هاوڵاتى کونسوڵخانه‌ى ئێران له سلێمانى مه‌رجه‌کانى گه‌شتکردنى بۆ وڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاند که پشکنینى کۆرۆنایه. ئه‌مڕۆ 31ى ته‌موزى 2020 کونسوڵخانه‌ى ئێران له سلێمانى سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کانى له دۆخى کۆرۆنا، ئاگادارییه‌کى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه که ده‌بێت گه‌شتیار به‌ڵگه‌نامه‌ى پشکنینى کۆرۆناى پێ بێت و پێش که‌متر له 96 کاتژمێر له گه‌شته‌که‌ی، ئه‌نجامدرابێت. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى کونسوڵخانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له سلیمانی: ئاگادارى بۆ گه‌شتیارانى وڵاتى ئێران 1- پێویسته گه‌شتیارانى ئێرانى و بیانى له کاتى چوونه‌ناو ئێران له ته‌واوى خاڵه سنورییه فه‌رمییه ئاسمانی، ده‌ریایى و زه‌مینیه‌کانه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ى ته‌ندروستى (پشکنینى کۆرۆنا) به زمانى ئینگلیزى پێشکه‌ش بکه‌ن که له‌لایه‌ن ناوه‌نده باوه‌ڕپێکراوه ته‌ندروستیه‌کانى وڵاتى خانه‌خوێ وه ئه‌نجامدرابێت. پێویسته پشکنینى کۆرۆناکه که‌متر له 96 کاتژمێر (چوار ڕۆژ) پێش چوونه‌ناو ئێران ئه‌نجام درابێت. 2- له ئه‌گه‌رى نه‌بوونى پشکنینى کۆرۆنا، مۆڵه‌تى چوونه‌ژووره‌وه به هاوڵاتیانى بیانى نادرێت، به‌ڵام گه‌شتیارانى به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ له‌سه‌ر تێچووى خۆیان له‌و بنکانه‌ى که له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه دیارى کراون، که‌ره‌نتینه ده‌کرێن. 3- پێویسته ته‌واوى گه‌شتیارانى ئێرانى و بیانى فۆڕمى خۆناساندنى تایبه‌ت به کۆرۆنا وه‌ربگرن و پڕى بکه‌نه‌وه و پیشانى پزیشکانى جێگیرکراو له‌سه‌ر سنوره‌کان یاخود فڕۆکه‌خانه‌کان بده‌ن. 4- له‌کاتى چوونه‌ناو ئێران، پشکنینى پزیشکى بۆ ته‌واوى گه‌شتیاران ده‌کرێت. (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرى به‌ڵگه‌نامه‌ى ته‌ندروستیش بێت). 5- له‌ئه‌گه‌رى بوونى نیشانه‌کانى کۆرۆنا، ئه‌و که‌سه تا کاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامى نێگه‌تیڤى پشکنینى کۆرۆناکه‌ى و چاره‌سه‌رکردنى نیشانه‌کانى نه‌خۆشیه‌که، له بنکه‌کانى که‌ره‌نتینه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که بۆ گه‌شتیارانى بیانى دیارى کراوه، ده‌هێڵڕێنه‌وه. گه‌شتیارانى ئێرانى له‌پاش وه‌رگرتنى به‌ڵێننامه‌ى نوسراو، پێویسته له‌ماڵه‌وه خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن. 6- ڕێساکانى سه‌ره‌وه بۆ هه‌موو هاوڵاتیانى ئێرانى و بیانى به‌بێ ڕه‌چاوکردنى جۆرى پاسپۆرت، جۆرى ڤیزا، ئامانجى گه‌شته‌که و...هتد، جێبه‌جێ ده‌کرێت و هیچ هه‌ڵاوێرده‌یه‌ک له‌به‌رچاو ناگیرێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش رایگه‌یاند بونى ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانان له‌عێراق له‌سه‌ر داواکارى حکومه‌تى عێراقه و ده‌شڵێت:" زیاتر له‌چوار ھه‌زار پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى دژى داعش شه‌ھیدبون، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریکردن له‌و نیشتمانه". ئه‌مڕۆ 31ى ته‌موزى 2020 کۆلۆنێل مایڵز کاگنیز، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش ئه‌مڕۆ له‌سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" گۆڕانکاریى به‌سه‌ر ئه‌رکى ھاوپه‌یمانان ھاتووه له‌عێراق، چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌کمان راده‌ستى ھێزه‌کانى عێراق کردووه‌ته‌وه. ئێستا راوێژکاره‌کانمان به‌گشتى له‌ناوه‌ندى به‌غدا کاره‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن". ناوبراو راشیگه‌یاند:"بونى ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانان له عێراق و مانه‌وه‌یان، له‌سه‌ر داواکارى حکومه‌تى عێراقه، ئامانجى سه‌ره‌کى ئێمه له‌ناوبردنى چه‌کدارو شانه نوستووه‌کانى داعشه". هه‌روه‌ها وته‌بێژى هاوپه‌یمان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه خه‌ڵک زۆر ھه‌یه له‌کوردستان ژماره‌یه‌ک ئازیزیان له‌شه‌ڕى دژى داعش له‌ده‌ستداوه، یه‌کێک له‌و ئافره‌ته دڵسۆزانه دایکه عائیشه‌یه، که سێ کوڕى له‌شه‌ڕى دژى داعش له‌ده‌ستداو له‌یه‌ککاتدا شه‌ھیدبون، زۆر ئافره‌تى دیکه‌ى وه‌ک دایکه عائیشه له‌کوردستان ھه‌ن که رۆڵه‌کانیان له‌شه‌ڕى دژى داعش له‌ده‌ستداوه، وتیشى:" با شه‌ھیدو قوربانیانى شه‌ڕى داعشمان له‌بیرنه‌چێت، زیاتر له‌چوار ھه‌زار پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى دژى داعش شه‌ھیدبوون، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریکردن له‌و نیشتمانه". دایکه عائیشه، که به‌دایکى شه‌ھیدان ناسرابو، دانیشتوى قه‌زاى سۆران بو، له‌شه‌ڕى دژى داعش سێ کوڕى له‌یه‌ککاتدا شه‌ھیدبون. رۆژى 27/7/2020 خۆشی گیانیله‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتی، ده‌ڵێت:" جوانترین پیرۆزبایى ئه‌م جه‌ژنه بۆ خه‌ڵکى کوردستان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته". عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت به جه‌ژنى قوربان داواى له سه‌رۆکایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبه‌که‌ى کردوه ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌و به‌ڵێن و بریارانه‌ى که له کۆنگره‌ى چوار‌و کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى رۆژى 26ى مانگى رابردو داویانه ئه‌وا "به‌ر نه‌فره‌تى خه‌ڵک و خوا ئه‌که‌وین." ده‌شڵێت:"ده‌سه‌وه‌سانى و بێچاره‌یى ھه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ھه‌رێم له دوا کۆبونه‌وه‌یان نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن که ده‌بێ ئێمه بریارى جدیمان ھه‌بێ بۆ گۆرانکاری." ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو"ئه‌م چوار سه‌رۆکایه‌تى ھه‌رێمه به ھیچ جۆرێک ئه‌ھلى ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌ى حوکمرانى و نیشتیمانیه نیین و ده‌بێ بریارێک بده‌ین که وه‌ک ھه‌میشه (ی،ن،ک) له به‌ره‌ى گه‌ل بێت." له‌کۆتاییشدا وتویه‌تی" جوانترین پیرۆزبایش بۆ ئه‌م جه‌ژنه له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ھه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته."
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ساڵیادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ات که له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ رێگریى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نفال. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ یادى ئه‌نفالکردنى هه‌شت هه‌زار سڤیلى بێتاوانى بارزانى ده‌که‌ینه‌وه که به‌رله سى و حه‌وت ساڵ 31-7-1983 له ماوه‌ى ده رۆژدا له ئۆردوگا زۆره‌ملێکانى قوشته‌په و به‌حرکه، هه‌ریر و دیانا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، رژێمى به‌عس جینۆسایدى کردن و بۆ هه‌میشه راپێچى مه‌رگستانى بیابانه‌کانى باشوورى عێراق کران. دواى ئه‌وه دایکان، ژنان و خوشکانى ئه‌نفالکراوان، بارى قورسى ژیانێکى تاڵ و چاره‌نووسێکى ئازاربه‌خشیان که‌وته ئه‌ستۆ. ده‌بووایه بۆ منداڵانیان ببنه باوک و برا و به ره‌نجى خۆیان بژێوى ژیان په‌یدا بکه‌ن. له‌م رۆژه‌دا به‌وپه‌ڕى رێز و پێزانینه‌وه له رۆڵى ئه‌و دایک و خوشکه رووسپییانه ده‌ڕوانین که به‌رگه‌ى ژیانێکى مه‌رگه‌ساتباریان گرت، به‌ڵام هه‌رگیز کۆڵ‌یان نه‌دا. هه‌ر له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه رۆڵى جوامێرانه‌ى خه‌ڵکى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، خه‌ڵکى هه‌ریر و باتاس و دیانا و ده‌وروبه‌ریان به بیر ده‌هێنینه‌وه که هه‌موو هاوکارییه‌کان پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان کرد. بوونه پشت و په‌نایان و ده‌رفه‌تى کار و په‌یداکردنى بژێوى ژیانیان بۆ ره‌خساند. جوامێریى ئه‌وان بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریى ئێمه و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان و کوردستانییاندا ده‌مێنێته‌وه. به شکۆوه گیانى پاکى ئه‌نفالکراوان و ته‌واوى شه‌هیدانى کوردستان به بیر ده‌هێنینه‌وه، سڵاو و رێز بۆ خێزان و که‌سوکاریان ده‌نێرین. له هه‌وڵه‌کانمان له ئاستى عێراق و جیهان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دى له هیچ شوێنێک مرۆڤایه‌تى ئازار و مه‌رگه‌ساتى وه‌ک ئه‌نفال و کیمیاباران نه‌بینێته‌وه، حکومه‌تى عێراقیش ده‌بێت پابه‌ندى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى قوربانییان بێت. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 31/7/2020
هاوڵاتى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌دواى جه‌ژن هه‌وڵه‌کان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ته‌رقیه‌ى ئه‌فسه‌ران که مافێکى ره‌واى خۆیانه. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه، له په‌یامێکدا وێڕاى پیرۆزبایى جه‌ژنى قوربان له هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند"به‌ده‌رفه‌تى ده‌زانم، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان دڵنیابکه‌مه‌وه، که وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌وڵه‌کانمان چڕکردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى پله به‌رزکردنه‌وه‌و ته‌واوى کێشه‌کانى تر په‌یوه‌ست به‌باشکردنى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ى توانستى سه‌ربازیتان بۆ ئاستێکى باڵاتر." هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌دواى جه‌ژن، هه‌وڵه‌کان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆ "چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ته‌رقیه‌ى ئه‌فسه‌رانى خۆشه‌ویست، که ئه‌مه‌ش مافێکى ره‌واو بنه‌ڕه‌تى خۆتانه."
هاوڵاتى سیناتۆرێکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که رۆژئاڤاى کوردستان گرێبه‌ستێکى بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى کێڵگه نه‌وتییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى ئه‌مه‌ریکى واژۆ کردووه. لیندزى گراهام سیناتۆرى کۆمارییه‌کان رایگه‌یاند:" مه‌زڵوم عه‌بدى کۆبانێ فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات پێى راگه‌یاندنم که رێککه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى ئه‌مریکى ئیمزا کردووه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه کارى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌که نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى کێڵگه‌کانى نه‌وت ده‌بێت له باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا. ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ى 600 سه‌بازى له باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا جێگیر کردووه و ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌یان کێڵگه‌و بیره نه‌وتى تێدایه‌و به‌ده‌ست هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌یه.
هاوڵاتى دواى نه‌مانى ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌هه‌ولێر بۆ چه‌ند کاتژمێرێک، حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که بکات. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له هه‌ولێر، ڕێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، پارێزگارى هه‌ولێرى ڕاسپارد لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینى هۆکارى که‌مبوونى ئۆکسجین و له نزیکترین کاتدا ئه‌نجامه‌کانى بۆ ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێک، ڕێکارى پێویستى گرته‌به‌ر که بووه جێى ستایشى هه‌موو لایه‌ک و هاووڵاتییانیشى ئاگادار کرده‌وه له مه‌ترسییه‌کانى ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که. به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌یان بۆ سه‌ر ژیانى خه‌ڵک به هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت و گومان و دردۆنگیان له ئاستى مه‌ترسییه‌کانى دروست ده‌کرد و هاووڵاتییانیان هان ده‌دا بۆ سه‌رپێچیکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، که‌چى ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و که‌س ولایه‌نانه موزایه‌ده‌ى دڵسۆزى و خه‌مخۆرى به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه ده‌که‌ن! حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه له ئه‌رک و هه‌وڵه‌کانى بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له ڤایرۆسى کۆرۆنا و داواش له هاووڵاتییان ده‌کاته‌وه که مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسه‌که به جیددى وه‌ربگرن و له پێناو پاراستنى خۆیان و خێزانه‌کانیان، پابه‌ندیى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن که باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سنووردارکردنى ئه‌م په‌تایه. د. جوتیار عادل گوته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/7/30
هاوڵاتى کۆمیته‌ى باوه‌ڕى و گه‌لانى که‌جه‌که جه‌ژنى قوربانى له جیهانى ئیسلامى پیرۆز کرد و هیواى خواست ببێته هۆکارى برایه‌تى گه‌لان و گه‌وره‌کردنى تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسی، ڕاشیگه‌یاند:" داگیرکه‌رى تورک به چاوى غه‌نیمه سه‌یرى خاکى کوردستان ده‌کات". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که: جه‌ژنى قوربان له گه‌لانى مسوڵمان پیرۆز ده‌که‌ین، ئومێد ده‌که‌ین، که ئه‌و جه‌ژنه له پێش هه‌مو شتێکه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌موو دونیاى ئیسلامى ئاشتی، ئارامی، دادپه‌روه‌رى و ته‌ندروستى بهێنێت، له ناو گه‌لاندا ببێته هۆکارى به‌هێزکردنى دۆستایه‌تی، برایه‌تی، هاوبه‌شیکردن و پشتیوانیکردن و هه‌روه‌ها ببێته هۆى گه‌وره‌کردنى تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسی. جه‌ژنى رۆژانى ئاشتی، پشتیوانى و هاوبه‌شیکردنه، جه‌ژن له دژى مونافیق، زاڵم و ئه‌وانه‌ى ماف و هه‌ق قبوڵ ناکه‌ن، نوێنه‌رایه‌تى کولتورى تێکۆشانه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى ئایین له ژێر ناوى ئومه‌تدا بۆ خۆى به‌کارى ده‌هێنێت و له‌و رێگه‌یه‌وه دوورکه‌وتنه‌وه له باوه‌ڕى ئایین ده‌سه‌پێنێت، له‌و هیوا و بڕوایه‌داین، که جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ له ناو گه‌ل دا هه‌ست و حه‌زکردن زیاتر گه‌وره‌تر بکات. گه‌لانى مسوڵمان به‌هۆى سیاسه‌تى نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته فاشیسته‌کانه‌وه له قه‌یرانى جدیدا ده‌ژین، ئیسلامبوونى تورک و خه‌ونى ئیمپراتۆرى و خه‌لافه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رێگاى بۆ خوێنڕشتن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و کاولکردن، هه‌ژارى و تاڵانى کردووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى گه‌وره‌ترکردنى کێشه‌کان، هێرشکاریى تورک له‌م دواییانه‌دا بۆ سه‌ر هه‌بوونى کورد و عه‌ره‌ب، کولتور و ناسنامه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ى جدیى به دواى خۆیدا هێناوه، ده‌وڵه‌تى تورک به به‌کارهێنانى ئایین ده‌یه‌وێت لیبیا تاوه‌کو عێراق، سوریا تاوه‌کو یه‌مه‌ن، عه‌ره‌بستانى سعودییه‌وه تاوه‌کو باشوور و رۆژئاواى کوردستان داگیر بکات، ئه‌و هێرشکارییانه وه‌ک له نمونه‌ى هه‌فتانین دا ده‌بینرێت، چووه‌ته سه‌ر خاکى ئاسوورى – سووریانى – کلدانى و گه‌لانى تر و باوه‌ڕه‌کانى تر و ژیانیانى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ده‌وڵه‌تى تورک خۆى به نه‌ژادپه‌ره‌ستى ده‌ژییه‌نێت، جارێکی‌تر ئه‌وه ده‌رکه‌وت، که رژێمێکى قڕکه‌ر، داگیرکه‌ر و تاڵانچییه، به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه بانگ له وڵاتپارێزانى عه‌ره‌ب، رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانى تورک و هه‌موو وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى خاوه‌ن ویژدان و ئه‌و گه‌لانه‌ى که خاوه‌ن کولتور و باوه‌ڕى دێرینن ده‌که‌ین، که له‌سه‌ر جوگرافیاکه‌مان له دژى فیتنه‌ى ئیسلامیى تورک، که ده‌یه‌وێت گه‌لان بکات به گژ یه‌کتردا، له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد پێکه‌وه تێکۆشانێکى به‌هێز بکه‌ن. ڕێگاى پیرۆزکردنى جه‌ژن به رۆحى برایه‌تی، یه‌کێتیى دیموکراتیکى گه‌لان، په‌یوه‌سته به تێکشکاندنى دیکتاتۆریى فاشیستیى ئاکه‌په – مه‌هه‌په‌وه، چه‌ند رۆژ له‌وه پێش له ئایاسۆفیا له خوتبه‌ى هه‌ینیدا، که وه‌ک شانۆگه‌رییه‌ک به‌ڕێوه‌یان برد، ئه‌وه ده‌رکه‌وت، که سه‌نتزى تورک – ئیسلام دوژمنى گه‌لان، باوه‌ێ و ئایین و کولتوره‌کانه، ئیسلامى تورک، ئیسلامێکه که خودا، قورئان و سونه‌ت بۆ هه‌موو جۆره درۆیه‌ک، فیتنه و فه‌سادییه‌ک، که خۆى تیادا بشارێته‌وه به‌کار ده‌هێنێت، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر هێڵى موحه‌مه‌د باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌گه‌ر له دژى ئه‌و ئیسلامه نه‌ژادپه‌ره‌سته تێکۆشان نه‌که‌ن، ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت که هه‌ر چى عیباده‌ت بکرێت هیچى ناگاته واتاى پیرۆزى خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین، تێکۆشانى مسوڵمانانى تورکیا له دژى سیاسه‌ته‌کانى ئاکه‌په – مه‌هه‌په به ئه‌ندازه‌ى عیباده‌ت خێره، له‌و بڕوایه‌داین یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانى مسوڵمانانى کوردستان و تورکیاى خاوه‌ن ویژدان ئه‌وه‌یه که نابنه هاوبه‌شى ئه‌و هه‌مو تاوان و گوناحانه که به ناوى ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بانگ له مسوڵمانانى کورد و تورک و گه‌لانى تر‌ى خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌ین که نه‌ڕۆن بۆ ئه‌و مزگه‌وتانه، که خوتبه‌ى دیانه‌ت (ده‌زگاى دیانه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک)یان تیایدا ده‌خوێنرێته‌وه، بانگتان لێده‌که‌ین به‌و بڕوایه‌وه که ‘هه‌موو لایه‌کى دونیا مزگه‌وته’ نوێژه‌کانى خۆتان بکه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رنج راکێشینه سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته موحه‌مه‌دییه، هه‌موو جۆره هه‌ڵوێستێک و نزیکایه‌تییه‌ک که پشتیوانى له رژێمى ئاکه‌په – مه‌هه‌په بکات دژایه‌تیکردنى موحه‌مه‌دى و ئیسلامه. ڕوو له کوردستانیان که‌جه‌که ده‌ڵێت:”له هێرشه قڕکه‌ر و داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک دا زۆرترین زیان به‌ر گه‌لى کورد ده‌که‌وێت، له عه‌قڵییه‌تى سه‌نته‌زى ئیسلام تورک دا له ٢٤ى ته‌ممووزى ٢٠٢٠دا له ئایاسۆفیا که سه‌رۆکى ده‌زگاى دیانه‌تى تورک له شانۆگه‌رییه‌کدا نوێژى کرد به‌و وه‌زع و خوتبه‌یه‌ى دای، جارێکی‌تر ئێمه ئه‌وه‌مان بینى که له چ ئاستێک و به چ راده‌یه‌ک له ئیسلام تێگه‌یشتووه، بۆ سه‌روه‌رانى تورک، ئیسلام، مافى شمشێر ده‌دات و ئایینێکه که مافى داگیرکه‌رى و غه‌نیمه‌یان پێده‌به‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌روه‌رانى تورک خاوه‌نى ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ن که له لیبیا، سوریا و کوردستان هێرشى داگیرکه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وان به چاوى غه‌نیمه سه‌یرى خاکى کوردستان ده‌که‌ن، چه‌وساندنه‌وه و دادۆشین و داگیرکه‌رى له کوردستان به‌و عه‌قڵییه‌تى ئیسلامه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو کوردانى مسوڵمان و هه‌موو کوردێک ئه‌وه بزانێت، که پشتئه‌ستووریى ئایدۆلۆژیى داگیرکه‌ریى تورک له‌و عه‌قڵییه‌ته ئیسلامییه تورکییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، به راگرتنى هه‌ندێک کورد له‌لاى خۆیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و له رێ ده‌رچوونه‌یان ره‌نگى ئیسلامیى پێوه بلکێنن، ئه‌وه‌ى موحه‌مه‌دى و ئیسلام ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر کوردى مسوڵماندا فه‌رزى ده‌کات تێکۆشانه له دژى ئه‌و مونافیق و زاڵمانه، له دژى داگیرکه‌ریى تورک له کوردستان که ده‌ستدرێژى ده‌که‌نه سه‌ر ژنان، په‌لاماریان ده‌ده‌ن و ده‌یانکوژن، تێکۆشان نه‌کرێت ئه‌وه به‌و مانایه دێت، که له مانا پیرۆزه‌که‌ى خۆیدا عیباده‌ت ناکرێت”. که‌جه‌که بانگى گه‌وره‌کردنى تێکۆشانى به رێکخستنکراو ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:”ده‌بێت ئه‌م جه‌ژنه له سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى شه‌هیدان دا بکه‌نه‌وه و قه‌رزى سه‌ر شانى خۆتان که‌م بکه‌نه‌وه، سه‌ردانى هاوڕێیانى زیندانی، پشتیوانى له بنه‌ماڵه‌کان کولتور و نه‌ریتى جه‌ژنه، پێشنیاز ده‌که‌ین، که خێره‌کانى خۆتان بده‌ن به‌و که‌س و رێکخراوانه تاوه‌کو بتوانن بیگه‌یه‌ننه ده‌ستى موحتاجه‌کانى کوردستان، له‌و بڕوایه‌داین، که هاوکارى و خێره‌کانتان که سوود به که‌سه‌کان و رێکخراوه‌کانى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى تورکى فاشیست بگه‌یه‌نێت که له ئێستادا له هه‌وڵ دان، له حوزرى هه‌ق دا و ده‌رگاى بارى ته‌عالادا وه‌ک خێر نابینرێت”. ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کوردستان به‌و هه‌ست و بیرکردنه‌وانه‌وه جارێکی‌تر جه‌ژنى قوربان له مسوڵمانانى کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین، بانگ له هه‌مووتان ده‌که‌ین که له دژى ده‌وڵه‌تى تورکى قڕکه‌ر و داگیرکه‌ر تێکۆشانێکى به رێکخستنکراو بکه‌ن، به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه له که‌سایه‌تیى هه‌موو شه‌هیدانى ئازادی‌دا و هه‌روه‌ها رۆسته‌م جودى که به قاره‌مانى له هه‌فتانین به‌ره‌نگاریى کرد و شه‌هید بوو، یادى هه‌موو شه‌هیدانى هه‌فتانین ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵێنى پێبه‌ندبوون و په‌یوه‌ستبوونى خۆمانیان بۆ دووباره ده‌که‌ینه‌وه، جه‌ژنى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان پیرۆز ده‌که‌ین
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند:" ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و گێڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ ته‌واوى گه‌لى عێراق و زامنکردنى مافه‌کانیان له ھه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌رانه" ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار: به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى خه‌ڵکى عێراق و کوردستان به‌تایبه‌تى و ته‌واوى موسڵمانان به‌گشتى ده‌که‌م، له په‌روه‌ردگار داواکارم ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى و ئارامى و ئاشتى بۆ وڵاته‌که‌مان بگێڕێت. ئه‌م بۆنه پیرۆزه داوامان لێده‌کات برایه‌تى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزى و یه‌کخستنى هه‌وڵه‌کان پته‌وتر بکه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى که وڵاته‌که‌مانى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت له‌به‌ر رۆشنایى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا و ده‌رهاویشته‌کانى له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى و ته‌ندروستی، بۆیه به‌رپرسیارییه‌تى و ئه‌رکى نیشتمانى داوا له ته‌واوى هێزه سیاسى و پێکهاته‌کان ده‌کات، که یه‌کانگیربن و کار پێکه‌وه بکه‌ین له پێناو هێنانه‌دى داواکارییه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان، له هێنانه‌دى ده‌وڵه‌تێکى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى بنه‌ماى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌کان بۆ ته‌واوى هاووڵاتیان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کار بۆ گه‌نجان و زامنکردنى به‌شدارى کارایان له بونیادنانى عێراق و دروستکردنى داهاتووییه‌کى باشتر بۆ نه‌وه‌کانمان. ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و گێڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ ته‌واوى گه‌لى عێراق و زامنکردنى مافه‌کانیان له ھه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌رانه داوایه‌که گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، هیوادارین که که‌شێکى له‌بار و پێویست بڕه‌خسێت تاوه‌کو ببێته مایه‌ى بونیادنانى ده‌وڵه‌تى هاووڵاتى و یه‌کسانى و دادپه‌روه‌ری. په‌روه‌ردگار هه‌موو رۆژێکتان بکات به جه‌ژن و خێر و خۆشى و ئاشتى جه‌ژنتان به‌خۆشى و پیرۆز بێت ... هه‌مو ساڵێکتان به‌خۆشى بێت. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ یادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان رایگه‌یاندووه "مێژوومان پڕه له‌م جۆره هه‌وڵى قڕکردنه دڵته‌زێن و جه‌رگبڕانه، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه شان به‌شانى به‌رز راگرتنى یاد و یاده‌وه‌رییان رۆحى ئه‌و ئه‌زیزه له کیسچووانه‌مان شاد بکه‌ین به پارێزگاریکردن له یه‌کگرتویى ریزه‌کانمان". قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵیادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌ساڵیادى ئه‌نفالکردنى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى بارزانیدا سه‌رى رێز و نه‌وزاش بۆ یادى قوربانیانى ئه‌و کاره‌ساته و هه‌موو قوربانیانى ئه‌نفال و جینۆسایدى گه‌لى کورد داده‌نه‌وێنن. قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "مێژوومان پڕه له‌م جۆره هه‌وڵى قڕکردنه دڵته‌زێن و جه‌رگبڕانه، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه شان به‌شانى به‌رز راگرتنى یاد و یاده‌وه‌رییان رۆحى ئه‌و ئه‌زیزه له کیسچووانه‌مان شاد بکه‌ین به پارێزگاریکردن له یه‌کگرتویى ریزه‌کانمان و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانى کوردستانێکى ئارام و سه‌قامگیر که خزمه‌تکردنى خه‌ڵک بکاته خه‌مى یه‌که‌مى خۆی".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند" بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ى تایبه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپ کراوه و دواى پشووه‌کانى جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شکردنیان ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ته‌موزى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، چاپى (2020 - 2021)ى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاکان گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ى تایبه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپ کراوه و دواى پشوه‌کانى جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شکردنیان ده‌کرێت. وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه دواى ئه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراک بۆ ساڵانى (2020 - 2021) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدراڵ چاپ‌کرا، ئێستا چاپى نوێى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى رێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک و دواى وردبینى به‌سه‌ر بریکاره‌کان و دواتر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌کرێن. هاوکات، ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى عێراق، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمى بناسێنێت. وه‌زاره‌تى بازرگانى له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌شڵێت" تایٔێستا (28122) پسوڵه‌ى خۆراک بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپکراوه و له بنکه‌ى رێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک له هه‌ڵه‌بجه وردبینى ده‌کرێت که بڕیاره دواتر وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى یٔه‌و بنکه‌یه بکاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بۆ یٔه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێکاره‌کانى هاوڵاتیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه یٔه‌نجام بدرێت و پێویست به‌وه نه‌کات هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بۆ یٔه‌و مامه‌ڵه‌یه سه‌ردانى سلێمانى بکه‌ن".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌میامێکیدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه رایگه‌یاند:" هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تى قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى گیانى لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى کوردستان، هه‌وڵه‌کانى هه‌موو لایه‌کیشمان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان بگاته سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاری". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: جه‌ژنى قوربان له خێزان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، له موسڵمانانى کوردستان، عێراق و جیهان، هه‌روه‌ها له هێزه‌کانى ناوخۆ، پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان که بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان به‌ره‌نگارى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونه‌ته‌وه، به گه‌رمى پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تى قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى گیانى لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى کوردستان، هه‌وڵه‌کانى هه‌موو لایه‌کیشمان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان بگاته سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاری. کوردستانیان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌کان و مسۆگه‌رکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کان و پاراستنى پێگه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان. به ڕێز و پێزانینێکى زۆره‌وه له خۆڕ‌اگرى و پشوودرێژیى کوردستانیان ده‌ڕوانم که به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته ئابوورییه‌کانییه‌وه، به‌رگه‌ى قه‌یران و سه‌ختییه‌کان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌کانى داهاتوومان له خۆشى و ئاسوده‌ییدا بگێڕین، سه‌ختییه‌کانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌کى گه‌ش به ڕووى کوردستاندا کرابێته‌وه، هه‌روه‌ها داواکارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێکاره ته‌ندروستییه‌کان و خۆپارێزى بکه‌ن. جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى. ئاشتى و سه‌قامگیرى بۆ کوردستان، عێراق و ناوچه‌که، جیهان و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ده‌خوازم. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 30ى ته‌موزى 2020
هاوڵاتى له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى پیشه‌سازى په‌له‌وه‌ر داواکرا (10)سه‌نت باجى گومرگى بخه‌ینه سه‌ر هێلکه‌ى ته‌فقیس(تروکاندن) بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له نوسراوێکى فه‌رمیدا ئاماژه به‌وه کراوه که"له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى و وه‌ک پاڵپشتى بۆ پڕۆژه‌کانى خۆمان بڕیارماندا (10) ده سه‌نت باجى گومرگى بخه‌ینه سه‌ر هێلکه‌ى تروکاندن تاوه‌کو کاتێکى نادیار".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى حجه‌ژنى قوربانه‌وه له په‌یامێکیدا ده‌ڵێت:" ئه‌م قه‌یرانه داراییه که هه‌موو وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه، زۆر له توانا داراییه‌کانى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، پیرۆزبایى له موسڵمانانى کوردستان و جیهان ده‌که‌م. هیوادارم ڕۆژانى جه‌ژن، له خۆشى و کامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن و پابه‌ندى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن. به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ جه‌ژنى قوربان، له دۆخێکى سه‌ختى ئابووریدا به‌ڕێ ده‌که‌ین . ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ویست و ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه . ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێکمان خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى ئه‌م قه‌یرانه، له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م قه‌یرانه داراییه که زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه ، زۆر له توانا داراییه‌کانى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئاسته‌نگه‌کانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست، متمانه‌یان به حکومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت که له هه‌وڵێکى به‌رده‌وامدایه بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان . به‌و هیوایه‌ى له دواى جه‌ژن ، له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بگه‌ینه ڕێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ که ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى تێدا پارێزراو بێت . ئومێده‌وارم به پشتیوانیى هه‌موو لایه‌ک، ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌ش تێپه‌ڕێنین و هاووڵاتییانمان، جه‌ژنه‌کانى داهاتوو ، له دۆخێکى له بارتردا به‌سه‌ر ببه‌ن. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان 2020/7/30
هاوڵاتى سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان کۆتایى هات و توانییان هاوکارى زیاتر له دوو هه‌زار خێزان بکه‌ن و 20 ملیۆن دینار کۆبکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ته‌موزى 2020 سامان حسێن سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراو توانییان هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى ڕابگه‌یه‌نن، به‌مه‌به‌ستى هاوکاریکردنى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان و دابینکردنى قوتى جه‌ژنیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ى هه‌ڵه‌مه‌ته‌که‌یاندا که له‌کاتژمێر هه‌شتى به‌یانى بۆ یه‌کى شه‌و له‌وێ بوون، ته‌نها 20 ملیۆن و 316هه‌زار دینار کۆبۆته‌وه، له‌کاتێکدا هه‌زاران ملیۆنلێر له‌م شاره‌دا هه‌یه. سامان حوسێن باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر 400 خێزاندا دابه‌شده‌که‌ن و هه‌ر خێزانێک بڕى 50 هه‌زار دیناریان به‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ندێک که‌س و ڕێکخراو هاتوونه‌ته ناو هه‌ڵمه‌ته‌که و خۆیان ڕاسته‌وخۆ به‌خواردن و پێداویستى هاوکارى خێزانه‌کانیان کردووه، به‌گشتى تا ئێستا دوو هه‌زار و 50 خێزان له‌هاوکارییه‌کان سوودمه‌ندبوون.