په‌رله‌مانتارێک: پێدانى قه‌رز فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به یاساى قه‌رز و ته‌مویلکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران کۆبووه‌وه و جه‌ختى له دابینکردنى مووچه له‌واده‌ى خۆیدا کردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێ،جشه‌ممه 9ى ته‌موزى 2020 عه‌دنان زورفى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق له ڕایگه‌یاند:" یاساى پێدانى قه‌رز بڕگه‌یه‌کى تێدایه که سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌کات په‌نجه‌مۆر بکه‌ن و کارتى بایۆمه‌ترى ده‌ربکه‌ن ئه‌مه‌ش له‌پێناو چه‌سپاندنى ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌یانه و بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌سانه‌یه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌کات یاساکه سه‌رجه‌م ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رژمێرى کردنى فه‌رمانبه‌ره‌کانیان و ده‌ستنیشانکردنى پله‌ى وه‌زیفى و شایسته داراییه‌کانیان.
عه‌دنان زورفى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستده‌که‌ن به دیاریکردنى ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که پێویستیانه بۆ گواستنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌کانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراقدا به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
