دادگاى ئیتاڵیا بریاریدا مه‌لاکرێکار 12 ساڵ حکومدرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پرۆسه‌ى دادگاییکردنى مه‌لا کرێکار له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، حکومى بڕیارى پێشووى وه‌ک خۆى هێشته‌وه که بریتی‌بوو له 12 ساڵ زیندانیکردنى ناوبراو، لاى خۆیه‌وه مه‌لا کرێکار ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌که گرتوه و به "بڕیارێکى نادادپه‌روه‌ر" ناویبردووه..
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌موزى 2020 پێگه‌ى دوربین-ى نزیک له مه‌لا کرێکار "له‌سه‌ره‌تادا دادگایه‌که‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه مامۆستا کرێکار قسه‌بکات، چونکه داواى کردووه که سێ کاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه بکات، که‌چى ڕێى پێنه‌داروه، به هه‌ر 7 داده‌وه‌ره‌که‌ى وتووه من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ روونبکه‌مه‌وه که ئێوه فریودراون، ئه‌و قسانه‌ى ئێوه حوکمتان له‌سه‌رى داوه له‌ته‌رجومه‌که‌یدا گۆڕدراوه، به‌ڵام له میانه‌ى قسه‌کانیدا چه‌ند جارێک ده‌نگیان پچڕاندووه".
هه‌روه‌ها مه‌لا کرێکار وتوویه‌تى:" ئێوه 12 ساڵ حوکمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، که‌چى ئاماده‌نین 3 کاتژمێر گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌کو دادگاى میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌کى تێدا نابینم".
