وه‌زاره‌تى کاره‌با: 100 مێگاوات کاره‌باى دیکه زیاد ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند 100 مێگاوات کاره‌با زیاد ده‌کات به‌هۆى زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتییه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى ته‌موزى 2020 وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى و به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با، سبه‌ینێ کاتژمێر 6ى به‌یانى بۆ ماوه‌ى ته‌نیا 3بۆ 4 کاتژمێر بڕى 200 مه‌ق مه‌ق به‌رهه‌مهێنانى غاز له کێڵگه‌ى کۆرۆمۆڵ که‌م ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى ته‌کنیکى زیادکردنى غاز و دواتر ره‌وشه‌که ئاسایى ده‌بێته‌وه‌و 100 مێگاوات کاره‌با زیاد ده‌بێت و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر زیادبوونى ماوه‌کانى پێدانى کاره‌با ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ بنیاتنانى ژێرخانى کاره‌با و زیادکردنى ماوه‌کانى پێدانى کاره‌با به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ى هاویندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى توانا‌و به‌باشترین شێوه خزمه‌تى هاونیشتمانیان بکرێت.
