له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا تورکیا له حه‌فتانین 100 سه‌ربازى تر‌ى لێ کوژراوه
هه‌په‌گه:سوپاکه‌ى تورکیا له حه‌فتانین چه‌قیووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کى شه‌رو پێکدادانه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له حه‌فتانین زیاتر له ١٠٠ سه‌رباز کوژراون و ده‌ڵێت:" سوپاکه‌ى تورکیا له حه‌فتانین له زه‌لکاودا چه‌قیووه".
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کى شه‌رو پێکدادان له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا زیاتر له 100 سه‌ربازیان کوشتتووه.
دوێنێ هه‌ینى، سوپاى تورکیا له‌رێگه‌ى شه‌ش هه‌لیکۆپته‌ره‌وه هێزێکى کۆماندۆى له ده‌وروبه‌رى حه‌فتانین دابه‌زانووه به‌پێى میدیاکانى نزیک له پارتى کرێکاغرانى کوردستان(په‌که‌که)
رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که له‌ماوه‌ى 5 رۆژدا ١٠٠ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون، ئه‌وه‌ش به نیشانه‌ى شکستى سوپاى تورکیا وه‌سف کردووه که" له زه‌لکاودا له حه‌فتانین چه‌قیووه".
گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار رایده‌گه‌یه‌نن "بێگومان نیشتمانى کوردان نابێته به‌هه‌شت بۆ داگیرکه‌ران، بۆ گه‌ریلاکانى حه‌فتانین ئه‌وه ته‌نها شه‌ڕى رزگارى له دژى داگیرکه‌ر نییه، به‌ڵکو تێکۆشانى ئازادی، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیى ژن و پاراستنى مافى هه‌موو گه‌لانه.
هاوکات، ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که گه‌ریلا سه‌رله‌نوێ هێزى خۆى له شه‌ڕدا کۆ ده‌کاته‌وه و به‌و شێوه‌یه تێکۆشانى شۆڕشگێڕى ئه‌نجام ده‌دات که هه‌رگیز کۆتایى پێنایه‌ت.
