قه‌ره‌یلان؛ له یه‌ک مانگدا 236 سه‌ربازى تورک له حه‌فتانین کوژراون
" گه‌ریلاى حه‌فتانین گه‌ریلاى سه‌رده‌مى نوێیه... شه‌ش کۆپته‌رى کوبرا تێکشکێندراوه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له باره‌ى شه‌ڕى حه‌فتانینه‌وه ڕایگه‌یاند:" ئێستا گه‌ریلاکانمان به شێوازێکى نوێ شه‌ڕ ده‌که‌ن و له ماوه‌ى یه‌ک مانگدا له حه‌فتانین 236 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و 6 کۆپته‌رى کوبرا تێکشکێندراوه".
موراد قه‌ره‌یلان، له‌به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک وتى:" له 17ى حوزه‌یرانه‌وه تا 17ى ته‌موز، له دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا، هێزه‌کانى گه‌ریلا له حه‌فتانین 95 جار چالاکییان ئه‌نجامداوه و 236 سه‌ربازى تورکیا کوژراون و گورزیش له شه‌ش هه‌لیکۆپته‌رى جۆرى کۆبرا دراوه".
قه‌ره‌یلان وتیشى:"ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له حه‌فتانین ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر شه‌ڕڤانێک به ئیراده و ئازایه‌تى و لێهاتویى به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵ بجوڵێته‌وه ئه‌و کاته ده‌توانێت ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م تێکبشکێنێت و له دژى شه‌ڕ بکات، ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌وه‌ى بۆ روون کردنه‌وه که گه‌ریلاى حه‌فتانین گه‌ریلاى سه‌رده‌مى نوێیه".
هه‌روه‌ها ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌که‌که ده‌یه‌وێت له ناو سنورى تورکیا ماف و ناسنامه‌ى کورد قبوڵ بکرێت، چونکه کورد ده‌بێت به که‌لتور و زمانى خۆى بژى و خۆى خۆى به‌ڕێوه ببات و پێویسته هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت که "په‌که‌که ئێستا باشترین چاره‌سه‌رى له‌ناو سنوورى تورکیا ده‌وێت".
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که کورد هه‌ر کورده له باشوور بێت یا له‌باکورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات، به‌پێویستى زانى کورد پشتیوانى له‌یه‌کتر بکه‌ن دژى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌که‌په‌و ئه‌ردۆغان.
