سێ تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیاریان لەسەر چەند تۆمەتبارێک کۆکردەوە کە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای شوێنەواردا، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

هەروەها لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلەیەکدا کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو.

ڕاشیگەیاند، ئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ش، ع، أ لەدایکبووی 1980- ک، غ، م لەدایکبووی 1985- ن، س، ر لەدایکبووی 1985 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24/4 لەیاسای ژمارە 6ـی ساڵی 2021ـی ئاسار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار