کازمى ده‌چێته سعودیه و رێککه‌وتننامه‌کان کارا ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى کازمى ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ک لێکگه‌یشتن و ڕێکه‌وتننامه کارا بکاته‌وه‌و به‌منزیکانه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مسته‌فا کازمى سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى سعودى وه‌ک وێستگه‌ى یه‌که‌مى گه‌شتێکى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌کات.
له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى شه‌رقلئه‌وسه‌ت قه‌حتان جه‌نابی، باڵیۆزى عیراق له سعودیه ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بۆ سعودیه به‌منزیکانه ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رۆک وه‌زیران سووره له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى و سعودیه‌ش له‌یه‌که‌م به‌رنامه‌ى گه‌شته‌کانیدایه.
باڵیۆزى عێراق کاتى سه‌ردانه‌که‌ى کازمیى بۆ سعودیه دیارى نه‌کردووه، به‌ڵام دڵنیایى ئه‌وه‌یداوه که به‌منزیکانه ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردووه، په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق و سعودیه وه‌ک دوو وڵاتى دراوسیێ عه‌ره‌بى و موسڵمان ئاساییه په‌یوه‌ندییه‌کى سروشتى بێت، پێکهاته جوگرافى و مێژووى و عه‌شاییه‌رییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش وه‌هاى خواستووه په‌یوه‌ندیه‌کان پته‌وبن.
باسى له‌وه‌ش کردووه، له‌دواجاردا په‌یوه‌ندییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات له‌ئاستێکى باش‌دا ده‌بێت و حکومه‌تى عیراق و به‌رپرسانى سعوده‌یه‌ش هه‌وڵێکى زۆر ده‌ده‌ن بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان بگه‌یه‌ننه ئاستى چاوه‌ڕوانى هه‌ردوولا و ئه‌وانیش گه‌شبینن به برایه‌تى نێوان ئه‌و دوو گه‌له.
هاوکات له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى و ڕێکه‌وتنه بازرگانیه‌کانى هه‌ردولاشه‌وه جه‌نابى ده‌شڵێت، پرسه‌کانى وه‌ک کردنه‌وه‌ى خاڵى سنوریى عه‌رعه‌ر و زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاسانکارى له که‌رتى گواستنه‌وه، چالاکردنى هه‌ماهه‌نگى کلتورى و ته‌ندروستى و وه‌به‌رهێنان چالاک ده‌کرێنه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووى له کابینه‌ى پێشوودا واژۆیان له‌سه‌ر کراوه.
