کازمى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کى دیکه‌ى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ده‌روازه‌کانى شلامجه و سه‌فوان و مینا‌و و ئوم قه‌سرى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌مموز، حکومه‌تى عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ده‌روازه‌کانى شلامجه و سه‌فوان و مینا‌و و ئوم قه‌سرى راگه‌یاند و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراقیش باس له‌وه‌ده‌کات، "له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، پلانێکى ته‌واو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان ئاماده‌کراوه".
پێشتریش له راگه‌یه‌ندراوێکدا فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کردبوو، "ئه‌و پلانه دواى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کانى مه‌نده‌لى و مونزرییه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان ئاماده‌کراوه، به ئامانجى کۆنترۆڵکردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کان، پاراستنى حه‌ره‌مى گومرکی، سه‌پاندنى ئاسایش و جێبه‌جێکردنى یاسا له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کاندا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردبوو، "هێزى ده‌ریاوانى راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه سنورییه ده‌ریاییه‌کان له به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له پارێزگاى به‌سره کۆنتڕۆڵ بکات و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو به‌و هێزانه دراوه به ئامانجى سه‌پاندنى ئاسایش و جێبه‌جێکردنى یاسا له ده‌روازه سنورییه‌کاندا".
له 13ى ئه‌م مانگه‌دا مسته‌فا کازمى رایگه‌یاندبوو، پلانێکى باشیان بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تێیاندا ئاماده‌کردووه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراقیش ئه‌وه‌ى خستبووه‌ڕوو، "له‌سه‌ر فه‌رمانى کازمى هێزه ئه‌منییه‌کان له ده‌روازه سنورییه‌کاندا خراونه‌ته ژێر فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رانى ده‌روازه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا، داهاتى ئه‌و ده‌روازانه به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت و بگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ى وڵات".
ژماره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عیراق 22 ده‌روازه‌یه، له‌ناویاندا زرباتییه، شه‌لامجه، مونزرییه و شیب له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌فوان له‌گه‌ڵ کوه‌یت، تربێل له‌گه‌ڵ ئوردن، وه‌لید له‌گه‌ڵ سوریا، عه‌رعه‌ر و عه‌رعه‌رى نوێ له‌گه‌ڵ سعودیه، که له ئێستادا ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عیراقه‌وه کۆنترۆڵکراونه‌ته‌وه.
