ئاڵوگۆڕى بازرگانى و کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق گفتوگۆى له‌سه‌رکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆرى بازرگانى و په‌تاى کۆرۆنا کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران کرا ، به‌تایبه‌تى له بوارى ئالوگۆڕى بازرگانى.
هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى هه‌ماهه‌نگى کردنى هه‌ردوولا کرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا .
هاوکات هه‌ردوولا هاورابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له به‌رژه‌وه‌ندى ھه‌موو هاووڵاتییانى عێراق.
