وه‌زیرى شاره‌وانى:شه‌قامى 100 مه‌ترى قه‌ره‌بالغى 20 ساڵى سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌ته‌واوکردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى کێشه‌ى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى ناوشار بۆ 20 ساڵ چاره‌سه‌ر ده‌کات".
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020 له سلێمانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى دانایه‌وه که به شاڕێى بابان ناونراوه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى کوردستان به رایگه‌یاند:" پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیژییه و له ئه‌نجامى فراوانبوونى شارى سلێمانی، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى هاتووچۆ و نه‌هێشتنى جه‌نجاڵى هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد ئه‌م پڕۆژه‌یه له سه‌ره‌تاوه له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه و جێى بایه‌خى خودى سه‌رۆکى حکوومه‌ت بووه، وتیشى:" به‌ته‌واوبونى پڕۆژه‌که کێشه‌ى قه‌ره‌باڵغى 20 ساڵى ناو شار چاره‌سه‌ر ده‌کات".
له‌باره‌ى ورده‌کارییه‌کانى پڕۆژه‌که، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌که له ماسته‌رپلانى سلێمانیدا له دوو شه‌قامى شێوه ته‌ریب پێکهاتووه، که له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى درێژده‌بێته‌وه، له‌کاتى ته‌واوبوونى هه‌موو پڕۆژه‌که شه‌قامه‌کانى 60 مه‌ترى و 100 مه‌ترى به‌شێوه‌ى تۆڕێک له شه‌قام به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ڕووپۆشى ڕووبه‌رى 472 کیلۆمه‌تر دووجا ده‌کات. تاوه‌کو 20 ساڵى دیکه‌ش کێشه‌ى جه‌نجاڵیى هاتووچۆ له سلێمانى ناهێڵێت.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ى پرۆژه‌که، ساسان عه‌ونى راشیگه‌یاند که پڕۆژه‌که له‌سه‌ر بودجه‌ى حکومه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت و بڕى 400 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه.
درێژیى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى له‌گه‌ڵ تۆڕى شه‌قامه لاوه‌کییه‌کانى 146 کیلۆمه‌تره،پڕۆژه‌که به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى ئێستا قۆناغى یه‌که‌مه، که له 32 کیلۆمه‌تر پێکدێت، هه‌شت یه‌کتربێ و شه‌ش ئاوبه‌رى سندووقى تێدایه و به‌پێى ستانداردى جیهانى دروست ده‌کرێت.
