هاوڵاتى ئه‌مرۆ له دژى بڕیارى گۆڕینى مۆزه‌خانه‌ى ئایاسۆفیا بۆ مزگه‌وت، کریستیانه‌کانى یۆنان به دروشمی"بایکۆت تورکیا" رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئاڵاى تورکیایان سوتاند. رێکه‌وتى 10 ى ئه‌م مانگه سه‌ره‌راى هۆشداریه‌کانى یونسکۆ،به واژۆى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا دواى 86 ساڵ له بڕیارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تورکیا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى شوراى تورکیا بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کردنه مۆزه‌خانه‌ى ئایاسۆفیا، به‌مه‌ش جارێکى دیکه وه‌کو مزگه‌وت ئه‌و شوێنه مێژوییه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. یۆنسکۆ له به‌یاننامه‌یه‌کیدا هۆشداریداوه به تورکیا له‌و هه‌نگاوه، ده‌شڵێت" ئایاسۆفیا به‌شێکه له شوێنه‌وارى مێژوویى یۆنان به‌رله داگیرکردنى قوسته‌نته‌نیه له‌لایه‌ن سوڵتان فاتیح و به شوێنه‌وارێکى مه‌سیحیه‌ت ئه‌ژمارده‌کرێت".
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى لێکردووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاریى ئه‌و که‌سانه بکات زیانیان پێگه‌یشتووه به‌هۆى سوتانى بازارى سیمى شاره‌که‌وه. دوێنێ هه‌ینى بازاڕى سیمى هه‌ولێر ئاگریگرت و به‌شێکى زۆر له دووکانه‌کانى سووتان، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى دووکانداران و کاسبکارانى بازاڕى سیمى هه‌ولێرى کرد و قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێکیان کرد. فرسه‌ت سۆفى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندى پێوه‌کردم و رایسپاردووم، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاوکاریى خه‌ڵکى زیانلێکه‌وتوو بکه‌ین". پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه رووداوێکى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه" لیژنه‌یه‌کمان پێکهێناوه تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کاسبکاران و دووکانداران که ئه‌نجوومه‌نێکیان پێکهێناوه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شوێنێکى شایسته بۆ ئه‌و دووکاندارانه دابین بکه‌ین". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که شوێنێکى نوێیان بۆ پێشنیاز کردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دووکاندارانه یه‌ک رۆژ کاریان نه‌وه‌ستێت
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ٢٥ و ٢٦ى ته‌مووز به‌رزترین رۆژه‌کانى ئه‌مساڵ ده‌بێت که ده‌گاته 46 پله. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کورستان، رایگه‌یاندووه به‌رزترین پله ئه‌مڕۆ له که‌رکوک ده‌بێت، پێشبینى ده‌کرێت بگاته ٤٨ پله‌ى سیلیزى به‌ڵام سبه‌ینێ به‌رزتر ده‌بێته‌وه بۆ ٤٩ پله، نزمترین پله له‌نێوان ٣٤بۆ ٣٥ پله‌ى سیلیزى. هه‌روه‌ها له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى ئه‌مڕۆ ٤٥ پله‌ى سیلیزى ده‌بێت و سبه‌ینێ پله‌یه‌کى دیکه به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌گاته 46پله‌ى سیلیزی. هاوکات، له دهۆک و سلێمانى پێشبینى ده‌کرێت پله‌کانى گه‌رما هاوشێوه‌ى یه‌کبن و ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله ٤٤ پله‌ى سیلیزى ده‌بێت و سبه‌ینێ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ٤٥ پله ده‌بێت.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق بڵاوه‌پێکردنی هێزی سه‌ربازی له 14 ده‌روازه‌ی سنووری راگه‌یاند سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش جه‌خت له رێگرییه‌کان له‌ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى دووپاتده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌موزى 2020 فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان، هێزی ئه‌منی بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان ته‌رخانکرا که ژماره‌یان به‌پێی سروشتی ده‌روازه‌که و کاره‌کانی ده‌بێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند "به‌رپرسیارێتی ئه‌منی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سوپای عێراق تا یاسا جێبه‌جێ بکه‌ن و رێگری له زیاده‌ڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی بکه‌ن". هاوکات، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له ئێستادا هێزی سه‌ربازی له ده‌روازه ده‌ریاییه‌کانی (ئوم قه‌سری باکوور، ئوم قه‌سری باشوور، ئوم قه‌سری ناوه‌ڕاست و خۆر ئه‌لزوبێر) و ده‌روازه زه‌مینییه‌کانی (شه‌لامچه، به‌دره، مونزریه، سه‌فوان، قائیم، تریبیل، شیب، زرباتیه، ئه‌بوفلوس و عه‌رعه‌ر) بڵاوه‌یان پێکراوه. فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق راشیگه‌یاند که به‌وشێوه‌یه‌ش 10 ده‌روازه‌ی زه‌مینی و 4 ده‌روازه‌ی ده‌ریایى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدان و پارێزراون. جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه که ئه‌و هێزانه سه‌رپشک کراون و ده‌سه‌ڵاتی یاسایى ته‌واویان هه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێکی زیاده‌ڕه‌وی له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق، ئامارى گه‌نمى کۆگاکراوى ئه‌مساڵ و گه‌نمى وه‌رگیراو له جووتیارانى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند زیاتر له چوار ملیۆن و 900 هه‌زار تۆن گه‌نم کۆگاکراوه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌مموز، وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ئامارى کۆگاکردنى و گه‌نم بڵاوکرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ى به کۆگاکردنى چوار ملیۆن و 900 هه‌زار و 570 تۆن گه‌نم کردووه، "ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کى پێوانه‌ییه تائێستا تۆمارکرابێت". وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق باسى ئه‌وه‌ى کردووه که پارێزگاى نه‌ینه‌وا زۆرترین به‌رهه‌مى گه‌نمى هه‌بووه، که ئه‌مساڵ 826 هه‌زار و 212 تۆن گه‌نم بووه، به‌ڵام به‌غداد/ تاجى که‌مترین به‌رهه‌مى هه‌بووه که 11 هه‌زار و 732 تۆن گه‌نم بووه. وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له هه‌رێمى کوردستان پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له مانگى ئایاره‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و ته‌نها 390 هه‌زار تۆنى له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه. حکومه‌تى عێراق به‌پێى رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.6% گه‌نمى له جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان وه‌رگرتووه که له‌کۆى 4 ملیۆن و 900 هه‌زار تۆن گه‌نم ته‌نها 390 هه‌زار تۆنى وه‌رگرتووه هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ کۆتاییهاتووه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش شوێنى جێگیربونى خۆیان له بنکه‌ى سه‌ربازیى (به‌سمایه) له باشورى به‌غدا راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق کرده‌وه، ئه‌مه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو چوار مووشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌که کرا. جیراڵد ستریکلاند، جێگرى فه‌رمانده‌ى ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کان له هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژبه داعش رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌مموزى 2020 هێزه‌کانیان شوێنى مانه‌وه و جێگیربونى خۆیان له ناو بنکه‌ى سه‌ربازیى به‌سمایه، راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ماوه‌یه‌کى زۆره که هاوپه‌یمانى پلانى بۆ دووباره بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌کانى خۆى له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق داناوه، ئه‌و کاره‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا ده‌کات. ئه‌مه حه‌وته‌مین بنکه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش که له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق ده‌کرێته‌وه. شه‌وى رابردوو شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، چوار موشه‌کی کاتیۆشا له‌ناو سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه که‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی لێنه‌که‌وتووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا جێگیره به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له‌سه‌رو 43 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌موزى 2020 نرخى نه‌وتى خاو له جۆرى برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 43 دۆلار‌و 34 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) به 41 دۆلار‌و 33 سه‌نته مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند به‌رده‌وامیدان له‌مشێوه‌ى حکومرانییه‌ى ئێستا‌و ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازى و په‌یوه‌ستنه‌بوونى پارتى به رێککه‌وتنى چاکسازى، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان. له‌ساڵیادی دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، به‌رده‌وامبون له‌مشێوه حوکمڕانیه‌ى ئێستا‌و ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیی‌و په‌یوه‌ستنه‌بونى پارتى به‌ڕێککه‌وتنى چاکسازیی، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان. عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌نوسینێکدا ڕایگه‌یاندووه، "گۆڕان له‌ساتێکدا دروستبو، به‌ھۆى گه‌نده‌ڵیو نادادى پارتی‌و یه‌کێتیه‌وه؛ حزب‌و سه‌رکرده ناشرین بوبون. متمانه زۆر لاوازبوبو. کاک نه‌وشیروان دورێکى باڵا‌و مێژویى ھه‌بو له‌دروستکردنه‌وه‌ى متمانه‌دا." ناوبراو ڕایگه‌یاندووه، "ھیچ که‌سێک به‌ڵگه‌یه‌کى نیه گۆڕان له‌گه‌نده‌ڵیو زوڵم تێوه‌گلابێت، به‌ڵام به‌رده‌وامبون له‌مشێوه حوکمڕانیه‌ى ئێستا‌و ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیی‌و په‌یوه‌ستنه‌بونى پارتى به‌ڕێککه‌وتنى چاکسازیی، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان." عه‌لی حه‌مه ساڵح نوسیویه‌تی، "کاک نه‌وشیروان کۆچى کرد، نابێت گۆڕانیش به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و ڕابردوه‌ى کاک نه‌وشیروان بێت، ده‌ستگرتن به‌ڕێبازى کاک نه‌وشیروان ھه‌نگاوى ئازایانه‌ى ده‌وێت. کاک نه‌وشیروان ھه‌رگیز دژى ڕێککه‌وتن نه‌بوه، له‌ساڵى ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ چوار ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌کێتى ھه‌بو، به‌ڵام که‌ى زانیباى ڕێککه‌وتن جێبه‌جێ نابێت ھه‌ڵوێست‌و قسه‌ى جدى ده‌بو." سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که گه‌نده‌ڵیو قاچاخیو زوڵم‌و نادادى ئێستا له‌ھه‌موو کات زیاتره. خه‌ڵکو به‌رنامه‌ى گۆڕانیش یه‌کێک له‌م دوو بژارده‌ى ده‌وێت: - یان گۆڕانکاریی‌و چاکسازیی - یان دژایه‌تیو به‌ره‌نگاریى زوڵم‌و سته‌م
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشکرایکرد مانگى رابردوو زیاتر له 84 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌کراوه و داهاته‌که‌شى نزیکه‌ى سێ ملیار دۆلار بووه. کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) که سه‌ر به وه‌زاره‌تى نه‌وته، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئامارى هه‌نارده و داهاتى نه‌وتى بۆ مانگى حوزه‌یران بڵاوکرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌که، له‌و مانگه‌دا بڕى 84 ملیۆن و 489 هه‌زار و 16 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده کردوه و داهاته‌که‌ى دوو ملیار و 871 ملیۆن دۆلار بووه. هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه: له‌و مانگه‌دا عێراق له‌رێگه‌ى که‌رکوکه‌وه سێ ملیۆن و 482 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیا کردوه که داهاته‌که‌ى 130 ملیۆن و 635 هه‌زار دۆلار بووه، جگه له‌وه‌ش عێراق هیچ بڕه نه‌وتێکى له کێڵگه‌ى گه‌یاره‌وه ره‌وانه‌ى ئوردن نه‌کردوه. کۆمپانیاى سۆمۆ باسى له‌وه‌شکردووه: که نرخى نه‌وت له مانگى حوزه‌یران به رێژه‌یى بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به (31.984) دۆلار دیاریکردوه و نه‌وتى عێراقیش له‌رێگه‌ى (32) کۆمپانیاى جیهانییه‌وه له به‌نده‌ره‌کانى عێراقه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
ئارا ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رێکى گشتى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆن نوێژى جه‌ژنى قوربان و هه‌ینییه‌کان له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجام نادرێت". مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دڵنیایى جۆرى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌رێمى کوردستان که له‌وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و ته‌ندروستى و ئه‌وقاف و چه‌ند وه‌زاره‌تێکى دیکه پێکهاتوون بڕیاردراوه نوێژى جه‌ژنى قوربان و هه‌ینییه‌کان له مزگه‌وتدا ئه‌نجام نادرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، نوێژه فه‌رزه‌کانى دیکه له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌پێى رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى، وتیشى:" وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته پارێزگاکان که به‌پێى رێنماییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان و نوێژکردن تێدا بده‌ن". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌وان حه‌زده‌که‌ن نوێژه‌کان له مزگه‌وته‌کاندا بکرێت، وتیشى:" له‌به‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان له په‌تاى کۆرۆنا ئه‌و بریاره دراوه". رۆژى 31ى ته‌موزى 2020 یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه‌و ده‌که‌وێته رۆژى هه‌ینییه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ره‌وتى سه‌در له‌باره‌ى رزگارکردنى چالاکوانێکى ئه‌ڵمانیه‌وه په‌یامێکى ئاراسته‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان کرد و رایگه‌یاند:" هیوادارینروداوى له‌و شێوه‌یه دوباره نه‌بێته‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ته‌موزى 2020 موقته‌دا سه‌در له‌تویتێکدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "سوپاس بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان که توانیان میوانه ئه‌ڵمانیه‌که رزگار بکه‌ن". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" هه‌وڵبده‌ن ئه‌و جۆره روداوانه دوباره نه‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌کان که ئارامى و ئاسایشى گه‌ل و میوانن بپارێزن". شه‌وى 20ى ئه‌م مانگه، هێلا میویس که هاوڵاتیه‌کى ئه‌ڵمانیه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا هێلا میویس که هاوڵاتیه‌کى ئه‌ڵمانیه و له سه‌نته‌رێکى راهێنانى تایبه‌ت به گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندان کارى ده‌کرد، له شه‌قامى کۆڕنیشى نزیک روبارى دیجله‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه که دو ئۆتۆمبێلیان پێ بو رفێندرا. دوێنێ پێنجشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌به‌غدا رایگه‌یاند، له‌پرۆسه‌یه‌کى تایبه‌تدا ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌ڵمانیه رزگارکراوه و چه‌ند که‌سێکیش ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام ورده‌کارى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکراوه‌کان ئاشکرا نه‌کرد.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاگادارییه‌کى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند،"به‌هۆى لێدان له کیبڵى ژێرزه‌وى له‌گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین ماوه‌ى سێ ڕۆژه ناتوانین وه‌ک پێویست ئاو له‌پرۆژه‌ى سه‌رچنار بنێرین" وتیشی، ئه‌م گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت چاره‌سه‌رده‌کرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاگادارییه‌کى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند،"هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ئاگادارده‌که‌ین که‌به‌هۆى لێدان له کیبڵى ژێرزه‌وى له‌گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین ماوه‌ى سێ ڕۆژه ناتوانین ڕۆژانه له‌کاتژمێر 10ى به‌یانى بۆ ماوه‌ى زیاتر له 6 کاتژمێر وه‌ک پێویست ئاو له‌پرۆژه‌ى سه‌رچنار بنێرین بۆ گه‌ڕه‌که‌کان به‌هۆى ڕاگرتنى کاره‌باى پرۆژه‌که‌مان." هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که" ئه‌م گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت تاچاره‌سه‌رکردنى له‌لایه‌ن به‌شى چاککردنه‌وه‌ى هێڵه‌کانى کاره‌باوه."
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له باره‌ى شه‌ڕى حه‌فتانینه‌وه ڕایگه‌یاند:" ئێستا گه‌ریلاکانمان به شێوازێکى نوێ شه‌ڕ ده‌که‌ن و له ماوه‌ى یه‌ک مانگدا له حه‌فتانین 236 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و 6 کۆپته‌رى کوبرا تێکشکێندراوه". موراد قه‌ره‌یلان، له‌به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک وتى:" له 17ى حوزه‌یرانه‌وه تا 17ى ته‌موز، له دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا، هێزه‌کانى گه‌ریلا له حه‌فتانین 95 جار چالاکییان ئه‌نجامداوه و 236 سه‌ربازى تورکیا کوژراون و گورزیش له شه‌ش هه‌لیکۆپته‌رى جۆرى کۆبرا دراوه". قه‌ره‌یلان وتیشى:"ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له حه‌فتانین ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر شه‌ڕڤانێک به ئیراده و ئازایه‌تى و لێهاتویى به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵ بجوڵێته‌وه ئه‌و کاته ده‌توانێت ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م تێکبشکێنێت و له دژى شه‌ڕ بکات، ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌وه‌ى بۆ روون کردنه‌وه که گه‌ریلاى حه‌فتانین گه‌ریلاى سه‌رده‌مى نوێیه". هه‌روه‌ها ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌که‌که ده‌یه‌وێت له ناو سنورى تورکیا ماف و ناسنامه‌ى کورد قبوڵ بکرێت، چونکه کورد ده‌بێت به که‌لتور و زمانى خۆى بژى و خۆى خۆى به‌ڕێوه ببات و پێویسته هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت که "په‌که‌که ئێستا باشترین چاره‌سه‌رى له‌ناو سنوورى تورکیا ده‌وێت". موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که کورد هه‌ر کورده له باشوور بێت یا له‌باکورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات، به‌پێویستى زانى کورد پشتیوانى له‌یه‌کتر بکه‌ن دژى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌که‌په‌و ئه‌ردۆغان.
هاوڵاتى سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند"هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی" ده‌شڵێت" مۆفه‌ق نه‌بووین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى به‌غداى بکه‌ین...ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌یدا هه‌یه". سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆل ده‌ڵێت:"جۆرێک له گرژى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى که کۆبونه‌وه پێویسته‌کان دوابخرێت، هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی، ئه‌مانه هه‌موى پێویستى به به‌دواداچونه". سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ده‌شڵێت:" نه‌مانتوانیوه مۆفه‌ق بین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى عێراقى بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، عێراق گره‌نتى ئه‌وه بدات که میزانییه‌ى ته‌واو بنێرێت و ئه‌مه کێشه‌ى رۆژانه‌ى خه‌ڵکه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که جارى وا هه‌یه ئه‌م ناکۆکییانه په‌ل ده‌هاوێژێت بۆ ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆرجار هه‌بووه گفتوگۆى جددى هه‌بوه و ئه‌کید ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ى هه‌یه". سه‌عدى پیره ئاماژه به کۆبونه‌وه‌ى بافاڵ تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى ده‌کات و به"زه‌رور" بۆ ده‌ستپێکى کردنه‌وه‌ى هه‌ندێک گرێ کوێره که رێگربون له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان باسى کردووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"خیلافاتێکى زۆر هه‌یه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی، هه‌مومان له‌م دۆخه نیگه‌رانین، به‌ڵام هه‌ندێک له ئێمه پێیوایه چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دارایى به‌جۆرێک ده‌کرێت، هه‌ندێکى دیکه پێیوایه به جۆرێکى دیکه ده‌کرێت".
هاوڵاتى به‌هرۆز بوچانی، نوسه‌رى کوردى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان دواى شه‌ش ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ریى له دورگه‌ى مانوس ، له‌لایه‌ن نیوزله‌نداوه مافى په‌ناپه‌رێتى پێ به‌خشرا. به‌هرۆز بوچانی، به‌هۆى نوسینى کتێبى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"، بووه براوه‌ى چه‌ند خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بى و ده‌نگى کۆچبه‌ران. بوچانى له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوه‌وه له نیوزله‌ندایه، پاش ئه‌وه‌ى بۆ پێشکه‌شکردنى وته‌یه‌ک له ڤیستیڤاڵێکى ئه‌ده‌بى بانگهێشتکرا و له‌وێ داواى مافى په‌نابه‌رێتى کرد. فه‌رمانگه‌ى په‌نابه‌رێتى نیوزله‌ندا رایگه‌یاند: داواکارى بوچانى سه‌رکه‌وتو بوه‌و ئه‌و مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له وڵاته‌که هه‌یه. له به‌یاننامه‌یه‌کى کورتى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا هاتوه: بوچانى له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یماننامه‌ى 1951ى تایبه‌ت به دۆخى په‌نابه‌رێتى و پڕۆتۆکۆڵى 1967ى ئه‌و په‌یماننامه‌یه، وه‌ک په‌نابه‌ر قبوڵکراوه. دوێنێ پێنجشه‌ممه، هاوکات له‌گه‌ڵ سى و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژى له‌دایکبونیدا، بوچانى له‌و بڕیاره‌ى نیوزله‌ندا، ئاگادارکراوه‌ته‌وه. بوچانى رایگه‌یاندوه: زۆر گرنگه که ئێستا له‌باره‌ى ئاینده‌مه‌وه تا سنورێک دڵنیام، ئێستا خاوه‌نى توانایه‌کى زیاترم و هه‌ست ده‌که‌م سه‌قامگیرییه‌کى ته‌واوم هه‌یه بۆ درێژه‌دان به کار لێره. بوچانى له‌ساڵى 2013 دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر نوسینگه‌ى ئه‌و بڵاوکرایه‌وه‌ى که تێیدا ده‌نوسێت، ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵێت و رو له ئه‌نده‌نوسیا کرد‌و له‌وێشه‌وه به به‌له‌م روى له ئوسترالیا کرد به‌ڵام ده‌ستگیرکراو نێردرایه دورگه‌ى "مانوس" له پاپا گینیاى نوێ که ئه‌و دورگه‌یه له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه وه‌ک که‌مپى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌کارده‌هێنرێت که هه‌وڵى گه‌یشتن به‌و وڵاته ده‌ده‌ن. بوچانى له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رکرانیدا له‌و که‌مپه، ره‌خنه‌یه‌کى زۆرى له شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا گرت و ببوه ده‌نگى په‌نابه‌رانى ده‌ستبه‌سه‌رکراو. بوچانى کتێى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"ى له‌و که‌مپه نوسیوى و له‌ڕێگه‌ى نامه‌ى ته‌له‌فۆنییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌نارد تا کۆبکرێته‌وه‌و وه‌ربگێڕدرێت. کتێبه‌که‌ى بوچانى چه‌ند خه‌ڵاتێکى بردۆته‌وه له‌وانه‌ى خه‌ڵاتى "ڤیکتۆریه‌ن پریمه‌ر" که گرنگترین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى ئوسترالیایه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتى پیشه‌سازى کتێبى ئوسترالیاشى به‌ده‌ستهێناوه.