هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆرى بازرگانى و په‌تاى کۆرۆنا کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران کرا ، به‌تایبه‌تى له بوارى ئالوگۆڕى بازرگانى. هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى هه‌ماهه‌نگى کردنى هه‌ردوولا کرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا . هاوکات هه‌ردوولا هاورابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له به‌رژه‌وه‌ندى ھه‌موو هاووڵاتییانى عێراق.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت:" هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له کاته سه‌خته‌کان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناکات و وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19/7/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئێران، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌کان و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنیان، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر له عێراق و چه‌ند پرسێکى دیکه‌یان تاوتوێ کرد. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و باڵیۆزى ئێران له به‌غدا و ژماره‌یه‌کى به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز زه‌ریف جه‌ختیان له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگیى سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کان به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن، کرده‌وه. نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى وه‌زیرى ئێران و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى کوردستان به بایه‌خێکى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ڕوانێت، ئێرانیشى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به دراوسێیه‌کى زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها وتى:" هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له کاته سه‌خته‌کان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناکات، که هه‌میشه وه‌ک دۆست و دراوسێیه‌ک له هه‌موو قۆناغه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه، ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى دراوسێیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى، پێویستییه‌کى له‌پێش و گرنگه". نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان وێڕاى په‌یوه‌ندییه‌کى دێرینى مێژوویى، ئابوورى، کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتوورى، جموجووڵێکى فراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانیشى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامی‌دا هه‌یه" په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و فراوانکردنى هاریکاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى له‌و بوارانه‌دا که پێویستى و جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، خواستێکى به‌رده‌وامى هه‌رێمى کوردستانه و هه‌میشه کارمان له‌سه‌ر کردووه و ده‌که‌ین". هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، له وته‌یه‌کدا وتی:"عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه و گرووپه مه‌زهه‌بى و نه‌ژادیه‌کانییه‌وه زۆر ئازیزه و دراوسێیه‌کى باشه و ئه‌وله‌وییه‌تى سیاسه‌تى ئێمه عێراقه و ده‌خوازین که شاهیدى په‌یوه‌ندیى دۆستانه و برایانه و هاوکارى له ناوخۆى عێراق و نێوان عێراق و ناوچه‌که به‌تایبه‌ت کۆمارى ئیسلامیى ئێران بین". زۆر خۆشحاڵین "سه‌رۆک کۆماره‌که‌ى عێراق، کوردێکى عێراقیی، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که ئه‌م عێراقه له ناوچه‌که‌ى ئێمه‌دا به فه‌رمى ناسێنراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م عێراقه وه‌ک میحوه‌رێک بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت". هه‌وه‌ها وتی: ئێران پێشوازى له ئه‌م ڕۆڵه‌ى عێراق ده‌کات و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر نزیکمان له‌گه‌ڵ خوشک و برایانمان هه‌یه له هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر نزیکى کولتوورى و خێزانى و ته‌نانه‌ت خزمایه‌تیش....په‌یوه‌ندییه‌کى باشى ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق هه‌یه و هاوکاریى ئابووریمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندایه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند''بۆ کارى بازرگانى ئاساییه مامه‌ڵه به تمه‌نه‌وه بکرێت، به‌ڵام بۆ هاوڵاتیان وه‌ک قومار وایه بیانه‌وێت هه‌ڵیبگرن تا به‌هاکه‌ى زیاد بکات". سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند:''به ڕایى ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى تمه‌ن ده‌کڕن به مه‌به‌ستى قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تا دواتر به نرخێکى گرانتر بیفرۆشنه‌وه کارێکى دروست نیه ده‌کرێت توشى زه‌ر و زیان بن، چونکه وه‌کو قومار وایه، به‌ڵام هاوڵاتیان ئازادن له کڕینی''. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێکى که‌م تمه‌ن بکڕن ته‌نها به‌شى گه‌شتێک یا به پێى پێداویستى و بارودۆخى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان. به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو دابه‌زیووه‌و له ئێستادا 100دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار پێشوازى ده‌کات له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و جه‌ختده‌کاته‌وه له‌وه‌ى که ناوچه‌که پێویستى به لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌ییه بۆ قه‌یرانه‌کان و چه‌سپاندنى ئاسایش له ناوچه‌که‌دا. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 له کۆشکى به‌غداد پێشوازیکرد له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و شاندى هاوڕێی. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگى په‌یوه‌ندنى مێژوویى قوڵ و دێرینى نێوان عێراق و کۆمارى ئیسلامى ئێران و پێویستى فراوانکردنى ئاسۆى هاریکارییه دوو قۆڵییه‌کانى هه‌ردوو وڵات له زۆربه‌ى بواره‌کاندا. هه‌روه‌ها" مکوڕى عێراقى دووپاتکرده‌وه تا ببێته ئامرازى ئارامى و ناوه‌ندێک بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانى گه‌لان و وڵاتانى ناوچه‌که، به‌جۆرێک ببێته‌مایه‌ى چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسایشى له‌ناوچه‌که‌دا". له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کرد ناوچه‌که پێویستى به بونیادنانى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگ و هه‌ماهه‌نگى و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌ش و تێڕوانینێکى روون و ئاشکرایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى ریشه‌ییه بۆ قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کان پشت به‌ستن به دیالۆگى بونیادنه‌رانه و راشکاوانه له نێوان ته‌واوى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. هاوکات سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى عێراق گرنگى ده‌دات به پارێزگاریکردن له سه‌روه‌رى و ئاسایش و سه‌قامگیرى خاکه‌که‌ی، هه‌ماهه‌نگى ده‌کات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانى له چوارچێوه‌ى رێزگرتنى هاوبه‌ش و رێگرتن له ده‌ستخستنه نێو کاروبارى ناوخۆ یه‌کدی. ھه‌روه‌ھا جه‌واد زه‌ریف سڵاو و ستایشى حه‌سه‌ن روحانى و سه‌رکردایه‌تى ئێرانى گه‌یانده به‌رھه‌م ساڵح و ھیواى خۆشگوزه‌رانى و پێشکه‌وتنییان بۆ گه‌لى عێراق خواستووه. له‌لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ویستى وڵاته‌که‌ى نیشاندا بۆ فراوانکردنى ئاسۆى هاریکار و هه‌ماهه‌نگییه دووقۆڵییه‌کان و پشتیوانى عێراقیش کرد له‌گشت ئاسته‌کان، ھاوکات ئاماژه‌شیکرد بۆ گرنگى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌که له پێناو پشتیوانیکردن و درێژه‌دان به به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر. له کۆتایى دیداره‌که‌دا دواین گۆرانکارییه سیاسییه‌کان له سه‌ر ھه‌ردوو ئاستى ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تى و چۆنیه‌تى به‌ھێزکردنى ده‌رفه‌تى ئاشتى و سه‌قامگیرى گفتوگۆى له‌باره‌وه‌کرا. به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2020، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا. بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆببێته‌وه و دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌شکرکێشى تورکیا بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاواى کورستان زیندوکردنه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌وڵه‌تى عوسمانییه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شارى هه‌ولێر موزه‌یه‌ن گونه‌ش، هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په له هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دواین پێشهات و روداوه‌کانى باشور و ڕۆژئاواى کوردستان و ساڵیادى رۆژى داگیرکارى له‌گه‌ڵ به‌شێک له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆبونه‌ته‌وه‌و جه‌ختیانکرده‌وه که، "نابێت ساڵیادى رۆژى داگیرکارییه‌کان که له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیاریکراوه به‌بێ ده‌نگى تێبپه‌رێت و پێویسته هه‌مولایه‌ک دژ به داگیرکارى وڵاتان بوه‌ستینه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ئێستادا تورکیا هێرش و داگیرکارى بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاواى کوردستان ده‌کات، له‌هه‌مان کاتیش دستوه‌ردان ده‌کات له ناوخۆى لیبیا، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دژى به‌و داگیرکاریه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و رێگرى بکه‌ن. موزه‌یه‌ن گونه‌ش ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تورکیا به بیانوى په‌که‌که داگیرکارى بۆ سه‌ر باشورى کوردستان ئه‌نجامداوه‌و هه‌مولایه‌ک به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ دژ به‌و داگیرکارییه هه‌ڵوێستى هه‌بێت چونکه "تورکیا ئامانجى په‌که‌که نییه، به‌ڵکو تورکیا ده‌وێت خه‌ونى عوسمانى زیندو بکاته‌وه ئه‌ویش داگیرکردنى موسڵ و که‌رکوکه، ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌یان دوپاتکردوه‌ته‌وه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى فڕه‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا هاوکارده‌بێت بۆ راگرتنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى لیبیا که تورکیا ئه‌نجامى ده‌دات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، وڵاته‌که‌ى هاوکارده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا بۆ وه‌ستاندنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى لیبیا. دوێنێ شه‌ممه سه‌رکرده‌ى هه‌رسێ وڵاتى ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له‌راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شدا، ئاماده‌یى خۆیان بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌ربڕیوه که ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى لیبیا ده‌که‌ن و دژى ئابڵوقه‌ى گواستنه‌وه‌ى چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه که تورکیا میلیشیاى چه‌کدارى و ده‌ستێوه‌ردان له لیبیادا ده‌کات. له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا، ئه‌و سێ وڵاته رایانگه‌یاندوه، داوا له‌وڵاتانى بیانى ده‌که‌ن به‌په‌له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیان له‌لیبیا راگرن و رێز له‌سه‌روه‌رى خاکى ئه‌و وڵاته و یاساى ئابڵوقه‌ى چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته بگرن، که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ده‌رکراوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عیراق کۆده‌بێته‌وه و ئاژانسه‌کانیش باسله‌وه ده‌که‌ن که په‌یامێکى بۆ حکومه‌ته‌که‌ى کازمى پێیه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌کان. ئه‌و سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له کاتێکدایه بڕیاره سبه‌ینێ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به سه‌رۆکایه‌تیى شاندێک بگاته سعوودیه و چه‌ندین رێککه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژۆ بکات. به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2020، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا. بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆببێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و له‌وێیش نیوه‌ڕۆخوانێکى بۆ ئاماده‌کراوه. پاشان وه‌زیره ئێرانییه‌که سه‌ردانى هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى عێراق و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فالح فه‌یاز ده‌کات و دوایین کۆبوونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌کیم ده‌بێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا 142 توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراوه و 11 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌راودر به چه‌ند رۆژى رابردوو که‌مبووه‌ته‌وه. ئه‌مشه‌و شه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا 142 توشبوى نوێى کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراوه که به‌م شێوه‌یه بوه، هه‌ولێر 37 که‌س، سلێمانى 48 که‌س، گه‌رمیان 40 که‌س، هه‌ڵه‌بجه 12 که‌س و له دهۆکیش 5 توشبووى نوێ تۆمارکراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که له‌و ماوه‌یه‌دا 118 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه که به گوێره‌ى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه بوه، هه‌ولێر 56 که‌س، گه‌رمیان 29 که‌س، هه‌ڵه‌بجه 20 که‌س و له دهۆکیش 13 که‌س چاکبونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، له دوێنێوه 11 که‌سى به‌هۆى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که به‌م شێوه‌یه بوه، ( سلێمانى 4)، (هه‌ولێر 4 که‌س)، (گه‌رمیان 1 که‌س)، (1 که‌س له ڕاپه‌ڕین) و (1 که‌س هه‌ڵه‌بجه) تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 10 هه‌زار و 595 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 805 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 402 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و تا رۆژى سێشه‌مه 21ى ته‌موز رێکاره‌کان و بڕیاره‌کانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنبه هه‌مان شێوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبۆوه و گه‌یشته ئه‌م ده‌رنجامانه‌ى خواره‌وه:- 1- له کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ى 2020.7، تاوه‌کو ڕۆژى سێشه‌مه 21ی2020.7. ڕێکاره‌کان و بڕیاره‌کانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت. 2- ڕۆژى سێشه‌مه 21ى 2020.7 لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى یه‌که ئیدارییه سه‌ربه‌خۆکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆده‌بێته‌وه و تێیدا ڕێکارى تایبه‌ت و بڕیارى سه‌رتاسه‌رى بۆ ته‌واوى پارێزگاکان و یه‌که سه‌ربه‌خۆکان ده‌درێت.
هاوڵاتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژاڤاى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى سوریا ناکه‌ن و ڕێگه‌ش ناده‌ن سندوقى ده‌نگدان ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا دابنرێت. بڕیاره رۆژى 19ى ته‌مموز که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ده‌کات له‌سه‌ر داواى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆکى سوریا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى گه‌ل ( په‌رله‌مانى سوریا) ئه‌نجامبدرێت. لوقمان ئه‌حمى، وته‌بێژى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژاڤاى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 رایگه‌یاند:"له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه له کانوونى دووه‌مى 2014، ئیداره‌ى خۆسه‌ر ڕێگه نادات پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى بکرێت، که حکوومه‌تى سووریا ئه‌نجامى ده‌دات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد گه‌لانى سووریا چاوه‌ڕێى چاره‌سه‌رێکى ئاشتییانه‌ن بۆ قه‌یرانى سووریا له ڕێباز و دیدگاى بۆ قه‌یرانه‌کان به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ قه‌یران و شتێک روونه‌دابێت له 2011 تا ئێستا.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که نیشانشکێنه‌کانیان(قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانیانى گه‌ریلا) پێنج سه‌ربازیان له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا له حه‌فتانین کوشتووه. ئه‌مڕۆ 18ى ته‌موزى 2020 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)، له‌سه‌ر چالاکیى گه‌ریلاکانى دژى سوپاى داگیرکه‌رییه‌کانى تورکیا له حه‌فتانین ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێریى جه‌نگى هه‌فتانین-دا، ڕۆژى ١٧ ئه‌م مانگه کاتژمێره‌کانی؛ ٠٩:٤٠ خوله‌کى به‌یانى و ١٢:٠٥ خوله‌کى نیوه‌ڕۆ، هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید جودى له ناوچه‌ى شه‌شدار چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا سێ سه‌ربازى دوژمن سزادران. نیوه‌ڕۆى هه‌مان ڕۆژ هێزه‌کانمان له گردى تۆنێل له ناوچه‌ى شه‌شدار، چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا سه‌ربازێکى دوژمن سزادرا. هه‌مان ڕۆژ کاتژمێر ٠١:٠٠ى نیوه‌ڕۆ هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید بێریڤان، چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌شدا سه‌ربازێکى دوژمن سزادرا. له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک هاتووه: فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ڕۆژى ١٧ى ئه‌م مانگه، نزیک کاتژمێر ٠١:٣٠ خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ، ناوچه‌ى شه‌هید دیره‌ن له ئاڤاشین و ناوچه‌کانى کارکه‌ر و شه‌هید شاهین له زاپ-یان بۆردوومانکرد، له‌و بۆردوومانانه‌دا هیچ زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت، به‌ڵام ئاگر له ناوچه‌که که‌وته‌وه.
هاوڵاتى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى منداڵان و ململانێى چه‌کدارى رایگه‌یاند، پێشوازى له بڕیار و رێکاره‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌که‌ن که تایبه‌تن به پاراستنى ناوه‌نده‌کانى خوێندن. ڤیرجینیا گامبا، نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى منداڵان و ململانێى چه‌کدارى رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشوازى له بڕیارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌کات که تایبه‌تن به به‌کارنه‌هێنانى خوێندنگاکان بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و به ئامانج نه‌گرتنیان له کاتى ململانێ چه‌کدارییه‌کان، ئه‌و رێکارانه له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى پاراستنى مافى منداڵ هه‌نگاوى ئه‌رێنین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هانى هێزه ناکۆکه‌کانى سوریا ده‌ده‌ن که هه‌مان رێکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) بگرنه‌به‌ر و ناوه‌نده‌کانى خوێندن بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى به‌کارنه‌هێنرێن. 14ى ئه‌م مانگه، فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له باکورى سوریا له‌و بنکه و باره‌گایانه ده‌کشێنه‌وه خوێندنگا به‌کارده‌هێنرێن.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند ئه‌و شوێنانه‌ى که قه‌ره‌باڵغن و شوێنى گشتین له‌ئێستادا ناکرێنه‌وه‌و ده‌شڵێت:" بۆ کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان چاوه‌رێى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستییه‌کانین". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقاف و یه‌کێتى زانایان و لیژنه‌ى فتوا قسه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌ند ده‌رفه‌تى ئه‌وه ده‌بێت که مزگه‌وته‌کان وه‌کو شوێنه‌کانى دیکه بکه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ته‌نها مزگه‌وته‌کان نییه، به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى که قه‌ره‌باڵغن داخراون و جارێ ناکرێنه‌وه، دواى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستیه‌کان و داخوازییه‌کان ئه‌و کاته ده‌توانین بڕیار له کردنه‌وه‌یان بده‌ین".
ئارا ئیبراهیم جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که مه‌ترسى گه‌وره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌ماوه‌و هاوڵاتیان پابه‌ندبوون به رێنماییه‌کانه‌وه بۆ خۆپاراستنیان، ده‌شڵێت:" کێرڤى ڤایرۆسه‌که که‌مبووته‌وه". عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌راورد به دوو هه‌فته‌و بیست رۆژى رابردوو به‌ته‌واوى که‌مبووته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى پابه‌ندبوونى هاوڵاتیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى که دراون به تووشبوان که زیاتر له 450 که‌س پلازماى خوێنیان بۆ به‌کارهێنراو چاکبونه‌ته‌وه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت مانگى ئابى ئه‌مساڵ کۆرۆنا نامێنێت، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له هیچ وڵاتێکى پێشکه‌وتوودا کات بۆ کۆتایى هاتنى کۆرۆنا دیارى نه‌کراوه، به‌ڵام" ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌مبووته‌وه له هه‌موو عاله‌مدا، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان و زۆرێک له وڵاتان له مه‌ترسى ده‌رچووه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ناتوانن بڵێت"ترس له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌ماوه"، به‌ڵام ڤایرۆسى کۆرۆنا شه‌پۆله‌که‌ى به‌ره‌و کزى ده‌ڕوات، چونکه هاوڵاتیان له ماڵه‌وه خۆیان که‌ره‌نتین کردووه‌و خۆیان پاراستنه‌وه له‌کاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌یاندا و ته‌ندروستى سلێمانیش ئه‌وه‌ى له‌توانایدا بووه بۆ تووشبوانى ئه‌نجامداوه و که‌مترین نه‌خۆشى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هێزه‌کانى له بنکه‌ى سه‌ربازى تاجى له باکوورى به‌غدا کشاندووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیادا هاتووه:"هێزه‌کانى به‌ریتانیا بنکه‌ى سه‌ربازى تاجییان جێهێشتووه، به‌ڵام نزیکه‌ى 100 راوێژکارى به‌ریتانى له عێراق ده‌مێننه‌وه و له ئه‌رکه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانى به‌ریتانیا تا ئێستا مه‌شق و راهێنانیان به 120 هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق کردووه". له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیادا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که داعش هیچ ناوچه‌یه‌کى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له هێرشه‌کانى که به‌شێوه‌ى پارتیزانى ئه‌نجامیان ده‌دات.