هاوڵاتى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 1% به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینییوه. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12 له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به به‌شدارى 144 ھه‌زار و 142 خوێندکار ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موز تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستى پێکردو ژماره‌ى خوێندکارانى پارێزگاکانى هه‌رێم، هه‌ولێر 51 هه‌زارو 453 خوێندکار، له سلێمانى 40 هه‌زارو 405خوێندکار، له دهۆک 42 هه‌زارو 965 خوێندکار، له هه‌ڵه‌بجه‌ش 2 هه‌زارو 366 خوێندکار به‌شدارى تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ن. تاقیکردنه‌وه‌کان که کاتژمێر 8ى به‌یانى ده‌ستى پێ‌کرد له هه‌لومه‌رجێکى ته‌واو جیاواز به به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌ڕێوه ده‌چێت، خوێندکاران به‌ماسکه‌وه تاقیکردنه‌وه ده‌که‌ن و زۆریشیان ده‌ستکێشیش له‌ده‌ستده‌که‌ن. تاقیکردنه‌وه‌کانى ئه‌مساڵى پۆلى 12 مانگێک ده‌خایه‌نێت و هه‌فتانه خوێندکار دوو تاقیکردنه‌وه ده‌دات، به پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوه‌وه که سێ تاقیکردنه‌وه ئه‌نجامده‌درا.
هاوڵاتى پرۆسه‌ى دادگاییکردنى مه‌لا کرێکار له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، حکومى بڕیارى پێشووى وه‌ک خۆى هێشته‌وه که بریتی‌بوو له 12 ساڵ زیندانیکردنى ناوبراو، لاى خۆیه‌وه مه‌لا کرێکار ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌که گرتوه و به "بڕیارێکى نادادپه‌روه‌ر" ناویبردووه.. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌موزى 2020 پێگه‌ى دوربین-ى نزیک له مه‌لا کرێکار "له‌سه‌ره‌تادا دادگایه‌که‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه مامۆستا کرێکار قسه‌بکات، چونکه داواى کردووه که سێ کاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه بکات، که‌چى ڕێى پێنه‌داروه، به هه‌ر 7 داده‌وه‌ره‌که‌ى وتووه من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ روونبکه‌مه‌وه که ئێوه فریودراون، ئه‌و قسانه‌ى ئێوه حوکمتان له‌سه‌رى داوه له‌ته‌رجومه‌که‌یدا گۆڕدراوه، به‌ڵام له میانه‌ى قسه‌کانیدا چه‌ند جارێک ده‌نگیان پچڕاندووه". هه‌روه‌ها مه‌لا کرێکار وتوویه‌تى:" ئێوه 12 ساڵ حوکمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، که‌چى ئاماده‌نین 3 کاتژمێر گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌کو دادگاى میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌کى تێدا نابینم".
ئارا ئیبراهیم بڕیاره مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار سبه‌ینێ یا دوو سبه‌ى له‌سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى دابنێن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌رنامه‌که ئه‌وه‌یه پاش ساڵێک تێپه‌ربوون به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى دابنێن و بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد قۆناغى یه‌که‌مى شه‌قامى 100 مه‌ترسى سلێمانى ده‌ستپێده‌کات و بڕیاروایه که قۆناغى یه‌که‌م ته‌واو بوو به‌دوایدا قۆناغى دووه‌م و کۆتاییى ده‌ستپێبکات. سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه نیشانه‌ى گرنگى پێدانى مه‌سرور بارزانییه به پارێزگاى سلێمانى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى له‌سه‌ردانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارو چه‌ند وه‌زیرو به‌رپرسێکى حکومى به‌شدارى ده‌که‌ن و وتارێک له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه ده‌خوێندرێته‌وه‌و ورده‌کارى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى 100 مه‌ترى له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوڵاتى ژنه په‌رله‌مانتارى عێراق غیدا کمبش، به‌هۆى توشبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ هه‌ینى گیانى له‌ده‌ستدا. میدیاکانى عێراق بڵاویان کرده‌وه غیدا کمبش سه‌رۆکى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا‌و نوێنه‌رى پارێزگاى دیاله له په‌رله‌مانى عێراق که خاوه‌نى چوار مناڵه ئه‌مرۆ به‌هۆى کۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا. غیدا کبمش له‌ساڵى 1974 له دیاله له‌دایکبووه، به‌شى زانسته سیاسیه‌کانى له زانکۆى به‌غداو ماسته‌رى له بیروبۆچونى سیاسى و دکتۆراى له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ساڵى 2007دا به‌ده‌ستهێناوه.
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا ته‌رمى شێخ محه‌مه‌دى که‌سنه‌زانى له‌رێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمى کوردستان. شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى رۆژى 4ى ته‌موز له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کۆچى دوایى کرد‌و دوێنێ پێنجشه‌ممه هه‌زاران ده‌روێش روویان له سلێمانى کردووه بۆ به‌شدارى کردن له مه‌راسیمى ناشتنى ناوبراودا.
هاوڵاتى بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی سوتانی زیاتر لە 550 دۆنم پوش و پاوانی لەگوندەكانی سنوری ناحیەی سیتەك راگەیاند. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 10 ته‌مموزى 2020 رایگەیاند :" لە سنوری گوندەکانی (گەڕەدێ، تەگەران)ی سەر بە ناحیەی سیتەك بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە کەوتەوە". رونیشكراوەتەوە:" بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی ( ٥٥٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی. ئاماژە بەوەشدراوە:" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکەو بە هاوکاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
هاوڵاتى بۆ پشتیوانیکردنی بەرھەمە ناوخۆییەکانی جوتیاران و ساغكردنەوەیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 125 تۆن پەتاتە دەکڕێت. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 10 ته‌مموزى 2020 رایگەیاند: “لەکۆبوونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا وەک پشتیوانییەک لە بەرھەمی ناوخۆیی جوتیاران 125 تۆن بەرھەمی پەتاتە لە جوتیاران بکڕین”. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راشیگەیاند: “داوا لە تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و کەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەکەین ھەرکەسە و لای خۆیەوە ھەستێت بە کڕینەوەی جۆرێکی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی”. ئاماژەی بەوەشدا کڕینەوەی ئەو بەرھەمانە دوو ئامانجی ھەیە، یەکەمیان پشتیوانیەکی گەورەی جوتیارانە، دووەم ھاووڵاتیانی کەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەکرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای کڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە. لە ماوەی رابردوودا جوتیاران نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، دوێنێ پێنجشه‌ممه، 9 ته‌مموزى 2020 لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کۆبوونەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگری ئه‌مریکا رایگەیاند ئەوان ئاگادارن هێزەکانی سوریای دیموکرات لەساڵی رابردووەوە بەشێوەیەکی بەردەوام کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیادا هەیە و ده‌ڵێت" وڵاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هیزەکانی سوریای دیموکرات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش". وەزارەتی بەرگری ئه‌مریکا ئه‌مرۆ هه‌ینى، 10ته‌مموزى 2020 راگه‌یاندراوێکى بڵاوکردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه" ئێمه ده‌ستمان لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا نییە و بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان وتووە کە خۆیان ئەو جۆرە بڕیارانە بدەن". جەختیشکراوەتەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشییکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هیزەکانی سوریای دیموکرات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ". رۆژی سێشەممەی رابردوو، عەمید ئەلێکساندەر چایکۆ فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سوریا سەردانی بارەگای مانەوەی جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد، ئەویش بەمەبەستی باسکردن لە پرسە هاوبەشەکان و زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا .
هاوڵاتى حکومەتی ئێران ره‌شنوسى ئه‌و رێککه‌وتنه‌یان بڵاوکرده‌وه که له‌ساڵى 2015 دا بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ له‌گه‌ڵ چین واژۆیان کردووه. بە زۆربوونی رەخنەکان و دەنگۆکان لەسەر رێککەوتنەکە، حکومەتی ئێران رەشنووسی رێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە، کە رێککەوتنێکی فرەڕەهەندی هەمەلایەنە. سەرۆککۆماری چین لە سەردانیدا بۆ ئێران لە ساڵی 2015 لەگەڵ پلەبەرزترین بەرپرسانی ئێرانی چاوپێکەوتنی هەبوو، لەوانە رێبەری ئێران؛ بەردی بناخەی هاوکاری یان رێککەوتننامەی 25 ساڵی ئێران و چین لەوێوە دانرا. لەم چەند ساڵەدا رێککەوتننامەکە جاروبار بەرپرسانی ئێران باسیان دەکرد، بەڵام زۆر جێی سەرنج نەبوو، تاوەکو ئەوەی کە ماوەیەک لەمەوبەر مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران باسی لە رێککەوتنێکی نهێنی و بە زەرەری ئێران کرد. بەپێی رێککەوتننامەکە، چین لە بوارەکانی نەوت، ژێرخانەکانی نەوت، وزە، ئاو و ئاوەڕۆ، رێگاوبان، هێڵی ئاسن، فڕۆکەخانەکان، بەندەرەکان، دوورگەکان، کانگاکان، کشتوکاڵ، تەندروستی و دەرمان، وەبەرهێنان دەکات. دامەزراوەکانی کەشتیسازی و کەلوپەلی ناوماڵ پەرەپێدەدات؛ تەنانەت شوێنەوارە مێژووییەکان نۆژەندەکاتەوە. هەروەها چین لە بوارە سەربازی، ئەمنی و سیاسییەکان و هەروەها تەکنۆلۆژیا و ئینتەرنێت هاوکاریی ئێران دەکات. بەڵام بەپێی راپۆرتی پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست، رێککەوتننامەکە هەندێک لایەنی شاراوەی هەیە کە بڵاونەکراوەتەوە، بەپێی ئەو راپۆرتە بڕی رێککەوتننامەکە 400 ملیار دۆلارە، 280 ملیاری بۆ سەرمایەگوزاری لە کەرتەکانی نەوت و گاز و 120 ملیاریشی بۆ ژێرخانەکان و گواستنەوە. چین بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بە 32% داشکان دەکڕێت، دوو ساڵ دەرفەتی هەیە پارەکەی بداتەوە، ئەویش بە یوان؛ هەروەها چین بۆ پاراستنی پرۆژەکانی پێنج هەزار هێزی ئەمنی لە ئێران‌دا جێگیردەکات. بەڵام ماڵپەڕی ئۆیل پرایس هەندێک وردەکاریی دیکەشی لێ بڵاوکردووەتەوە. لە گرێبەستە نەوت، گاز و پترۆکیمیاییەکاندا چین لە ئەولەوییەتدا دەبێت. چین دەتوانێت بەرهەمە نەوتییەکان و پترۆکیمیایی بە 12% داشکان لە ئێران بکڕێت، لەگەڵ 8% داشکانی دیکە بۆ ریسکی مەترسییەکانی کڕینی کاڵا لە ئێران. هەروەها ساڵانە 110 ئەندامی سوپای پاسداران بۆ راهێنان دەچنە رووسیا و چین و 110 هێزی سەربازیی چین و رووسیاش دەچنە ئێران بۆئەوەی راهێنان بە ئێرانییەکان بکەن. بەرپرسانی ئێران راپۆرتەکانی پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست و ئۆیل پرایسیان رەتکردووەتەوە و رێککەوتنەکە بە قازانجی دوو وڵات دەزانن. بە گوتەی مەحموود واعزی، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆککۆماری ئێران، هاوکارییەکان ئێران و چین ستراتیژین و لە پێگەیەکی یەکسانەوە سەرچاوە دەگرێت. محەممەد رەزا سەباغیان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت "حکومەتی حەسەن رووحانی بەم رێککەوتنە دەیەوێت شکستەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی قەرەبوو بکاتەوە". رەخنەگران دەڵێن، ئێران بەهۆی گوشارە ئابوورییەکانەوە ناچاربووە ئیمتیازی زۆر بە چین بدات و ئەمەش بە قازانجی ئێران نییە.
هاوڵاتى كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری بۆ كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆ گۆڕا. به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ میدیاكاران هاتووه، کاتی گەیشتنەوەی تەرمی شێخ محەمەد شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری گۆڕاوه بۆ كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، له‌كاتێكدا پێشتر بڕیاربوو 1:30 خوله‌كی نیوەڕۆ بگاتەوە. سه‌دان ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دوێنێ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2020، کەرەنتینەی خاڵی سنووری دەروازەی باشماخیان شکاند و هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی. چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە عیراق و جیهان، لە تەمەنی 82 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی تەرمەکەی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بەخاک بسپێردرێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به یاساى قه‌رز و ته‌مویلکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران کۆبووه‌وه و جه‌ختى له دابینکردنى مووچه له‌واده‌ى خۆیدا کردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ پێ،جشه‌ممه 9ى ته‌موزى 2020 عه‌دنان زورفى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق له ڕایگه‌یاند:" یاساى پێدانى قه‌رز بڕگه‌یه‌کى تێدایه که سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌کات په‌نجه‌مۆر بکه‌ن و کارتى بایۆمه‌ترى ده‌ربکه‌ن ئه‌مه‌ش له‌پێناو چه‌سپاندنى ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌یانه و بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌سانه‌یه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌کات یاساکه سه‌رجه‌م ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رژمێرى کردنى فه‌رمانبه‌ره‌کانیان و ده‌ستنیشانکردنى پله‌ى وه‌زیفى و شایسته داراییه‌کانیان. عه‌دنان زورفى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستده‌که‌ن به دیاریکردنى ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که پێویستیانه بۆ گواستنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌کانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراقدا به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
هاوڵاتى ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانی، په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کردوه و رایگه‌یاند:" تکامان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى جیهان و ناوچه‌که وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندى رێنمایى ته‌ندروستیه‌کان بن، هه‌موان له‌ماڵه‌کانى خۆیان پرسه بگێڕن". ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانى له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ى ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى کردوه رایگه‌یاندوه، "برایان کۆچى دوایى سه‌روه‌ر و رێبه‌ر و گه‌وره‌مان ئوستادى ته‌ریقه‌ت سوڵتان شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د که‌سنه‌زان کۆستێک و ژانێکى گه‌وره‌یه له‌لاى هه‌مو په‌یڕه‌وانى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانی، بۆیه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى هه‌مو براو دۆست و ده‌روێش و خزمان ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، "تکامان وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى جیهان و ناوچه‌که وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندى رێنمایى ته‌ندروستیه‌کان بین، هه‌موان له‌ماڵه‌کانى خۆیان پرسه بگێڕن و که‌س به‌ره‌و کوردستانى عێراق نه‌یه‌ت و عه‌زێت نه‌کێشن، تا خۆمان په‌یامێکى ترتان ئاڕاسته ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شوێنکه‌وتوانى ته‌ریقه‌تى قادرى له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه له ئێرانه‌وه به‌بێ ئه‌نجامدانى پشکنین هاتنه هه‌رێمى کوردستان، له‌کاتێکدا به‌هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى کۆرۆناوه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانى هه‌رێم داخراون و به‌بێ پشکنین و که‌ره‌نتینه‌کردن رێگه به‌هیچ که‌سێک نادرێت بێته هه‌رێمه‌وه. بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى 10ى ته‌موزى 2020 ته‌رمى شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى کاتژمێر 1:30 دوانیوه‌رۆ بگاته‌وه فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یه‌ند:"کورد به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سووریا" و ده‌شڵێت:"پشتیوانى له دانووستانى هێزه کوردییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق ده‌که‌ین له باره‌ى داهاتووى سووریاوه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ماریا زاخارۆڤا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سووریا سه‌دان ساڵه پێکهاته و ره‌چه‌ڵه‌کى جیا جیاى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى به ئاشتى ده‌ژین. راشیگه‌یاند:" ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ى که پێویسته پارێزگارى له‌و نه‌ریته‌ى ژیانى خه‌ڵکى سووریا بکرێت و به‌رده‌وامى پێ بدرێت. له‌و ده‌رچه‌یه‌وه، هه‌ڵوێستى ئێمه ئه‌وه‌یه، کوردى سووریا به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سووریا". هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌کرد، له‌و سۆنگه‌یه‌وه کرملن پشتیوانى گفتوگۆى نێوان کورد و دیمه‌شق ده‌کات له باره‌ى سیستمى داهاتووى وڵاته‌که‌یان. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که خه‌ڵکى سووریا پێویسته خۆیان شێوه‌ى به‌ڕێوبردنى وڵاته‌که‌یان ده‌ستنیشان بکه‌ن، تا هه‌موویان هه‌ست بکه‌ن، ره‌وشه‌که ئارام و سه‌قامگیره. له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ له تویتێکیدا باسى له گفتوگۆکانى نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و رژێمى سوریا کرد‌و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌دانوساندنه‌کانیان به‌رده‌وامن.
هاوڵاتى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیار و راسپارده‌ى ده‌رکرد و رایگه‌یاند، پێویسته ده‌سته‌به‌جێ ته‌واوى داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى و ده‌ستێوه‌ردانى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد دوو ماوه درایه کابینه‌که، له قۆناغى یه‌که‌مدا شه‌ش مانگ و له قۆناغى دووه‌م شه‌ش مانگى دیکه، ئه‌گه‌رنا بزوتنه‌وه‌که پێداچونه‌وه به به‌شدارى کردنى له کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانیدا ده‌دات. ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانى دواى هه‌ڵسه‌ندگاندنى زیاتر له ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌م چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکردووه‌و تێیدا پشتیوانى ته‌واوى تیمى خۆى ده‌کات له حکومه‌تداو بزوتنه‌وه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌شداریکردنیان. جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ کۆبوه‌وه و دواى کۆبونه‌وه‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به به‌شدارى تیمى گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا، کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت بو به ره‌وشى سیاسی، ئابورى و حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق. له‌ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌که‌دا، جڤاتى نیشتمانى جه‌ختیان له‌وه‌کرده‌وه که "دڵنیاین ئه‌توانین قه‌یرانى نه‌خوازراوى سیاسى و دارایى به به‌شدارى چاکسازی‌خوازان و هاونیشتیمانیان تێئه‌په‌ڕێنین". جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باسى له‌وه‌شکردوه، "دڵنیاین ئه‌توانین قه‌یرانى نه‌خوازراوى سیاسى و دارایى به به‌شدارى چاکسازی‌خوازان و هاونیشتیمانیان تێئه‌په‌ڕێنین، گۆڕان به باوه‌ڕێکى نه‌پساوه پابه‌نده به ئه‌رکى نیشتیمانى و ئه‌خڵاقى خۆى که هه‌میشه وه‌ک داکۆکیکارى مافى هاونیشتیمانیان ئه‌مێنێته‌وه". له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌م راسپارده و بڕیارانه په‌سه‌ند کران: یه‌که‌م: جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به وردى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ به‌شدارى له کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێم کرد. قه‌یرانى قوڵى سیاسى و ئابوریى و دارایى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى حوکمڕانى خراپ و نادادپه‌روه‌رى و گه‌نده‌ڵى رابردووه. هه‌روه‌ها، جه‌ختى کرده‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانى چاکسازى و گۆڕانکارى ریشه‌یی، وه به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له کابینه‌ى نۆ ته‌نیا به‌م ئامانجه‌یه و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانى ته‌واوى تیمى خۆى ده‌کات له حکومه‌تدا. دوه‌م: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێویسته پابه‌ند بێت به راگه‌یندراوى کۆتایى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ٢١ى ٦ى ٢٠٢٠ که ته‌نها بۆ یه‌ک مانگ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که‌م ئه‌کرێته‌وه و ئه‌و رێکاره کاتییه. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت ئه‌کاته‌وه که حکومه‌ت هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و به‌ڵێنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته: ١. چاکساى ریشه‌یى له که‌رتى نه‌وت و گاز، داهاتى ناوخۆ، خاڵه سنورییه‌کان، باج ئه‌نجامبدرێت. ٢. رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى به پێویست ئه‌زانێت، له‌م پێناوه‌شدا پێویسته هه‌ردولا پابه‌ندى ماف و ئه‌رکه‌کانیان بن. ٣. پێویسته ده‌سته‌به‌جێ ته‌واوى داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى و ده‌ستێوه‌ردانى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ زیادکردنى داهات و پێدانى موچه‌ى هاونیشتیمانیان له کاتى خۆیدا. سێیه‌م: چاکسازى له ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و هێزه‌کانى ناوخۆ بکرێت به نه‌هێشتنى ده‌ستى حیزب له‌ناویاندا و کردنیان به دامه‌زراوه‌ى نیشتیمانی. چواره‌م: مانه‌وه و گه‌شه‌کردنى هه‌رێمى کوردستان به‌نده به بنیاتنانى پایه‌کانى حکومڕانى باش، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاونیشتیمانیان، جێبه‌جێکردنى ستراتیژى هاوسه‌نگى له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان پێویسته کۆتایى بهێندرێت به دروستکردنى گرژى و ئاڵۆزى ده‌ستکرد و لاوه‌کی، که له روانگه‌ى ئێمه‌وه بیانوه بۆ دواخستن و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانى چاکسازى ریشه‌یی. شه‌شه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاڵوگۆێ و گۆڕانکارى له حکومه‌تى خۆجێى پارێزگاى سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان ئه‌نجام ئه‌دات.