هاوڵاتى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌ته‌واوکردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى کێشه‌ى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى ناوشار بۆ 20 ساڵ چاره‌سه‌ر ده‌کات". دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020 له سلێمانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى دانایه‌وه که به شاڕێى بابان ناونراوه. ساسان عه‌ونی، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى کوردستان به رایگه‌یاند:" پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیژییه و له ئه‌نجامى فراوانبوونى شارى سلێمانی، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى هاتووچۆ و نه‌هێشتنى جه‌نجاڵى هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد ئه‌م پڕۆژه‌یه له سه‌ره‌تاوه له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه و جێى بایه‌خى خودى سه‌رۆکى حکوومه‌ت بووه، وتیشى:" به‌ته‌واوبونى پڕۆژه‌که کێشه‌ى قه‌ره‌باڵغى 20 ساڵى ناو شار چاره‌سه‌ر ده‌کات". له‌باره‌ى ورده‌کارییه‌کانى پڕۆژه‌که، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌که له ماسته‌رپلانى سلێمانیدا له دوو شه‌قامى شێوه ته‌ریب پێکهاتووه، که له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى درێژده‌بێته‌وه، له‌کاتى ته‌واوبوونى هه‌موو پڕۆژه‌که شه‌قامه‌کانى 60 مه‌ترى و 100 مه‌ترى به‌شێوه‌ى تۆڕێک له شه‌قام به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ڕووپۆشى ڕووبه‌رى 472 کیلۆمه‌تر دووجا ده‌کات. تاوه‌کو 20 ساڵى دیکه‌ش کێشه‌ى جه‌نجاڵیى هاتووچۆ له سلێمانى ناهێڵێت. سه‌باره‌ت به بودجه‌ى پرۆژه‌که، ساسان عه‌ونى راشیگه‌یاند که پڕۆژه‌که له‌سه‌ر بودجه‌ى حکومه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت و بڕى 400 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه. درێژیى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى له‌گه‌ڵ تۆڕى شه‌قامه لاوه‌کییه‌کانى 146 کیلۆمه‌تره،پڕۆژه‌که به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى ئێستا قۆناغى یه‌که‌مه، که له 32 کیلۆمه‌تر پێکدێت، هه‌شت یه‌کتربێ و شه‌ش ئاوبه‌رى سندووقى تێدایه و به‌پێى ستانداردى جیهانى دروست ده‌کرێت.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى پیرۆزبایى دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى له شارى سلێمانى کرد و رایگه‌یاند" سلێمانى قه‌رزى زۆرى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه". قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی" پیرۆزبێت له شارى سلێمانى دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تری، که ئامانج لێى خزمه‌تکردن و په‌ره‌پێدانه سه‌ربارى لێکه‌وته‌کانى قه‌یرانى کۆرۆنا". هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت راشیگه‌یاند" هه‌رچه‌نده جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژه‌یه له واده‌ى پێویستى خۆى دواکه‌وت، به‌ڵام ده‌ستپێکردنى له‌م دۆخه‌دا نموونه‌یه‌کى جوانى کارى هاوبه‌شى که‌رتى گشتى و تایبه‌ته له پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه و ره‌خساندنى هه‌لى کار به‌تایبه‌ت له سلێمانى که قه‌رزى زۆرى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه و له دڵى هه‌موولایه‌کدا شیرینه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌مموز له‌مه‌راسیمێکدا له تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى دانرا.
هاوڵاتى ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند: ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان به سیستمى شه‌فتات و به رێژه‌ى له‌سه‌دا 30 ده‌ستپێده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بازاڕ‌و دوکانه‌کان له سه‌عات 12ى شه‌و تاوه‌کو 5ى به‌یانى داده‌خرێن جگه له ده‌رمانخانه‌کان. ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێى ده‌رکرد. به‌پێى بڕیاره‌کان له سنورى سه‌نته‌رى شار و سه‌رجه‌م قه‌زاکانى دیکه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تا (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاێ و دوکان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ خزمه‌تى هاوڵاتییان کراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌کان. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاى هه‌ولێرو پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، سیسته‌مێکى بۆ پشکنین و چۆنیه‌تى هاتنه ژوره‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر داڕشتوه و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردن. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه"به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کى فراوان له شارى هه‌ولێر و مه‌ترسى دارى دۆخه‌که (مزگه‌وت، کڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌کان، هۆڵى بۆنه ئاینییه‌کان) به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه. سه‌باره‌ت به ده‌وامى فه‌رمانگه‌کانیش بڕیاردراوه که جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان)، به‌سیسته‌مى شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ى له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانى (یه‌کشه‌ممه تاوه‌کو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستبێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که... ڕاگه‌یندراوێک له ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020.7.11، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر و به ئاماده‌بونى د.عه‌لى ڕه‌شید سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبۆوه و کۆبونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌رنجامانه‌ى خواره‌وه:- له کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و 11 له‌سه‌ر 12ی2020/7، بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته تاوه‌کو کاتژمێر 12ى شه‌وى 18 له‌سه‌ر 19ی2020/7 ڕێکاره‌کان به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه ده‌بێت:- 1-له سنورى سه‌نته‌رى شار و سه‌رجه‌م قه‌زاکانى دیکه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاێ و دوکان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ خزمه‌تى هاوڵاتییان کراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌کان. 2- هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاى هه‌ولێرو پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت که له به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دیاریکراون. 3-سه‌باره‌ت به که‌ره‌نتینى ئه‌وانه‌ى له‌وڵاتانى تره‌وه له‌ڕێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران و ده‌روازه سنورییه‌کانى تر‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شارى هه‌ولێر، ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات ئه‌و رێکاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌مو ئه‌وانه‌ى له‌وڵاتانى تره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت پشکنینى پشتڕاستکراوه‌یان له‌و شوێن و وڵاته‌ى که لێیه‌وه هاتون لابێت و ماوه‌که‌ى (48) کاتژمێرى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بوبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رک و تێچوى خۆیان پشکنییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڵێن نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت که بۆ ماوه‌ى (14) ڕۆژ له‌شوێنى حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌که‌ى خۆیان که‌ره‌نتین بکرێن. 4-سه‌باره‌ت به‌بازگه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق، ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، سیسته‌مێکى بۆ پشکنین و چۆنیه‌تى هاتنه ژوره‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر داڕشتوه و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردن. 5- ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له کۆبونه‌وه‌یدا ته‌واوى ئه‌و گله‌یى و سه‌ر‌نج و ڕه‌خنه و که‌م و کوڕیانه‌ى هه‌بون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆناو پاک و خاوێنى و خزمه‌تکردنى نه‌خۆشه‌کانى تاوتوێکرد و خستیه به‌رباس، دڵنییاى ده‌ده‌ینه هه‌مو لایه‌ک به زوترین کات هه‌ر گرفت و کێشه‌یه‌ک هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. 6- چێشتخانه‌کان به پابه‌ندبون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و بڕیاره‌کانى ده‌سته‌ى گه‌شت گوزار کراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ى بۆیان دیارکراوه جێبه‌جێیان نه‌کات شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ک که له هه‌فته‌یه‌ک که‌متر نه‌بێت. 7- به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کى فراوان له شارى هه‌ولێر و مه‌ترسى دارى دۆخه‌که (مزگه‌وت، کڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌کان، هۆڵى بۆنه ئاینییه‌کان) به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه. 8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌کانى ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌کانى بوک گواستنه‌وه، یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌کانى له‌شجوانی، هۆڵه‌کانى وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌که‌کانى ئاهه‌نگى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌کانى مه‌ساج). 9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ڕیستۆرانتى باخچه‌کان، سه‌رجه‌م شوێنه‌کانى هاوشێوه‌یان، ده‌بێت ته‌نها به که‌ل و په‌لى سه‌فه‌رى که بۆ یه‌ک جار به‌کارده‌هێنرێت کاربکه‌ن و ڕه‌چاوى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بکه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌که‌یان داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ک که له‌هه‌فته‌یه‌ک که‌متر نه‌بێت. 10-له رۆژانى هه‌ینى (بازاڕه میللیه‌کان، گۆڕه‌پانه‌کانى باڵنده، پیشانگاکانى ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوى داده‌خرێن و هاتوچۆکردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه. 11-ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان)، به‌سیسته‌مى شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ى له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانى (یه‌ک شه‌ممه تاوه‌کو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستابێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاوڵاتییه‌ک و موراجعێک به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بۆى نیه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک قه‌ره‌بالغى تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شى جێنشینى ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوى سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێره، پێویست ناکات ده‌وام بکه‌ن. 12-له هه‌ر شوێنێکى بازرگانى و بازار و دوکان و مارکێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ک رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێن، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ک که له هه‌فته‌یه‌ک که‌متر نه‌بێت. 13-کردنه‌وه‌ى نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگه پزیشکییه‌کان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شى کراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ى خواره‌وه یان تێدابێت: ـ کردنه‌وه‌ى نۆڕینگه‌کان له کاتژمێر (3)ى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ى ئێواره ده‌بێت. ـ له هۆڵى چاوه‌ڕوانى له چوار نه‌خۆش زیاترى لێ نه‌بێت و نێوانى هه‌ر یه‌که‌یان دومه‌تر که‌متر نه‌بێت. ـ پزیشک ده‌ستکێشى له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامک) ببه‌ستبێ. ـ نه‌خۆش یه‌ک هاوه‌ڵى زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردوکیان (ده‌مامک)یان به‌ستابێ. ـ ڕۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگاکان (تعقیم) بکرێن. ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(کاتژمێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت. 14- ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو ده‌درێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌کان بۆ به‌رگرتن له کۆرۆنا و جێبه‌جێکردنى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزی، هه‌ر بڕیارێک له سنورى قه‌زاکه‌یان بیده‌ن و له کاتى پێویستیش بۆیان هه‌یه له‌سنورى قه‌زاکه‌یان که‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى ڕابگه‌یه‌نن. 15- ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر 12ى شه‌وى 11 له‌سه‌ر12ى 2020/7 ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردنه‌وه تاوه‌کو کاتژمێر 12ى شه‌وى 18 له‌سه‌ر 19ى 2020/7. ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى له دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى رایگه‌یاند:" پرۆژه‌که یه‌کێکه له پرۆژه گه‌وره‌کانى حکومه‌ت" و ده‌شڵێت:"چه‌ند حزبێکى هاوپه‌یمان حکومه‌تمان پێکهێناوه، خۆم و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیره‌کان که‌سى حزبیمان نییه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020 مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و چه‌ند وه‌زیرێکى دیکه به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى له سلێمانى دانرا. مه‌سرور بارزانى له‌وتارێکدا رایگه‌یاند:" خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم و خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدارم بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی. بێگومان یه‌کێکه له پرۆژه هه‌ره گه‌وره و ستراتیژیه‌کانى حکومه‌ت بۆ شارى خۆشه‌ویستى سلێمانی". سه‌رۆک وه‌زیران راشیگه‌یاند:" خۆشه‌ویستانى سلێمانى شایه‌نى ئه‌و پرۆژه‌یه و پرۆژه‌ى گه‌وره‌ترن، ئێمه له حکومه‌ت به‌ڵێنمان داوه خزمه‌تکارى هه‌مووان بین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌م حکومه‌ته گرنگى به هه‌موو ژێرخانه‌کان ده‌ده‌ین، رێگه‌وبانیش به‌شێکى سه‌ره‌کییه، لێره‌وه پرۆزبایى له خه‌ڵکى سلێمانى ده‌که‌م. مه‌سرور بارزانى دووپاتیکرده‌وه، راسته ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌مێکه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێت، له‌م کابینه‌یه‌دا" ئێمه به‌ڵێنه‌که‌مان برده سه‌ر"، دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌کى زانستیانه بۆ پرۆژه‌که کرا به دیزاینێک و بودجه‌یه‌کى باشتر. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره بۆ خه‌ڵکى سلێمانى و ته‌واوى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆکى حکومه‌ت له سلێمانى رایگه‌یاند، " حکومه‌ت بێ جیاوازى گرنگی به هه‌موو ناوچه‌کان داوه، به‌ڵام دواى ده‌ستپێکردنى کاره‌کان هه‌ندێک قه‌یران هاتنه پێش، که رێگرى له زۆر پرۆژه‌ى حکومه‌ت کرد، به‌ڵام ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه نیشانه‌یه‌که بۆ به‌رده‌وامیى و ناهێڵین هیچ قه‌یران و ئاسته‌نگێک بمانوه‌ستێنێت و کابینه‌که‌شمان خزمه‌تگوزار ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک". راشیگه‌یاند، سوپاسى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌که‌م و به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تگوزاری" ئێمه حکومه‌تێکى فره‌لایه‌نین و هاوپه‌یمانین له چه‌ند حزبێکى جیاواز پێکهاتووین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێمان دیاره هیچ هه‌ست به‌وه ناکه‌ین که له حزبى جیاواز بین، ئه‌مه‌ش وایکردووه تیمه‌که گونجاوتر به‌یه‌که‌وه کاربکه‌ین. ئێمه، به‌خۆم و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیره‌کانه‌وه، که‌سى حزبیمان نییه". مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که"پرۆسه‌ى چاکسازى به‌رده‌وامه له حکومه‌ت، به‌ڵام به شه‌و و رۆژێک ناکرێت ئه‌نجامه‌کانى به‌دیار بکه‌ون، به‌ڵام شتى باشمان کردووه و به‌شێک له‌و چاکسازییانه ئه‌نجامه‌که‌یان دیاره". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که نه‌ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى که بۆ مووچه له لایه‌ن به‌غدا دیاریکرابوو، وایکردووه تووشى گرفت له دابه‌شکردنى مووچه له‌کاتى خۆیدا ببینه‌وه" ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ى باس ده‌کرێن که ده‌ستکارى مووچه به‌شێکه له چاکسازی، وا نییه، چونکه ئێمه به ناچارییه‌وه ده‌ستکارى مووچه‌مان کردووه، به‌ڵام له چاکسازیش به‌رده‌وام ده‌بین و پرۆسه‌یه‌کى دوور و درێژه و به شه‌و و رۆژێک کۆتایى نایه‌ت".
هاوڵاتى له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کى شه‌رو پێکدادانه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له حه‌فتانین زیاتر له ١٠٠ سه‌رباز کوژراون و ده‌ڵێت:" سوپاکه‌ى تورکیا له حه‌فتانین له زه‌لکاودا چه‌قیووه". به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کى شه‌رو پێکدادان له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا زیاتر له 100 سه‌ربازیان کوشتتووه. دوێنێ هه‌ینى، سوپاى تورکیا له‌رێگه‌ى شه‌ش هه‌لیکۆپته‌ره‌وه هێزێکى کۆماندۆى له ده‌وروبه‌رى حه‌فتانین دابه‌زانووه به‌پێى میدیاکانى نزیک له پارتى کرێکاغرانى کوردستان(په‌که‌که) رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که له‌ماوه‌ى 5 رۆژدا ١٠٠ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون، ئه‌وه‌ش به نیشانه‌ى شکستى سوپاى تورکیا وه‌سف کردووه که" له زه‌لکاودا له حه‌فتانین چه‌قیووه". گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار رایده‌گه‌یه‌نن "بێگومان نیشتمانى کوردان نابێته به‌هه‌شت بۆ داگیرکه‌ران، بۆ گه‌ریلاکانى حه‌فتانین ئه‌وه ته‌نها شه‌ڕى رزگارى له دژى داگیرکه‌ر نییه، به‌ڵکو تێکۆشانى ئازادی، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیى ژن و پاراستنى مافى هه‌موو گه‌لانه. هاوکات، ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که گه‌ریلا سه‌رله‌نوێ هێزى خۆى له شه‌ڕدا کۆ ده‌کاته‌وه و به‌و شێوه‌یه تێکۆشانى شۆڕشگێڕى ئه‌نجام ده‌دات که هه‌رگیز کۆتایى پێنایه‌ت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به یاره‌وه‌رى وه‌زیرى شاره‌وانى و چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه‌ى ده‌گاته سلێمانى به‌مه‌به‌ستى دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى و جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که. سایتى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020 بڵاویکرده‌وه که مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کاتژمێر 2:30 خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ده‌گاته سلێمانى و بڕیاره جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى ده‌ست پێ‌بکات
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه پڕۆژه‌یه‌ک بۆ پاراستنى هه‌رێمى کوردستان له "بچوکبونه‌وه و له‌نێوچون" ئاڕاسته‌ى رایگشتی و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020 راگه‌یاندنى مه‌کته‌بى عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان بڵاویکرده‌وه، "مامۆستا عه‌لى باپیر له په‌یامێکدا نه‌خشه‌ڕێیه‌کى دڵسۆزانه‌ى ڕون، بۆ پاراستنى هه‌رێم له پتر پوکانه‌وه‌و له‌نێوچون بڵاوده‌کاته‌وه". پێشنیازه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له‌کاتێکدایه، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایی، چاره‌سه‌رنه‌کردنى کێشه‌کانى هه‌رێم و ناوه‌ند و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و بۆردومانى ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێم چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ى دوو قۆڵیان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها رۆشى پێنجشه‌ممه9ى ته‌موزى 2020 جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" مانه‌وه و گه‌شه‌کردنى هه‌رێمى کوردستان به‌نده به بنیاتنانى پایه‌کانى حکومڕانى باش، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاونیشتیمانیان و جێبه‌جێکردنى ستراتیژى هاوسه‌نگى له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 1% به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینییوه. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12 له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به به‌شدارى 144 ھه‌زار و 142 خوێندکار ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موز تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستى پێکردو ژماره‌ى خوێندکارانى پارێزگاکانى هه‌رێم، هه‌ولێر 51 هه‌زارو 453 خوێندکار، له سلێمانى 40 هه‌زارو 405خوێندکار، له دهۆک 42 هه‌زارو 965 خوێندکار، له هه‌ڵه‌بجه‌ش 2 هه‌زارو 366 خوێندکار به‌شدارى تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ن. تاقیکردنه‌وه‌کان که کاتژمێر 8ى به‌یانى ده‌ستى پێ‌کرد له هه‌لومه‌رجێکى ته‌واو جیاواز به به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌ڕێوه ده‌چێت، خوێندکاران به‌ماسکه‌وه تاقیکردنه‌وه ده‌که‌ن و زۆریشیان ده‌ستکێشیش له‌ده‌ستده‌که‌ن. تاقیکردنه‌وه‌کانى ئه‌مساڵى پۆلى 12 مانگێک ده‌خایه‌نێت و هه‌فتانه خوێندکار دوو تاقیکردنه‌وه ده‌دات، به پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوه‌وه که سێ تاقیکردنه‌وه ئه‌نجامده‌درا.
هاوڵاتى پرۆسه‌ى دادگاییکردنى مه‌لا کرێکار له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، حکومى بڕیارى پێشووى وه‌ک خۆى هێشته‌وه که بریتی‌بوو له 12 ساڵ زیندانیکردنى ناوبراو، لاى خۆیه‌وه مه‌لا کرێکار ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌که گرتوه و به "بڕیارێکى نادادپه‌روه‌ر" ناویبردووه.. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌موزى 2020 پێگه‌ى دوربین-ى نزیک له مه‌لا کرێکار "له‌سه‌ره‌تادا دادگایه‌که‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه مامۆستا کرێکار قسه‌بکات، چونکه داواى کردووه که سێ کاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه بکات، که‌چى ڕێى پێنه‌داروه، به هه‌ر 7 داده‌وه‌ره‌که‌ى وتووه من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ روونبکه‌مه‌وه که ئێوه فریودراون، ئه‌و قسانه‌ى ئێوه حوکمتان له‌سه‌رى داوه له‌ته‌رجومه‌که‌یدا گۆڕدراوه، به‌ڵام له میانه‌ى قسه‌کانیدا چه‌ند جارێک ده‌نگیان پچڕاندووه". هه‌روه‌ها مه‌لا کرێکار وتوویه‌تى:" ئێوه 12 ساڵ حوکمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، که‌چى ئاماده‌نین 3 کاتژمێر گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌کو دادگاى میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌کى تێدا نابینم".
ئارا ئیبراهیم بڕیاره مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار سبه‌ینێ یا دوو سبه‌ى له‌سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى دابنێن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌رنامه‌که ئه‌وه‌یه پاش ساڵێک تێپه‌ربوون به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى دابنێن و بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد قۆناغى یه‌که‌مى شه‌قامى 100 مه‌ترسى سلێمانى ده‌ستپێده‌کات و بڕیاروایه که قۆناغى یه‌که‌م ته‌واو بوو به‌دوایدا قۆناغى دووه‌م و کۆتاییى ده‌ستپێبکات. سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه نیشانه‌ى گرنگى پێدانى مه‌سرور بارزانییه به پارێزگاى سلێمانى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى له‌سه‌ردانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارو چه‌ند وه‌زیرو به‌رپرسێکى حکومى به‌شدارى ده‌که‌ن و وتارێک له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه ده‌خوێندرێته‌وه‌و ورده‌کارى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى 100 مه‌ترى له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوڵاتى ژنه په‌رله‌مانتارى عێراق غیدا کمبش، به‌هۆى توشبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ هه‌ینى گیانى له‌ده‌ستدا. میدیاکانى عێراق بڵاویان کرده‌وه غیدا کمبش سه‌رۆکى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا‌و نوێنه‌رى پارێزگاى دیاله له په‌رله‌مانى عێراق که خاوه‌نى چوار مناڵه ئه‌مرۆ به‌هۆى کۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا. غیدا کبمش له‌ساڵى 1974 له دیاله له‌دایکبووه، به‌شى زانسته سیاسیه‌کانى له زانکۆى به‌غداو ماسته‌رى له بیروبۆچونى سیاسى و دکتۆراى له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ساڵى 2007دا به‌ده‌ستهێناوه.
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا ته‌رمى شێخ محه‌مه‌دى که‌سنه‌زانى له‌رێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمى کوردستان. شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى رۆژى 4ى ته‌موز له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کۆچى دوایى کرد‌و دوێنێ پێنجشه‌ممه هه‌زاران ده‌روێش روویان له سلێمانى کردووه بۆ به‌شدارى کردن له مه‌راسیمى ناشتنى ناوبراودا.
هاوڵاتى بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی سوتانی زیاتر لە 550 دۆنم پوش و پاوانی لەگوندەكانی سنوری ناحیەی سیتەك راگەیاند. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 10 ته‌مموزى 2020 رایگەیاند :" لە سنوری گوندەکانی (گەڕەدێ، تەگەران)ی سەر بە ناحیەی سیتەك بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە کەوتەوە". رونیشكراوەتەوە:" بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی ( ٥٥٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی. ئاماژە بەوەشدراوە:" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکەو بە هاوکاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.