ماکرۆن: له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا هاوکارده‌بین بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر تورکیادا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فڕه‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا هاوکارده‌بێت بۆ راگرتنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى لیبیا که تورکیا ئه‌نجامى ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، وڵاته‌که‌ى هاوکارده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا بۆ وه‌ستاندنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى لیبیا.
دوێنێ شه‌ممه سه‌رکرده‌ى هه‌رسێ وڵاتى ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له‌راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شدا، ئاماده‌یى خۆیان بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌ربڕیوه که ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى لیبیا ده‌که‌ن و دژى ئابڵوقه‌ى گواستنه‌وه‌ى چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه که تورکیا میلیشیاى چه‌کدارى و ده‌ستێوه‌ردان له لیبیادا ده‌کات.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا، ئه‌و سێ وڵاته رایانگه‌یاندوه، داوا له‌وڵاتانى بیانى ده‌که‌ن به‌په‌له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیان له‌لیبیا راگرن و رێز له‌سه‌روه‌رى خاکى ئه‌و وڵاته و یاساى ئابڵوقه‌ى چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته بگرن، که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ده‌رکراوه.
