سۆران عومه‌ر هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکراکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه، بۆیه ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌نووسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌په‌یجه‌که‌ى خۆى له‌فه‌یسبووک ته‌نها ده‌قى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه و رایگه‌یاند که ئه‌و کۆنگره‌یه‌ى بۆ کاتێکى دیکه دواخستووه.
دوێنێ شه‌و سۆران عومه‌ر له‌لپێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ ده‌ست له په‌رله‌مانتارى ده‌کێشمه‌وه‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نم".
سۆران عومه‌ر له‌نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یدا که بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى نووسیوه ده‌ڵێت "داواکارم ئه‌م نامه‌یه‌م وه‌ک ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه له‌ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکه‌ن له‌نزیکترین کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌رکى خۆى له‌یاسادانان و چاودێرى حکومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵکى کوردستان به‌جێ ناهێنێت".
به‌هۆى ره‌خنه‌گرتنى توندى له‌مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، سۆران عومه‌ر له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و پێکهاته‌کان پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن رێواس فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه به‌بڕیارێک بۆ ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و وه‌زیرى داد وه‌ڵامى دایه‌وه که نوسراوه‌که‌ى قبوڵ ناکرێت و له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى کوردستان بڵاوناکرێته‌وه. له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن بنکه‌یه‌کى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوو.
هاوکات، فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی کوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند که که‌یسى سۆران عومه‌ر بۆ مه‌رامى حزبیى و شه‌خسیى هه‌م به‌لاڕێدا برا هه‌م زیاد له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌کرا، که ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کى ترسناک و خراپه له‌کارى په‌رله‌مانیى و پرۆسه‌ى سیاسیى و ده‌ره‌نجامى خراپى ده‌بێت.
فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بۆ راى گشتیى بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنمان (سۆران عومه‌ر) نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان کرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه که به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت چه‌ند ڕاستییه‌ک بۆ ڕاى گشتیى خه‌ڵکى کوردستان و ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى هه‌رێم بخه‌ینه‌ڕوو:
1. ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى هه‌ر په‌رله‌مانتارێک مافێکى سه‌ره‌تایى و ئاسایى خۆیه‌تى و بڕیاره‌که‌ى کاک سۆران عومه‌ریش (ئه‌گه‌رچى دڵخوازى ئێمه نه‌بوو) ڕێزلێگیراوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین به‌ڕێزیان دواى ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى سیاسیى به‌و بڕیاره گه‌یشتووه.
2. کاک سۆران په‌رله‌مانتارێکى چالاک بووه‌و له ڕابردووش‌دا و له پێناو دڵسۆزى بۆ کاره‌که‌ى و خه‌مخۆرى بۆ خه‌ڵک، کارى زۆرى کرد‌و ئێمه سوپاسى ده‌که‌ین و پێزانینى ته‌واومان بۆ کار‌و ماندوبوونى به‌ڕێزیان هه‌یه‌و بۆ داهاتووش سه‌رکه‌وتنى بۆ ده‌خوازین .
3. به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م که‌یسه‌ى کاک سۆران بۆ مه‌رامى حزبیى و شه‌خسیى هه‌م به‌لاڕێدا برا هه‌م زیاد له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌کرا، که ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کى ترسناک و خراپه له‌کارى په‌رله‌مانیى و پرۆسه‌ى سیاسیى و ده‌ره‌نجامى خراپى ده‌بێت.
4. ئێمه‌و خه‌ڵکى کوردستان ته‌مه‌ننامان ده‌کرد له‌برى سه‌رکوتکارى و بێده‌نگکردنى خه‌ڵک و نوێنه‌ره‌کانیان، لێپرسینه‌وه له‌و له‌شکرو تۆڕه ڕێکخراوانه‌ى گه‌نده‌ڵیى بکرایه که 29 ساڵه سامانى گشتیى هه‌رێم و ماڵى خه‌ڵک تاڵان ده‌که‌ن و له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ریه‌ک له‌وانه بوونه‌ته کاره‌سات بۆ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک .
5. ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که په‌رله‌مان پێویسته شوێنى داکۆکیکردن بێت له مافى خه‌ڵک و چاو‌دێر به‌سه‌ر حکوومه‌ته‌وه‌و، لێناگه‌ڕێین ئه‌م ده‌زگا نیشتمانییه وه‌ک باره‌گاى حزب مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت و دڵنیاشبن به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگرى کردن له‌مافى خه‌ڵک و به‌گژداچوونه‌وه‌ى سته‌م و گه‌نده‌ڵیى تا ئه‌م سه‌رده‌مه تاریکه کۆتایى پێدێت !
له کۆتاییدا جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که "نابێ به‌گرێى ده‌رونیى و ڕقى شه‌خسیى و حزبیى مامه‌ڵه و حوکمڕانیى بکرێ، ئه‌گه‌رنا ده‌ره‌نجام زیانى گه‌وره‌ى بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاو حوکمڕانان لێده‌که‌وێته‌وه".
