هاوڵاتى سه‌رۆکى ره‌وتى سه‌در له‌باره‌ى رزگارکردنى چالاکوانێکى ئه‌ڵمانیه‌وه په‌یامێکى ئاراسته‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان کرد و رایگه‌یاند:" هیوادارینروداوى له‌و شێوه‌یه دوباره نه‌بێته‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ته‌موزى 2020 موقته‌دا سه‌در له‌تویتێکدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "سوپاس بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان که توانیان میوانه ئه‌ڵمانیه‌که رزگار بکه‌ن". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" هه‌وڵبده‌ن ئه‌و جۆره روداوانه دوباره نه‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌کان که ئارامى و ئاسایشى گه‌ل و میوانن بپارێزن". شه‌وى 20ى ئه‌م مانگه، هێلا میویس که هاوڵاتیه‌کى ئه‌ڵمانیه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا هێلا میویس که هاوڵاتیه‌کى ئه‌ڵمانیه و له سه‌نته‌رێکى راهێنانى تایبه‌ت به گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندان کارى ده‌کرد، له شه‌قامى کۆڕنیشى نزیک روبارى دیجله‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه که دو ئۆتۆمبێلیان پێ بو رفێندرا. دوێنێ پێنجشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌به‌غدا رایگه‌یاند، له‌پرۆسه‌یه‌کى تایبه‌تدا ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌ڵمانیه رزگارکراوه و چه‌ند که‌سێکیش ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام ورده‌کارى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکراوه‌کان ئاشکرا نه‌کرد.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاگادارییه‌کى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند،"به‌هۆى لێدان له کیبڵى ژێرزه‌وى له‌گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین ماوه‌ى سێ ڕۆژه ناتوانین وه‌ک پێویست ئاو له‌پرۆژه‌ى سه‌رچنار بنێرین" وتیشی، ئه‌م گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت چاره‌سه‌رده‌کرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاگادارییه‌کى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند،"هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ئاگادارده‌که‌ین که‌به‌هۆى لێدان له کیبڵى ژێرزه‌وى له‌گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین ماوه‌ى سێ ڕۆژه ناتوانین ڕۆژانه له‌کاتژمێر 10ى به‌یانى بۆ ماوه‌ى زیاتر له 6 کاتژمێر وه‌ک پێویست ئاو له‌پرۆژه‌ى سه‌رچنار بنێرین بۆ گه‌ڕه‌که‌کان به‌هۆى ڕاگرتنى کاره‌باى پرۆژه‌که‌مان." هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که" ئه‌م گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت تاچاره‌سه‌رکردنى له‌لایه‌ن به‌شى چاککردنه‌وه‌ى هێڵه‌کانى کاره‌باوه."
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له باره‌ى شه‌ڕى حه‌فتانینه‌وه ڕایگه‌یاند:" ئێستا گه‌ریلاکانمان به شێوازێکى نوێ شه‌ڕ ده‌که‌ن و له ماوه‌ى یه‌ک مانگدا له حه‌فتانین 236 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و 6 کۆپته‌رى کوبرا تێکشکێندراوه". موراد قه‌ره‌یلان، له‌به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک وتى:" له 17ى حوزه‌یرانه‌وه تا 17ى ته‌موز، له دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا، هێزه‌کانى گه‌ریلا له حه‌فتانین 95 جار چالاکییان ئه‌نجامداوه و 236 سه‌ربازى تورکیا کوژراون و گورزیش له شه‌ش هه‌لیکۆپته‌رى جۆرى کۆبرا دراوه". قه‌ره‌یلان وتیشى:"ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له حه‌فتانین ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر شه‌ڕڤانێک به ئیراده و ئازایه‌تى و لێهاتویى به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵ بجوڵێته‌وه ئه‌و کاته ده‌توانێت ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م تێکبشکێنێت و له دژى شه‌ڕ بکات، ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌وه‌ى بۆ روون کردنه‌وه که گه‌ریلاى حه‌فتانین گه‌ریلاى سه‌رده‌مى نوێیه". هه‌روه‌ها ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌که‌که ده‌یه‌وێت له ناو سنورى تورکیا ماف و ناسنامه‌ى کورد قبوڵ بکرێت، چونکه کورد ده‌بێت به که‌لتور و زمانى خۆى بژى و خۆى خۆى به‌ڕێوه ببات و پێویسته هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت که "په‌که‌که ئێستا باشترین چاره‌سه‌رى له‌ناو سنوورى تورکیا ده‌وێت". موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که کورد هه‌ر کورده له باشوور بێت یا له‌باکورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات، به‌پێویستى زانى کورد پشتیوانى له‌یه‌کتر بکه‌ن دژى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌که‌په‌و ئه‌ردۆغان.
هاوڵاتى سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند"هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی" ده‌شڵێت" مۆفه‌ق نه‌بووین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى به‌غداى بکه‌ین...ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌یدا هه‌یه". سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆل ده‌ڵێت:"جۆرێک له گرژى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى که کۆبونه‌وه پێویسته‌کان دوابخرێت، هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی، ئه‌مانه هه‌موى پێویستى به به‌دواداچونه". سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ده‌شڵێت:" نه‌مانتوانیوه مۆفه‌ق بین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى عێراقى بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، عێراق گره‌نتى ئه‌وه بدات که میزانییه‌ى ته‌واو بنێرێت و ئه‌مه کێشه‌ى رۆژانه‌ى خه‌ڵکه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که جارى وا هه‌یه ئه‌م ناکۆکییانه په‌ل ده‌هاوێژێت بۆ ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆرجار هه‌بووه گفتوگۆى جددى هه‌بوه و ئه‌کید ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ى هه‌یه". سه‌عدى پیره ئاماژه به کۆبونه‌وه‌ى بافاڵ تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى ده‌کات و به"زه‌رور" بۆ ده‌ستپێکى کردنه‌وه‌ى هه‌ندێک گرێ کوێره که رێگربون له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان باسى کردووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"خیلافاتێکى زۆر هه‌یه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی، هه‌مومان له‌م دۆخه نیگه‌رانین، به‌ڵام هه‌ندێک له ئێمه پێیوایه چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دارایى به‌جۆرێک ده‌کرێت، هه‌ندێکى دیکه پێیوایه به جۆرێکى دیکه ده‌کرێت".
هاوڵاتى به‌هرۆز بوچانی، نوسه‌رى کوردى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان دواى شه‌ش ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ریى له دورگه‌ى مانوس ، له‌لایه‌ن نیوزله‌نداوه مافى په‌ناپه‌رێتى پێ به‌خشرا. به‌هرۆز بوچانی، به‌هۆى نوسینى کتێبى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"، بووه براوه‌ى چه‌ند خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بى و ده‌نگى کۆچبه‌ران. بوچانى له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوه‌وه له نیوزله‌ندایه، پاش ئه‌وه‌ى بۆ پێشکه‌شکردنى وته‌یه‌ک له ڤیستیڤاڵێکى ئه‌ده‌بى بانگهێشتکرا و له‌وێ داواى مافى په‌نابه‌رێتى کرد. فه‌رمانگه‌ى په‌نابه‌رێتى نیوزله‌ندا رایگه‌یاند: داواکارى بوچانى سه‌رکه‌وتو بوه‌و ئه‌و مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له وڵاته‌که هه‌یه. له به‌یاننامه‌یه‌کى کورتى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا هاتوه: بوچانى له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یماننامه‌ى 1951ى تایبه‌ت به دۆخى په‌نابه‌رێتى و پڕۆتۆکۆڵى 1967ى ئه‌و په‌یماننامه‌یه، وه‌ک په‌نابه‌ر قبوڵکراوه. دوێنێ پێنجشه‌ممه، هاوکات له‌گه‌ڵ سى و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژى له‌دایکبونیدا، بوچانى له‌و بڕیاره‌ى نیوزله‌ندا، ئاگادارکراوه‌ته‌وه. بوچانى رایگه‌یاندوه: زۆر گرنگه که ئێستا له‌باره‌ى ئاینده‌مه‌وه تا سنورێک دڵنیام، ئێستا خاوه‌نى توانایه‌کى زیاترم و هه‌ست ده‌که‌م سه‌قامگیرییه‌کى ته‌واوم هه‌یه بۆ درێژه‌دان به کار لێره. بوچانى له‌ساڵى 2013 دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر نوسینگه‌ى ئه‌و بڵاوکرایه‌وه‌ى که تێیدا ده‌نوسێت، ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵێت و رو له ئه‌نده‌نوسیا کرد‌و له‌وێشه‌وه به به‌له‌م روى له ئوسترالیا کرد به‌ڵام ده‌ستگیرکراو نێردرایه دورگه‌ى "مانوس" له پاپا گینیاى نوێ که ئه‌و دورگه‌یه له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه وه‌ک که‌مپى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌کارده‌هێنرێت که هه‌وڵى گه‌یشتن به‌و وڵاته ده‌ده‌ن. بوچانى له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رکرانیدا له‌و که‌مپه، ره‌خنه‌یه‌کى زۆرى له شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا گرت و ببوه ده‌نگى په‌نابه‌رانى ده‌ستبه‌سه‌رکراو. بوچانى کتێى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"ى له‌و که‌مپه نوسیوى و له‌ڕێگه‌ى نامه‌ى ته‌له‌فۆنییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌نارد تا کۆبکرێته‌وه‌و وه‌ربگێڕدرێت. کتێبه‌که‌ى بوچانى چه‌ند خه‌ڵاتێکى بردۆته‌وه له‌وانه‌ى خه‌ڵاتى "ڤیکتۆریه‌ن پریمه‌ر" که گرنگترین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى ئوسترالیایه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتى پیشه‌سازى کتێبى ئوسترالیاشى به‌ده‌ستهێناوه.
هاوڵاتى ئاگر له بازاڕى کوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌وه‌و له ئه‌نجامدا ئه‌و بازاڕه زه‌ره‌رى گه‌وره‌ى به‌رده‌که‌وێت که نزیکه‌ى 250 دوکان له‌خۆده‌گرێت. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ته‌موز کارمه‌ندانى ئاگرکوژانه‌وه که توانیان تا ده‌رنه‌گانێکى ئه‌م به‌یانییه ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن، ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوکانه‌کان زیاتر له له‌وح دروستکراون و رێڕه‌وى نێوان ریزى بازاڕه‌کان ته‌سکن و ناتوانرێت ئۆتۆمبیله‌کانى ئاگر کوژانه‌وه‌ى پیادا تێپه‌ڕێت، هه‌ربۆیه کۆنترۆڵکردنى ئاگره‌که زه‌حمه‌ت بووه. به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانى زه‌ره‌رو زیانه‌کان نزیکه‌ى 250 دوکان سووتاون و زه‌ره‌رى ته‌واویان به‌رکه‌وتووه و تائێستاش هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که نه‌زاندراوه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان جێگره‌و نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و 47 سه‌نته. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24 ى 7 ی 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 43 دۆلار و 47 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 41 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات کۆبونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌سه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ خاکى هه‌رێم ده‌بێت، ده‌شڵێت:" خۆشحاڵ ئه‌بین فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى بکات، ئه‌گه‌ر نه‌شیکه‌ن کۆبونه‌وه ده‌کرێت و دواناخرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکدا بانگێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه له 26 و 27 و 28 ته‌موز که چه‌ند وه‌زیرێک بانگێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" چه‌ند راپۆرتێکى لیژنه‌کان ته‌واو بووه‌و دراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و ڤایرۆسى کۆرۆنا، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته‌کان ده‌کرێت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان بانگێشت ده‌کرێن". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هیوادارن فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان بکات، وتیشى:" خۆشحاڵ ئه‌بین به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌که‌ن کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت". ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى شه‌ممه 25ى ته‌موز کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى له بیناى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌ندام ده‌درێت. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ده‌رئه‌نجامى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات که فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات یان نا، چونکه به‌بڕواى ناوبراو پابه‌ندى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تین بۆ هه‌ڵپه‌ساردنى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان.
هاوڵاتى به سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تایبه‌ت به شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى (شاڕێى بابان) و به ئاماده‌بوونى فاخر ته‌یب حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه‌چوو. کۆبوونه‌وه‌که ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بڕیاردرا به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى باڵا به سه‌رۆکایه‌تى پارێزگارى سلێمانى و ئه‌ندامێتى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى خێراى هه‌ر کێشه‌و گیروگرفتێکى په‌یوه‌ست به شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی. لیژنه‌که هاووڵاتیانى دڵنیا ده‌کاته‌وه، که مافى یاسایى هه‌موو که‌سێک پارێزراو ده‌بێت و ڕێکارى پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هه‌ر کێشه‌یه‌کى زه‌وى و زار‌و موڵک و ماڵ دیاریکراوه. هاوکات لیژنه‌ى ناوه‌ندییش له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته پێکهێنراوه بۆ نه‌هێشتنى هیچ ڕۆتین و دواکه‌وتنێک له کاره‌کاندا. به‌شێک له کارى ئه‌و لیژنانه هه‌ژمارکردن و وردبینى کردنى به‌ڵگه‌نامه‌کانى خاوه‌ندارێتى ئه‌و موڵکانه ده‌بێت، که ده‌که‌ونه سه‌ر رێره‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی، به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان.
هاوڵاتى کۆنگرێسى ئه‌مریکا یاساى سزادانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى په‌سه‌ندکرد، تا پێشکه‌شى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وڵاته بکرێت و ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا جێبه‌جێى بکات. به‌پێى هه‌واڵێکى "ئه‌لمۆنیتۆر"ى ئه‌مریکی، نوێنه‌رانى کۆنگرێس به تێکڕاى ده‌نگ، ئه‌م یاسایه‌یان له چوارچێوه‌ى پێشنیارى یاساى به‌رگرى ساڵانه په‌سه‌ندکردووه که پێشتر له‌لایه‌ن (ئادام کسینجر) له دیموکراته‌کان و (ئه‌بیگه‌یل سپانبرگر) له کۆماریخوازه‌کان پێشکه‌ش کرابوو. کسینجر له کاتى پێشکه‌شکردنى پێشنیاره‌که‌ى ڕایگه‌یاند: تورکیا هۆشدارییه‌کانى ئه‌ندامانى ناتۆى له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنى سه‌ربازیى له‌گه‌ڵ ڕوسیا ڕه‌چاو نه‌کردووه و به‌شى یه‌که‌مى سیستمى ئێس-400ى وه‌رگرتووه. کسینجر ده‌شڵێت:" ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته ڕوون ببێته‌وه که تورکیا له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانى لێبوردن نایگرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووى سزاى توند ده‌بێته‌وه و یاساکانى ئه‌مریکا به‌هۆى ئه‌و پێشلکارییانه‌وه سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت". یاساى سزا گشتییه‌کانى (CAATSA) هه‌ندێک سزا ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێک که مامه‌ڵه‌یه‌کى گرنگى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ به‌شى سه‌ربازیى ڕوسیا بکات. کسینجر جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه، که به‌پێى یاساى (CAATSA)، سه‌رۆک کۆمار پێویسته له ماوه‌ى مانگێکدا دواى په‌سه‌ندى ئه‌م یاسایه، سزاکان به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره-دا بسه‌پێنێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند 100 مێگاوات کاره‌با زیاد ده‌کات به‌هۆى زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتییه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى ته‌موزى 2020 وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى و به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با، سبه‌ینێ کاتژمێر 6ى به‌یانى بۆ ماوه‌ى ته‌نیا 3بۆ 4 کاتژمێر بڕى 200 مه‌ق مه‌ق به‌رهه‌مهێنانى غاز له کێڵگه‌ى کۆرۆمۆڵ که‌م ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى ته‌کنیکى زیادکردنى غاز و دواتر ره‌وشه‌که ئاسایى ده‌بێته‌وه‌و 100 مێگاوات کاره‌با زیاد ده‌بێت و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر زیادبوونى ماوه‌کانى پێدانى کاره‌با ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ بنیاتنانى ژێرخانى کاره‌با و زیادکردنى ماوه‌کانى پێدانى کاره‌با به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ى هاویندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى توانا‌و به‌باشترین شێوه خزمه‌تى هاونیشتمانیان بکرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، ده‌ڵێت" جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ناتوانێت بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه ته‌خویل نه‌کرێت" و ده‌شڵێت:" قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 350 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه و هێزه‌کانى حکومه‌ت خۆیان قاچاخچیێتى بکه‌ن، دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌مانه نه‌بێت نه‌کرێت باشتره". هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بانگێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستانى کردووه بۆ کۆبونه‌وه له 26 و 27 و 28 ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر دۆخى کۆرۆناو ناوجه جێناکۆکه‌کان. عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند:"ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکات، له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بێت، یان له بیناى په‌رله‌مان نه‌بێت، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ته‌خویل ده‌کات بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران بکات، به‌ڵام سه‌رۆکى په‌رله‌مان له بیناى په‌رله‌مانه". هه‌روه‌ها عه‌لى حه‌مه ساڵح کۆبوونه‌وه‌ى له‌م شێوه‌یه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت " خه‌ڵک بێموچه‌و بێ ژیان بێت، قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 350 ملیۆن دۆلارى مانگانه بێت، ھێزه‌کانى حکومه‌ت خۆیان قاچاخچیێتى بکه‌ن؟ نه‌خۆشخانکانى شێرپه‌نجه له بێ ده‌رمانیدا به‌ره‌و داخران بچن.. ئه‌مه نه‌خرێته دانیشتنى په‌رله‌مان، ئه‌نجام نه‌دانى ئه‌و دانیشتنه زۆر باشتره". کارنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان وه‌ک راگه‌یه‌ندراوه گفتوگۆ له‌سه‌ر کۆرۆنا و ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌کات به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک وه‌زیر.
هاوڵاتى به‌شێک له کارمه‌ندانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده ساڵى 2017 سه‌رۆک وه‌زیرانى عێڕاق بڕیاریدا موچه‌کانیان بخرێته‌سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆى کێشه و ململانێکانى هه‌ولێر و به‌غدا ماوه‌ى چوار مانگه موچه‌یان پێنه‌دراوه. به‌شێک له کارمه‌ندانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا داوا ده‌که‌ن به‌غدا موچه‌ى چوار مانگى رابردوویان بۆ خه‌رج بکات و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌به‌ر فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کان، ئاماده‌یى هه‌ماهه‌نگى بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێویسته له 1ى ته‌مموزه‌وه "موچه‌کانمان بخرێته‌سه‌ر به‌غدا، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تى دابینکردنى موچه‌کانمان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێم". هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که له‌پێناو جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانیان به‌ناچارى کاره‌کانیان هه‌ڵده‌په‌سێرن و به‌رپرسیاریه‌تى رودانى هه‌ر کاره‌ساتێکى نه‌خوازراو له ماوه‌ى داهاتودا له ئه‌ستۆ ناگرن.
هاوڵاتى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ناوخۆیى سه‌ر به تورکیا له شارى سه‌رى کانى له رۆژئاڤاى کوردستان روویداو له ئه‌نجامدا 25 که‌س بوونه قوربانی. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 23ى ته‌موز، له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌که‌دا له‌رێگاى ئۆتۆمبیلێکى مین رێژکراوه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ناوخۆیى سه‌ر به تورکیا له‌ناو شاره‌که روویدا 5 که‌س کوژران و 20 دیکه برینداربوون. ساڵێک زیاتره سه‌رى کانێ و گرێ سپى و گونده‌کانى ئه‌و دوو شاره که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستى تورکیا‌و چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانى.
هاوڵاتى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌ڵێت:" هه‌ڵوێستى گه‌نجانى باشور‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان جێگه‌ى رێزه‌و هه‌ڵویستى شیلادزێ بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ى شکۆیه". موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که، له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که" له ئامێدى کۆبوونه‌وه کراوه و ده‌یانه‌وێت شتێک وه‌ک (جه‌رده‌وانی) جاشى چه‌کدار دروست بکه‌ن، له‌م کاته‌دا پێویستى به هه‌ڵویستێکى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته گرنگه، هیوادارم ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست نه‌بن، گه‌لى کورد هه‌موو له‌ناو یه‌ک که‌شتیداین". قه‌ره‌یلان وتیشى:" ئه‌گه‌ر شتێک وه‌ک (جه‌رده‌وانی) جاشى چه‌کدار دروست بکه‌ن نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که هێزێکى نوێ دژى ئێمه داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌کاره‌ساتێکه، پێویسته که‌س نه‌که‌وێته داوى ده‌وڵه‌تى تورک، ئه‌مه بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌ڵێم، به‌ڵام به تایبه‌تى خه‌ڵکى شیلادزێ و دێره‌لۆک، پێویسته بزانن ئه‌مه گه‌مه‌یه‌که، ده‌یانه‌وێت به یه‌کتر له‌ناومان به‌رن". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که" لێره شه‌ڕێکى گه‌وره ڕووده‌دات، به‌م ئاسانییه نییه، با وه‌ک منداڵ قسه نه‌کرێت، ئێمه ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌مان هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت لێره‌وه وه‌ڵامى شۆڤێنیتى ده‌وڵه‌تى تورک بده‌ینه‌وه، مافدارانه‌ش داواى پشتیوانى ده‌که‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه بن، نه له پشتى ئێمه بوه‌ستن و دواتر لێمان بده‌ن، ئه‌مه بابه‌تێکى نه‌ته‌وه‌ییه". له کۆتایى قسه‌کانیدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که، ده‌شڵێت:" له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵدانى جێى ڕێز هه‌یه، من سڵاو له هه‌ر که‌سێک ده‌که‌م که له‌سه‌ر یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی، گیانى نه‌ته‌وه‌یى و بۆ کوردستان هه‌وڵدان ده‌دات، به تایبه‌تى پێشمه‌رگه دێرینه خاوه‌ن هه‌ڵویسته‌کان، گه‌نجانى باشور که واژۆ کۆده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێکیان ده‌یانه‌وێت به‌شدارى گه‌ریلا بن، هه‌ڵویستى شیلادزێ بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ى شکۆیه، سڵاویان لێده‌که‌م، که‌س ناتوانێت ئه‌م هه‌ڵویسته ناشرین بکات، پێویسته هه‌موو که‌سێک خاوه‌ندارى له‌م هه‌ڵویسته بکات، باوه‌ڕم ئه‌مه‌یه، له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا ئه‌گه‌ر ببینه خاوه‌ن هه‌ڵویستێکى نه‌ته‌وه‌یی، هیچکات لاواز نابین". هاوکات، موراد قه‌ره‌یلان باسى کتێبه‌که‌ى جۆن بۆڵتۆن ده‌کات که ترامپ چۆن له‌سه‌ر کورد قسه‌یکردووه، ده‌ڵێت“چاره‌ى کوردم خۆش ناوێت، عێراق هێرش ده‌کاته سه‌ریان هه‌ڵدێن، تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ریان هه‌ڵدێن، ته‌نها کاتێک فڕۆکه ئێف 16کانى ئێمه له پشتیان بن شه‌ڕ ده‌که‌ن”، قه‌ره‌یلان وتى:" بێگومان ده‌توانرێت له چه‌ند لایه‌نه‌وه شرۆڤه‌ى له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ترامپ نه‌یوتووه کوردى عێراق، تورکیا یان سوریا، پێش هه‌موو شتێک کورد کورده، دوژمن سنوورى له نێوانیان داناوه، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س وا قسه‌ده‌که‌ن که گوایه خودا ئه‌و سنووره‌ى دانابێت، له کاتێکدا کورد کورده و کوردستان یه‌کێکه، ئه‌وه‌ى کوردستان چوارپارچه کرد ئێمه نیین".