گشتی بریتیه له‌سێ جۆر چه‌وساندنه‌وه که (داگیرکردن، پارچه‌پارچه‌کردن، تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه) له‌خۆى ده‌گرێت له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا، وتى:» پێویسته لایه‌نه ساسیه‌کان له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌م سێ کێشه‌یه بڕوایان به‌یه‌کڕیزی نیشتمانی هه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیاریکردنی ستراتیجی سیاسی». ناوبراو وتیشى «له‌دوای سایکس بیکۆو سان ریمۆوه کوردستان پارچه پارچه‌کراوه له‌و قۆناغه‌دا مێژووی ماوه‌درێژی کورد کۆمه‌ڵێک جوڵه‌ی سیاسی هه‌بوون، ئه‌و جوڵه سیاسییانه راسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و سێ کێشه‌یەیان داوه‌ته‌وه که‌قبوڵیان نه‌بووه داگیربکرێن و پارچه‌پارچه بکرێن». دانا به‌هادین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌کات کێشه‌ی کورد به‌دروستبوونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشى:»ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا ئه‌زموونێکی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و دیموکراتیه، هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونیکی کوردستانی نیه و ئه‌زموونێکه له‌ناو سیستمێکی فیدراڵیدایه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد کێشه‌که ئه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا عه‌ره‌ب و فارس و تورک به‌رچاویان روونه‌و ده‌زانن چۆن سیاسه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان به‌رچاوی روون نیه و نازانێت چی ده‌کات. ئه‌و به‌پێویستى ده‌زانێت کورد کۆده‌نگی نیشتمانی هه‌بێت له پێناوی سه‌ربه‌خۆبوونى کوردستاندا. وتیشى:»سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ببێته ستراتیژ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی، له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵک ببێت به‌ڕای گشتی».
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کان سه‌رله‌نوێ پێک ده‌هێنێته‌وه و جه‌ختیشده‌کاته‌وه، که بۆ یه‌که‌مجار ڕێکخراوه‌کان ڕاسته‌وخۆ به‌شدارده‌بن له هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى له به‌ڕێوه‌بردنیدا ده‌درێت وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بۆ باشتر ڕاییکردنى کاروبارى شاره‌وانییه‌کان و خزمه‌تکردنى زیاترى هاووڵاتییان، ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کان له پارێزگه و قه‌زا و ناحیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى تر و سه‌رله‌نوێ پێک ده‌هێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ژماره (2)ى ساڵى 2019 تایبه‌ت به په‌یڕه‌وى پێکهێنانى ئه‌نجوومه‌نه‌کانى شاره‌وانى له هه‌رێمى کوردستان و به‌بڕیارى ژماره (32) که له کۆبوونه‌وه‌ى ژماره (12)ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له 30/10/2019 په‌سه‌ندکرا، هه‌روه‌ها له ژماره‌ى 246 له 27/1/2020 له ڕۆژنامه‌ى وه‌قائعى کوردستان و بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێیدا ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کان دیاریکراون. ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کان ماوه‌ى 20 ساڵ بوو گۆڕانکارى به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو، له‌کاتێکدا ده‌بوو هه‌ر چوار ساڵ جارێک له خولى نوێ‌دا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه به‌ڕێوه ببرێن، ئه‌مه‌ش ببووه هۆى گله‌یى هاووڵاتییان له سستى کاره‌کانیان و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌داى کارکردنیان دروستکردبوو. دووباره پێکهێنانه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کان به‌رزترین ئاستى ده‌سه‌ڵاتییان له به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌کاندا ده‌بێت و کاریگه‌رى له‌سه‌ر باشى کارکردنیان و له به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى هاووڵاتییاندا ده‌بێت، بۆیه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له‌ژێر رۆشنایى پرۆسه‌ى چاکسازى حکوومه‌ت، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه به ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوه‌وه پێک ده‌هێنێته‌وه. له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستان 184 شاره‌وانى هه‌یه‌و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئه‌نجوومه‌نه‌کانیان سه‌رله‌نوێ پێکده‌هێنێته‌وه و به‌گوێره‌ى مادده‌ى دووه‌میش له په‌یڕه‌وى ژماره (2)ى ساڵى 2019 ئه‌نجومه‌نى پارێزگه‌کان ڕاده‌سپێردرێن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیده‌کان که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه دیارى ده‌کرێن، سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى به‌ڕێژه‌ى 75% له سه‌رۆکى فه‌رمانگه حکومییه‌کان ده‌بێت و 25%یش له نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کان ده‌بن. دیاریکردنى نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کان وه‌رچه‌رخانێکى گرنگه له به‌شداریپێکردنى ڕاسته‌وخۆى ڕێکخراوه‌کان له بڕیاردان، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌که‌مجاره له مێژووى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕێکخراوه‌کان ڕاسته‌وخۆ به‌شدار ده‌بن له بڕیاردان له هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى که له به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌وانییه‌کاندا ده‌درێن. به‌پێى په‌یڕه‌وى ژماره (2)ى ساڵى 2019 ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌کانى شاره‌وانى له هه‌رێمى کوردستان، به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه پۆلێن کراون: یه‌که‌م: به‌گوێره‌ى یاساى به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌وانییه‌کان ژماره (٦) ساڵى (١٩٩٣)ى هه‌موارکراو، سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى هه‌ولێر(پله‌ى تایبه‌ت) و ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانیى هه‌ولێریش 17 ئه‌ندام ده‌بن، ڕێژه‌ى 75% بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت که ده‌کاته 13 که‌س و 25%یش بۆ نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کان ده‌بێت که ده‌کاته 4 ئه‌ندام. به‌مشێوه‌یه: سه‌رۆکى شاره‌وانیى هه‌ولێر سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ده‌کات، ئه‌ندامه‌کانى تر له سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌کان و نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کان ده‌بن. دووه‌م: سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانییه‌کانى سلێمانی، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه، که‌لار، رانیه و چه‌مچه‌ماڵ (پله‌ى نایابن) و کۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى به سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نه‌وه 13 که‌س ده‌بن، به هه‌مان شێوه رێژه‌ى 75% بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانگه حکومییه‌کان که ده‌کاته 10 ئه‌ندام و 25%یش بۆ نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کانه ده‌کاته 3 ئه‌ندام و ئه‌نجوومه‌نه‌که، سه‌رۆکى شاره‌وانیى په‌یوه‌ندیدار ده‌بێته سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نه‌که. سێیه‌م: شاره‌وانییه‌کانى (پله 1) له قه‌زاکان له هه‌رێمى کوردستان ژماره‌یان 14 شاره‌وانییه و کۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کانیش به سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌وه ده‌کاته 11 ئه‌ندام. ئه‌وانیش 8 ئه‌ندام بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌کان و 3 ئه‌ندام له نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کان ده‌بێت. به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆکى شاره‌وانیى په‌یوه‌ندیدار ده‌بێته سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نه‌که. چواره‌م: شاره‌وانییه‌کانى (پله 2) له ناحیه‌کان له سه‌رتاسه‌رى کوردستان ژماره‌یان 33 شاره‌وانییه و کۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کان به سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌وه ده‌کاته 9 ئه‌ندام ، 7 ئه‌ندام بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌کان و 2 ئه‌ندامیش بۆ نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌ییه‌کان. به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆکى شاره‌وانى په‌یوه‌ندیدار ده‌بێته سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نه‌که. پێنجه‌م: شاره‌وانییه‌کانى (پله 3) ژماره‌یان 35 شاره‌وانییه و کۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کانیش به سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌وه 7 ئه‌ندامن، له‌و حه‌وت که‌سه، 5 ئه‌ندامیان بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانگه حکومییه‌کان و 2 ئه‌ندامیش بۆ نوێنه‌رى رێکخراوه پیشه‌یى و ناحکومییه‌کان ده‌بێت. شه‌شه‌م: شاره‌وانییه‌کانى (پله 4) ژماره‌یان 95 شاره‌وانییه و کۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌کانیش به سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌وه 5 ئه‌ندامن، 3 ئه‌ندام له سه‌رۆکى فه‌رمانگه حکومییه‌کان و 2 ئه‌ندامیش له نوێنه‌رى رێکخراوه‌کان ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مان رایگه‌یاند، تورکیا رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ عێراق قۆستوه‌ته‌وه و 15 کیلۆمه‌ترى له‌خاکى عێراقى داگیرکردوه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2020 وه‌کو ساڵیادى گۆرینى سیستمى پاشایه‌تى بۆ کۆمارى له عێراقدا، له‌لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق، محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى رایگه‌یاند، عێراق به‌هه‌مو جۆرێک ده‌ستوه‌ردان و پێشێلکردنى سه‌روه‌رى خاکه‌که‌ى و ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن و بۆردومان له‌لایه‌ن هه‌مو وڵاتێکه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه و پێویستیشه له‌سه‌ر حکومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تورکیا پشت به‌رێککه‌وتنى ئه‌منى پێش‌و ده‌به‌ستێت، که رێگه‌پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى پێنج تا حه‌وت کیلۆمه‌تر بێته ناو سنورى عێراقه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێککه‌وتنه‌یان پێشێلکردووه و 15 کیلۆمه‌تریان له خاکى عێراق داگیرکردووه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق ده‌شڵێت به‌هه‌مو جۆرێک له خاکى عێراقه‌وه هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن و به‌زاندنى سنوریش له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه ره‌تده‌که‌نه‌وه. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ماوه‌ى رابردوودا، باڵیۆزى تورکیاى بانگهێشتکردووه و نامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر پێشێلکاریه‌کانى سه‌روه‌رى عێراق ئاراسته‌کراوه. تورکیا بۆردومانکردنى ناوچه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى ده‌ستپێکردووه، زیاتر له‌مانگێکه به‌چڕى روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) و سوپاى تورکیادا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند له‌حکومه‌تى هه‌رێم داوایان له‌وه‌زاره‌تى کاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه، که به‌دواداچوون له‌به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌کارهێنانى کاره‌با بکه‌ن و ده‌شڵێت:" به‌ته‌واوبونى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى هه‌ڵمى خه‌بات له‌سه‌دا 10% کاره‌با زیاد ده‌کات". مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانى کردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى کاره‌باى هه‌ڵمى خه‌بات ڕایگه‌یاند، ئه‌مه دووهه‌مین پڕۆژه‌ى ستراتیژییه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستیان به‌جێبه‌جێکردنى کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان تووشى دۆخێکى خراپ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌وڵى خزمه‌ت و پڕۆژه‌کان به‌رده‌وامن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ڕاسته پڕۆژه‌که له‌خه‌باته به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ى بۆ هه‌موو هه‌رێمى کوردستانه". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد به‌گه‌ڕخستنى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى کاره‌باى هه‌ڵمى خه‌بات، تواناى به‌رهه‌مهێنانى 300 مێگاوات کاره‌باى هه‌یه و له‌سه‌دا 10% بڕى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستان زیاد ده‌کات. باسى له‌ئه‌وه‌شکرد، له‌حکومه‌تى هه‌رێم داوایان له‌وه‌زاره‌تى کاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه، که به‌دواداچوون به‌به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌کارهێنانى کاره‌با بکه‌ن. وتیشی، له کوردستان هه‌م به‌هۆى ژماره‌ى به‌کارهێنه‌رانى کاره‌با و هه‌م به‌هۆى زیادبوونى کارگه‌کان و کۆمپانیاکان پێداویستى کاره‌با زیاتر بووه. سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پێشتر پشت به به‌کارهێنانى گازوایل به‌ستراوه، به‌ڵام ئێستا پشت به گاز ده‌به‌ستن، بۆیه هه‌وڵیانداوه به‌رهه‌مى گاز به‌شێوه‌یه‌کى زیاتر به‌کاربهێنرێت.
هاوڵاتى سوپاى تورکیا دواى کوژرانى ده‌یان سه‌رباز و هێزى کۆماندۆى تایبه‌ت له‌سه‌ر شاخى کارتاڵ له نزیک ناوچه‌ى حه‌فتانین به ناچارى ده‌کشێته‌وه. به‌پێى میدیاکانى نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) سوپاى تورکیا‌و هێزى کۆماندۆى تایبه‌ت شکستیان هێناوه له هه‌فتانین. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2020 رۆژ نیوز بڵاویکرده‌وه که گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان گورزى کوشنده‌یان وه‌شاندووه له سوپاى تورکیا‌و هێزى کۆماندۆى تایبه‌ت له‌شاخى کارتاڵ و ده‌یان کوژراویان هه‌یه، دواى شکستهێنانیان له‌سه‌ر شاخى کارتاڵ به‌ناچارى ده‌ستیان به کشانه‌وه کردووه. هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شکراوه که گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار گورزى قورسیان له‌و سه‌ربازانه‌ى سوپاى تورکیا دا داوه که له‌سه‌ر شاخى کارتاڵ له حه‌فتانیندا و دواتر ئامارى شه‌رو پێکدادانه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه. دوێنێ دووشه‌ممه ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)له باره‌ى چالاکى گه‌ریلاکان له هه‌رێمى حه‌فتانین له دژى هێرشى تورکیا راگه‌یێنراوێکى بڵاو کرده‌وه که" 31 سه‌ربازى تورکیا له چوارچێوه‌ى چالاکیه‌کانیان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا کوژاون". رۆژى شه‌ممه هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له‌ماوه‌ى ته‌نها هه‌فته‌یه‌کدا سوپاى تورکیا زیاتر له سه‌د سه‌ربازى لێکوژراوه‌و به‌ده‌یانى دیکه‌یان لێ برینداربووه‌و هه‌په‌گه‌ش شه‌هیدبوونى دوو گه‌ریلاى راگه‌یاند.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بۆرسه‌ى جیهانیدا دابه‌زیووه‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێت 35 سه‌نتى دیکه به‌راورد به دوێنێ که‌مى کردووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو له جۆرى برێنت به 42 دۆلار‌و 40 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 41 دۆلار‌و 56 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 39 دۆلار‌و 73 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌ر سێ جۆره‌که‌ى نه‌وتى خاو به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه 35 سه‌نت که‌میکردووه.
سازدانى: هاوڵاتى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:»گۆڕان قازانجى نه‌کرد چووه‌ته‌ناو حکومه‌ته‌وه و زه‌ره‌رى له‌ڕووى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رییه‌وه کردووه«. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان »لاوازترین خولى په‌رله‌مانییه‌و تائێستا هیچ وه‌زیرێک له‌ماوه‌ى 20 مانگى رابردوودا بانگهێشت نه‌کراوه بۆ لێپرسینه‌وه«. هه‌ڵه‌دنى پێشیوابوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت باشترین میکانیزمه بۆ ده‌رچوون له‌ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵەدنى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌خواسته‌کانى ئه‌ردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و که‌رکوکیش ناوه‌ستێت‌و دەشڵێت: یەکگرتوو دۆلارێک سوودمەند نەبووە لەتورکیا. هاوڵاتى: رۆڵى په‌رله‌مان له‌م دۆخه نائارامه سیاسى و ئابوریه‌ى که‌هه‌یه چیه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان یه‌کێکه له‌خوله لاوازه‌کانى په‌رله‌مان له‌ڕووى چاودێرى و یاسادانانه‌وه به‌رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌ساوه، ئێستا نزیکه‌ى ساڵێک و هه‌شت مانگ و دوانزه رۆژمان له‌م خوله تێپه‌ڕاندوه‌و که‌مترین یاسا‌و بڕیارمان تێپه‌راندووه، سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌و هه‌مووه قه‌یرانه‌ى که هه‌یه وه‌ک دواکه‌وتن و لێبڕینى موچه‌و کێشه‌ى کۆرۆناو تۆپبارانى ئێران و تورکیا‌و هاتنى سوپا‌و کێشه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا، هیچ وه‌زیرێکمان بانگهێشت نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه له‌کاتێکدا به به‌راورد به‌خولى چوار چه‌ندین وه‌زیرمان بانگهێشتکردبوو به‌ئه‌نجومه‌نى نه‌وت و گازى هه‌رێمیشه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌داى سه‌رۆکایه‌تى یا هاوکێشه‌و ژماره‌ى کورسیه‌کانى په‌رله‌مان وایکردووه لاواز بێت؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئیراده‌یه‌ک هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌ژێر رکێفى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردندابێت، ئه‌مه‌ش به‌چى به‌رجه‌سته‌کرا به‌و زۆرینه‌یه‌ى له‌سه‌رۆکایه‌تى و له‌ناو ئه‌ندامه‌کانیش به‌رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌سێت، به‌شى هه‌ره زۆرى بۆ لاوازى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هه‌رسێکیانه‌وه لاوازن به‌رانبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، ئه‌و هه‌موو واژۆ‌و یاداشته‌و داواکاریه‌ى په‌رله‌مانتاران هه‌یه خۆیان لێ بێده‌نگ کردووه. به‌حساب ئێمه ئه‌م خوله‌ى به‌هاره‌ى یاسادانانمان درێژکرده‌وه ئه‌وه 12 رۆژى تێپه‌ریوه هیچ نه‌کراوه، له‌کاتێکدا یاداشت هه‌یه بۆ بانگهێشتکردنى سه‌رۆک و جێگرى حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایی بۆ مه‌سه‌له‌ى قه‌رزه‌کان له‌کاتێکدا خۆیان دانیان پێداناوه، چه‌ندین یاداشت و داواکارى تریش هه‌یه. خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له‌هه‌رچوار خوله‌که‌ى تر لاوازتره، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که‌مترین کۆبوونه‌وه‌و یاسا‌و بڕیارى ده‌رکردووه و هیچ وه‌زیرێکى بانگهێشت نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت باشترین میکانیزمه بۆ ده‌رچوون له‌ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت هاوڵاتى: پێتوایه ئه‌لته‌رناتیڤى لاوازى په‌رله‌مان چیه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئه‌گه‌ر دۆخه‌که ئاوا به‌مجۆره‌بێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت باشترین میکانیزمه بۆ ده‌رچوون له‌ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه که له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت. هاوڵاتى: مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر به‌چى گه‌یشتووه؟ جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: یاریه‌کى ناشیرین بوو ئه‌و رۆژه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان کرا به‌حساب پێنج په‌رله‌مانتار ده‌بوایه پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیریایه، له‌برى فراکسیۆنى پارتى بوومایه ته‌کلیفم له پێکهاته‌کان نه‌ده‌کرد که ده‌نگ بده‌ن با نیسابیشیان ته‌واوکردبێ. سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌یتوانى داواى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رنه‌خاته ناو به‌رنامه‌ى کاره‌وه، سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانى پێشوو چه‌ندین داواکارى له‌و جۆره‌یان بۆ هاتبوو، به‌ڵام نه‌یانخستوه‌ته ناو به‌رنامه‌ى کاره‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه بینیمان که وه‌ڵامى هه‌بوو بۆیه رێکاره‌کان تائێستا وه‌کخۆى رۆشتووه، چونکه تائێستا بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان نه له‌سایتى په‌رله‌مان هه‌یه نه له رۆژنامه‌ى وه‌قائیق بڵاوبۆته‌وه نه نووسراویشى کردووه بۆ دادگاکان که پارێزبه‌ندى ئه‌م په‌رله‌مانتاره هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌مووى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان دادگایه‌کى ده‌ستوریمان نیه ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ربکات، بۆیه مه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌شێوه‌ى رێککه‌وتن چاره‌سه‌ر بکرێت. تائێستا نه‌مانتوانیوه له‌ده‌ورى چوارچێوه‌یه‌کى هاوبه‌شدا کۆببینه‌وه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به ململانێى سلبیى نێوانمانه‌وه هه‌یه بۆ نمونه نه‌وه‌ى نوێ پێى وایه مێژوو له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ئه‌وانى تر هیچیان نه‌کردووه، یا یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ هه‌میشه له‌ململانێدان کامیان ده‌ست به‌سه‌ر ساحه‌ى ئیسلامی‌دا بگرێ، بۆیه ئه‌م ململانێ نادروسته بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان پێکنه‌هێنرێت هاوڵاتى: له‌په‌رله‌مان 21 ئه‌ندامى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، ئایا توانیوتانه ئه‌داى ئۆپۆزسیۆن بوون بکه‌ن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: خۆى به‌مانا فه‌رمیه‌که‌ى به‌ڵێ ئێستا بریتین له‌و (21) کورسیه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان که خۆى له‌چوار فراکسیۆن و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى سه‌ربه‌خۆ خۆى ده‌بینێته‌وه، له‌ڕووى چۆنیه‌تى و چه‌ندایه‌تیشه‌وه خاڵى لاوازمان هه‌یه، یه‌که‌م له‌ڕووى چه‌ندایه‌تى که‌مین (21) کورسى له‌چاو (111) ئه‌ندامدا زۆر زۆر که‌مه، له رووى چۆنایه‌تیش ئه‌م (21) ئه‌ندامه په‌رش و بڵاوه، ئه‌سڵ ئه‌وه‌بوو ئێمه له‌م خوله‌دا فراکسیۆنێکى هاوبه‌ش یان کارى هاوبه‌شمان زۆرتر بکردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له‌واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ یاداشته‌کانى یه‌کترى تائێستا نه‌مانتوانیوه له‌ده‌ورى چوارچێوه‌یه‌کى هاوبه‌شدا کۆببینه‌وه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به ململانێى سلبیى نێوانمانه‌وه هه‌یه بۆ نمونه نه‌وه‌ى نوێ پێى وایه مێژوو له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ئه‌وانى تر هیچیان نه‌کردووه، یا یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ هه‌میشه له‌ململانێدان کامیان ده‌ست به‌سه‌ر ساحه‌ى ئیسلامی‌دا بگرێ، بۆیه ئه‌م ململانێ نادروسته بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان پێکنه‌هێنرێت هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ش که رابه‌رایه‌تى شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵک بکات. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ده‌نگتان یه‌کبووایه فشاره‌کانتان باشتر ده‌بوو؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر کارى ئۆپۆزسیۆنیمان یه‌ک بخستایه ده‌نگمان باشتر ده‌گه‌شت و کاریگه‌رتر ده‌بوو خه‌ڵک دڵخۆش ده‌بوو که‌هێزى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌و ده‌نگى ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌م په‌رش و بڵاویه‌وه وه‌کو ئاردى ناو دڕکمان لێهاتووه. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگدا فه‌رمانبه‌ران دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه، گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌بێ رێککه‌وتن ماوه‌ته‌وه ... ئه‌م دۆخه به‌چى ده‌گات؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: دۆخى هه‌رێم له‌ڕووى سیاسییه‌وه ناته‌واوه، هه‌م له‌ڕووى ئابورییه‌وه، هه‌م له‌ڕووى خاکه‌وه ئێران و تورکیا به‌ئاشکرا ده‌ستتێوه‌ردانیان هه‌یه‌و بۆردومان و تۆپباران هه‌یه، ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش به‌دۆخێکى مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات و ته‌عریب زیادیکردووه‌و هاووڵاتى کورد شه‌هیدو بریندار ده‌کرێ، داعش خۆى رێکخستووه‌ته‌وه، بۆ چاککردنى ئه‌م دۆخه دوو بژارده هه‌یه، یه‌که‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم رێکبکه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه، چونکه په‌یوه‌ندى به‌کۆى قه‌واره‌و ئه‌زموونى سیاسى هه‌رێمه‌وه هه‌یه رێککه‌ون له‌سه‌ر چاکسازیی ریشه‌یی راسته‌قینه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر بارودۆخى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان بکه‌ن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا تائێستا ئه‌مه نه‌کراوه ئه‌وکاته ده‌توانن له‌په‌رله‌مانیش کارێک بکه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه نه‌ک دانیشتنێک بێت بۆ مه‌شغوڵکردنى خه‌ڵک به‌ناوى موچه‌وه له‌هه‌موو مه‌له‌فه‌کانى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و کۆى داهاتى تر، دووه‌م ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانان فشاربکه‌ن ئه‌مریکا ئه‌م هه‌مووه خوێنه‌یداوه له‌عێراقدا، ئه‌مه نمونه‌ى دیموکراسیه‌که‌یه‌تى که له‌ڕاپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا خۆیان ده‌ڵێن هه‌رێم شوێنێکى ئارام نیه بۆ رۆژنامه‌نووسان، که‌واته ده‌بێ ئه‌وان فشار بخه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تى هه‌رێم چونکه ئه‌وان له 92-ەوه به‌ده‌م هه‌رێمه‌ن و ئه‌وه‌ش نمونه‌که‌یه‌تى تاڵان و بڕۆ له‌خاڵه سنورییه‌کان له‌سه‌رده‌مى به‌ره‌ى کوردستانى خراپتره. ته‌نها له‌سنورى کانى ماسیدا له‌ناوچه‌ى بادینان (18) مۆڵگه‌و بنکه‌ى سه‌ربازیى تورکیاى لێیه‌و زۆر هاتوونه‌ته ناوخاکى هه‌رێمه‌وه، له‌داهاتووشدا خاڵى تر داگیرده‌که‌ن و خواسته‌کانى ئه‌ردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و که‌رکوکیش ناوه‌ستێت هاوڵاتى: پێتوایه گۆڕان به‌فیعلى به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى کردووه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: گۆڕان بۆ خۆیان ئازادن چ جۆره بڕیارێک ده‌ده‌ن، به‌س له‌سه‌روبه‌ندى پێکهێنانى حکومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربم هه‌ندێکیان پێیان باش نه‌بووه بچنه حکومه‌ته‌وه، بیستومه شه‌ش مانگى تریان داناوه بۆ حکومه‌ت، من دڵنیام دوو شه‌ش مانگى تریش دۆخه‌که هه‌روه‌ک خۆى ده‌بێت مادام فه‌لسه‌فه‌ى حوکمڕانى نه‌گۆڕاوه، گوێتان له‌به‌ڕێز عه‌لى حه‌مه‌ساڵحه ئه‌و هه‌مووه ماندوبوون و سه‌ردانه مه‌یدانیه بۆ خاڵه سنورییه‌کان وه‌ک خۆى ده‌ڵێت تاڵان و بڕۆ له (91) خراپتره، به‌خوێندنه‌وه‌ى من گۆڕان قازانجى نه‌کرد چووه حکومه‌ته‌وه خواسته‌کانى جێبه‌جێنه‌کراوه، ئێستا ئیشکالێکى گه‌وره له‌ناو جه‌ماوه‌ى گۆڕاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر چوونه ناو حکومه‌ت ته‌نها بۆ وه‌رگرتنى چه‌ند پۆستێک بێت نه گۆڕان نە هیچ هێزێکى تریش قازانجى لێ‌ناکات و له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه. هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشتر باسى شه‌فافیه‌تیان نه‌کرد، ئێستا وه‌زیره‌کانیان له‌حکومه‌ت به‌شه‌فافى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌که‌ن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: تائێستا وه‌زیرى دارایی بۆ مه‌سه‌له‌ى دارایی نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان، داهاتى ئه‌م هه‌رێمه چه‌نده، خاڵه سنورییه‌کان به‌ده‌ست کێوه‌یه، داهاتى ناوخۆ‌و گومرگ چه‌نده و چیان لێدێ، ئه‌مانه هیچ روون نین. به بێویژدانى ده‌زانم به‌شدارى گۆڕان یه‌کسان بکه‌م به به‌شدارى پارتى و یه‌کێتى له (28) ساڵى رابردوودا راسته ئه‌وان به‌شدارن، به‌ڵام به‌شداریى بڕیارنیه، له‌به‌رئه‌وه دۆخى هه‌رێمى کوردستان له 98%ى پارتى و یه‌کێتى لێى به‌رپرسیاره، ناتوانین به یه‌ک چاو سه‌یرى گۆڕان و یه‌کێتى و پارتى بکه‌ین. ئه‌گه‌ر پاساوى بێده‌نگى پارتى بۆ هاتنى تورکیا په‌که‌که بێ پاساو نیه، بێده‌نگییه‌که په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌ى رابردوه‌وه هه‌یه‌و پارتى منه‌تبارو چاو به‌ره‌وژێرو قه‌رزاربارى تورکیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى بینیمان تورکیا له‌ساڵى 1997 له‌شه‌ڕه‌کانى پێشووتریشدا له‌گرێبه‌ستى (50) ساڵه‌و ره‌وانه‌کردنى نه‌وتى هه‌رێم پارتى قه‌رزه‌کانى تورکیا ده‌داته‌وه، ئه‌م هێزانه‌ى کوردستان بیر له‌پاراستنى خۆیان ده‌که‌نه‌وه به‌هه‌ر نرخێک بێت و مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه هاوڵاتى: زۆرجار باس له‌وه‌ده‌کرێ یه‌کگرتوو پاڵپشتى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان ده‌کات، په‌یوه‌ندی ئێوه‌و تورکیا چیه‌و چۆن ئه‌مه بۆ خه‌ڵک روون ده‌که‌نه‌وه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: هاتن و ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانى تورکیا‌و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێکى دوورتر، به‌فیعلى ئێمه قه‌رزى کۆن ده‌ده‌ینه‌وه، کاتێک ئه‌م هێزه کوردیانه یه‌کترى ناچارده‌که‌ن په‌نا بۆ ده‌وڵه‌تێکى تر به‌رن ئه‌وان هاتوون و زۆربه‌ى شه‌ڕه‌کانى ناوخۆ به‌پاڵپشتى ئێران یان تورکیا یه‌کلایی بووه‌ته‌وه، له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا ئه‌مه ئه‌و قه‌رزه‌یه که ده‌یده‌نه‌وه. ته‌نها له‌سنورى کانى ماسیدا له‌ناوچه‌ى بادینان (18) مۆڵگه‌و بنکه‌ى سه‌ربازیى تورکیاى لێیه‌و زۆر هاتوونه‌ته ناوخاکى هه‌رێمه‌وه، له‌داهاتووشدا خاڵى تر داگیرده‌که‌ن و خواسته‌کانى ئه‌ردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و که‌رکوکیش ناوه‌ستێت. یه‌کگرتووى ئیسلامى ته‌نها داخوازى ئه‌وه‌بووه کێشه‌کانى باکورى کوردستان له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت به‌دیالۆگ و نێوه‌ندگیریشى کردووه، یه‌کگرتوو دۆلارێک سودمه‌ند نه‌بووه له‌تورکیا، ئێمه نه ده‌سه‌ڵاتمان به‌ده‌سته تاتورکیا پشتیوانیمان بکات نه بۆرى نه‌وتمان هه‌یه‌و نه گرێبه‌ستى (50) ساڵه‌مان له‌گه‌ڵیدا کردووه، نه ده‌زگاى هه‌واڵگیریشمان هه‌یه تازانیارى بده‌ینێ، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها ئه‌مه ده‌نگۆیه‌که بۆ تۆمه‌تبارکردنى یه‌کگرتوو. ئێمه نه‌مانشاردۆته‌وه له‌م ساڵانه‌ى دواییدا پرۆسه‌ى ئاشتى هه‌نگاوى باشى نابوو یه‌کگرتووش به ئاکپارتى وتووه کلیلى ئه‌و چاره‌سه‌ره به ئازادکردنى به‌ڕێز ئۆجه‌لانه و بژارده‌ى سه‌ربازیى چاره‌سه‌ر نیه. هاوڵاتى: سه‌ڵاحه‌دین بەهادین راسپێردرابوو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا، به‌تایبه‌ت له‌کاتى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و تورکیا ئایا ئه‌مه‌ی کردووه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: له رابردوودا که‌په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئێران ناخۆش بوو، شاندى حزبه کوردستانیه‌کان له‌دوو سه‌ردانى جیاواز ئه‌وه‌ى ئێران مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رۆکایه‌تى ده‌کردو ئه‌وه‌ى تورکیاش مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ئه‌و رۆڵه‌ى بینیوه له‌ڕابردوو. سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین رۆڵێکى تریشى بینیوه که‌سه‌ردانى قه‌ندیل و ئاکپارتى کردووه، له‌م دواییانه‌ش به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى داوایکردوه ئه‌و رۆڵه ببینێته‌وه، به‌ڵام نازانم ده‌یبینێت یان نا، چونکه په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌وه هه‌یه. هاوڵاتى: له‌به‌رانبه‌ر هاتنى سوپاى تورکیا پێتوایه بۆچى بێده‌نگییه‌ک هه‌یه به‌تایبه‌ت که له‌شکرکێشى تورکیا به‌رده‌وامه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئه‌گه‌ر پاساوى بێده‌نگى پارتى بۆ هاتنى تورکیا په‌که‌که بێ پاساو نیه، هه‌رچه‌نده ده‌بێ هه‌موو حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات و باکوریش پێویسته موراعاتى کوردستان بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن لێک تێگه‌یشتنێک هه‌بێ. بێده‌نگییه‌که په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌ى رابردوه‌وه هه‌یه‌و پارتى منه‌تبارو چاو به‌ره‌وژێرو قه‌رزاربارى تورکیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى بینیمان تورکیا له‌ساڵى 1997 له‌شه‌ڕه‌کانى پێشووتریشدا له‌گرێبه‌ستى (50) ساڵه‌و ره‌وانه‌کردنى نه‌وتى هه‌رێم پارتى قه‌رزه‌کانى تورکیا ده‌داته‌وه، ئه‌م هێزانه‌ى کوردستان بیر له‌پاراستنى خۆیان ده‌که‌نه‌وه به‌هه‌ر نرخێک بێت و مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه.
ئارێز خالد توێژه‌رو لێکۆڵه‌رێکى ئه‌مه‌ریکى و به‌ریتانى باسى مامه‌ڵه‌کانى تورکیا ده‌که‌ن له‌هاوکارى کردنى تیرۆریستان و بڵاوکردنه‌وه‌ى توندڕه‌وى و ده‌ڵێن:» پێویسته تورکیا بکرێته لیستى تیرۆره‌وه‌و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا به‌په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا بچنه‌وه«. مایکڵ رۆبن توێژه‌رى ئه‌مریکى داواده‌کات ئه‌مریکا پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یدا ده‌ربکات و ده‌ڵێت:»تورکیا شایانى ئه‌وه‌یه بکرێته لیستى تیرۆره‌وه«. له‌چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌تى ئاژانسى نۆرس پرێسدا، مایکڵ رۆبن، ره‌هه‌نده‌کانى پێشنیازه‌که، تواناى جێبه‌جێکردنى و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا به‌مه‌له‌فى سورییه‌وه روونکردووه‌ته‌وه. مایکڵ رۆبن له‌باره‌ى هێشتنه‌وه‌ى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆرى ئه‌مریکا به‌ئاژانسه‌که‌ى وتووه «پێویسته ئه‌مریکا دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه بکات که په‌که‌که‌ى خستووه‌ته لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یه‌وه، چونکه تورکیا ده‌وڵه‌تێکى پاڵپشتیکاره له‌تیرۆر». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: »پۆلێنکردنى تورکیا له‌ڕیزى تیرۆریستان له‌تورکیا زیاتر ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک له‌پارتى کرێکارانى کوردستان، هێزه‌کانى ئه‌ردۆغان چوبێتنه هه‌ر ناوچه‌یه‌که‌وه ئه‌و شوێنه بووه به‌په‌ناگه‌ى تیرۆریستان». مایکل رۆبن له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باسى ئه‌وه ده‌کات که‌پۆلێنکردنى حه‌ماس له‌غه‌ززه و داعش له‌عێراق و سوریا به‌گروپى «تیرۆریستى شایسته‌یه«، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که «تورکیا ده‌یداته پاڵ په‌که‌که به‌وه‌ى داعش هاوبه‌شى په‌که‌که‌یه ناڕه‌وایه«، چونکه په‌که‌که تائێستا کارێکیان ئه‌نجامنه‌داوه که‌ئه‌مریکییه‌کان پێى شه‌رمه‌زارببن. توێژه‌ره ئه‌مریکییه‌که باسى له‌وه‌ش کردووه ‹›کورده‌کانى سوریا نه دوژمنن و نه تیرۆریستن، چونکه ئه‌وان هاوبه‌شى ئه‌مریکییه‌کان بوون له‌جه‌نگى دژ به توندوتیژیدا له‌سوریا و یه‌ک ئامانجیان هه‌بووه ئه‌ویش له‌ناوبردنى توندوتیژى و داعش بووه، به‌ڵام تورکیا به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتى و هاوکارى تیرۆریستانى کردووه«. مایکڵ رۆبن وتووشیه‌تی›› تورکیا چه‌ندین ساڵه زانیارى ناڕاست ده‌داته ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌په‌که‌که‌و له‌ئێستادا ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ین و بشپرسین ئایا به‌ڕاستى تورکیا هاوپه‌یمانى ناتۆیه؟». سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ى ئارام که له‌سنورى نێوان سوریا‌و تورکیا دروستکراوه‌و تورکیا گروپه‌کانى خۆى تێیدا جێگیرکردووه، رۆبن وتوویه‌تی›› ئه‌و ناوچه‌یه‌ى که نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا جه‌یمس جێفرى له‌سوریا ناوى بردووه به‌ناوچه‌یه‌کى سه‌لامه‌ت، ئێستا بووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ک تیرۆریستان به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌وه‌ى که تورکیا چوونه‌ته ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‹› باسى له‌وه‌ش کردووه که «جه‌یمس جێفرى رێگه‌ى به‌ئه‌ردۆغان داوه تاگۆڕانکارى له‌سروشتى جوگرافیایى سنوره‌کانى سوریادا بکات و له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌شێوه‌یەکى زۆر خراپ به‌کارده‌هێندرێت و ئه‌مه‌ش له‌سودى روسیا، ئه‌سه‌دو داعشدایه«. ‹› هه‌ر سه‌رۆکێکى نوێ بۆ ئه‌مریکا بێته ده‌سه‌ڵات ده‌بێت سیاسه‌تى ئێستا بگۆڕێت و پێچه‌وانه‌ى بکاته‌وه و پاڵپشتى کورد بکات و مامه‌ڵه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ تورکیا بگۆڕێت، چونکه کورده‌کان له‌ئێستادا هیچ هۆکارێک نادۆزنه‌وه تا جارێکى دیکه متمانه به‌ئه‌مریکا بکه‌نه‌وه«، رۆبن وا ده‌ڵێت. مایکل رۆبن، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که ئه‌م شێوه سیاسه‌ته‌ى ئه‌ردۆغان له تورکیا په‌یڕه‌وى ده‌کات، ناهێڵێت تورکیا به‌یه‌کپارچه‌یى له‌ده‌ستى ئه‌ردۆغان رزگارى بێت و پارچه پارچه‌بوونى تورکیاش ئه‌گه‌رێکى به‌هێزه،» له‌ئێستادا له‌تورکیا که‌س ناتوانێت له رێگه‌ى دادگا‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات، چونکه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ده‌ستى به‌سه‌داگیراوه که‌ئه‌وه‌یش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌و تورکیا هێنده‌ى دورى فیشه‌کێک له‌قه‌یران و ئاژاوه‌وه نزیکه«. لێکۆڵه‌رێکى به‌ریتانى که له‌ڕێکخراوى ئینته‌رناشنالیست که‌ڕێکخراوێکى میدیایى سه‌ربه‌خۆیه باسى بێوه‌فایى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کوردانى ئه‌و دوو پارچه‌یه‌و بانگه‌شه چه‌واشه‌کارییه‌کانى تورکیا بۆ دیموکراسى ده‌کات. ڤانیسا بره‌ید لێکۆڵه‌ر له‌ڕێکخراوى نیو ئینته‌رناشنالیست که ناوه‌نده‌که‌ى ده‌که‌وێته شارى ئۆکسفۆردى به‌ریتانیه‌وه، له‌دوایین لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌ناوى (دووباره ناپاکی)، تایبه‌ت کردووه به‌هه‌ریه‌که له‌کوردانى سوریا‌و تورکیا. ڤانیسا له‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا باسى له‌وه کردووه که «ئه‌ردۆغان له بانگه‌شه‌کانى بۆ ناساندنى په‌که‌که وه‌ک گروپێکى تیرۆریستى سه‌رکه‌وتوو بووه‌و هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئوستورالیاو یابان ئه‌و گروپه‌یان خستووه‌ته لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یانه‌وه«. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:» هاوسۆزى به‌شێکى زۆرى وڵاتان بۆ په‌که‌که‌و زانینى به‌هه‌ڵه‌دابردنى رای گشتى له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا په‌که‌که به‌به‌هێزى بمێنێته‌وه‌و توانا لۆجستى و مرۆییه‌کانیشى په‌ره‌پێبدات که‌به‌رگرى له‌خۆیان ده‌که‌ن دژى ئه‌و رژێمه‌ى ده‌یه‌وێت سه‌رکوتى ماف و ئازادى و دیموکراسییه‌ت بکات». سه‌باره‌ت به‌ده‌رهێنانى ناوى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆرى به‌شێک له‌وڵاتاندا، بره‌ید نووسیویه‌تی «هه‌وڵێکى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى وڵاتانه‌وه‌و داوایان کردووه په‌که‌که له‌لیستى تیرۆر ده‌ربهێندرێت و هه‌وڵبدرێت نێوه‌ندگیرى له‌نێوان حکومه‌تی تورکیا و په‌که‌که بکرێت تاگفتوگۆ بکه‌نه بنه‌ماى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان». هه‌روه‌ها ئه‌و لێکۆڵه‌ره به‌ریتانیه ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که«هه‌ندێک له‌وڵاتان هێشتنه‌وه‌ى ناوى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆردا به‌نادادپه‌روه‌رى ده‌زانن، چونکه هێشتنه‌وه‌ى په‌که‌که وه‌ک گروپێکى تیرۆریستى وا له‌تورکیا ده‌کات چه‌کى زیاتر بداته گروپه‌کانى پرۆ-تورکیا تا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورده‌کان که له‌هه‌ر شوێنێک به‌دواى ئازادییدا ده‌گه‌ڕێن». سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆکانى رابردووى نێوان حکومه‌تى تورکیا‌و په‌که‌که، ڤانێسا ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه‹›ئه‌و گفتوگۆیانه هیچیان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌داهاتوودا له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان بکرێت، ده‌بێت تورکیا سه‌ره‌تا ئه‌و (50) هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ى په‌که‌که که‌ده‌ستگیریکردوون ئازاد بکات له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى په‌که‌که که (20) ساڵه له‌لایه‌ن تورکیاوه زیندانیکراوه‌و ده‌بێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى تورکیا ئاراسته‌ى گروپه‌که‌ى کردووه بیانکشێنێته‌وه«. هاوکات، پێشیوایه هه‌روه‌ک چۆن دادگاى باڵاى برۆکسل به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که‌په‌که‌که گروپێکى تیرۆریستى نییه‌و نابێت هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئوستورالیاو یابان ببنه ئه‌ڵقه له‌گوێى قسه دژه‌کانى تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌و رێکخراوه، به‌ڵکو ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و دۆسییه‌یه‌دا بکه‌ن چونکه«تورکیا هاوکارو هه‌ماهه‌نگى گروپه تیرۆریستیه‌کان بووه‌و په‌که‌که دژى تیرۆر قوربانى داوه«.
هاوڵاتى دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو 31 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر‌کردنیدا تێده‌په‌ڕێت که بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران و به نیازى ئاشتى هه‌نگاوى ده‌نا، به‌ڵام خوێنیان رژاند. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2020، ساڵرۆژى تیرۆرکردنى دکتۆر عه‌بدوره‌حمان قاسملووه که له ساڵى 1989 له ڤێناى پایته‌ختى نه‌مسا له‌کاتى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى ئێران‌دا خۆى و دوو هه‌ڤاڵى تیرۆرکران. دکتۆر قاسملو له ساڵى 1930 له شارى ورمێ-ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌دایکبووه، ساڵى 1962 له زانکۆى پراگ بڕوانامه‌ى دکتۆراى له زانستى ئابوورییدا به‌ده‌ستهێناوه. ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامى حزبى تووده‌ى ئێران بووه که حزبێکى چه‌پى کۆمۆنیستیى بووه و دواى ڕووخانى کۆمارى مهاباد، قاسملو وه‌ک نوێنه‌رى حزبى تووده له تارانه‌وه ده‌نێردرێت بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکیى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق-ى سکرتێرى ئه‌وکاتى حزبى دیموکراته‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌وروپا. له‌ساڵى 1971 دا کۆنگره‌ى سێیه‌مى حزبى دیموکرات له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و دکتۆر عه‌بدوره‌حمان قاسملو به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پاشان به سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانى ئێران هه‌ڵبژێردرا و 18ساڵ وه‌ک ڕێبه‌ر له پله‌ی یه‌که‌می به‌رپرسیارێتیدا کاروباری حزبى دیموکراتی کوردستانی ئێرانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه. ڕ‌ژێمى ئێران ئه‌وه‌ى پێ قبوڵ نه‌کرا، که دان به هه‌بوون و مافه دیموکراتى و سرووشتییه‌کانى گه‌لى کورد-دا بنێت و به ئاشتى و ئارامى له‌گه‌ڵیاندا بژی، له جیاتى ده‌ستى دۆستایه‌تى و رێککه‌وتن، ده‌ستى تاوانى درێژکرد کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شاندى دانووسانى شه‌هیدکرد. له ساڵى 1989 دکتۆر قاسلمو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادر جێگرى حزبى دیموکرات و فازل ڕه‌سول چوون بۆ ڤێناى پایته‌ختى نه‌مسا بۆ دانووستانکردن له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى ئێران له‌باره‌ى پرسى خۆبه‌ڕێوبه‌رى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و وه‌فدى ئێرانیش پێکهاتبوون له محه‌مه‌د جه‌عفه‌رى سه‌حراروودی، به‌رپرسى کوردستانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات و مسته‌فا ئاجودی، پارێزگارى سنه و مه‌نسور بوزورگیان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سوپاى پاسداران. دوو خولى دانووستان له نێوان قاسملو و شاندى ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چوون، له خولى سێیه‌مدا قاسملو بێ ئومێد ده‌بێت. له خولى سێیه‌مى دانیشتنه‌کاندا، شاندى ئێرانى مه‌رجى ئه‌وه داده‌نێن که نابێت وه‌فده‌که‌ى دیموکرات پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵدا بێت، دکتۆر قاسملو و شاندى یاوه‌ریشى له 13ى ته‌مموزى 1989دا به‌بێ پاسه‌وان ده‌چنه شوێنى دانووستانه‌که، چه‌ند خوله‌کێک پاش ده‌ستپێکردنى دانیشتنه‌که، شاندى ئێرانى ته‌قه له شانده‌که‌ى حزبى دیموکرات ده‌که‌ن و هه‌رسێکیان شه‌هید ده‌که‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن جوتیاران نیگه‌رانن له ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان و رایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌روبوومه‌که‌یان ساغ نابێته‌وه‌و ده‌بێته زه‌ره‌ر لێى ناکه‌نه‌وه‌و نایخه‌نه بازاڕه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن. له‌شه‌شى ئه‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌ک له جوتیارانى پارێزگاى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌به‌رانبه‌ر ساغنه‌بوونه‌وه‌یدا به‌رهه‌مى ته‌ماته‌که‌یان فڕێدایه سه‌ر زه‌وى و داواى راگرتنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و به‌تایبه‌ت ته‌ماته‌یان کرد بۆ ناو هه‌رێمى کوردستان. ئه‌و جوتیارانه رایانگه‌یاند به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانیان پاره‌ناکات و زیانێکى زۆریان به‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت رێگه چاره‌یه‌کیان بۆ نه‌دۆزێته‌وه، له‌کاتێکدا نرخى کیلۆیه‌ک ته‌ماته (70) دیناریان بۆ ده‌کات. شێخ جه‌مال کربچنه‌یى، ساڵانێکى زۆره پیشه‌ى کارى کشتوکاڵییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌و کێشەیە تازه نیه‌و زۆر ده‌مێکه به‌رده‌وامه‌و هیچ گرنگى نه‌دراوه به به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، بۆیه ئه‌م کێشانه که‌ڵه‌که بوون و له‌م قه‌یرانه‌دا کێشه‌کان بوونه زیانێکى زۆر له‌سه‌ر جوتیاران. ئه‌و جوتیاره باس له‌وه ده‌کات له‌کاتى سه‌رده‌مى به‌عسدا به‌رهه‌مى زۆر هه‌مه‌جۆریان چاندووه وه‌ک توتن و په‌موو و زۆر شتى تر که‌کارگه هه‌بووه‌و سودى لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا حکومه‌ت هیچ هاوکاریى جوتیاران ناکات. شێخ جه‌مال نۆ به‌یتى هه‌یه‌و چوار به‌یتى کردۆته به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى جۆراوجۆر، زیاتر له 30 جۆر ته‌ماته‌ی تێدا چاندووه، باس له‌وه‌ده‌کات ساڵانه دوو جۆر به‌رهه‌میان هه‌یه، جۆرێکیان کشتکوکاڵیه‌و جۆره‌که‌ى دیکه ئاژه‌ڵداریه. وتیشى « رۆژانه (200) بۆ (250) ته‌ن به‌رهه‌مى ته‌ماته پێداویستى بازاڕه‌کانى سلێمانیه، به‌ڵام هه‌ر رۆژه‌ى (500) ته‌ن ته‌ماته ده‌چێته عه‌لوه‌کان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته زه‌ره‌ر به‌سه‌ر جوتیاره‌که‌وه‌و له‌بازاڕدا ساغ نابێته‌وه، بۆیه ئێستا ئێمه هه‌ر لێى ناکه‌ینه‌وه«. شێخ جه‌مال هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ناوچه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ و به‌گشتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌رپرسه له‌ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، که پلانیان نیه. شێخ جه‌مال وتیشى «کێشه‌ى ئێمه ته‌نیا به‌رهه‌مى ته‌ماته نیه، به‌ڵکو له‌زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه‌شدا کێشه‌مان هه‌یه، به نموونه به‌رهه‌مى گه‌نم که بڕێکى زۆر که‌ممان لێوه‌رده‌گیرێت وایانکردووه خه‌ڵک توانا‌و تاقه‌تى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى نه‌مێنێت». له‌باره‌ى جۆرى ته‌ماته‌وه ئه‌و جوتیاره ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌و ته‌ماته‌یەى ئه‌وان بۆ دوو شت به‌کارده‌هێنرێت، بۆ خواردن یان بۆ دۆشاو، ئه‌گه‌ر بۆ دۆشاو بێت کارگه‌که یان حکومه‌ت تۆوه‌که‌یان بداتێ ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و جۆره به‌رهه‌مبهێنن که بۆ دۆشاو گونجاو بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و کارگه‌ى دۆشاوانه گره‌نتى ئه‌وه‌یان پێبده‌ن که به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ساغبکه‌نه‌وه. ئه‌م جوتیاره وتیشى «به‌رهه‌مى ته‌ماته‌و به‌رهه‌مى دیکه‌شمان هه‌یه که لێى ناکه‌ینه‌وه، چونکه من پاره‌ى کرێکارى لێبده‌م و بیگوازمه‌وه‌و له‌بازاڕدا ساغ نه‌بێته‌وه، ده‌بێته دوو زه‌ره‌ر به سه‌ر ئێمه‌ى جوتیاره‌وه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ئێستادا کێشه‌ى ته‌ماته‌یان به‌کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌که چاره‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام کێشه گه‌وره‌که لێره به‌دواوه دێته کایه‌وه که به‌رهه‌مى زۆرى ته‌ماته‌و شوتى پێنجوێن پێده‌گات ئه‌و کات بازاڕ به ته‌ماته ده‌شاردرێته‌وه«. ناوبراو باسى له ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان کرد له‌ساڵانى پێشوودا، وتى «له خوارووى به‌غداو ناوچه‌کانى جنوبه‌وه ساڵان خۆیان ده‌هاتن به‌رهه‌مه‌که‌یان له باخه‌که‌دا ده‌کڕى و ده‌یانبرد به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانمان ساغده‌بۆوه به‌ڵام حکومه‌تى خۆمان کێشه گه‌وره‌که‌ى دروستکردووه هیچ گرنگى به‌به‌رهه‌مى خۆمان نه‌داوەو بودجه‌یه‌کى بۆ دیارینه‌کراوه«. سه‌عید عه‌زیز، پسپۆرى بوارى باخدارى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کێشه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ کێشه‌یه‌که له‌دروستبوونى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌ر هه‌یه‌و نازانرێت که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆیه ته‌نیا به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت حکومه‌ت له‌پاڵ پلانى نه‌وتدا په‌ره به‌که‌رتى کشتوکاڵیش بدات چونکه ناتوانرێت به‌ته‌نیا پشت به‌که‌رتى نه‌وت ببه‌سترێت، چونکه نه‌وت کۆتایى دێت، به‌ڵام کشتوکاڵ که‌رتێکى به‌رده‌وام زیندووه«. ناوبراو باسى له‌وه‌کرد به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌بووه، ئه‌مساڵ نه‌توانراوه وه‌ک پێویست به‌رهه‌مه‌کان بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام کێشه‌ى سه‌ره‌کیش حکومه‌تى عێراقییه که ده‌بێت ئێمه بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێک پشت به ره‌زامه‌ندى ئه‌وان ببه‌ستین ئینجا بنێردرێته ده‌ره‌وه که‌ئه‌مه‌ش دیسان بۆته کێشه‌ى به‌رده‌م به‌رهه‌مى ئێمه‌و وایکردووه زیان به‌جوتیاران بگه‌یه‌نرێت». ئه‌م پسپۆره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که پێویسته«بۆردێکى ناوه‌ندى و زانستى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه کشتوکاڵیه‌کان». له‌باره‌ى قسه‌ى وه‌زیرى کشتوکاڵه‌وه که به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى ناوخۆ بۆ دۆشاو نابێت وتى «راسته ته‌ماته‌ى کوردى ئاوى زۆره، بۆیه له‌ڕووى ئابورییه‌وه تێچوى زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت جۆرى به‌رهه‌مه‌که به‌پێى شێوازى به‌کارهێنانى رێکبخرێت، بۆ نموونه ته‌ماته بۆ دۆشاو جیاوازه وه‌ک له‌ساص یان ته‌ماته بۆ خواردن به‌فرێشى یان زۆر شتى دیکه«. له‌باره‌ى که‌رتى تایبه‌تیشه‌وه وتى» به‌داخه‌وه بازرگانه‌کانیش که‌متر لا له‌که‌رتى کشتوکاڵى ده‌که‌نه‌وه، چونکه داهاته‌که‌ى خێرا نیه‌و کاتى ده‌وێت، به‌ڵام که به‌رهه‌م هات درێژخایه‌نه، بۆیه ده‌کرێت بازرگانه‌کانیش هاوکاربن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى و پشگیرى جوتیاران بکه‌ن». سه‌عید عه‌زیز پێشنیار ده‌کات بۆ حکومه‌ت که ده‌بێت پشتگیرى جوتیاران بکات و سه‌رپه‌رشتى جوتیاران بکرێت له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای جوتیاران و یه‌کێتى جوتیاران که‌ناوچه کشتوکاڵییه‌کان به‌ش بکرێت به‌پێى پێداویستى و به‌کارهێنانى له‌ناوخۆدا. ئاواره حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زیرى کشتوکاڵ له‌گه‌ڵ کارگه‌کانى دۆشاوى ئاوه ته‌ماته‌ى کۆکردووه‌ته‌وه‌و داوایلێکردوون، که ده‌ستبه‌کاربن. وتیشى» له‌یه‌کەم ساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ تۆوه ته‌ماته‌ى هێنا له‌کارگه‌کانى وه‌رگرتووه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمدا چاندوویه‌تى له‌ده‌شتى هه‌ولێرو گه‌رمیان و شاره‌زورو گرجان تاقیکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مساڵ چێندراو سه‌رکه‌وتوو بوو، دەبێ ساڵى داهاتوو دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر به‌شێکى جوتیاراندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا گرێبه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کارگه‌کانداو لێیان بکڕدرێته‌وه«. حسێن حه‌مه که‌ریم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» وه‌ک چاره‌سه‌رێکى لاوه‌کى و کاتیی بۆ کێشه‌ى ته‌ماته خاوه‌نى کارگه‌ى هه‌ریر به‌رهه‌مى ته‌ماته وه‌رده‌گرێت و له عه‌ماره‌کانى خۆیاندا هه‌ڵیده‌گرن و ئێستا رۆژانه (20)ته‌ن ته‌ماته وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌ک دروست بکرێت له‌بازاڕداو جوتیاران زیان نه‌که‌ن». وتیشى» لەم وه‌رزە کە وەرزى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانه، به‌رهه‌مى خوارووى عێراقیش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات، بۆیه له‌ڕێگه‌ى بازرگانه‌کانه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رێکى کاتیى کار بۆ ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک به‌رهه‌مى ته‌ماته ئه‌وه روونه‌داته‌وه و بازاڕى بۆ بدۆزینه‌وه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ باسى له‌پلانى کارکردنى خۆیان کرد‌و وتى»له‌پلانى وزارى خۆماندایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به‌رهه‌مه‌کان چۆن به‌بازاڕ بکه‌ین و چۆن به‌پیشه‌سازى بکرێت، بۆیه له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌هاوکارى کۆمپانیاکان که‌شوێنى هه‌ڵگرتنى به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌یه به‌رهه‌م له‌جوتیاره‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه‌و هه‌ڵیده‌گرن و به‌پێى کوالێتى جیاده‌که‌نه‌وه‌و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌شى ده‌که‌ن و له‌ناوخۆشدا به‌پێى پێویستى رێکى ده‌خه‌نه‌وه«. وتیشى «کارێکى دیکه‌مان له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌ت به‌پیشه‌سازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانه که ئه‌و پرۆژانه بچنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌رکه له‌سه‌ر ئێمه به‌رهه‌مه‌کان بپارێزین، بۆ نموونه که دۆشاوى ته‌ماته له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مهات و له‌پێداویستى خۆمان زیادبوو، ده‌بێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین باج بکه‌ینه سه‌ر هاورده‌کردنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه دێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رهه‌مى ناوخۆ زیادبکه‌ین و بیپارێزین». حسێن حه‌مه که‌ریم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه « خوازیارین له‌ساڵى داهاتوو ئه‌و کێشانه‌ى ئێستا هه‌مانه نه‌یه‌ته‌وه رێگه‌مان، به‌ڵام که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن و پێکه‌وه ده‌توانین کار بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى بکەین». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» له‌ئێستاشدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه ئه‌م گرفته دووباره نه‌بێته‌وه«.