ڤیدیۆ. بایدن: له رۆژى یه‌که‌مى بوونم به سه‌رۆکى ئه‌مریکا، قه‌ده‌غه‌ى هاتنى موسڵمانان بۆ نێو وڵاته‌که‌م هه‌ڵده‌گرم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا،داوا له موسڵمانان ده‌کات یارمه‌تى بده‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى له دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان.
جۆ بایدن له کۆنگره‌یه‌کى هه‌ڵبژاردنى ڤیدیۆییدا، داواى له‌یه‌ک میلۆن ده‌نگده‌رى ئه‌مریکى موسڵمان کرد، یارمه‌تى بده‌ن و وتی:" له رۆژى یه‌که‌مى بوونم به سه‌رۆکى ئه‌مریکا، قه‌ده‌غه‌ى هاتنى موسڵمانان بۆ نێو وڵاته‌که‌م هه‌ڵده‌گرم"
هه‌روه‌ها بایدن فه‌رمووده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ،(د.خ) هێنایه‌وه که فه‌رموویه‌تی"من رأى منکم منکرا فلیغیره بیده، فإن لم یستگع فبلسانه، فإن لم یستگع فبقلبه، وژلک أچعف الإیمان" واته : هه‌ر که‌سێک له ئێوه خراپه‌یه‌کى بینى ئه‌وا با به ده‌ست بیگۆڕێ, ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به زمان بیگۆڕێ, ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شى توانی، با به دڵ پێى ناخۆش بێت، که ئه‌وه لاوازترینى ئیمانه.
بڕیاره رۆژى 3ى 11ى 2020 هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌بچێت و جۆبایدین کاندیدى دیموکراته‌کانه‌و دۆناڵد تره‌مپیش کاندیدى کۆمارییه‌کانه.
