لیژنه‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه له روداوه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌هه‌ولێر ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى نه‌مانى ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌هه‌ولێر بۆ چه‌ند کاتژمێرێک، حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که بکات.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له هه‌ولێر، ڕێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، پارێزگارى هه‌ولێرى ڕاسپارد لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینى هۆکارى که‌مبوونى ئۆکسجین و له نزیکترین کاتدا ئه‌نجامه‌کانى بۆ ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نرێت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێک، ڕێکارى پێویستى گرته‌به‌ر که بووه جێى ستایشى هه‌موو لایه‌ک و هاووڵاتییانیشى ئاگادار کرده‌وه له مه‌ترسییه‌کانى ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که. به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌یان بۆ سه‌ر ژیانى خه‌ڵک به هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت و گومان و دردۆنگیان له ئاستى مه‌ترسییه‌کانى دروست ده‌کرد و هاووڵاتییانیان هان ده‌دا بۆ سه‌رپێچیکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، که‌چى ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و که‌س ولایه‌نانه موزایه‌ده‌ى دڵسۆزى و خه‌مخۆرى به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه ده‌که‌ن!
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه له ئه‌رک و هه‌وڵه‌کانى بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له ڤایرۆسى کۆرۆنا و داواش له هاووڵاتییان ده‌کاته‌وه که مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسه‌که به جیددى وه‌ربگرن و له پێناو پاراستنى خۆیان و خێزانه‌کانیان، پابه‌ندیى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن که باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سنووردارکردنى ئه‌م په‌تایه.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/7/30
