کارمه‌ندى به‌نداوه‌کانى هه‌رێم؛ داوا ده‌که‌ین موچه‌کانمان بخرێته سه‌ر به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له کارمه‌ندانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده ساڵى 2017 سه‌رۆک وه‌زیرانى عێڕاق بڕیاریدا موچه‌کانیان بخرێته‌سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆى کێشه و ململانێکانى هه‌ولێر و به‌غدا ماوه‌ى چوار مانگه موچه‌یان پێنه‌دراوه.
به‌شێک له کارمه‌ندانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا داوا ده‌که‌ن به‌غدا موچه‌ى چوار مانگى رابردوویان بۆ خه‌رج بکات و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌به‌ر فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کان، ئاماده‌یى هه‌ماهه‌نگى بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێویسته له 1ى ته‌مموزه‌وه "موچه‌کانمان بخرێته‌سه‌ر به‌غدا، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تى دابینکردنى موچه‌کانمان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێم".
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که له‌پێناو جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانیان به‌ناچارى کاره‌کانیان هه‌ڵده‌په‌سێرن و به‌رپرسیاریه‌تى رودانى هه‌ر کاره‌ساتێکى نه‌خوازراو له ماوه‌ى داهاتودا له ئه‌ستۆ ناگرن.
