کازمی: به‌منزیکانه واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت راده‌گه‌یه‌نین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند به‌منزیکانه واده‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگاى به‌سره و سازکردنى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و پارێزگایه رایگه‌یاند که به‌منزیکانه واده‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نن که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى تێدا ئه‌نجام بدرێت.
کازمى به‌پێویستى زانى سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکار بن بۆ په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دانانى بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌ر و پاک و بێگه‌رد.
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانى مسته‌فا کازمى که بوو به سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بووه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت تا کۆتایى ئه‌مساڵ رایبگه‌یه‌نێت.
ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن پێویستى به په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه که په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى پێبدات.
یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق هه‌موارکراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه.
