وه‌زیرى پێشمه‌رگه مژده‌یه‌ک ده‌داته ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌دواى جه‌ژن هه‌وڵه‌کان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ته‌رقیه‌ى ئه‌فسه‌ران که مافێکى ره‌واى خۆیانه.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه، له په‌یامێکدا وێڕاى پیرۆزبایى جه‌ژنى قوربان له هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند"به‌ده‌رفه‌تى ده‌زانم، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان دڵنیابکه‌مه‌وه، که وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌وڵه‌کانمان چڕکردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى پله به‌رزکردنه‌وه‌و ته‌واوى کێشه‌کانى تر په‌یوه‌ست به‌باشکردنى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ى توانستى سه‌ربازیتان بۆ ئاستێکى باڵاتر."
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌دواى جه‌ژن، هه‌وڵه‌کان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆ "چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ته‌رقیه‌ى ئه‌فسه‌رانى خۆشه‌ویست، که ئه‌مه‌ش مافێکى ره‌واو بنه‌ڕه‌تى خۆتانه."