فرسه‌ت سۆفى: هاوکارى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که دوکانه‌کانیان سووتاون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى لێکردووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاریى ئه‌و که‌سانه بکات زیانیان پێگه‌یشتووه به‌هۆى سوتانى بازارى سیمى شاره‌که‌وه.
دوێنێ هه‌ینى بازاڕى سیمى هه‌ولێر ئاگریگرت و به‌شێکى زۆر له دووکانه‌کانى سووتان، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى دووکانداران و کاسبکارانى بازاڕى سیمى هه‌ولێرى کرد و قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێکیان کرد.
فرسه‌ت سۆفى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندى پێوه‌کردم و رایسپاردووم، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاوکاریى خه‌ڵکى زیانلێکه‌وتوو بکه‌ین".
پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه رووداوێکى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه" لیژنه‌یه‌کمان پێکهێناوه تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کاسبکاران و دووکانداران که ئه‌نجوومه‌نێکیان پێکهێناوه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شوێنێکى شایسته بۆ ئه‌و دووکاندارانه دابین بکه‌ین".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که شوێنێکى نوێیان بۆ پێشنیاز کردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دووکاندارانه یه‌ک رۆژ کاریان نه‌وه‌ستێت
