هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى قه‌یرانه‌کانى عێراق بڕیاریدا، رۆژانى جه‌ژنى قوربان هاتوچۆ له ته‌واوى پارێزگاکانى عیراق قه‌ده‌غه‌بکرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22ى ته‌موزى 2020 له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ته‌ندروستیی، لیژنه‌ى باڵاى قه‌یرانه‌کانى عێراق بڕیاریدا، رۆژانى جه‌ژنى قوربان به‌مه‌به‌ستى رێگریکردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هاتوچۆ له ته‌واوى پارێزگاکانى عیراق قه‌ده‌غه‌بکرێت. ریاز عه‌بدول ئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى بۆ میدیاکانى عێراق روونیکرده‌وه، "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق داوای‌کرد قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى به‌درێژایى رۆژانى جه‌ژنى قوربان له سه‌رجه‌م پارێزگاکان په‌یڕه‌وبکرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ته‌ندروستیى و سه‌لامه‌تى نیشتیمانى جێبه‌جێکرا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که پێویسته هاوڵاتیان خۆیان و خێزانه‌کانیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که ئاماده‌ن له هه‌موو کیشوه‌رى ئاسیا رووبه‌رووى چین ده‌بنه‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2020 رۆژنامه‌ى ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکرده‌و ه‌که مارک ئه‌سپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا لێدوانێکى ڤیدیۆیى بۆ په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کان داوه که باره‌گاکه‌ى له له‌نده‌نه، ئه‌سپه‌ر وتویه‌تى که ئه‌مریکا سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى هێزه‌کانیه‌تى له هه‌موو ناوچه‌کانى ئاسیا. هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که دووباره ئه‌مریکا هێزه‌کانى له کیشوه‌رى ئاسیا بڵاوه‌پێده‌کات، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئه‌گه‌رى روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چین، ئاشکراشیکردوه که ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له ره‌وانه‌کردنى که‌شتیى فڕۆکه‌هه‌ڵگر بۆ ناوچه‌کانى نزیک چین و له ده‌ریاى چینى باشووریش ده‌مێنێته‌وه. هاوکات، ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه بڵاویکرده‌وه که دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له چین کرد کونسوڵخانه‌که‌ی له شاری هیوستن دابخات، به‌رپرسانی په‌کینیش بیر له داخستنی کونسوڵخانه‌ی واشنتۆن له شاری ووهانی ناوه‌ڕاستی چین ده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان که‌سى به‌رپرسى پارتى له په‌رله‌مان رایگه‌یاند" سه‌ره‌تاى ھه‌فته‌ى داھاتوو کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به به‌شداریى ژماره‌یه‌ک وه‌زیرى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت" و ده‌شڵێت:" که‌س ناتوانێت دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ڕابگرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2020 ھێمن ھه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند: "بڕیار وایه ڕۆژانى 26، 27 و 28ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى کوردستان کۆ ببێته‌وه". هه‌روه‌ها وتى:" په‌رله‌مان نه موڵکى پارتى نه ھى یه‌کێتى و نه ھى گۆڕانه، په‌رله‌مان ھى ھیچ لایه‌نێکى دیکه نییه، بۆیه که‌س ناتوانێت دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ڕابگرێت". یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڕیارى بایکۆتکردنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌که‌یانى داوه تا ئه‌و کاته‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر دۆخى دارایى و موچه کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
هاوڵاتى به‌رپرسانی وڵاتی چین بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له شاری ووهان شوێنی ده‌رکه‌وتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دابخه‌ن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 202 ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه بڵاویکرده‌وه که دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له چین کرد کونسوڵخانه‌که‌ی له شاری هیوستن دابخات، به‌رپرسانی پکین بیر له داخستنی کونسوڵخانه‌ی واشنتۆن له شاری ووهانی ناوه‌ڕاستی چین ده‌که‌نه‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هیچ لێدوانێکی له‌وباره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام کاتێکی پێشتر هۆشداری دا له تۆڵه‌کردنه‌وه له بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند که دوێنێ سێشه‌ممه واشنتۆن داوای داخستنی کونسوڵخانه‌ی چینی له شاری هیوستن کردووه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای داوه که له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کردووه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وشى که‌شوهه‌وا و پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه و سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ى پارێزگاکانى راگه‌یاند، به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى پارێزگاى که‌رکوک و هه‌ولێر گه‌مترینه. له چوار راگه‌یه‌ندراودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى ره‌وشى که‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێى پارێزگاکانى "هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک، که‌رکوک"ه‌وه ئه‌م زانیاریانه‌ى خواره‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو:
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا جێگیره‌و دابه‌زینێکى رێژه‌یى که‌مى به‌خۆیه‌وه بینیووه و نزیکه له 44 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و 78سه‌نته و به‌راورد به دوێنێ سێشه‌ممه 32 سه‌نت دابه‌زیووه. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 41 دۆلار‌و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێده‌کرێت. هاوکات نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێک بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 42 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت له بازاره‌کانى جیهاندا.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان وه‌زیرانى ناوخۆ و ته‌ندروستى و پارێزگاره‌کانى هه‌رێم بڕیاردرا ئاسانکارى زیاتر بۆ هاتوچۆ نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم به گشتى و پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى به‌تایبه‌تى بکرێت. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ماوه‌ى پێنج کاتژمێر وه‌زیرانى ناوخۆ و ته‌ندروستى و پارێزگاره‌کانى هه‌رێم له‌باره‌ى رێکارى نوێى خۆپارێزى کۆبونه‌وه و بڕیادرا ده‌روازه‌کان به‌ڕوى هاتوچۆى بازرگانی، نه‌خۆش و کارى پێویستى هاوڵاتیان کراوه‌بێت و له‌ده‌روازه‌کانیش که‌رتى تایبه‌ت به هاوکارى حکومه‌ت پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کات که ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌رچه‌نده بڕیاربو 23ى ئه‌م مانگه فڕۆکه‌خانه‌کان به ڕ‌وى گه‌شتى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیدا کراوه‌بن، به‌ڵام داوایان له هه‌ردو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى کردوه به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێکارى خۆپارێزى زیاتر و ئاماده‌کارى بۆ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى گه‌شته‌کان و که‌ره‌نتینه‌کردنى هاوڵاتیان، له هه‌رێمى کوردستان تاوه‌کو 1ى ئاب فڕۆکه‌خانه‌کان به ڕ‌وى گه‌شتى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیدا به داخراویى بمێننه‌وه. وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌یوه‌ست به هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بڕیادرا ئاسانکارى زیاتر بۆ هاتوچۆى و پێویستى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له بازگاکانى هاتن بۆ شارى هه‌ولێر بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات درایه پارێزگاکاره‌کان که له کاراکردنه‌وه‌ى رێگه‌پێدانى ئه‌لیکترۆنى و سه‌رپه‌رشتیکردنى له‌لایه‌ن خودى پارێزگاکانه‌وه هاوکارى زیاترى هاتوچۆى هاوڵاتیان بکرێت. هاوکات رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتى:" بڕیادراوه هاتوچۆ له نێوان هه‌رێم و پارێزگاکانى عێراق وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ئاڵوگۆڕى بازرگانى زیاتر بکرێت به تایبه‌ت له روى کشتوکاڵ و په‌له‌وه‌ری، چونکه‌و سێکته‌رى گرنگى داهاتى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن. وه‌زیرى ناوخۆ باسى له‌وه‌شکرد، که‌ره‌نتینه‌کردن له ماڵه‌وه ته‌ئکیدى له‌سه‌رکرایه‌وه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى دێنه هه‌رێم پشکنینى کۆرۆنایان بۆ ده‌کرێت و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه ده‌کرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که بون و نیشانه‌یان نه‌بو له ماڵه‌وه که‌ره‌نتین ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى هه‌بو ده‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆڕۆنا بکات.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى داڕێژراوه‌و رێگه نادات له‌خاکى وڵاته‌که‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک روو له ئێران بکات. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 به‌سه‌ردانێکی ره‌سمی گه‌یشته ئێران، مسته‌فا کازمى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند:" عێراق په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت که له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌کاروبارى ناوخۆ بنیاتنرابێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگیو خۆبه‌دورگرتن له‌میحوه‌ری سیاسى بنیاتنراوه. هه‌ربۆیه عێراق رێگه نادات له‌خاکى وڵاته‌که‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک رو له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران بکات. کازمى ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که ئێران پشتیوانى عێراق بووه له‌شه‌ڕى دژ به‌داعشداو هه‌رگیز ئه‌و پشتیوانى و هاوکارییه له‌یاد ناکات. هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن روحانى رایگه‌یاند:" ئێران په‌یمان ده‌دات که به‌هه‌موو توانایه‌وه شانبه‌شانى عێراق بوه‌ستێت‌و پشتیوانى به‌غدا بکات".
هاوڵاتى له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ى له شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ 12مین ساڵیادى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه حه‌مه کرایه‌وه، هاوڕێ و هاوپیشه‌کانى ڕایانگه‌یاند، که ده‌سه‌ڵات به‌رپرسى یه‌که‌مه له ئاشکراکردنى بکوژانى سۆرانى مامه‌حه‌مه"که‌یسه‌که لاى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان داناخرێت هه‌تا بکوژانى نه‌درێنه دادگا و سزا نه‌درێن". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ى له شاروچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونى که‌سوکار و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی، یادى 12 ساڵه‌ى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه‌حه‌مه کرایه‌وه. له یاده‌که‌دا ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د میره قسه‌ى کرد و وتی:" زۆر که‌س ئێمه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌لادان له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ى سۆرانى مامه حه‌مه، به‌ڵام ئێمه لێره‌وه دووباتى ده‌کینه‌وه، که هه‌رگیز ڕێبازى دژى نادادپه‌روه‌ریى به‌رناده‌ین". ئه‌حمه‌د میره وتیشى:" به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و گه‌رم و گوڕیه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان له‌ساڵانى دوو هه‌زاره‌کان هه‌یانبوو له جوڵاندنى که‌یسه هه‌ستیار و مه‌ترسى داره‌کان ئێستا به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه و له‌پاشه‌کشه‌دایه". فه‌رمان محه‌مه‌د، براى سۆرانى مامه حه‌مه وتى:" دواى 12 ساڵ که‌یسه‌که دانه‌خراوه و بکوژه‌کانیش ده‌ستگیرنه‌کراون، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و ده‌سه‌ڵات خۆیان له ئاستى به‌رپرسیارێتى ئه‌و تیرۆره ده‌دزنه‌وه، ئه‌وانه‌ى له‌پشتى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه حه‌مه‌وه‌ن، ئیستا له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتدان، حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌م که‌یسه‌دا که‌م ته‌رخه‌م بووه".
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى ململانێى حیزبییه‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هۆکارى په‌کخستن و کارانه‌بوونى په‌رله‌مانه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه دواى ئاڕاسته‌کردنى چه‌ندین داواى دانیشتن و به‌دواداچونى ورد بۆ پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌کان که به‌رۆکى خه‌ڵکى کوردستانى گرتووه به‌تایبه‌ت، "پرسى دۆخى دارایى و مووچه‌ى مووچه خۆرانى هه‌رێم که گوزه‌رانى خه‌ڵک به‌دۆخێکى خراپ‌دا تێده‌په‌رێت، پرسى خاڵه سنوریه‌کان، ئه‌و قاچاخچێتى و گه‌نده‌ڵکارییانه‌ى تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، ..... پرسى ناوچه سنوریه‌کان له‌شکرکێشى و داگیرکاریه‌کانى تورکیا و تۆپبارانه‌کانى ئێران". هه‌روه‌ها فراکسیۆنى گۆڕان ده‌شڵێت:"ئێستا کوردستان که به دۆخێکى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویستمان به کارکردنه، له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى و چاکسازى بنه‌ره‌تى که ده‌بێت په‌رله‌مانێکى کارا ئه‌م رۆڵ و ئه‌رکه‌ى که ببینێ و شوێنى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بێت". فراکسیۆنى گۆڕان وتویه‌تى "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاراسته‌ى کارکردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى به‌ئاراسته‌ى په‌کخستنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان و تێکه‌ڵکردنى په‌رله‌مانى کوردستانه به ململانێى ناشرینى حیزبه‌کان که پێمانوایه به‌رپرسى یه‌که‌م له په‌کخستن و کارانه‌بونى په‌رله‌مان ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه، پێویسته ته‌واوى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگ بن و فشار بکه‌ن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان، تایبه‌ت به کێشه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان".
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند ناچێته ژێر بارى بڕیارى سه‌کردایه‌تى یه‌کێتى بۆ ڕاگرتنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند ''هیچ ڕێگایه‌کى یاسایى و په‌یڕه‌وى نییه ڕێگا به هیچ لایه‌نێک بدات کاره‌کانى په‌رله‌مان په‌کبخات". هه‌روه‌ها جه‌ختیشیکرده‌وه که ئه‌وان ناچنه ژێر بارى بڕیارى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆ په‌کخستنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان. ئومێد خۆشناو ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ى سبه‌ینێ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه و هه‌فته‌ى داهاتووش دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌شدارى هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان نه‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆخى دارایى نه‌بێت".
هاوڵاتى چارەنوسی زیاد لە (٣٠) چالاکوانی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق هێشتا نادیاره، دوای چه‌ند مانگێک له رفاندنیان له‌سه‌ر بەشداریکردنیان لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لەبەغداو باشوری عێراق دژی گەندەڵی حکومەت. هەموو هەینییەک خێزانەکانیان لەمەیدانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان دەکەن بۆ بیرخستنەوەی جەماوەر دەربارەی کارەساتەکەیان و تکاکردن لەحکومەت بۆ دڵنیایدان لەوەی چارەنووسیان دەردەخرێت‌و ئەو کەسانەش دەستنیشانده‌کرێن کە تێوەگلاون لەڕفاندنیان. نزیکەی (30) چالاکوان کە رفێندران لەبەغدا، زیقار، بابل، میسان‌و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هێشتا بێسەروشوێنن که لەخۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا چالاک‌بوون و ناسرابوون بەدژایەتییان بۆ میلیشیا عێراقییه‌کانی سەر بەئێران. میلیشیاکانی سەر بەئێران تۆمه‌تبار ده‌کرێن لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن پۆلیس و دەزگای هەواڵگری عێراقەوە کراون، ئاماژەدەکەن بەتێوەگلانی میلیشیاکانی سەر بەئێرانی کەتائیب حزبوڵڵا و حەرەکه‌ت نوجەبا لەم رفاندنانەدا، لەگەڵ ئەو گروپانەی کەهاوپەیمانیانن. هێشتا هیچ ئاماژەیەک نییە بەوەی ئایا رفێندراوان هێشتا لەژیاندان یان کوژراون، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که مه‌ترسی بۆ سه‌ر چالاکوانه سیاسییه‌کان له‌م مانگه‌وه زیادی کردووه کار گه‌یشته کوشتنی هیشام هاشمی که‌یه‌کێک له‌وانه ده‌ناسرا پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌کانی ده‌کرد. خوێندکارانی زانکۆ‌و هەندێک لاوی خوار تەمەنی (20) ساڵ لەنێو ئەوانەدان کە لەبەغدا رفێندران دوای بەشداریکردن لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا. لەنێو رفێندراواندا مامۆستای زانکۆ ماجید زەفیری هەیە، کە لەتشرینی دووەم رفێندرا؛ لەگەڵ خۆپیشاندەرو چالاکوان قوتەیبە سودانی؛ هه‌روه‌ها وێنەگری رۆژنامەوانی ئوسامە تەمیمی، کە لەکانونی یەکەم رفێندرا دوای جێهێشتنی مەیدانی تەحریر. هەروەها لەنێو بێسەروشوێناندا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ عەبدولمەسیح رۆمیۆ سارکیس هەیە، کە لەسەرەتای ئازاردا رفێندرا؛ نووسەری بەناوبانگی عێراقی مازن لەتیف لەشوبات و هاوڕێکەی تۆفیق تەمیمی کەچەند رۆژێکی کەم دوای ئەو رفێندرا. چالاکوان ئیبراهیم جەدوه‌ع و پارێزەر عەلی جاسیب که لەپارێزگای میسان لەباشووری عێراق رفێندرا، ئەوانیش هێشتا بێسەروشوێنن. کازمی لەکاتی سەردانێکی (17)ی ئایاردا بۆ نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆ لەبەغدا، کە لەگەڵ سەرکردە ئەمنیەکان کۆبووه‌وە، فەرمانیدا بەوەزارەت هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان. سەرکردەیەکی بەناوبانگ لەهاوپەیمانێتی وەتەنیە، حامید موتڵەک وتی: رفاندنەکان بەشێوەیەکی تایبەت چالاکوانانیان کردۆتە ئامانج کەداوای دەوڵەتێکی مەدەنی و ئازاد دەکەن بەبێ دەستتێوەردانی دەرەکی. وتیشی ‘’یەک لایەن بەرپرسە لەم رفاندنانە، که ئەو میلیشیایانەن کە نایانەوێت عێراق سەروەریی هەبێت… بەداخەوە ئەم میلیشیایانە دەیانەوێت دەوڵەت بڕفێنن، نەک تەنیا چالاکوانان». ئەگەری زۆرە میلیشیاکان تۆمەتبار بن پەرلەمانتارێکی عێراق، باسم خەشان باسی له‌وه‌کرد رفاندنی ئەو چالاکوانانەی بەشدارییان لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دەکرد یەکێکە لەگرنگترین کێشەکان و حکومەت دەبێت هەر زانیارییەکی دەستکەوتووە دەربارەی چارەنووسی ئەو لاوانەو رفێنەرانیان، بیخاتەڕوو وتی ئەگەری زۆرە لایەنە چەکدارەکان تێوەگلابن لە رفاندنیان، «لەبەرئەوەی خۆپیشاندانەکان نیگەرانی کردن و هەڕەشەی گۆڕانکاری ئەرێنی لەگەڵدا بوو بۆ عێراق کەدەکرا لەبەرژەوەندی ئەواندا نەبێت». تۆڵه‌کردنه‌وه له‌ئه‌مریکا میلیشیا توندڕەوەکانی نێو حەشدی شەعبی، سوێندیان خوارد کە تۆڵە لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوەوەی عێراق بکه‌نه‌وه. کوشتنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری گرووپه توندڕه‌وه‌کان ترسی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە کەعێراق پێدەنێتە قۆناغێکی تاریک و تووندوتیژەوە، لەکاتێکدا بارگرژیەکانی نێوان لایەنەکانی سەر بەئێران و حکومەت دەچێتە قۆناغێکی چڕترەوە. هاشمی، (47) ساڵ، درەنگانێکی شه‌وی (7ی تەموز) لەدەرەوەی ماڵەکەی خۆی لەخۆرهەڵاتی بەغدا کوژرا لەلایەن چەند چەکدارێکی دەمامکدارەوە کەماتۆڕیان پێ‌بوو. شارەزایان دەڵێن کوشتنەکەی ئاماژه‌ی پێشهاتێکی نوێیه لەتووندوتیژی سیاسی‌دا لەوکاتەوەی خۆپێشاندانەکان لەتشرینی یەکەمدا هەڵگیرسان. بێلکیس وایڵ لە رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ وتی «ئەو هێزە چەکدارانەی سەر بەلایەنی جیاوازن خۆپشاندەرانیان کوشتووەو کەسانی دیکەش که دەیانەوێت بەئاشکرا رەخنە لە حکومەت و هێزە چەکدارەکان بگرن، بێئه‌وه‌ی به‌رپرسیار رابگیرێن.» بێلکیس وتی «هه‌ندێک گروپ هێندە چاونه‌ترس بوون بەجۆرێک کەدەتوانن هەرکەسێک بکوژن بەبێئەوەی هیچ له‌سه‌ریان بکه‌وێت.» لەماوەی چەندین ساڵدا، هاشمی پەیوەندیی و تۆڕێکی گەورەی پێکهێنابوو لەگەڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و تووندڕەوە کۆنەکان و لایەنە سیاسییە نه‌یاره‌کانیداو زۆرجاریش میانگیری ده‌کرد له‌نێویاندا. ئەوانەی لێیه‌وە نزیکبوون ده‌ڵێن ئه‌و دەستڕۆیشتووییه ناوازه‌یه‌ی ئاستێک لەپارێزبه‌ندی پێبەخشیبوو، بەڵام لەکۆتایی ساڵی رابردوو هاوسەنگییەکە کەمێک لاسەنگ بوو. ئه‌وه‌ش به‌پشتیوانیکردنی هاشمی بۆ خۆپیشاندانەکانی دژ بەحکومەتێک که بەنزیکییەکی زۆرەوە لەئێران دەبینرا، ئەو میلیشیایانه‌ی ناو حەشدی شەعبی تووڕەکرد کە تاران پشتیوانی‌یان دەکات. هاشمی بەنێو هەڕەشەکاندا هەنگاوی دەنا بۆ ئەوەی میانگیری بکات لەنێوان خۆپیشاندەران و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتدا، تەنانەت لەحاڵەتێکیشدا کە چالاکوانان لەدەرەوەی ماڵەکانی خۆیان تەقەیان لێدەکراو دەکوژران و بەدەیانیش دەڕفێنران. شرۆڤەکاران دەڵێن خاڵی وەرچەرخانەکە لەکانونی دووەمەوە دەستیپێکرد، کاتێک جەنەراڵی باڵای ئێران قاسم سولەیمانی و جێگری حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس لەهێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران. میلیشیا تووندڕەوەکانی نێو حەشدی شەعبی، بەتایبەتی ئەوانەی لەئێرانەوە نزیکن، وەک کەتایب حزبوڵا، سوێندیانخوارد کەتۆڵە لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوەوەی عێراق بکه‌نه‌وه. وەک کەسێک کەپەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ حکومەتی وڵاتان هەبوو، هاشمی وەک ئامانجێک سەیردەکرا، بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش لەکۆتاییەکانی کانونی دووەمدا بەغدای بەجێهێشت. رێناد مەسنور، شرۆڤەکارێکه لە چازام هاوسی لەندەن کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ هاشمیدا کاریکردووە، وتی «هیشام ئاگاداری ئەوە بوو کە ئەم شتانە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.» وتی «کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس هەموو ئەو گروپانەی به‌ره‌ڵاکرد کە پێشتر هەوڵی دابوو کۆنتڕۆڵیان بکات و بیانهێنێتە ژێربار. ئێمە هێشتا هەست بەشەپۆله هه‌ژێنه‌ره‌کانی دەکەین.» لەناو تۆڕەکەدا، کەتایب حزبوڵا مستەفا کازمی تۆمەتبارکرد بەبەشداربوون لەهێرشە کوشندەکەداو بەقووڵی دژی دانانی بە سەره‌کوەزیرانی عێراق وەستانەوە لەئایاردا. ئەوانەی لێیەوە نزیک بوون، وتیان هاشمی پێشتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ راوێژکاری کازمی بووه، پەیوەندییەک کە خستییه «مەترسییەوە» کاتێک ئه‌و سەرۆکەی پێشووی هەواڵگری بوو بەسەره‌کوەزیران. هاوکارانی وتیان هاشمی رەخنەی لەئه‌ندامه تووندوتیژه‌کانی نێو حەشدی شەعبی ده‌گرت و لانیکەم لەدوو لایەنی تووندوتیژه‌وه هەڕەشەی لێکرابوو. خێزانەکەی وتیان ناوبراو لەلایەن «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە هەڕەشەی لێکراوە. سیاسەتمه‌داری عێراق، رائید فەهمی وتی «ئەمە تیرۆری سیاسییە کەهەم بەواتای بێدەنگکردنی ئازادی رادەربڕین دێت، هەمیش وەک ئاڵه‌نگارییەک بۆ حکومەت و سەره‌کوەزیرانەکەی‌و هەر پلانێکی چاکسازیی و ریفۆرم». کازمی: بکوژانی هاشمی عێراقی نین هاشمی تایبەتمەند بوو لەبزووتنەوە تووندڕەوەکانداو تۆڕێکی گەورەی په‌یوه‌ندی هه‌بوو لەگه‌ڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و گروپە چەکدارەکان و لایەنە نه‌یاره‌کان، جارجاریش نێوەندگیری ده‌کرد لەنێوانیاندا. مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سەردانی خێزانەکەی هاشمی کرد کە هاوڕێ و راوێژکاری بوو، کازمی بە «پاڵەوان» له‌قه‌ڵه‌میدا. کازمی، بەدەم لەباوەشکردنی سێ کوڕە چاو پڕ لەئاوەکەی هاشمی تیرۆرکراوه‌وه، عیسا‌و موسا‌و ئەحمەد، وتی «ئەوانەی لەوشەیەک دەترسن لەترسنۆکێک زیاتر هیچی تر نین. هیشام هیچی نەکردبوو، جگە لەهەوڵدان بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان لەڕێی وشەکانیەوە.» کازمی وتی «ئەم کردەوەیە کردەوەیەکی عێراقیانە نییە. عێراقییەکان خەڵکی عێراقی ناکوژن». سەرەکوەزیران بەهاوسه‌ره‌که‌ی هاشمی وت «تۆڵەی دەکەمەوە، بەویستی خودا بکوژانی بەئازادی ناسوڕێنەوە. من برای تۆم، عیسا‌و موسا‌و ئەحمەدیش منداڵی منن». هاشمی شرۆڤەکارێکی ناوداربوو لەبواری «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)دا‌و لەمدواییانەشدا قسەی دژی لایەنە چەکدارە خراپەکارەکان لەعێراق دەکرد. ناوبراو بەهەڕەشەو ترس و تۆقاندن نامۆ نەبوو، بەڵام ئەوانەی لێی نزیک بوون بەئاژانسی فرانس پرێسیان وت هەڕەشەی جددیی زیاتری لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌وه لێکراوە. شرۆڤەکاران ترس و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە کوشتنەکەی هاشمی سەردەمێکی تاریک دێنێتە ئاراوە کەتێیدا دەنگە رەخنەگرەکان لەپارتە سیاسی و گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی تووندوتیژانە بێدەنگدەکرێن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ داوای دادوەریی کرد به‌رامبه‌ر کوشتنی هاشمی و تیشکی خستەسەر ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپەکانی سەر بەئێرانەوە لێی کرابوون. پۆمپیۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتۆن وتی «چەند رۆژێک پێش کوشتنەکەی، چەندین جار لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانی‌یان دەکات هەڕەشەی لێکراوە،» بێ ئەوەی راستەوخۆ تاران سەرکۆنە بکات. هه‌روه‌ها وتی «داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سامناکه به‌زوویی بەسزای خۆیان بگەیەنن.»
دڵشاد ئه‌نوه‌ر ململانێی گروپ و هێزی ئه‌جێندا جیاواز، له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک، ململانێی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی بیر بردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزو گروپانه، راوکردنه له‌نێو ئاوی لێڵ و هه‌وڵدانه بۆ دروستکردنی ئاژاوه‌و رێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری. گروپه ئه‌جێندا جیاوازه‌کان، سه‌رباری جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییان، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌غڵ و دان و په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان کۆکن، له‌نانه‌وه‌ی پشێوی هاوڕان، چونکه له‌وه تێگه‌یشتوون سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی، واتای کۆتایی ئه‌وانه. گونده کوردنشینه‌کان بۆ ئامانجی چه‌کداره‌کانه؟ گروپه چه‌کداره ئه‌جێندا جیاوازه‌کان بۆ هاوڕان له‌سه‌ر په‌لاماردانی کورد؟ کورد بۆ ده‌سته‌وه‌ستانه؟ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کورد له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی کوردانی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌کوێدایه؟ هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر بخه‌مه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت نه‌ک له‌نێو شه‌قامی کوردی، بگره زۆربه‌ی میدیا کوردیه‌کانیش، چی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه، چی له گواستنه‌وه‌ی زانیاریش، که‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه و تێڕوانینی هه‌ڵه‌یان لای خه‌ڵکیش دروستکردووه. گروپه سوننه‌کان به‌شێک له‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، گروپ و هێزه سوننیه‌کانن، که له‌چه‌ندین گروپی جیاواز پێکهاتوون، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و گروپانه له‌هێرشه‌کانیان جیاوازه، چونکه هه‌ر گروپه‌و مه‌رامێکی تایبه‌تی هه‌یه. داعش و گروپه چه‌کداره توندڕه‌وه ئایدۆلۆژیه‌کان، وه‌کو نه‌یار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ده‌که‌ن، پێیانوایه گونده کوردنیشینه‌کان به‌شێکن له‌سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و زانیاریان پێده‌ده‌ن له‌سه‌ریان، بۆیه چۆڵبوونی ئه‌و گوندانه، به‌واتای ده‌ستکراوه‌تربوونیان له‌و ناوچانه لێکده‌ده‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت لای هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کانیش، ئه‌و تێڕوانینه هه‌یه، گونده کوردنشینه‌کان لایه‌نگیری ده‌وڵه‌ت و ئامانجی گروپه توندڕه‌وه‌کانن، له‌کاتێکدا گونده عه‌ره‌ب نیشینه‌کان، به‌سه‌رچاوه‌و پشتیوانی داعش لێیان ده‌ڕوانرێت، به‌ڵام جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌ت گونده کوردنشینه‌کانی پێ ناپارێزرێت. گونده‌کان بوون به‌پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تیش بۆ شار‌و شارۆچکه‌کان، کۆسپن له‌به‌رده‌م ده‌ستگه‌یشتنی گروپه‌کان به‌ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کان، گروپه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌رپێی خۆیان بۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌شاره‌کان پاکبکه‌نه‌وه، ئه‌م سیناریۆیه خه‌ریکه له‌خانه‌قین سه‌رده‌گرێت، کاتێک گوندێکی زۆر چۆڵ‌بوو، ئاڵۆزییه‌کان گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی قه‌زاکه. جیاواز له‌داعش و گروپه توندڕه‌وه‌کان، گومانی تێدانیه، به‌شێکی تر له‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن و داعشیان پێ تۆمه‌تبارده‌کرێت، گروپی جۆراوجۆری تریان له‌پشته، ئامانجیان ده‌رپه‌ڕاندنی کورده له‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت به‌شێک له‌هێرشه‌کان، جێ په‌نجه‌ی داعشیان پێوه دیارنیه. گروپ گه‌لێک هه‌ن، له‌ڕووی شاره‌زایی سه‌ربازی و ته‌کنیکی شه‌ڕه‌وه، زۆر جیاوازییان له‌گه‌ڵ داعش نییه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له‌ڕیزی سوپای عێراقی سه‌رده‌می به‌عسدا کاریانکردووه، هاوشێوه‌ی چه‌کداره کڕەویه‌کانی جه‌له‌ولا، ئه‌م گروپانه دوای رووخانی به‌عس، مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌یان له‌لایه‌ن حزبه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ کراوه، بۆیه جۆرێک له‌ڕق و هه‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان لا دروستبووه. ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردانی گونده کوردییه‌کان، خۆیان له‌ڕق و کینه به‌تاڵ بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت هێرشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌ر گونده کاکه‌یی نشینه‌کانی ده‌ڤه‌ری خانه‌قین، جێ په‌نجه‌ی ئه‌م گروپانه‌ی پێوه دیاربوو، به‌رپرسانی کوردیش هه‌مان گومانیان هه‌بوو. به‌شێکی تر له‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، په‌یوه‌ندیان به‌عه‌ره‌به هاورده‌کانه‌وه هه‌یه، که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردان و ده‌غڵ و دان سوتاندنه‌وه، جارێکی تر، کورده‌کان له‌و ناوچانه ده‌رپه‌ڕێنن و خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی پێشتر داگیریان کردبوو. ده‌کرێت، بڵێین: سه‌رجه‌م ئه‌و گروپانه‌ی که سوننه‌ن به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان تێوه‌گلاون له‌په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان، به‌ڵام لاوازی لایه‌نی کوردی وایکردووه، نه‌توانرێت تێوه‌گلانه‌کانیان به‌سه‌ردا ساغ بکرێته‌وه و رای گشتییان له‌دژ دروستبکرێت. گروپه شیعیه‌کان گروپه چه‌کداره شیعه‌کانیش سه‌رباری ناکۆکییان له‌گه‌ڵ سوننه‌دا، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کاندا تێوه‌گلاون، جا تێوه‌گلانیان به‌به‌شداریکردنی راسته‌وخۆ بێت له‌و هێرشانه‌دا، یاخود له‌ڕێگه‌ی نه‌پاراستنی کورده‌کان و چاوپۆشیکردن بێت له‌هێرشه‌کانی سه‌ریان. زۆرێک له‌و ناوچه کوردییانه‌ی هێرشی به‌رده‌وامیان ده‌کرێته‌سه‌ر، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی حه‌شددان، ئه‌رکی ئه‌وانه بیانپارێزێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه نه‌ک به‌باشی نه‌یپاراستوون، به‌ڵکو مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان به‌جۆرێک بووه، گومان له‌سه‌ر خۆشیان دروست ببێت. ره‌نگه هه‌ڵه بێت، حه‌شدی شه‌عبی که له‌ده‌یان گروپی ئه‌جێندا جیاواز پێکدێت، به‌تێوه‌گلان له‌هێرشی سه‌ر کورده‌کان تۆمه‌تبار بکرێت، به‌ڵام ناشتوانرێت نکۆڵی له‌تێوه‌گلانی هه‌ندێک گروپ بکرێت، جا تێوه‌گلانه‌که که‌مته‌رخه‌می بێت یاخود چاوپۆشیکردن له‌چه‌کداره هێرشبه‌ره‌کان. راسته هه‌ندێک گروپی نێو حه‌شد، تێڕوانینی سه‌لبییان به‌رامبه‌ر به‌کورد هه‌یه، به‌تایبه‌ت گروپه توندڕه‌وه‌کانیان که‌دژی ریفراندۆم بوون و کورد وه‌کو هێزێکی جوداخواز ته‌ماشاده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هۆکار نیه بۆ چاوپۆشی‌یان له‌په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان. به‌شێک له‌به‌رپرسانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رایه‌ی، گه‌ر هه‌ندێک گروپی نێو حه‌شد چاوپۆشی له گروپه چه‌کداره‌کان بکه‌ن، یاخود که‌مته‌رخه‌م بووبن له‌پاراستنی کورده‌کاندا، ویستوویانه له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامی گرنگی بوون و مانه‌وه‌یان له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر گرنگه. ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌به‌رپرسانی عێراق، پێیانوایه هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپا‌و هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌پارێزگاکانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ لاوازکردنی حه‌شدی شه‌عبییه، نه‌ک له‌دژی کورد، که‌ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌هه‌ڵه مه‌سه‌له‌که‌ی گۆڕیوه بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و سوپا. راسته له‌سنوری کفری و کوڵه‌جۆ، هه‌ندێک ئاڵۆزی له‌نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه روویانداوه، به‌ڵام هۆکاری ئاڵۆزییه‌کان زیاتر مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی هێزه‌کان بووه به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، بۆیه خێراش چاره‌سه‌ر بوون، ئه‌گینا جموجۆڵه‌کانی سوپا، ئامانجی گه‌وره‌تریان له‌پشته‌وه‌یه. هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خوارووی عێراق ته‌واو لاوازبوون، خاڵه سنوریه‌کانیان لێوه‌رگیرایه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه، پارێزگای دیاله‌یه، ئه‌و پارێزگایه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ئابوورییه بۆ حه‌شد، حکومه‌تی عێراق به‌بیانووی داعش، هێزێکی زۆری ره‌وانه‌ی دیاله کردووه‌و ده‌یه‌وێت له‌بن ده‌ستی حه‌شد ده‌ریبهێنێت. سوپای عێراق کۆنترۆڵی ته‌واوی بۆشاییه ئه‌منیه‌کانی نێوانیانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه کرد، ده‌یه‌وێت بوار بۆ جوڵه‌ی داعش نه‌هێڵێته‌وه‌و بیانووه‌کانی حه‌شد نه‌هێڵێت، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌هێز خاڵه سنورییه‌کانی مه‌نزه‌ریه‌و مه‌نده‌لی وه‌رگرێته‌وه، ته‌نها له‌نێوان خانه‌قین و مه‌نده‌لیدا، هه‌شت بازگه‌ی حه‌شدی لابرد، که له‌و بازگانه پاره له‌باهه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گیران. بۆیه ده‌کرێت بڵێین: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سوپای عێراق که له‌لایه‌ن میدیای کوردییه‌وه به‌هه‌ڵه ته‌رجه‌مه‌کرا، له‌م قۆناغه‌دا بۆ لاوازکردنی حه‌شده، به‌ڵام له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، ده‌ریشکه‌وت سوپای عێراق وه‌کو هێزێکی لاواز‌و به‌رده‌سته، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌کات، نه‌ک وه‌کو هێزێکی فیعلی و کاریگه‌ر. هه‌ڵه‌ی میدیا و ململانێى حزبی هه‌ڵه‌ی میدیای کوردی له‌چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، له‌گه‌ڵ ململانێی نێوان یه‌کێتی و پارتی، وایانکرد هێرشی سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان به‌ئاسانی بۆ گروپه‌کان بچێته سه‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکار بوو بۆ به‌رده‌وامیان له‌هێرشه‌کان. کاتێک هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر گوندێکی کوردنشین، به‌چه‌ند خوله‌لێک دوای هێرشه‌که، میدیای کوردی به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، کوتوپڕ هێرشه‌که ده‌داته پاڵ داعش، ئه‌م جۆره له‌مامه‌ڵه‌کردن، هۆکاره بۆ ونکردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌کان و هاتنه خه‌تی گروپی تریش بۆ هێرشکردن. میدیای کوردی، هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی له‌داعشدا کورت کردووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا داعش باکی به‌تۆمه‌تبارکردن نیه، ده‌بوو میدیای کوردی به‌تۆخی به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی خستبایه‌ته ئه‌ستۆی هێزه عێراقیه‌کان، هاوکات هه‌وڵی بنکۆڵکردنی رووداوه‌کان و ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌کانیشی به‌شیعه و سوننه‌وه بدایه. له‌پاڵ هه‌ڵه‌ی میدیادا، ناکۆکیی نێوان هێزه کوردییه‌کان زیانێکی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌پێگه‌ی کورد گه‌یاندووه، به‌جۆرێک ته‌نانه‌ت گروپێکی چه‌کداری چه‌ند که‌سیش، هیچ حسابێک بۆ هیچ هێزێکی کوردی ناکات، چونکه خیتابی پارتی‌و یه‌کێتی هێنده روو له‌یه‌کترییه، هێنده روو له‌کورد کوژه‌کان نییه. جارێک، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا که‌عه‌ره‌بێکی دۆستی کورده، پێیوتم: چه‌کداره کرویه‌کان حساب بۆ کورد ناکه‌ن، چونکه یه‌ک نین، هێزێک له‌گه‌ڵیان له‌شه‌ڕدایه، هێزه‌که‌ی تر له‌پشته‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌کات، پشتگیری‌یان بۆ دووپاتده‌کاته‌وه. گواستنه‌وه‌ی ململانێی حزبی نێوان یه‌کێتی و پارتی به له‌ده‌ستدانی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو خه‌ریکه به‌کۆتایی هاتنی کورد له‌و ناوچانه کۆتایی دێت، به‌جۆرێک هێزه شیعی و سوننیه‌کان هه‌نگاوی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ وه‌ده‌رنانی کورد له‌و ناوچانه ده‌نێن، که‌چی پارتی و یه‌کێتی سه‌رقاڵی ته‌خوین کردنی یه‌کترین. سه‌رقاڵبوونی یه‌کێتی و پارتی به‌یه‌کتری و تێنه‌په‌ڕاندنی قۆناغی ئۆکتۆبه‌ری 2017، هێزه شیعی و سوننیه‌کانی ده‌ستکراوه‌تر کردووه، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ململانێ ناشیرینه‌ش، کۆتاییه‌که‌ی بۆ کورد له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان کاره‌سات ده‌بێت.
هاوڵاتى جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا،داوا له موسڵمانان ده‌کات یارمه‌تى بده‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى له دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان. جۆ بایدن له کۆنگره‌یه‌کى هه‌ڵبژاردنى ڤیدیۆییدا، داواى له‌یه‌ک میلۆن ده‌نگده‌رى ئه‌مریکى موسڵمان کرد، یارمه‌تى بده‌ن و وتی:" له رۆژى یه‌که‌مى بوونم به سه‌رۆکى ئه‌مریکا، قه‌ده‌غه‌ى هاتنى موسڵمانان بۆ نێو وڵاته‌که‌م هه‌ڵده‌گرم" هه‌روه‌ها بایدن فه‌رمووده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ،(د.خ) هێنایه‌وه که فه‌رموویه‌تی"من رأى منکم منکرا فلیغیره بیده، فإن لم یستگع فبلسانه، فإن لم یستگع فبقلبه، وژلک أچعف الإیمان" واته : هه‌ر که‌سێک له ئێوه خراپه‌یه‌کى بینى ئه‌وا با به ده‌ست بیگۆڕێ, ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به زمان بیگۆڕێ, ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شى توانی، با به دڵ پێى ناخۆش بێت، که ئه‌وه لاوازترینى ئیمانه. بڕیاره رۆژى 3ى 11ى 2020 هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌بچێت و جۆبایدین کاندیدى دیموکراته‌کانه‌و دۆناڵد تره‌مپیش کاندیدى کۆمارییه‌کانه.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا لەماوەی پێشوودا نرخی تمەن هێندە دابەزی، خەریک بوو ئێران لەمایەپووچییەوە نزیک بکاتەوە. دابەزینی نرخی تمەن وایکرد، کەخەڵکانێکی زۆر لای ئێمەش دەستبکەن بە تمەن کڕین. زۆر چاودێری سیاسی لەو باوەڕەدا بوون، کەئێران لەمایەپووچی نزیکبۆتەوە. لێ ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، دووبارە ئێران لە رێگەی دوو رێکەوتننامەی گرنگەوە، پێگەی خۆی لەناوچەکەو جیهان بەهێزکردەوە. یەکەمیان لەگەڵ کۆماری چین، دووەمیان لەگەڵ رژێمی ئەسەد لەسوریا. یەکەمیان کاردانەوەی زۆری لەناوەوەو دەرەوەی وڵات لێکەوتەوە، چونکە زۆر هەمەلایەنەو کەرتەکانی ئابووری و سیاسی و سەربازیی و ئەمنییەکان دەگرێتەوە، لەهەمووشی گرنگتر بۆ ماوەی (25) ساڵە. هەروەها لەگەڵ زلهێزێکی جیهانیشە کەئەویش چینە. دووەمیان لەگەڵ رژێمی ئەسەدە، کەیەکێکە لەبنەما سەرەکییەکانی سیاسەت و ستراتیژی ئێران لەناوچەکە. لێرەدا هەوڵدەدەم تیشکێک بخەمەسەر هەردوو رێکەوتنەکە و کاریگەرییان بەسەر رەوشی گشتی ناوچەکەو جیهان بخەمەڕوو. ئێران و چین دوو دۆستی ناچار بەیەک پەیوەندی ئێران و چین زۆر کۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەردووکیان خاوەنی شارستانی کۆن بوون. لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا، پەیوەندی نیوان هەردوولا زۆر بەهێز بووە. ئەمەش کۆمەڵێک هۆکار رۆڵی هەبووە: لەڕووی سیاسییەوە هەردووکیان دژی سیاسەتی ئەمریکان لەناوچەکەو جیهان. لەهەمووشی گرنگتر، هەردووکیان رووبەڕووی سزای ئەمریکا بوونەتەوە. لەڕووی ئابووریشەوە، چین پێویستی بەنەوت و گاز‌و بازاڕی ئێران هەیە، لەبەرامبەریشدا ئێرانیش پێویستی بەپارەو تەکنەلۆژیای چینی هەیە، بەتایبەتی لەئێستادا کە رووبەڕووی سزا قوورسەکانی ئەمریکا بۆتەوە. لەئیستادا چین یەکەم دەوڵەتی جیهانە لەڕووی سەرمایەگوزارییەوە لەئێران و لەساڵی 2010-ەوە بڕی (18.6) ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری کردووە، لەکاتێکدا کۆی گشتی سەرمایەگوزاری بیانی لەئیران (28) ملیار دۆلار بووە. ساڵی 2017 چین رۆژانە (630) هەزار بەرمیل نەوتی لەئێران کڕیوە، هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕەکە بۆ (200) هەزار بەرمیل دابەزیوە. لەڕووی بازرگانیشەوە، ماوەی چەندین ساڵە چین یەکەمین شەریکی بازرگانی ئێران، ساڵی پار بەبڕی نۆ ملیار دۆلار هەناردەی ئێران چووە بۆ چین کەزیاتر نەوت و گاز بووە. لە بەرامبەریشدا چین بڕی (11) ملیار دۆلار شمەکی هەناردەی ئێران کردووە. واتە میزانی بازرگانی لەبەرژەوەندی چینە. رێکەوتنێکی مێژوویی و گرنگ ئەم پەیوەندییە میژووییە ئەمساڵ هەنگاوی گەورەتری نا و رێکەوتنی «25 ساڵەی»ی لێکەوتەوە. ئەم رێکەوتنە یەکێکە لەڕێکەوتننامە گرنگەکانی مێژووی نوێی ئێران، چونکە بۆ ماوەی (25) ساڵە، واتە ماوەیەکی زۆر، هەروەها هەموو لایەنەکانیش دەگرێتەوە. لەکاتێکدا ئێران لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک رێکەوتننامەیەکی لەم شێوەیەی نەکردووە. هەرچەندە هەموو ناواخنی رێکەوتنامەکە بەتەواوی ئاشكرا نەکراوە، بەڵام ئەوەندەی کەمیدیاکانی ئێران و چین و جیهانیش باسیان لێوە کردووە، رێکەوتنەکە لە (18) لاپەڕەو کۆمەڵێک بڕگەی گرنگ پێكهاتووە کەگرنگترینیان: چین لەماوەی (25) ساڵی داهاتوودا بەبڕی (400) ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری لەئێران دەکات. (280) ملیار دۆلار لەکەرتی «نەوت، گاز و سامانی سروشتی دەبێت» (120) ملیار دۆلاریشی لەدروستکردنی ژێرخانی ئابووری دەبێت وەکو دروستکردنی «هێڵی شەمەندەفەر، بەندەرو فرۆکەخانەو بیناسازیی«. لەبەرامبەریشدا ئێران بۆ ماوەی (25) ساڵ نەوت و گازی خۆی بەچین دەفرۆشێت و پارەکەشی دەچێتە بانکێک لەشاری شەنگهای. لەڕووی سەربازیی و ئەمنییشەوە پەیوەندییەکان بەهێزتر دەکرێن، هەرچەندە هەندێک لەمیدیاکان باسیان لەوەکرد کەئێران رێگە دەدات کە چین بنکەی سەربازیی دابنێت، بەڵام ئەمەش لەزاری وتەبێژی حکومەتەوە رەتکرایەوە. هەروەها مەسەلەی فرۆشتنی دورگەی کیش لەکەنداوی فارسیش باسکرا، بەڵام ئەمەش لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە رەتدەکرێتەوە. گرنگی بۆ چین هەمیشە ئێران گرنگی گەورەی بۆ چین هەبووە، لەڕووی نەوت و گازەوە، ئێران سەرچاوەیەکی گەورەی ئەم سامانەیە. لەڕووی بازاڕیشەوە، ئێران یەکێکە لەبازاڕە باشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین. بەڵام لەهەمووی گرنگتر پێگەی جوگرافیی ئێرانە، چونکە دەکەوێتە سەر کەنداوی فارسی، کەزۆرترین نەوت و گازی جیهانی تێدایە، هەروەها سنووری بەئاسیای ناڤین و دەریای قەزوینەوە هەیە، کە ئەمیش لەڕووی ستراتیژی و سیاسەتی دەرەکی چین، زۆر گرنگە. بەم رێکەوتنە بەتەواوی چین بەسەر ئەم دوو ناوچەیەدا زاڵ دەبێت و پێگەی خۆی لەبەرامبەر ئەمریکا بەهێزتر دەکات. هەربۆیە ئەمریکا زۆر دژی ئەم رێکەوتنە بوو. گرنگی بۆ ئێران گرنگی بۆ ئێران زۆرە، چونکە لەئێستادا خۆی لەبەردەم سزا قورسەکانی ئەمریکادا دەبینێتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆناش هێندەی تر ئابووری داڕما، هەموو ئەمانەش وایکرد کە نرخی تمەن لەبەرامبەر دۆلادار هاڕە بکات. ئا لەم کاتەدا ئەم رێکەوتنە، دەرگایەکی ئەفسووناوییە بۆ ئێران بۆ ئەوەی کەمێک هەناسە بدات و ئابوورییەکەی لەداڕمان رزگاربکات. کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی گەرچی ئەم رێکەوتننە چ لەناوخۆی وڵات چ لەدەرەوە، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە، ئەوەی مایەی سەرنج بوو هەڵوێستی ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێران بوو کەزۆر دژی ئەم رێکەوتننامەیە وەستایەو رایگەیاند: ئەم رێکەوتنە بەشێکی زۆری بڕگەکانی نهێنێی و دوور لەچاوی گەلی ئێرانەوە کراوە، هەموو رێکەوتنێکی نهێنیش لەبەرژوەندی گەلی ئێران نییە. جێگەی ئاماژەیە ئەحمەدی نەژاد ماوەیەکە دژی حکومەتی ئێرانی قسە دەکات و بەنیازیشە، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێتەوە. گەرچی رەزا بەهلەوی کوڕی شای ئێرانە، کەیەکێکە لەنەیارە سەرسەختەکانی کۆماری ئیسلامی. لەئەمریکاوە لەتویتێکیدا رەخنەی توندی لەم رێکەوتنە گرت و رایگەیاند: رژێمی ئێرانی لەتاران، هەموو سەروەت و سامانی ئێرانی تاڵانفرۆش کردووەو رازییش بووە بەهاتنی سوپای بیانی بۆ ناو وڵاتەکەمان. گەرچی حکومەتی ئێرانی هەموو ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوەو داکۆکی لە رێکەوتنامەکە دەکات بەتایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران. رێکەوتنی لەگەڵ سوریا رێکەوتنێکی تر کە بووە مایەی گرنگی پێدانی میدیای ناوچەکەو جیهان، رێکەوتننامەی سەربازیی بوو لەگەڵ سوپای بەشار ئەسەد لەدیمەشق. لە 8ی ئەم مانەگەدا تەلەڤزیۆنی سوریا دیمەنی واژۆکردنی رێکەوتننامەیەکی سەربازیی بڵاوکردەوە، کەتێیدا عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب وەزیری بەرگری سوریا‌و لیوا محەمەد باقر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران واژۆی رێکەوتننامەیەکیان کرد، بەپێی ئەم رێکەوتنە بێت سوپای ئێرانی هاوکاریی سوپای سوریا دەکات، تاوەکو هێزو توانا سەربازییەکانی بەهێزتر بکات و پشت بەسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی ببەستێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاسمانی سوریا بکات و دژی هێرشی دوژمنانی بێتەوە بەتایبەتی تورکیا و ئیسرائیل. گرنگی ئەم رێکەوتنە بۆ ئێران ئەم رێکەوتنە هێندەی تر پێگەی سەربازیی و سیاسی ئێرانی لەسوریا بەهێزتر کرد، چونکە لەماوەی پێشوودا زیاتر باسی رۆڵی روسیا دەکرا. بەڵام ئەم رێکەوتنە هێندەی تر دەستی ئێرانی لەسوریا ئاوەڵاتر کرد. ئێران لەڕێگەی ئەم رێکەوتنەوە کۆمەڵێک پەیامی بۆ دۆست و نەیارانی نارد: بە ئەمریکیی و ئیسرائیلییەکانی وت، کەچیتر ناتوانن هەروا بەئاسانی پەلاماری هێزەکانی لەسوریا بدەن، چونکە سیستەمی دژە فرۆکەی ئێرانی ، سیستەمێکی بەهێزە. هەروەها دەرچوونی هێزی ئێرانیش لەسوریا، بوو بەشتێکی مەحاڵ. هەروەها پەیامێکیش بوو بۆ تورکیا، کەئێران بەهەموو شێوەیەک بەردەوامە لەداکۆکیکردن و بەرگریکردن لەڕژێمی ئەسەد ، هەروەها دژی هەوڵی داگیرکاری تورکیا دەوەستێتەوەو ترسێکی گەورەشە بۆسەر هێزی ئاسمانی تورکی، کە چیتر بەو ئاسانییە ناتوانێت پەلاماری سوریا بدەن. لەکۆتاییشدا پەیامێک بوو بۆ روسیا، چونکە ئەم رێکەوتنە بەبێ ئاگاداری ئەوان کراوە، هەروەها وازهێنانی سوریاش لەسیستەمی بەرگری روسی و پشتبەستن بەسیستەمی بەرگی ئێرانی، مانای پشت‌کردنی لەمۆسکۆ و رووکردنە لەتاران. گرنگی بۆ سوریا ئەم رێکەوتنە بۆ رژێمی ئەسەد گرنگ بوو، چونکە ماوەیەکە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا‌و ئیسرائیل، هێرشی توند دەکەنەسەر سوپای سوریا . دیارە هێزی ئاسمانی تورکی و گروپە تیرۆریستەکان کەتورکیا پشتگیری‌یان دەکات، مەترسی گەورەن بۆ سەر سوریا. ئەم رێکەوتنە بەرگریی ئاسمانی سوریا بەهێزدەکات، ئەمەش لەبەرژەوەندی رژێمی ئەسەدە دوا قسە بەدڵنییایەوە ئێران لەڕێگەی ئەم دوو رێکەوتنەوە پێگەی خۆی لەناوچەکەو جیهان بەهێزکردەوە، بەڵام راستە رێکەوتنی لەگەڵ چین لەڕووی ئابوورییەوە هاوکاری دەکات، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە لەئێستادا لەناوخۆی ئێران‌دا ناڕەزایی گەورە لەدژی هەیە. زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە رۆحانیش بەهەمان دەردی عادل عەبدولمەهدی بچێت، چونکە ئەویش بەهۆی رێکەوتنامەی لەگەڵ چین، رووبەڕووی دژایەتی زۆر بووەوەو لە دواجاردا حکومەتەکی رووخا. هەربۆیە بەشێکی زۆری ئەم رێکەوتننامەیە بەنهێنی ماوەتەوە، تاوەکو کاردانەوەی زیاتری لێنەکەوێتەوە. گەرچی رێکەوتنی لەگەڵ رژێمی ئەسەد، تەنها بەرگری لەمانەوەی ئێران دەکات لەسوریا، هەرچەندە ئەم مانەوەیەش لەڕووی ئابووریی و سیاسییەوە، زۆر لەسەر ئیران دەکەوێت. سەرچاوەکان: Robert Espey. Irans Außenhandel stark geschrumpft. www.gtai.de نيويورك تايمز: شراكة كاملة مرتقبة بين الصين إيران. سایتی العربیة. سامي زرقا. ما الأوجه الخفية لشراكة إيران العميقة مع الصين؟. www.akhbaralaan.net خيانة ونهب».. تسريب تفاصيل اتفاق الربع قرن السري بين إيران والصين.سایتی الحرة.