عێراق پێنج ملیۆن تۆن گه‌نمى جووتیارانى وه‌رگرتووه
حکومه‌تى عێراق به‌پێى رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.6% گه‌نمى له جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان وه‌رگرتووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق، ئامارى گه‌نمى کۆگاکراوى ئه‌مساڵ و گه‌نمى وه‌رگیراو له جووتیارانى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند زیاتر له چوار ملیۆن و 900 هه‌زار تۆن گه‌نم کۆگاکراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌مموز، وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ئامارى کۆگاکردنى و گه‌نم بڵاوکرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ى به کۆگاکردنى چوار ملیۆن و 900 هه‌زار و 570 تۆن گه‌نم کردووه، "ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کى پێوانه‌ییه تائێستا تۆمارکرابێت".
وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق باسى ئه‌وه‌ى کردووه که پارێزگاى نه‌ینه‌وا زۆرترین به‌رهه‌مى گه‌نمى هه‌بووه، که ئه‌مساڵ 826 هه‌زار و 212 تۆن گه‌نم بووه، به‌ڵام به‌غداد/ تاجى که‌مترین به‌رهه‌مى هه‌بووه که 11 هه‌زار و 732 تۆن گه‌نم بووه.
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له هه‌رێمى کوردستان پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له مانگى ئایاره‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و ته‌نها 390 هه‌زار تۆنى له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه.
حکومه‌تى عێراق به‌پێى رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.6% گه‌نمى له جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان وه‌رگرتووه که له‌کۆى 4 ملیۆن و 900 هه‌زار تۆن گه‌نم ته‌نها 390 هه‌زار تۆنى وه‌رگرتووه
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ کۆتاییهاتووه.
