کازمی بۆ روحانی: عێراق په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى ده‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌کاروبارى ناوخۆ بنیاتنرابێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى داڕێژراوه‌و رێگه نادات له‌خاکى وڵاته‌که‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک روو له ئێران بکات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 به‌سه‌ردانێکی ره‌سمی گه‌یشته ئێران، مسته‌فا کازمى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند:" عێراق په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت که له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌کاروبارى ناوخۆ بنیاتنرابێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگیو خۆبه‌دورگرتن له‌میحوه‌ری سیاسى بنیاتنراوه. هه‌ربۆیه عێراق رێگه نادات له‌خاکى وڵاته‌که‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک رو له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران بکات.
کازمى ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که ئێران پشتیوانى عێراق بووه له‌شه‌ڕى دژ به‌داعشداو هه‌رگیز ئه‌و پشتیوانى و هاوکارییه له‌یاد ناکات.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن روحانى رایگه‌یاند:" ئێران په‌یمان ده‌دات که به‌هه‌موو توانایه‌وه شانبه‌شانى عێراق بوه‌ستێت‌و پشتیوانى به‌غدا بکات".
