هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانی جیهاندا نزمبووه‌ته‌وه‌و نه‌وتى برێنت به 43 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له جۆرى برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 43 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێک بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 42 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 40 دۆلار‌و 70 سه‌نته.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 18 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌کۆى 10 هه‌زارو 114 تووشبوو، پێنج هه‌زارو 482 که‌س به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌ته‌که، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى 24 سه‌عاتى رابردوى کۆرۆناى له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا دو هه‌زارو 85 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام 238 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون به‌مشێوه‌یه: 73 هه‌ولێر، 64 سلێمانی، 45 گه‌رمیان، 34 راپه‌ڕین، 9 دهۆک، 13 هه‌ڵه‌بجه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، 78 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه: 44 هه‌ولێر، 16 گه‌رمیان، 8 دهۆک، 10 هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، 18 توشبوى کۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مشێوه‌یه: 6 هه‌ولێر، 11 سلێمانی، 1 راپه‌ڕین. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هێماى بۆ ئه‌وه کردوه که به تۆمارکردنى ئه‌م حاڵه‌ته نوێیانه، کۆى ژماره‌ى توشبوان له هه‌رێم گه‌یشتۆته 10 هه‌زارو 114 توشبو: 2556 هه‌ولێر، 6928 سلێمانی، 307 دهۆک، 323 هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌روه‌ها کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى چاکبونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته پێنج هه‌زارو 482 که‌س: 1757 هه‌ولێر، 3338 سلێمانی، 216 دهۆک، 171 هه‌ڵه‌بجه. ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو که له ئێستادا چوار هه‌زارو 262 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانن: 738 هه‌ولێر، 3287 سلێمانی، 91 دهۆک، 146 هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 370 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه: 61 هه‌ولێر، 303 سلێمانی، 6 هه‌ڵه‌بجه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
هاوڵاتى له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆ، وه‌زیرى کشتوکاڵى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌کردنى هه‌ریه‌ک له هه‌نار، هه‌نجیر، سێ‌و، شوتی، په‌تاته، خه‌یار و هه‌نگوینیدا. بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى کشتوکاڵ له نوسراوێکدا که ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بگاته خاڵه سنورییه‌کان، بریاریدا به قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌کردنى هه‌نار، هه‌نجیر، سێ‌و، شوتی، په‌تاته، خه‌یار و هه‌نگوین. هه‌روه‌ها له‌نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که به‌شێک له‌و به‌رهه‌مانه پێشتر باجیان له‌سه‌ر دانابوون، به‌ڵام له 2020/8/1 بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردن کارى پێده‌کرێت.
هاوڵاتى سوپاى نیشتیمانى لیبیا به سه‌رۆکایه‌تى حه‌فته‌ر ڕایگه‌یاند، شه‌ڕى گه‌وره‌ى سرت و جفره له کاتژمێرى سفر نزیکبووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:"شه‌ڕه‌که ته‌نها له لیبیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى عه‌ره‌بى و بیانیش ده‌ستوه‌ردانى تێدا ده‌که‌ن". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا ڕایگه‌یاند:"حکومه‌تى ویفاق و تورکیا و چه‌ته‌کانیان ده‌ستیان کردووه به جووڵه به‌ره‌و هه‌ردوو ناوچه‌ى سرت و جفره". مسمارى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که شه‌ڕى ئه‌مجاره ته‌نها لیبیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى عه‌ره‌بى و بیانیش ده‌ستوه‌ردان ده‌که‌ن، چونکه پیلانى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئه‌من و ئاسایشى ناوچه‌که. سوپاى نیشتمانى لیبیا به سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه خه‌فته‌ر به‌هاوپه‌یمانێتى وڵاتى میصر‌و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى عه‌ره‌بى و فه‌ره‌نسا دژى تورکیا و حکومه‌تى ویفاق له شه‌ردان. هه‌روه‌ها عه‌مید خالد مه‌حجوب به‌ڕێوبه‌رى ڕێنمانییه مه‌عنه‌ویه‌کان له سوپاى نیشتیمانى لیبیا ڕایگه‌یاند:"میسر هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌مانه له ئه‌من و ئاسایشى لیبیادا". مه‌حجوب وتیشی، سروشتى جوگرافى هه‌ردوو شارى سرت و جفره وا هه‌ڵکه‌وتووه که ئاسان نابێت بۆ تورکیا هێرشى ئاسمانى بکات. هاوکات هێزه‌کانى خه‌لیفه حه‌فته‌ر دوپاتیانکرده‌وه ،که به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میسر، خه‌تى سنووریى له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به سیسته‌مى به‌رگرى ئێس 300 ده‌پارێزن و به‌رگرى له ئاسمانى سرت و جفره ده‌که‌ن که ده‌توانێت ڕێگه له هێرشى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا بگرێت. تورکیا تا ئێستا هه‌شت هه‌زار میلیشیاو چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه و سه‌دان که‌سیان لێ کوژراو برینداره‌و تا ئێستا شه‌ر له لیبیادا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند به‌منزیکانه واده‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت راده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگاى به‌سره و سازکردنى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و پارێزگایه رایگه‌یاند که به‌منزیکانه واده‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نن که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى تێدا ئه‌نجام بدرێت. کازمى به‌پێویستى زانى سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکار بن بۆ په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دانانى بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌ر و پاک و بێگه‌رد. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانى مسته‌فا کازمى که بوو به سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بووه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت تا کۆتایى ئه‌مساڵ رایبگه‌یه‌نێت. ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن پێویستى به په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه که په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى پێبدات. یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق هه‌موارکراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم هیچ کاتێکى دیاریکراوى بۆ دابه‌شبوونى مووچه‌ى مانگى سێ ئه‌مساڵى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم رانه‌گه‌یاندو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه نابێت بکرێته مانشێتى هه‌واڵ. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵه‌وه رایگه‌یاند:" هیچ کاتێکى دیاریکراوى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى سێ نییه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"مه‌سه‌له‌ى موچه په‌یوه‌سته به داهاتى هه‌رێمى کوردستان و نابێت به سیاسى بکرێت و بکرێته مانشێتى هه‌واڵ". له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگ و 15 رۆژى ئه‌مساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه‌و موچه‌ى مانگى دوو به بڕینى له‌سه‌دا 21% بۆ 50% دابه‌شکراو ئه‌مڕۆ کۆتایى به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى دووى ئه‌مساڵ هات.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ده‌روازه‌کانى شلامجه و سه‌فوان و مینا‌و و ئوم قه‌سرى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌مموز، حکومه‌تى عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ده‌روازه‌کانى شلامجه و سه‌فوان و مینا‌و و ئوم قه‌سرى راگه‌یاند و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراقیش باس له‌وه‌ده‌کات، "له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، پلانێکى ته‌واو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان ئاماده‌کراوه". پێشتریش له راگه‌یه‌ندراوێکدا فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کردبوو، "ئه‌و پلانه دواى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کانى مه‌نده‌لى و مونزرییه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان ئاماده‌کراوه، به ئامانجى کۆنترۆڵکردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کان، پاراستنى حه‌ره‌مى گومرکی، سه‌پاندنى ئاسایش و جێبه‌جێکردنى یاسا له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کاندا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردبوو، "هێزى ده‌ریاوانى راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه سنورییه ده‌ریاییه‌کان له به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له پارێزگاى به‌سره کۆنتڕۆڵ بکات و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو به‌و هێزانه دراوه به ئامانجى سه‌پاندنى ئاسایش و جێبه‌جێکردنى یاسا له ده‌روازه سنورییه‌کاندا". له 13ى ئه‌م مانگه‌دا مسته‌فا کازمى رایگه‌یاندبوو، پلانێکى باشیان بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تێیاندا ئاماده‌کردووه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراقیش ئه‌وه‌ى خستبووه‌ڕوو، "له‌سه‌ر فه‌رمانى کازمى هێزه ئه‌منییه‌کان له ده‌روازه سنورییه‌کاندا خراونه‌ته ژێر فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رانى ده‌روازه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا، داهاتى ئه‌و ده‌روازانه به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت و بگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ى وڵات". ژماره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عیراق 22 ده‌روازه‌یه، له‌ناویاندا زرباتییه، شه‌لامجه، مونزرییه و شیب له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌فوان له‌گه‌ڵ کوه‌یت، تربێل له‌گه‌ڵ ئوردن، وه‌لید له‌گه‌ڵ سوریا، عه‌رعه‌ر و عه‌رعه‌رى نوێ له‌گه‌ڵ سعودیه، که له ئێستادا ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عیراقه‌وه کۆنترۆڵکراونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سندوقى خانه‌نشینان رێکده‌خه‌نه‌وه که خزمه‌تى زۆرى خانه‌نشینان ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که سندوقى خانه‌نشینان رێکده‌خرێته‌وه‌و کارا ده‌کرێته‌وه. ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەند دەکات لە پێناو زامنکردنی مافی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکانی وەزیفە . داهاتی سندوقەکەش تەنیا بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان خەرج دەکرێت. • پەیڕەوی تایبەت بە مەرجەکانی دامەزراندن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەو ژوور پەسەند کرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/15 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدا. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، لە چوارچێوەی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری (پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم) خستەڕوو . ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکەی پەسەند کرد، کە مەبەستی سەرەکی لەم سندوقەش زامنکردنی مافی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە لە گشت بوارەکانی وەزیفە، بەپێی ئەم پەیڕەوە داهاتی سندوقەکە تەنیا بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان خەرج دەکرێت، سندوقەکەش ئەنجومەنێکی بەڕێوەبردنی دەبێت لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان. پاشان ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران هەر لە چوارچێوەی پەیرەوەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ( پەیڕەوی تایبەت بە مەرجەکانی دامەزراندن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەو ژوور) سەرەڕای مەرجە گشتیەکانی دامەزراندن لە وەزیفەی گشتیی خستەڕوو. پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکە پەسەند کرا، کە مەبەستی سەرەکی لەم پەیڕەوەش ڕەچاوکردنی هەبوونی بڕوانامە و شارەزایی و لێهاتوویی ئەو کەسانەیە کە ئەو پلە وەزیفیانە پڕدەکەنەوە و ڕۆڵی سەرکردایەتی کارگێڕیی دیاریان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەتەکان وەک کەسانی پیشەیی و تەکنۆکرات. ئینجا پرۆژە یاسای نوێی فرۆشتن و بە کرێدانی مایەکانی دەولەت لە لایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایە ڕوو و دواتر بە کۆی دەنگ پەسەند کرا. پاشان بڕیار لە سەر پێشنیاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو درا تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی یاسای ڕێکخستنی مافی ڕەفتارکردن لەسەر زەویوزاری کشتوکاڵی ژمارە ( 1) ی ساڵی 2008 تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی کە مەرج وپێداویستیەکانی هاتوو لە یاسای ئاماژەپێدراویان تێدایە و تا ئێستا مامەڵەی قەرەبووکردنەوەکانیان ڕایی نەکراوە، ئەویش لە دوای ووردبینی دۆسیەکان و دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجە یاساییەکان، بەم جۆرە کێشەی بەشێکی زۆر ئەو هاووڵاتیانە چارەسەر دەبێت کە بە شێوەی کارت و بە پێی شایستەبوون زەویان پێدراوە لە ساڵانی پێشوو بەڵام تا ئيستا لە فەرمانگەکانی تاپۆ بەناویان نەکراوە، دەرفەتیش دەدات بەو هاووڵاتیانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان لە پڕۆژەکان کڕیوە، بە فەرمی بەناوی خۆیان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرەکانی (شارەوانی وگەشتوگوزار، کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، داد) ڕاسپێردران پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەی یاسایی ئەو هاووڵاتیيانە.
هاوڵاتى حکومه‌تى کازمى ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ک لێکگه‌یشتن و ڕێکه‌وتننامه کارا بکاته‌وه‌و به‌منزیکانه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مسته‌فا کازمى سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى سعودى وه‌ک وێستگه‌ى یه‌که‌مى گه‌شتێکى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌کات. له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى شه‌رقلئه‌وسه‌ت قه‌حتان جه‌نابی، باڵیۆزى عیراق له سعودیه ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بۆ سعودیه به‌منزیکانه ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رۆک وه‌زیران سووره له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى و سعودیه‌ش له‌یه‌که‌م به‌رنامه‌ى گه‌شته‌کانیدایه. باڵیۆزى عێراق کاتى سه‌ردانه‌که‌ى کازمیى بۆ سعودیه دیارى نه‌کردووه، به‌ڵام دڵنیایى ئه‌وه‌یداوه که به‌منزیکانه ئه‌نجامده‌درێت. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردووه، په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق و سعودیه وه‌ک دوو وڵاتى دراوسیێ عه‌ره‌بى و موسڵمان ئاساییه په‌یوه‌ندییه‌کى سروشتى بێت، پێکهاته جوگرافى و مێژووى و عه‌شاییه‌رییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش وه‌هاى خواستووه په‌یوه‌ندیه‌کان پته‌وبن. باسى له‌وه‌ش کردووه، له‌دواجاردا په‌یوه‌ندییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات له‌ئاستێکى باش‌دا ده‌بێت و حکومه‌تى عیراق و به‌رپرسانى سعوده‌یه‌ش هه‌وڵێکى زۆر ده‌ده‌ن بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان بگه‌یه‌ننه ئاستى چاوه‌ڕوانى هه‌ردوولا و ئه‌وانیش گه‌شبینن به برایه‌تى نێوان ئه‌و دوو گه‌له. هاوکات له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى و ڕێکه‌وتنه بازرگانیه‌کانى هه‌ردولاشه‌وه جه‌نابى ده‌شڵێت، پرسه‌کانى وه‌ک کردنه‌وه‌ى خاڵى سنوریى عه‌رعه‌ر و زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاسانکارى له که‌رتى گواستنه‌وه، چالاکردنى هه‌ماهه‌نگى کلتورى و ته‌ندروستى و وه‌به‌رهێنان چالاک ده‌کرێنه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووى له کابینه‌ى پێشوودا واژۆیان له‌سه‌ر کراوه.
هاوڵاتى سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه، بۆیه ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه. هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌نووسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌په‌یجه‌که‌ى خۆى له‌فه‌یسبووک ته‌نها ده‌قى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه و رایگه‌یاند که ئه‌و کۆنگره‌یه‌ى بۆ کاتێکى دیکه دواخستووه. دوێنێ شه‌و سۆران عومه‌ر له‌لپێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ ده‌ست له په‌رله‌مانتارى ده‌کێشمه‌وه‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نم". سۆران عومه‌ر له‌نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یدا که بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى نووسیوه ده‌ڵێت "داواکارم ئه‌م نامه‌یه‌م وه‌ک ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه له‌ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکه‌ن له‌نزیکترین کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌رکى خۆى له‌یاسادانان و چاودێرى حکومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵکى کوردستان به‌جێ ناهێنێت". به‌هۆى ره‌خنه‌گرتنى توندى له‌مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، سۆران عومه‌ر له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و پێکهاته‌کان پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن رێواس فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه به‌بڕیارێک بۆ ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و وه‌زیرى داد وه‌ڵامى دایه‌وه که نوسراوه‌که‌ى قبوڵ ناکرێت و له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى کوردستان بڵاوناکرێته‌وه. له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن بنکه‌یه‌کى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوو. هاوکات، فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی کوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند که که‌یسى سۆران عومه‌ر بۆ مه‌رامى حزبیى و شه‌خسیى هه‌م به‌لاڕێدا برا هه‌م زیاد له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌کرا، که ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کى ترسناک و خراپه له‌کارى په‌رله‌مانیى و پرۆسه‌ى سیاسیى و ده‌ره‌نجامى خراپى ده‌بێت. فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بۆ راى گشتیى بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنمان (سۆران عومه‌ر) نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان کرد". له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه که به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت چه‌ند ڕاستییه‌ک بۆ ڕاى گشتیى خه‌ڵکى کوردستان و ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى هه‌رێم بخه‌ینه‌ڕوو: 1. ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى هه‌ر په‌رله‌مانتارێک مافێکى سه‌ره‌تایى و ئاسایى خۆیه‌تى و بڕیاره‌که‌ى کاک سۆران عومه‌ریش (ئه‌گه‌رچى دڵخوازى ئێمه نه‌بوو) ڕێزلێگیراوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین به‌ڕێزیان دواى ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى سیاسیى به‌و بڕیاره گه‌یشتووه. 2. کاک سۆران په‌رله‌مانتارێکى چالاک بووه‌و له ڕابردووش‌دا و له پێناو دڵسۆزى بۆ کاره‌که‌ى و خه‌مخۆرى بۆ خه‌ڵک، کارى زۆرى کرد‌و ئێمه سوپاسى ده‌که‌ین و پێزانینى ته‌واومان بۆ کار‌و ماندوبوونى به‌ڕێزیان هه‌یه‌و بۆ داهاتووش سه‌رکه‌وتنى بۆ ده‌خوازین . 3. به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م که‌یسه‌ى کاک سۆران بۆ مه‌رامى حزبیى و شه‌خسیى هه‌م به‌لاڕێدا برا هه‌م زیاد له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌کرا، که ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کى ترسناک و خراپه له‌کارى په‌رله‌مانیى و پرۆسه‌ى سیاسیى و ده‌ره‌نجامى خراپى ده‌بێت. 4. ئێمه‌و خه‌ڵکى کوردستان ته‌مه‌ننامان ده‌کرد له‌برى سه‌رکوتکارى و بێده‌نگکردنى خه‌ڵک و نوێنه‌ره‌کانیان، لێپرسینه‌وه له‌و له‌شکرو تۆڕه ڕێکخراوانه‌ى گه‌نده‌ڵیى بکرایه که 29 ساڵه سامانى گشتیى هه‌رێم و ماڵى خه‌ڵک تاڵان ده‌که‌ن و له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ریه‌ک له‌وانه بوونه‌ته کاره‌سات بۆ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک . 5. ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که په‌رله‌مان پێویسته شوێنى داکۆکیکردن بێت له مافى خه‌ڵک و چاو‌دێر به‌سه‌ر حکوومه‌ته‌وه‌و، لێناگه‌ڕێین ئه‌م ده‌زگا نیشتمانییه وه‌ک باره‌گاى حزب مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت و دڵنیاشبن به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگرى کردن له‌مافى خه‌ڵک و به‌گژداچوونه‌وه‌ى سته‌م و گه‌نده‌ڵیى تا ئه‌م سه‌رده‌مه تاریکه کۆتایى پێدێت ! له کۆتاییدا جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که "نابێ به‌گرێى ده‌رونیى و ڕقى شه‌خسیى و حزبیى مامه‌ڵه و حوکمڕانیى بکرێ، ئه‌گه‌رنا ده‌ره‌نجام زیانى گه‌وره‌ى بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاو حوکمڕانان لێده‌که‌وێته‌وه".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ خانه‌نشینێك له چاوه‌ڕانی وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌یدا له شارى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا. به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، خانه‌نشینێك كه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌ى، چووه‌ته بنكه‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان له شارى سلێمانى، گیانى له‌ده‌ستداوه. له بنکه‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى خانه‌نشینى له بنکه‌ى کاره‌با له شارى سلێمانى پیاوێکى به‌ته‌مه‌ن گیانى له‌ده‌ستدا که به‌وته‌ى شایه‌تحاڵه‌کان له کاتژمێر 7ى به‌ره‌به‌یانه‌وه نۆره‌ى گرتووه تا موچه‌که‌ى وه‌ربگرێت ئه‌و مووچه‌یه‌ى له ئێستادا خانه‌نشینان له هه‌رێمى كوردستان وه‌ریده‌گرن، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى رابردووه.
هاوڵاتى فەرماندەی هێزەکانی ناوچەی ناوەڕاستی سوپای ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران لە ئەگەری هەر کردەوە و کارێکی دژ بە ئەمریکا "هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانی ئێران، باجەکەی قورس دەبێت". ژەنەراڵ کینیس ماکینز، فەرماندەی ناوچەی ناوەڕاستی سوپای ئەمریکا کە بە (سنتکۆم) ناسراوە، بۆچوونی حکومەتی ئەمریکای لەبارەی ژمارەیەک دۆسێی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خستەڕوو، لە نێویاندا هەڕەشە لە ئێران ئەگەر هەنگاوی هەڵە دژی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بنێت. ماکێنز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بوو، رەتیکردەوە قسە لەسەر ئەو رووداوانە بکات کە لە ماوەی رابردوودا لە ئێران روویاندا، بەتایبەت ئەو ئاگرە گەورەیەی لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز کەوتەوە. ئەوەشی پشتڕاستنەکردەوە کە فراوانبوونی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە فراوانبوونی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باشووری عێراق دەکەن، وەڵامی ئێران بن بۆ ئەو کارانەی لە وڵاتەکەدا روودەدەن و پێیوایە دەستی ئەمریکایان لە پشتەوەیە. فەرماندە سەربازییە ئەمریکییەکە، وتی: "ستراتیژیەتی ئێران بۆ دەستگرتن بەسەر ناوچەکەدا لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە نەگۆڕاوە"، ئاماژەی بەوەدا "دوای کوژرانی سولەیمانی، کەوتینە قۆناخی رێگرتنێکی نوێ، ئەمەش لە ئەنجامی ویست و تواناوە دروستبوو، من پێموایە ئێران هیچ گومانی لە تواناکانی ئێمە نییە، بەڵام هەندێکجار گومانیان لە ویستمان هەبوو". ئەو دەڵێت "ئێران هێشتا هەوڵدەدات دەستبەسەر ناوچەکەدا بگرێت و ئەمریکای لێبکاتە دەرەوە، پێموایە هێشتا سوورن لەسەرئەوە، بەڵام بیر لەوە دەکەنەوە چۆن ئەو ئامانجە بەدیبهێنن بەبێئەوەی هێڵە سوورەکان ببەزێنن، چونکە ئێمە لە ماوەی رابردوودا چەندین هێڵی سوورمان بۆ ئێران دانا". بەبڕوای ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمریکا، "واشنتن گۆڕەپانێکی تەواوی بۆ دەستوپێبەستنی ئێران بەڕێگەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروستکردووە، هەر جوڵەیەک لە دژی هێزەکانی ئەمریکا بکات، وەڵامی توندی دەدرێتەوە، چونکە ئێران خۆی دەزانێت هێزەکانی ئەمریکا توانایان چەندە". فەرماندەکە باسی لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و پەیوەندی نێوان حکومەتەکەی کازمی و ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە و دەڵێت "دۆخمان لەگەڵ کازمیدا باشە، ئەو هەوڵدەدات توانای میلیشیاکان سنووردار بکات و ئاسایش بۆ هێزەکانی ئەمریکا دابین بکات، لە گفتوگۆی ستراتیژیدا دۆخی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە، ئێمە دەبێت ئارام بگرین و چاوەڕێی هەنگاوەکانی کازمی بکەین".
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات. له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى "دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا" قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه، چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا "حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات. ناوبراو راشیگه‌یاند: "له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا داواى پشتیوانی‌و هاوکارى په‌رله‌مان‌و حکومه‌تى شانشینى یه‌کگرتوم کرد بۆ زاڵبون به‌سه‌ر په‌تاى کۆرۆناو لێکه‌وته هه‌مه‌جۆره‌کانی. پێکه‌وه تاوتوێى پلانه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێممان کرد بۆ چاکسازیی‌و هه‌مه‌جۆرکردنى ئابوریی." له‌ماوه‌ی ڕابردودا وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانی به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت‌و بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتون به‌ڕێککه‌وتنى کۆتایی.
ئارا ئیبراهیم سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان ده‌ڵێت سبه‌ینێ نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات. سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ بڕیارمداوه نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له کارى په‌رله‌مانتارى پێشکه‌شى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بکه‌م". ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌که‌یه‌وه، وتى:" کۆمه‌ڵ وته‌بێژى هه‌یه‌و ده‌توانن قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن". هه‌روه‌ها وتیشى:" سبه‌ینێ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسى ئه‌نجام ده‌ده‌م و له‌وێ هه‌موو شته‌کان بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و راى گشتى بڵاوده‌که‌مه‌وه". رۆژى 7 ئایاری، به ده‌نگى 57 په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندى لێ وه‌رگیرایه‌وه، له رۆژى 15ى حوزه‌یران رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره دا، دواتر له رۆژى 12ى ته‌مموز دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکرد. لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
هاوڵاتى دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌رى پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) باس له‌هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا ده‌کات‌و داوا له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات له‌پاڵ گه‌ریلادا بن و ده‌شڵێت:" گه‌ریلا هیچ گۆڕه‌پانێکى به‌بێ به‌رخۆدان جیى نه‌هێشتووه، ئێستاش شه‌ڕه‌که‌ى هه‌م له به‌ره‌ى جه‌نگ و هه‌م له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، ئاده‌نا و ده‌ریاى ڕه‌ش بڵاوکردووه‌ته‌وه". دوران کاڵکان له به‌شدارى به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى “مه‌دیاهابه‌ر” له‌سه‌ر داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر باشورى کوردستان داواى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌و ڕێکخراوو دامه‌زراوه‌کانى کورد کرد له‌پاڵ گه‌ریلادا بن. کاڵکان ڕایگه‌یاند:" له 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه، دژى شه‌نگال، مه‌خمور و قه‌ندیل هێرش ئه‌نجامدرا، دواى ئه‌وه‌ش هێرشى به‌رفراوانى داگیرکارى دژى هه‌فتانین ده‌ستیپێکرد، نزیکه‌ى مانگێکه به هێلیکۆپته‌ر، تۆپخانه و فڕۆکه شه‌ر ده‌کات، ڕۆژانه سه‌رباز له‌وێ داده‌به‌زێنن و ده‌یانه‌وێت داگیرى بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاشکراى ده‌کات که ئه‌و پیلانه له‌کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تى تورک له 30ى 10ى 2014 دا ئاماده‌کراوه ناوى لێنراوه، (پیلانى چالاکیى له‌ناوبردن)، و ده‌شڵێت: ئه‌م پیلانه نوێ بوو، ده‌بێت تێکه‌ڵى ئه‌وانه‌ى پێشوو نه‌کرێت، وادیاره هه‌ندێک که‌س به‌تایبه‌تى کاربه‌ده‌ستانى باشورى کوردستان، ڕێکخراوه‌کانى کورد و ڕاى گشتى له ده‌ره‌وه درکیان به‌مه نه‌کردووه، ئه‌مه‌ى ئێستا ده‌کرێت ته‌نها دژى په‌که‌که نییه، پیلانى دروستکردنى ناوچه‌ى ئارامه، که ساڵى ١٩٨٥ کراوه‌ته ڕۆژه‌ڤ تا له هه‌ردوولاى سنوور پێنج کیلۆمه‌تر چۆڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ریلا له باشوره‌وه تێپه‌ڕى باکور نه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه له کورد چۆڵ بکه‌ن". کاڵکان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت کوردستان له عه‌فرین تا خواکورک داگیر بکات، "ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌ک به درێژایى هه‌زار کیلۆمه‌تر و پانتایى 50 بۆ 60 کیلۆمه‌تر داگیر و له کورد چۆڵى بکه‌ن، له جێى کوردیش به نیازن، چه‌ته‌کانیان له قه‌فقاز، ئاسیاى ناوین و باشور، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ڵقان، که به کۆیله کراون جێگیر بکه‌ن و هێڵێکى تیرۆر دروست بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت کوردستان له ڕووى جوگرافییه‌وه جیابکه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیى نێوان به‌شه‌کان ببڕن". دوران کاڵکان وتیشی، په‌که‌که 40 ساڵه دژى هێرشێکى له‌م شێوه‌یه شه‌ڕ ده‌کات و گه‌ریلا له خواکورک به‌رخۆدانى کرد ئێستاش له هه‌فتانین قاره‌مانانه به‌رخۆدان ده‌کات،" وه‌ک بزوتنه‌وه و گه‌ریلا به‌رخۆدان ده‌که‌ین، بێگومان ده‌مانه‌وێت لێره پێشمه‌رگه له پاڵ خۆمان ببینین، پێش ئه‌مه‌ش بانگه‌وازیى تێکۆشان و به‌رخۆدانى هاوبه‌شمان له پارت و ڕێکخراوه‌کان کردبوو، ئێستاش بانگه‌وازییه‌که‌مان دووباره ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام به ده‌نگمانه‌وه بێن یان نا، ئه‌وه خۆیان ده‌زانن". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ڕاستییه‌کان ئاشکران، "ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌پاڵمان بن، گه‌ریلا به به‌رخۆدانى دژى هێرشه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه، هیچ گۆڕه‌پانێکى به‌بێ به‌رخۆدان جێى نه‌هێشتووه، ئێستاش شه‌ڕه‌که‌ى هه‌م له به‌ره‌ى جه‌نگ و هه‌م له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، ئاده‌نا و ده‌ریاى ڕه‌ش بڵاوکردووه‌ته‌وه، گه‌ریلا ئێستا هه‌موو شوێنێکى کردووه‌ته گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان". له کۆتایى قسه‌کانیدا کاڵکان پێشیوابوو پارتی دیموکراتى کوردستان هێشتا به‌گوێره‌ى نه‌وه‌ده‌کان بیرده‌کاته‌وه، هێشتا واده‌زانێ ئۆپه‌راسیۆنى چه‌کوش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وه کۆتاییهات، وتى" پێگه‌ى باشورى کوردستان که بۆ دژایه‌تى په‌که‌که دامه‌زرابوو، به‌م کۆنسێپته نوێیه کۆتاییهاتووه، ئێستاش دژى په‌که‌که هاوکارییان لێوه‌رده‌گیرێت، پێویسته به‌مه نه‌خه‌ڵه‌تێت، ئه‌مه دۆخێکى کاتییه، ڕاست ئه‌وه‌یه پێگه‌ى باشورى کوردستان له‌ناوده‌چێت، ئه‌ردۆغان خۆى وتی: ئێمه هه‌ڵه‌مان کرد، ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست ده‌که‌ینه‌وه و له‌ناوى ده‌به‌ین”. وتیشى:"ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له‌وێ (باشور) هێزێکى کۆنترا (به‌کرێگیراو) دروست بکات و هێرش بکاته سه‌ر هه‌موو شوێنێک، ئه‌مه هێشتا پێکنه‌هاتووه، به‌ڵام پیلان و به‌رنامه‌یان ئه‌مه‌یه، پیلانه‌که سه‌ریبگرێت یان نا، شتێکى جیاوازه، پێویسته ئه‌م پیلانه له‌ناوببرێت و ڕێگه نه‌درێت سه‌ربگرێت".