نیوزله‌ندا؛ مافى په‌نابه‌رى به به‌هرۆز بوچانى به‌خشی
به‌هۆى نوسینى کتێبى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"، بووه براوه‌ى چه‌ند خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بى و ده‌نگى کۆچبه‌ران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هرۆز بوچانی، نوسه‌رى کوردى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان دواى شه‌ش ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ریى له دورگه‌ى مانوس ، له‌لایه‌ن نیوزله‌نداوه مافى په‌ناپه‌رێتى پێ به‌خشرا.
به‌هرۆز بوچانی، به‌هۆى نوسینى کتێبى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"، بووه براوه‌ى چه‌ند خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بى و ده‌نگى کۆچبه‌ران.
بوچانى له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوه‌وه له نیوزله‌ندایه، پاش ئه‌وه‌ى بۆ پێشکه‌شکردنى وته‌یه‌ک له ڤیستیڤاڵێکى ئه‌ده‌بى بانگهێشتکرا و له‌وێ داواى مافى په‌نابه‌رێتى کرد.
فه‌رمانگه‌ى په‌نابه‌رێتى نیوزله‌ندا رایگه‌یاند: داواکارى بوچانى سه‌رکه‌وتو بوه‌و ئه‌و مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له وڵاته‌که هه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌کى کورتى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا هاتوه: بوچانى له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یماننامه‌ى 1951ى تایبه‌ت به دۆخى په‌نابه‌رێتى و پڕۆتۆکۆڵى 1967ى ئه‌و په‌یماننامه‌یه، وه‌ک په‌نابه‌ر قبوڵکراوه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، هاوکات له‌گه‌ڵ سى و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژى له‌دایکبونیدا، بوچانى له‌و بڕیاره‌ى نیوزله‌ندا، ئاگادارکراوه‌ته‌وه.
بوچانى رایگه‌یاندوه: زۆر گرنگه که ئێستا له‌باره‌ى ئاینده‌مه‌وه تا سنورێک دڵنیام، ئێستا خاوه‌نى توانایه‌کى زیاترم و هه‌ست ده‌که‌م سه‌قامگیرییه‌کى ته‌واوم هه‌یه بۆ درێژه‌دان به کار لێره.
بوچانى له‌ساڵى 2013 دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر نوسینگه‌ى ئه‌و بڵاوکرایه‌وه‌ى که تێیدا ده‌نوسێت، ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵێت و رو له ئه‌نده‌نوسیا کرد‌و له‌وێشه‌وه به به‌له‌م روى له ئوسترالیا کرد به‌ڵام ده‌ستگیرکراو نێردرایه دورگه‌ى "مانوس" له پاپا گینیاى نوێ که ئه‌و دورگه‌یه له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه وه‌ک که‌مپى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌کارده‌هێنرێت که هه‌وڵى گه‌یشتن به‌و وڵاته ده‌ده‌ن.
بوچانى له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رکرانیدا له‌و که‌مپه، ره‌خنه‌یه‌کى زۆرى له شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا گرت و ببوه ده‌نگى په‌نابه‌رانى ده‌ستبه‌سه‌رکراو.
بوچانى کتێى "هیچ دۆستێک جگه له چیاکان"ى له‌و که‌مپه نوسیوى و له‌ڕێگه‌ى نامه‌ى ته‌له‌فۆنییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌نارد تا کۆبکرێته‌وه‌و وه‌ربگێڕدرێت.
کتێبه‌که‌ى بوچانى چه‌ند خه‌ڵاتێکى بردۆته‌وه له‌وانه‌ى خه‌ڵاتى "ڤیکتۆریه‌ن پریمه‌ر" که گرنگترین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى ئوسترالیایه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتى پیشه‌سازى کتێبى ئوسترالیاشى به‌ده‌ستهێناوه.
