موقته‌دا سه‌در په‌یامێک له‌باره‌ى رزگارکردنى چالاکوانه ئه‌ڵمانیه‌که بڵاوده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ره‌وتى سه‌در له‌باره‌ى رزگارکردنى چالاکوانێکى ئه‌ڵمانیه‌وه په‌یامێکى ئاراسته‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان کرد و رایگه‌یاند:" هیوادارینروداوى له‌و شێوه‌یه دوباره نه‌بێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ته‌موزى 2020 موقته‌دا سه‌در له‌تویتێکدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "سوپاس بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان که توانیان میوانه ئه‌ڵمانیه‌که رزگار بکه‌ن".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" هه‌وڵبده‌ن ئه‌و جۆره روداوانه دوباره نه‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌کان که ئارامى و ئاسایشى گه‌ل و میوانن بپارێزن".
شه‌وى 20ى ئه‌م مانگه، هێلا میویس که هاوڵاتیه‌کى ئه‌ڵمانیه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا
هێلا میویس که هاوڵاتیه‌کى ئه‌ڵمانیه و له سه‌نته‌رێکى راهێنانى تایبه‌ت به گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندان کارى ده‌کرد، له شه‌قامى کۆڕنیشى نزیک روبارى دیجله‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه که دو ئۆتۆمبێلیان پێ بو رفێندرا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌به‌غدا رایگه‌یاند، له‌پرۆسه‌یه‌کى تایبه‌تدا ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌ڵمانیه رزگارکراوه و چه‌ند که‌سێکیش ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام ورده‌کارى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکراوه‌کان ئاشکرا نه‌کرد.
