بۆ یه‌که‌مجار چاپى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند" بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ى تایبه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپ کراوه و دواى پشووه‌کانى جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شکردنیان ده‌کرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ته‌موزى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، چاپى (2020 - 2021)ى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاکان گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ى تایبه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپ کراوه و دواى پشوه‌کانى جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شکردنیان ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه دواى ئه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراک بۆ ساڵانى (2020 - 2021) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدراڵ چاپ‌کرا، ئێستا چاپى نوێى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى رێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک و دواى وردبینى به‌سه‌ر بریکاره‌کان و دواتر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌کرێن.
هاوکات، ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى عێراق، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمى بناسێنێت.
وه‌زاره‌تى بازرگانى له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌شڵێت" تایٔێستا (28122) پسوڵه‌ى خۆراک بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپکراوه و له بنکه‌ى رێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک له هه‌ڵه‌بجه وردبینى ده‌کرێت که بڕیاره دواتر وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى یٔه‌و بنکه‌یه بکاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بۆ یٔه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێکاره‌کانى هاوڵاتیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه یٔه‌نجام بدرێت و پێویست به‌وه نه‌کات هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بۆ یٔه‌و مامه‌ڵه‌یه سه‌ردانى سلێمانى بکه‌ن".
