مه‌سرور بارزانى و وه‌زیرى شاره‌وانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى داده‌نێن
"له ساڵیادى کابینه‌ى نۆیه‌مدا شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بڕیاره مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار سبه‌ینێ یا دوو سبه‌ى له‌سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى دابنێن.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌رنامه‌که ئه‌وه‌یه پاش ساڵێک تێپه‌ربوون به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى دابنێن و بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد قۆناغى یه‌که‌مى شه‌قامى 100 مه‌ترسى سلێمانى ده‌ستپێده‌کات و بڕیاروایه که قۆناغى یه‌که‌م ته‌واو بوو به‌دوایدا قۆناغى دووه‌م و کۆتاییى ده‌ستپێبکات.
سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه نیشانه‌ى گرنگى پێدانى مه‌سرور بارزانییه به پارێزگاى سلێمانى.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى له‌سه‌ردانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارو چه‌ند وه‌زیرو به‌رپرسێکى حکومى به‌شدارى ده‌که‌ن و وتارێک له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه ده‌خوێندرێته‌وه‌و ورده‌کارى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى 100 مه‌ترى له‌خۆ ده‌گرێت.
