هاوڵاتى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکه له‌نووسراوێكدا كه بۆ ئۆرگانه تایبه‌ته‌كانی خۆی ناردووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ دۆخی كورد لەئاستی ناوخۆ‌و هه‌رێمایه‌تی دەخاته‌ڕوو، له‌و هه‌ڵسه‌نگانە‌دا داوای پێكهێناننی ‘’به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ’’ دژی توركیا دەكات. له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا كه‌جه‌كه پێیوایه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه بكاته قوربانی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران و ده‌یه‌وێت توركیا له‌ئێران و روسیا دووربخاته‌وه‌و لەوڵاتانی عه‌ره‌بی نزیك بكاته‌وه‌و باجی ئه‌مه‌ش به په‌كه‌كه بدات. كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ده‌كات كه‌جه‌كه له‌و نووسراوه‌دا كه به‌ناونیشانی ‘’ هەڵسەنگاندنی دۆخەكه’’ ئاماده‌ی كردووه، باس له‌وه ده‌كات هه‌وڵێك هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه، ئەمه‌ریكاو عێراقیش به‌شێكن له‌و هەوڵه، عێراق به‌هۆی لاوازییه‌وە هه‌ندێك فشاری توركیای قبوڵ كردووه و بێده‌نگه، به‌ڵام كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ده‌كات. كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و پلانه به‌ته‌نیا دژی په‌كه‌كه نیه، به‌ڵكو پێیوایه پلانه‌كه دژی هەموو كورده، هه‌روه‌ها پێیوایه په‌كه‌كه خاوه‌نی ئه‌زموونه‌و ده‌توانێت به‌رگری له‌مانه‌وەی خۆی بكات، به‌ڵام داوای به‌رەیه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ ده‌كات دژی توركیا. پارتی (١٢) هه‌زار كه‌سی له كه‌مپی مه‌خموور گه‌مارۆداوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی ده‌ستپێده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات بەگەمارۆدانی (12) هه‌زار كه‌س له‌كه‌مپی رۆسته‌م جودی كه تایبه‌ته به‌كوردانی باكوری كوردستان له نزیك مه‌خموور. هه‌روه‌ها پارتی تۆمه‌تبار ده‌كات به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستی. دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه ‘’دەوڵەتی تورک، ١٥ی تەمموز کوردانی ئێزدی قوڕبانیانی دەستی داعش و هاوڵاتییە مەدەنییەکانی مەخموور کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکەوە هەڵهاتوون بۆردومان کرد. کاتێک ئێزدییەکان لە بەرانبەر هێرشی دڕندەی داعش بەتەنها مانەوە، یەپەگە و پەکەکە رێگرییان لەکۆمەڵکوژی ئیزدییەکان کر و بەسەر داعشدا سەرکەوتن. ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت’’. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد. حکومەتی عێراق دوای (١٥) رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه ‘’پێویستە ئەمەش لەبیرنەکرێت کە (12) هەزار کەسی مەدەنی ساڵێکە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدان. هەموو پێویستییەکی سەرەتایی و خزمەتی تەندروستی بۆ گەلی مەخموور قەدەغەکراون، بەهۆی ئەم گەمارۆیە بەدەیان نەخۆش ناتوانن سەردانی پزیشک بکەن و پێویستی دەرمان دابین بکەن. دەبێت سەرنجی ئەوە بدرێت کەهەم شەنگال و هەم مەخموور لەناو خاکی عێراقدان. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد. حکومەتی عێراق دوای (١٥) رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن. دوای ئەوەی ژمارەیەک حزبی کوردی رایانگەیاند بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بەر گەلەکەمان دەکەوێت و پێویستە حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات، دواتر ئەم هەنگاوە نراو ئەم هەڵوێستەش بەهێزبوو. بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوور‌و رۆژئاوا فراوانتر بکات توركیا داگیركاری خۆی له‌باشورو رۆژئاوا فراوانتر ده‌كات به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه؛ هەندێک زانیاری هەیە کە بەرلەهێرشەکانی توركیا بۆسه‌ر باشووری كوردستان، ‘’دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەمریکا چاوپێکەوتنی کردووەو رێککەوتنی لەسەرکراوە. ئەمریکا دەوڵەتی تورک لەپێناو بەرژەوەندیەکانی بەکاردەهێنێت کە تورکیاش رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان لەسەر ئاسایشی خۆی وەک مەترسی دەبینێت و ئەم هاوکارییەش زەمینەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری خۆشدەکات و پشتگیریی لێدەکات’’ . له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه ‘’سیاسەتی دەوڵەتی تورک، ئەمریکا و عێراق و بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوور‌و رۆژئاوا فراوانتر بکات. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان، دەیەوێت سیاسەتەکانی بەسەر عێراق و سوریاش بسەپێنێت’’ . له‌به‌شێكی تری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت بەئامانجه‌كانی توركیا ده‌ڵێت: ‘’ئامانجێکی تری ئەوەیە کە لەنێوان باکوور، باشوور و رۆژئاوادا هەندێک هەرێمی بێ کورد دروست بکات، دواتر مورتەزەقەی لێ دابنێت. ئەمەش ئاشکرای دەکات کەهێرشەکان بەتەنها لەدژی پەکەکە نین، بەڵکو لەدژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد، سیاسەتی کورد، خاکی کورد، یەکێتی گەلی کورد، ئابوری کورد‌و هەبوونی کوردە. پێویستە هێرشەکان بەم جۆرە ببینرێن و گەلی کورد بەم پێیە بجووڵێتەوە’’. ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ. ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا. خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات ئه‌مریكا به‌هۆی ئێرانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر توركیا بێده‌نگه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا بۆ بارودۆخی كورد لەناوچه‌كه‌و سیاسه‌تی زلهێزه‌كاندا هاتووه ‘’وادیارە کە تائەمریکا لەبەرانبەر ئێران ئەنجامێک بەدەستنەهێنێت، پشتگیرییەکانی بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی پێدەدات. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش سوود لەم سیاسەتە وەردەگرن و هەوڵدەدات پەکەکە لەناوببات. سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەناوخۆو دەرەوەدا لەسەر بناغەی لەناوبردنی گەلی کوردە’’ . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’ئەمریکا پەکەکە لەبەرانبەر سیاسەتەکانی وەک ئاستەنگ دەبینێت و دەوڵەتی تورک بەکاردەهێنێت و دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات و پشتگیریی لە دەوڵەتی تورک دەکات. بەم شێوەیە دەیەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ روسیا لاواز بکات و لێی دووربکات. دەبینرێت کە لەم دواییانەدا تورکیا بەرەو سیاسەتەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێت و پەیوەندییەکانی پتەوتر دەکات. هەڵوێستی خۆسەری پەکەکە، تێکۆشان و سیاسەتەکەشی لەبەرانبەر سیاسەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە ئاستەنگێکی گەورەیە’’. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ. ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا. خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات. بەڵام ئەو شتەی کە توانییان لەیاسر عەرەفاتی بەدەستبهێنن، نەیانتوانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بەدەستبهێنن. ئێستاش پلانێکی تریان داڕشتووە. دەیانەوێت ئەو هێزەی کە پەکەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوڵقاندوویەتی نەک بەتەواوی لەناوی ببەن، بەڵکو لاوازی بکەن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن’’. به‌بۆچوونی كه‌جه‌كه؛ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا لاوازبكات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه به‌هێزی بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه توركیا لەناكۆكیدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له‌لیبیا. هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن. لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن. لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه ‘’ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببات، لاوازکردنی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا بەگرنگ دەبینێت. دەیەوێت بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی تورک و عەرەب بۆ بەشێک لە سیاسەتەکانی بەکاربهێنێت. بەم شێوەیە لەجەنگی سێیەمی جیهانیدا دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی نێوان تورک و عەرەب نەهێڵێت و ئاستەنگەکانی بەردەم سیاسەتەکانی بڕەوێنێتەوە’’. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن. لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن. لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن. ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات بەتایبەتی دەیەوێت عێراق و تورکیا گەرەنتی بکات و بەتەواوی کۆنتڕۆڵیان بکات. ئامانجێکی ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا دەیەوێت رابگەیەنرێت ئەوەیە کە لە تورکیا‌و عێراق بەئاسانی سیاسەتەکانی بەڕێوەببات’’. ‘’ئەمریکا نایەوێت لەسوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات… روسیاش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بكات’’ كه‌چه‌كه پێیوایه ئه‌گه‌ر بەوردی سەرنج بدرێتە سیاسەتی ئەمریکاو روسیا لەسوریا؛ ‘’ئەمریکا نایەوێت لە سوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات. هەبوونی خۆی وەک فشارێک لەسەر روسیا و رژێم بەکاردەهێنێت. بەڵام بۆ دیزاینکردن و بەدەستهێنانی دەستکەوت لەسوریا، دەوڵەتی تورک، هەندێک هێزی کوردی و چەتەکان بەکاردەهێنێت’’ . هه‌روه‌ها ده‌لێت ‘’روسیاش بێ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە ناو شەڕەوە، دەیەوێت لەسوریا کاریگەریەکانی زیاد بکات. لەگەڵ ئەوەی کە ئاشکرایە لەگەڵ رژێم لەهاوکاریدایە، بەڵام دەیەوێت بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد، خۆی بەهێزتر بکات. ئەگەر سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوەببات، دیارە کە پێگەکەی لە ئەمریکا بەهێزتر دەبێت. بەڵام کاتێک دەتوانێت ئەوە بکات کە کورد‌و رژێمی سوریا بگەنە رێککەوتن کە ئەویش دەزانێت کورد سیاسەتی پێشووی شۆڤێنی رژێم قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەی رژێمیش سوورە لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی ناتوانرێت هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنرێت’’. هەرچەندە ناکۆکی بەرژەوەندی لەنێوان روسیا‌و ئەمریکادا هەیە، بەڵام كه‌جه‌كه پێیوایه ‘’نابێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت کەوەک شەڕی سارد شەڕێک لەنێوان ئەو دوو زلهێزەدا رووبدات. ئەمریکا هەندێک هێز بەکاردەهێنێت بۆئەوەی رێگری لەڕوسیا بکات. دەبێت چاوەڕێ ئەوە نەکرێت کەڕووبەڕوو هەردوولا لەدژی یەکتری کاربکەن کە بەپێچەوانەوە لەشەڕی سارددا روویدا’’. لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین. هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە ئه‌مریكاو توركیا پلانی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت عێراق قبوڵی ده‌كات یان نا’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه ‘’ئەو بانگەشەیەی دەوڵەتی تورک کەدەڵێت، بەهۆی پەکەکەوە هێرش دەکات، لەناو گەلی کورددا بەڕاست نابینرێت و بۆیەش پەکەکە زیاتر ئەرێنی دەبینرێت. لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین. هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە’’. كه‌جه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیاتر بۆچوونی خۆی روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ‘’ئاشکرایە کەعێراق لاوازە، ئەگەری هەیە هەندێک سەپاندنەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ بکات. بەڵام ئایا پلانی لەناوبردنی پەکەکە بە گشتی قبوڵ دەکات یان نا، نازانرێت. هەرچەندە ئەمریکاو عێراق لەناو ئەم پلانەدان بەڵام ئاستی داواکاری دەوڵەتی تورک، لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەو دوو دەوڵەتەدا یەکناگرن. ئەگەری هەیە لەسەر پلانەکە رێککەوتبن ،بەڵام کاتێک دۆخەکە گەیشتە پراکتیزەکردنی پلانەکە، هەمان ئامانج بەدەستناهێنرێت’’. هه‌روه‌ها كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’لە لایەکی ترەوە ئەو رێککەوتنە وابەستەی ئەو تێکۆشانەیە کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین و ئەو هەڵوێستە کۆمەڵایەتیەیە کە لەئەنجامیدا دروستدەبێت. ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت، ئەگەری هەیە درز لەنێوانیاندا دروست ببێت. بە پێچەوانەوە بەهۆی پشتگیریی ئەمریکاوە، دەوڵەتی تورک تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکە دەکاتەوە’’. كورد كاره‌كته‌رێكی گرنگه له‌ململانێی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌جه‌كه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ‘’ئەمریکا، دەیەوێت ئێران بەتەواوی گەمارۆ بدات، فشاری لەسەر دروستبکات و هەموو لایەنەکان لەدژی ئێران رێکبخات. دەیەوێت سیاسەتێکی دەمدرێژ لەسەر ئێران بەڕێوەببات و ئەنجام بەدەستبهێنێت. بەم شێوەیە دەیەوێت هەژموونی ئێران لەعێراق لاواز بکات، ئەو هێزانەی کە لەبەردەم خۆی وەک ئاستەنگ دەبینێت لاواز بکات و عێراق لەدژی ئێران بەکاربهێنێت. لەسیاسەتەکانی بەرانبەر ئیران‌دا کوردیش ئەکتەرێکی گرنگە’’. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە بۆئەوەی گەلی کورد‌و لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت ‘’په‌كه‌كه له‌ناو بچێت، هێزه كوردییه‌كانی تریش له‌ناوده‌چن… پێویسته ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور بپارێزرێت’’. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’دەبێت بزانرێت لەدژی رەوایەتیدان بەهێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک پێویستی بەهەڵوێستێکی وڵاتپارێزی و پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان هەیە.’’ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’لەکەسایەتی پەکەکەدا هەموو گەلی کوردی کردووەتە ئامانج و بەو تێگەیشتنەی کە ئەگەر پەکەکە لەناوبچێت، هەموو هێزەکانی تر بەئاسانی لەناودەچن، دەجووڵێتەوە. بەوهۆیەوە گرنگە گەلی باشوور، رۆشنبیر‌و چینی وڵاتپارێز لەدژی ئەم داگیرکاریە هێزیان یەکبخەن و لەبەرانبەری بوەستنەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورک بەتەنها پەکەکە نییە، دەیەوێت باشووری کوردستان داگیربکات’’ . هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت ‘’پەکەکە لەدژی داگیرکردنی باشوور لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەستاوەتەوە و لەبەرئەوەی لەهەموو جێگایەک مافی کورد دەپارێزێت و کورد لەقڕکردن دەپارێزێت، بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە بۆئەوەی گەلی کورد‌و لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت’’. توركیا پێویستی به‌سیاسیه‌كانی باشووره بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر قه‌ندیل كه‌جه‌كه پێیوایه توركیا له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی هاوكاریی هه‌واڵگری له‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، هێرش بكاته‌سه‌ر قه‌ندیل نه‌ك له‌ڕێگه‌ی لەشكركێشی سه‌ربازییه‌وه، ده‌شڵێت ئه‌و شه‌ڕه، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی توركیایه بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ره به‌كاربهێنێت له‌قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی توركیادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی. له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت ‘’هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەردەوامە. قەیرانی ناوخۆ‌و سیاسەتەکانی دەرەوەی پێویستی بەم شەڕەیە. بەهێرش و داگیرکاری، نەتەوپەرستی، شۆڤێنیزم و فاشیزیم بەهێزدەکات. بەم شێوەیە لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە. ئەمەش لەسەردوژمنایەتیکردنی کورد بەڕێوەدەبات. لەبەرئەوەش درێژە بەهێرش و داگیرکەری دەدات. دەوڵەتی تورک لەشەڕدا پشت بە تەکنیک دەبەستێت. بۆیە زۆر پێویستی بەسەرباز نییە. باشترین تەکنیکی پێشکەوتووی لەبەردەستە بۆ ئەوەی هێرشەکانی تا قەندیل بەردەوامی پێبدات، پێویستی بە هاوکاری سیاسیەکانی باشوورە.’’ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان جددی بوو دژی داگیركارییه‌كانی توركیا كه‌جه‌كه پێیوایه لەڕووی سیاسییەوە هەڵوێستی جددی وڵاتانی عەرەبی لەدژی داگیرکەری بینرا. پێشیوایه جگه له‌وڵاتانی عه‌ره‌به‌ی، لەبناغەدا زۆر وڵاتی جیهان و هێزی سیاسی لەدژی ئەم داگیرکەریەن. كه‌جه‌كه ده‌شڵێت ‘’بۆیە هێرشێکی رەواو یاسایی نییە و ناتوانێت لەبەرانبەر گەلانی جیهان هێرشەکانی بپارێزێت و هیچ پشتگیرییەکیش بۆ هێرشەکانی بەدەستناهێنێت. ئەگەر بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت، لەسەر بناغەی ئاڤانتاژێکی بەهێزی سیاسی تێکۆشانێکی بەهێزی گەریلا ئەنجامدەدرێت و ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنرێت’’ . ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت. پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه دژی توركیا ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ دژی توركیا به‌رێوه‌ببرێت كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها پێیوایه ‘’لەڕووی سەربازییشەوە، فراوانبوون و بڵاوبوونی هێرشی سەربازیی تورک دەرفەتێکی گەورە بۆ هێزە ئازادیخوازەکان دەخوڵقێنێت. ئەم هێرشە داگیرکەریە، بۆ تەڤگەری ئازادی سەرکەوتنی سەربازیی فەراهەم دەکات. لەبەرئەوەی ئەم هێرشە لەباکوور و باشوور پێکەوە بەڕێوەدەبرێت، دەرفەتێکی خوڵقاندووە کە لەدژی دەوڵەتی تورک بەرەیەکی گەورەی شەڕ بەرێوەببرێت.’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ‘’دەوڵەتی تورک خاوەنی پێگەیەکی وەک شەڕی سارد نییە. راست نییە کە پەیوەندیەکانیشی وەک قۆناغی شەڕی سارد ببینرێت. لەقۆناغی شەڕی سارددا، دەوڵەتی تورک خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو. لەئیستادا هەڵسەنگاندنی ‹پێگەی تورکیا وەک ئەو قۆناغە قۆناغی شه‌ڕی سارد ‹ ، دەمانخاتە ناو هەڵەوە’’. كه‌جه‌كه پێیوایه ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت. پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه دژی توركیا
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک وه‌زیر ده‌ستیپێکرد و گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکى دارایى و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و کاریگه‌رییه‌کانى ده‌کرێت. بڕیاره ھه‌ر یه‌ک له شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، خالید شوانی، وه‌زیرى ھه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستانه‌کانى ھه‌ولێر وبه‌غدا و ڤاڵا فه‌رید، وه‌زیرى ھه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و وه‌ک سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کانیش به‌شدارى دانیشتنه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى ته‌ندروستى ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌په‌تاى کۆرۆنا و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ده‌بن. پێش ده‌ستپێکردنى کۆبوونه‌وه‌که ھێمن ھه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "کۆبوونه‌وه‌ى ژماره 6ى ئاسایى په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که ده‌که‌ن". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: "سبه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخى دارایى ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت".
ئارێز خالید تورکیا له‌هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له‌هه‌وڵدابووه سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ وڵاته‌که‌ى فراوانتر بکات و به‌نداوى ئه‌لیسۆ ئامانجه پڕ سه‌رکێشییه‌که‌ى جێبه‌جێکرد که بووه‌ته‌هۆى له‌ناوبردنى شوێنه مێژووییه‌کانى کورد‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى فورات له‌عێراقدا. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواى پلانێکى چه‌ند ساڵه‌ى بۆ دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌ره‌ڕاى فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ناوخۆییه‌کان ده‌ستى به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که کردووه‌و قۆناغى یه‌که‌مى ته‌واوکردووه‌و به‌نداوه‌که‌ش بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى عێراق و له‌ناوچوونى شوێنه‌واره مێژووییه‌کانى باکورى کوردستان جێگاى مه‌ترسییه. به‌نداوى ئه‌لیسۆ یه‌کێکه له‌و (22) به‌نداوه‌ى که له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى گاپى تورکیا له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕیارى دروستکردنى درا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه نه‌توانرا ده‌ست به‌دروستکردنى بکرێت، به‌ڵام ساڵى 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بوو پرۆژه‌یکه‌ى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ساڵى 2008 کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڕاسپێردرابوون بۆ دروستکردنى به‌نداوه‌که به‌هۆى فشارى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان له‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که هه‌ڵگرت و تورکیاش داواى له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد که‌پرۆژه‌که جێبه‌جێبکه‌ن. ورده‌کارى به‌نداوه‌که ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌و نزیک گوندى ئه‌لیسۆ به‌درێژایى پارێزگاى ماردین و شڕنا‌خ درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌به‌ست له‌دروستکردنیشى کۆکردنه‌وه‌ى ئاوه له‌زستاندا تا بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌کاریبهێنن، که به ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار مێگاوات کاره‌با که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 20% کاره‌باى تورکیا زیادده‌کات. هه‌روه‌ها ساڵانه بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ ئابوورى تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن هێکتار زه‌ویش له نۆ پارێزگاى تورکیا به‌راو ده‌بن که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 10%ی خاکى تورکیا. ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و نزیکه‌ى (12) ملیار دۆلار بۆ ته‌واوکردنى ته‌رخانکراوه، به‌رزییه‌که‌ى (135) مه‌تر و درێژییه‌که‌ى هه‌زار و (820) مه‌تره، قه‌باره‌ى به‌نداوه‌که (43) ملیۆن و (800) هه‌زار مه‌تره‌سێجایه‌و تواناى گلدانه‌وه‌ى (10) ملیار‌و (410) ملیۆن مه‌تره سێجا ئاوى هه‌یه. مه‌ترسییه‌کانى ته‌واوبوونى به‌نداوى ئه‌لیسۆ: به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق، به‌ته‌واوکردنى ئه‌م به‌نداوه رێژه‌ى نزیکه‌ى ٦٠%ى ئاوى عێراق و رووبار‌ى دیجله که‌مده‌کات و به‌مه‌ش عێراق تووشى قه‌یرانى که‌مئاوى ده‌بێت و زیانێکى گه‌وره‌ش به‌ر سامانى ئاوى عێراق ده‌که‌وێت، که دوور نییه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌ستپێکی جه‌نگى ئاویى نێوان عێراق و تورکیا. به‌پێى به‌دواداچوونێکى ماڵپه‌ڕى بى بى سى و ۆته‌ر تێکنۆلۆجى که‌گرنگى به‌پرۆژه ستراتیجییه‌کانى بوارى ئاو ده‌دات، به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که‌و به‌هۆى ئاوى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى (300) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى مێژوویى ژێرئاو ده‌که‌ون و ده‌ریاچه‌یه‌کیش به‌درێژایى (176) کیلۆمه‌تر دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ى حه‌سه‌نکێف که (93) کیلۆمه‌تر له‌به‌نداوه‌که‌وه دووره، به‌ته‌واوى و به‌قوڵایى (60) مه‌تر ژێرئاو ده‌که‌وێت، که‌ته‌مه‌نى ئه‌و شارۆچکه‌یه نزیکه‌ى (18) هه‌زار ساڵه، به‌مه‌ش واپێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ى (70) هه‌زار که‌س به‌هۆى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بن، به‌کۆى گشتى وا پێشبینیده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زیانیان به‌رده‌که‌وێت به‌هۆى دروستبوونى به‌نداوه‌که‌وه نزیک بێته‌وه له (200) ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و شوێنه‌وارى و گه‌شتیاری. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، شوێنى نیشته‌جێبوون و کارگه‌و کۆمه‌ڵگه نیشته‌جێیه‌کانى باشورى عێراق که به‌درێژایى هه‌زار میل ده‌که‌ونه سه‌ر رۆخى رووبار‌ى دیجله تووشى مه‌ترسى جۆراوجۆرر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى نێوان رووبار‌ى دیجله‌و فورات به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که، به‌ته‌واوى دیارنامێنن و ژێرئاو ده‌که‌ون. له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م به‌نداوه‌شدا، چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤى کورد له‌باکورى کوردستان رایانگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌ترین زیان به‌ناوچه کوردییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى لافاوو له‌ئه‌نجامدا شارۆچکه‌ى حه‌سه‌ن کێف ژێر ئاو ده‌که‌وێت و بۆچوونیان وایه دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه بۆ دژایه‌تیکردنى ئه‌وانه، چونکه سه‌رچاوه‌ى مێژوویى کورده‌کان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌کى زۆر گوند‌و هاوڵاتى کوردیش که له‌و ناوچانه ده‌ژین، ناوچه‌کانیان چۆڵده‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسیى به‌نداوه‌که‌وه. له‌ساڵى 1987 ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رێککه‌وتنێکى کاتییان کرد بۆ دابه‌شکردنى ئاوى فورات، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا له‌هه‌موو چرکه‌یه‌کدا (500) مه‌تر چوارگۆشه ئاو بۆ سوریا بنێرێت و سوریاش له‌سه‌دا 58%ی ئه‌و بڕه بدات به‌عێراق، دیاره ئه‌وه‌ش به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد بووه له‌ساڵى نه‌وه‌کاندا. ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ئه‌م به‌نداوه جگه له‌وه‌ی کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى پێگه‌یشتنى ئاستى ئاوى رووبار‌ى دیجله ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى ئاستى ئاو بۆ سوریاش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره، دیمه‌شقى ئاگادار کردبێته‌وه له‌که‌مکردنه‌وه‌ى ناردنى ئاو. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوه‌وه تورکیا هه‌موو چرکه‌یه‌ک (200) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ى بۆ سوریا ناردووه، که ئه‌م بڕه‌ش هێشتا (300) هه‌زارى له‌ڕێککه‌وتنى ناردنى ئاوى رووبار‌ى دیجله له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سوریا که‌متره، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاڤا کاره‌باى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى که‌مبکاته‌وه که له‌سه‌دا 23%ى رووبه‌رى سوریایه‌و ئه‌و کاره‌بایه‌ى دابینیشى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌و بۆ دیمه‌شق و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا نین. ماڵپه‌ڕى ۆته‌ر تێکنۆلۆجیش باسى له‌وه کردووه، گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه جارێکى دیکه ده‌بێته‌وه هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى دیکه له‌ناوچه‌که‌داو دواتریش ده‌بێته به‌شێک له‌و کێشه‌و گرفته ئابورییانه‌ى ئێستا له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه به‌که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سێ مه‌ترى به‌نداوه‌که رێژه‌ى پیسبوون زیاد ده‌کات. پرۆژه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، پرۆژه‌یه‌کى کاتییه‌و ته‌مه‌نى خه‌مڵێندراوى پڕۆژه‌که نزیکه‌ى (60) ساڵه‌و دواتر ده‌بێت بڕوخێندرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت که‌ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌ته‌مه‌نیان نزیک ده‌بێت له (20) هه‌زار ساڵ له‌ناوده‌چن.
ئارا ئیبراهیم دواى کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان میواندارى کۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى کرد، سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و به سازان و تێگه‌یشتن قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین و هه‌موو شتێک باشه". دوێنێ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موز له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، میوانداریى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا له که‌شوهه‌وایه‌کى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به ڕاشکاوى کێشه و گرفته‌کان و بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه دووقووڵییه‌کانیان تاوتوێ کرد. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که داکۆکى کرایه‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌کێتى به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسى و پێکهاته‌کانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى که زه‌رووره‌تێکى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى کۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و کێشه‌کانى دیکه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه که ئامانج لێى چاره‌سه‌رکردن و زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه‌کاندا و سووککردنى ئه‌و باره قورسه‌یه له ده‌ره‌نجامى کێشه و قه‌یرانه‌کان که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتیان. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و هه‌موو شتێک باشه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌که‌ین دواى کۆبونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ پارتى، له‌گه‌ڵ سازان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و قه‌یرانه‌کانداین نه‌ک لێکترازان". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو شتێک باشه‌و پێیانوابوو به کارى هاوبه‌ش ده‌توانن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کاندا زاڵ ببن و چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات به به‌شدارى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و که‌مینه‌کان، به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه بۆ به‌شداریکردنیان. گرژییه‌کانى یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو په‌ره‌یسه‌ند دواى ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه 25ى ته‌مه‌وز له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌ڕاى گرژییه‌کان، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ى نووسراوێکه‌وه داواى بانگهێشتى ئه‌نجامدانى کردبوو تا رۆژى یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌مموز کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام (24) کاتژمێر کۆبوونه‌وه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌نووسراوێکدا داواى بانگهێشتى په‌رله‌مانتارانى کردووه‌و به‌رنامه‌ى کارى خستۆته‌ڕوو که راپۆرتى چه‌ند لیژنه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه‌و پێنج وه‌زیرى کابینه‌ى نۆیه‌م بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا. کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌پێنج بڕگه پێکهاتووه که‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌یاساو ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) له‌ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ بانگهێشتى وه‌زیره‌کانى (دارایى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ته‌ندروستى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌فراکسیۆنه‌کانى حزبه‌که‌ى و یه‌کێتى و گۆڕان و به‌شێک له‌سه‌ربه‌خۆکان و مه‌سیحى و تورکمانه‌کان به‌شدارى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت: «په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه‌و دوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، پێنج وه‌زیر دێنێته ناو په‌رله‌مان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى که له‌کارنامه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه«. ناوبراو وتیشى:»په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت، کێشه‌که به‌ته‌نها تورکیا نیه، هه‌ردووکیان کێشه‌ى خاکى باشورى کوردستانن». «کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان باسکردووه، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنى کۆنکرێتى پرسى موچه به‌جێبه‌جێکردنى یاسایى چاکسازى ده‌بێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌داهاتى ناوخۆ‌و خاڵه سنورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت»، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى واده‌ڵێت. پێشه‌وا هه‌ورامى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى و گۆڕان) له‌ناو دانیشتنه‌که‌دا بن گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌که خزمه‌تى خه‌ڵکه، با هه‌موویان به‌شداربن و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیره‌کان پرسیاربکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر کارى راستکردنه‌وه‌ى ئێمه‌بێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئێمه ده‌ستخۆشى لێبکه‌ین». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئاگادارى ئه‌وه‌بووه گفتوگۆ له‌نێوان مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى کراوه‌و «نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانیش گفتوگۆیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى و له‌سه‌ر خه‌ت بوون». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن. جه‌مال حه‌وێز، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌مرۆ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین». فراکسیۆنى گۆڕان: به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕه‌و زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕه‌و زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان». ئاشنا عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌شکرد رۆژى سێشه‌ممه 28ى ته‌مموز، وه‌زیرى دارایى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دێنه په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌بارودۆخى دارایى. لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى، هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریکردنیان له‌دانیشته‌که‌ى په‌رله‌مانداو هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که‌یاداشتیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه که‌ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه یان نا. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ناکه‌ین، تا ئه‌و بڕگه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه زیاد نه‌کرێت که موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باس بکرێت به‌تایبه‌ت پرسى موچه، پێویسته سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى بێنه په‌رله‌مان». به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویسته سه‌رۆکى فراکسیۆنێک و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێک بده‌نه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ده‌ستکارى بڕگه‌یه‌کى کۆبوونه‌وه‌که بکرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێکیان داوه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان که باس له‌بڕینى ئه‌و له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى 2020ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که (27) ملیار دیناره«پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌ى پێویست بدات ئه‌م قه‌رزه زۆره بۆچى کراوه........ بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان کراوه، وه‌ڵاممان ده‌وێت». هاوکات، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه بایکۆتى دانیشتنه‌کانمان کرد، چونکه پێمانوایه دانیشتنه‌کان کراوه‌ته کۆبوونه‌وه بۆ خزمه‌تى کۆبوونه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا کارێک ناکرێت ئه‌رکێک بۆ حکومه‌ت زیادبکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌رله‌مان شکۆى نه‌ماوه«. ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى باسکرد دانیشته‌کان پێویسته به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى بێت. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که یاداشته‌کانیان بۆ ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان زیادناکرێت، چونکه دوێنێ به‌مه‌رجى ده‌ستکارینه‌کردنى ته‌وه‌ره‌کان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه«.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبون له سزاى دواکه‌وتنى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ له هه‌رێم بۆ ماوه‌ى دوو مانگ. به‌پێى فه‌رمانێکى وه‌زارى که واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبون له سزاى دواکه‌وتنى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ له هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى (7/2/2020 تاوه‌کو 1/9/2020) و به به‌خشراو هه‌ژمار ده‌کرێن به‌هۆى راگرتنى مامه‌ڵه‌کان به هۆکارى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی چاکبوونه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زارو 700 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی راگه‌یاند له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا. صه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند که له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر له هه‌زارو 700 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له 13ی ئایاری رابردوو تا ئێستا چوار هه‌زار و 568 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا له گوندى بارزانکێى سه‌ر به ناحیه‌ى بامه‌ڕنێ دوو ئۆتۆمبێلیان کرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه دوو هاوڵاتى بونه‌ته قوربانى. کاتژمێر 4:30ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا له گوندى بارزانکێى سه‌ر به ناحیه‌ى بامه‌ڕنێ دو ئۆتۆمبێلیان کردوه‌ته ئامانج که ده‌وترێت ئۆتۆمبێلى په‌که‌که بون. له‌و بۆردومانه‌دا، دوو هاوڵاتى که شۆفێرانى ئۆتۆمبێله‌کان بون، بونه‌ته قوربانى و یه‌کێک له‌و هاوڵاتییانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى سوتاوه، نه‌ناسراوه‌ته‌وه. تا ئێستا پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) هیچ راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه که ئه‌و که‌سانه سه‌ر به په‌که‌که بن. گوندى بارزانکێ سه‌ر به ناحیه‌ى بامه‌ڕنێیه له سنورى قه‌زاى ئامێدى سه‌ر به قه‌زاى دهۆک.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه له‌باره‌ى دواخستنى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت:"له میانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى نێوان مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، ئه‌و کێشه‌یه تاووتوێ کرا. بافڵ تاڵه‌بانى داواى دواخستنى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بۆ 24 کاژێر کرد". ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: په‌یوه‌ست به ئه‌و کێشانه‌ى که له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه له ئارادابوون، ھه‌ندێک ھه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ى ناڕاست له میدیاکاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه. راستیى بابه‌ته‌که به‌و شێوه‌یه که له میانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى نێوان به‌ڕێزان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و بافڵ تاله‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، ئه‌و کێشه‌یه تاووتوێ کرا و به‌ڕێز بافڵ تاله‌بانى داواى دواخستنى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بۆ 24 کاتژمێر کرد به‌بێ ھیچ مه‌رجێک، تاکو ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رکردایه‌تیى ھه‌ردوولا ھه‌بێت به تێگه‌یشتنێکى ھاوبه‌ش بگه‌ن. ئه‌م داوایه به چاره‌سه‌رێکى په‌سه‌ند زانرا و به دانوستان له نێوان سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وسه‌رکردایه‌تیى ھه‌ردوولا کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ 24 کاتژمێر دواخراوه به بێ ھیچ مه‌رجێک و بوار ڕه‌خسێندراوه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ربه‌ست و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن. به‌و ھیوایه‌ى که گشت لایه‌ک به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م بابه‌تانه بکه‌ن و به ئاراسته‌ى چارسه‌ر ، ھه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌کان بگوازنه‌وه. نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان 2020/7/26
هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى پشتراستکرده‌وه که به ئاماده‌بونى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند، یه‌که‌م هه‌وڵى پارتى و گۆڕان بۆ " ئینقیلاب کردن به‌سه‌ر په‌رله‌مان شکستیهێنا". زانا عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسۆنى یه‌کێتى له نوسینێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "یه‌که‌م هه‌وڵى پارتى و گۆڕان بۆ بڕینى قوتى خه‌ڵک و ئینقیلابکردن به‌سه‌ر په‌رله‌مان شکستیهێنا، به‌داخه‌وه پارتى وه‌ک که‌مینه‌کان سه‌یرى گۆڕان ده‌کات به‌بێ پرسکردن ده‌یانخاته ناو ئه‌جێنداى خۆیه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ بۆ دواخستنى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ راوێژێکى له‌گه‌ڵ نه‌کردن، له‌کاتێکدا وه‌زیره‌کانى گۆڕان به‌قاته‌وه خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تا بیناى په‌رله‌مانیش نه‌یازانیبوو کۆبونه‌وه‌که داواخراوه". بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى کوردستان کۆبێته‌وه، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌که بۆ سبه‌ینێ دواخرا، به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى کۆبونه‌وه‌که‌ش له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دیاریکراوه له‌باره‌ى پێنج بڕگه‌وه گفتوگۆ بکات. سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کرد بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنى ژماره (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره که بڕیاره سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت دواتریش له نوسراوێکدا رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کرد بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنى ژماره (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره له کاتژمێر (11)ـى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دوشه‌مه رێککه‌وتى 2020/7/27. له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژى سێشه‌ممه له‌سه‌ر داواکارى په‌رله‌مانى کوردستان و بۆ تاوتوێکردنى قه‌یرانى دارایی، موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و گفتوگۆکانى هه‌ولێر و به‌غدا و پێدانى به‌رچاوڕونى به ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، وه‌زیرانى دارایی، پلاندانان و کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌بن.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (6)ى ئاساییى خولى به‌هاره‌ى رۆژى دووشه‌مه به‌روارى 2020/7/27ى راگه‌یاند، که‌به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه: به‌رنامه‌ى کار: به‌پێى حوکمى مادده‌ى (5)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ى (16)و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ى (20)و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى دووه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له کاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌رۆ رۆژى دوو شه‌ممه رێکه‌وتى 27/7/2020 به‌م شێوه‌یه بێت. یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه و پێشنیازه یاساییانه‌ى خواره‌وه پشت به‌ستن به بڕیارى ژماره (5)ى ساڵى 2020 و حوکمى مادده‌کانى (79، 80) و بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له مادده‌ى (83)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. 1- پرۆژه‌یاساى (له‌ئه‌ستۆکردنى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمى کوردستان). 2- پێشنیازى یاساى (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى شوێنه‌وارو که‌له‌پوور له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). 3- پێشنیازى یاساى (ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مان به‌پێى حوکمى خاڵى (1، 2) له‌بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى (25) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرت و گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه: 1ـ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ى (کاروبارى پێشمه‌رگه‌و ناوچه کورستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و هێرشه‌کانى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌که، به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز (وه‌زیرى ناوخۆ)و (وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه)و (وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ى گشتیى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق. 2ـ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ى (کاروبارى پێشمه‌رگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌کان)و (په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخى ناوچه سنوورییه‌کان. 3ـ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لێژنه‌ى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به‌په‌تاى (کۆڕۆنا) کۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونى (وه‌زیرى ناوخۆ)و (وه‌زیرى ته‌ندروستی) له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق. چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازى یاساى (ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له‌هه‌رێمى کوردستان) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لێژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى سه‌باره‌ت به (دۆخى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان) به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وه‌زیرى پلاندان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)، باڵى سه‌ربازیى پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که، رایگه‌یاند که هێزێکى سوپاى تورکیایان ناچار کردووه له گردى لیلکان و گه‌ڤه‌رتى له‌ناوچه‌ى خواکورک پاشه‌کشه بکه‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2020 ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه رایگه‌یاند، له‌رۆژى ٢٢ى ته‌مموزدا هێزه‌کانیان ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى "گردى لیلکان و گه‌ڤه‌رتى له‌ناوچه‌ى خواکورک ئه‌نجامداوه و له‌ئه‌نجامدا چوار سه‌ربازى تورک کوژراون و سێ سه‌ربازى تریش بریندار بوون". هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه، که له‌ژێر فشارى زه‌برى گه‌ریلادا، هێزه‌کانى سوپاى تورکیا له‌و ناوچه‌یه پاشه‌کشه‌یان کردووه. هاوکات ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که پرۆسه‌که وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک بووه له خوێنى شه‌هیدانى ناوچه‌ى حه‌فتانین. له‌ناوه‌راستى مانگى حوزه‌یرانه‌وه تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى فراوانى سه‌ربازیى له‌ناو خاکى هه‌رێم دژ به پێگه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات. موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدیا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک تى ڤى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که تا ئێستا 236 سه‌ربازى تورکیا له‌ناوچه‌ى حه‌فتانین کوژراون و شه‌ش کۆپه‌ریشیان خستووه‌ته خواره‌وه.
ئارا ئیبراهیم ژماره‌یه‌کى به‌رچاوى کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى ئه‌مڕۆ ده‌رگاى به‌شێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که داده‌خه‌ن و لیواى پاراستنى سلێمانى ده‌چێته سه‌ریان و به‌شێکیان ده‌ستگیر ده‌کرێن. یه‌کێک له کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى که نه‌ویست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ژماره‌یه‌ک کارمه‌ند وه‌ک ناره‌زایه‌تى بۆ دواکه‌وتنى موچه‌کانمان هه‌وڵماندا ده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاوتوچۆى سلێمانى دابخه‌ین و کارکردن رابگرین، به‌ڵام به‌فه‌رمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر هێزى لیواى پاراستنى سلێمانى چه‌ند کارمه‌ندێکمانى ده‌ستگیرکردووه". کارمه‌ندانى مانگرتوو بڕیاریان دابوو که ئه‌مڕۆ ده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هاتوچۆ له تاسلوچه له رۆژئاواى سلێمانى دابخه‌ن، دیاره لیواى پاراستنى سلێمانى زانیارى ئه‌و جموجوڵه‌یان پێده‌گات و له رێگا خاڵى پشکنین بۆ ئه‌و پۆلیسانه داده‌نێن و ژماره‌یه‌کیان ده‌ستگیر ده‌که‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان ده‌رده‌چن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى له تاسلوجه و ده‌رگاکانى داده‌خه‌ن و کاره‌کانى راده‌گرن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌و کارمه‌ندانه مافى خۆیانه داواى موچه بکه‌ن، به‌ڵام پێدانى موچه له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه‌و پێیان راگه‌یه‌ندراوه ئارام بگرن تا چه‌ند رۆژێکى دیکه وه‌ک سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه.
هاوڵاتى ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ٢٤ کاتژمێر دواخراوه. هه‌روه‌ها فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى پێش دواخستنى واده‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کرد. بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کۆبێته‌وه و به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى کۆبونه‌وه‌که که له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دیاریکراوه له‌باره‌ى پێنج بڕگه‌وه گفتوگۆ بکات، که ئه‌وانیش خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دوه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) له ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مان ده‌کرێت