لەسەر دۆسیەیەکى دیکە شاسوار عەبدواحید دادگایی دەکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاسوار عەبدول واحید لەسەر دۆسیەیەکى دیکە دادگایی بکرێت، میدیاى فەرمى ناوبراویش ڕایدەگەیەنێت بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکانی ئەو دۆسیەیەى لەسەر جوڵێنراوە.
 
بەوتەى سەرچاوەکە، لەسەر سکاڵای پێنج رۆژنامەنووس و دوو دەزگای ڕاگەیاندن ئەمڕۆ شاسوار عەبدلواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەسلێمانى دادگای دەکرێت.

کەناڵى ئێن ئاڕتیش بڵاویکردەوە، بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکانی، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کەیسێکی تردا لە دادگای سلێمانی دادگایی دەکرێت.

نزیکەى دوو مانگە سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەزیندانەو   بە پێنج مانگ بەندکردن سزادراوە. 

رۆژی 12ـی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.

رۆژی 21ـی ئابی 2025 شاسوار عەبدولواحید برایە بەردەم دادوەری ووتەی لێوەرگیرا لەسەر ئەو سزایەی پێشتر دادگا بە غیابی بۆی دەرکردبوو.

دواتر دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی ئەیلولی 2025) دواخرا، ئەمڕۆش دادگای بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 5 مانگ بۆ دەرکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار