هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 357 هاوڵاتى دیکه له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون که زۆرینه‌یان له پارێزگاى هه‌ولێره و تائێستا 586 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 2762 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، له‌و پشکنینانه‌ش 357 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوه که 218 که‌سیان له هه‌ولێر بووه و 56 که‌س له سلێمانى و 83 هاوڵاتیش دیکه له پارێزگاى دهۆک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له دوێنێوه 138 توشبووى په‌تاکه چاکبونه‌ته‌وه و 12 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه که چوار که‌سیان له سلێمانى بون و 6 یان له هه‌ولێر و دوو که‌سه‌که‌ى دیکه‌ش له پارێزگاى دهۆک بون. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 15 هه‌زارو 173 که‌س تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زارو 551 که‌س چاکبونه‌ته‌وه 586 هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئاماره‌کانى تووشبوان زیادیان کردووه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاکه که‌سى پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى نییه به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک.
ئارا ئیبراهیم بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراقیش ده‌ڵێت:" جگه‌له گفتوگۆش، هیچ بژارده‌یه‌کى دیکه له‌نێوانماندا نییه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات. خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له هۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که"رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکین..ئه‌وان پێشنیاریان ناردووه‌و ئێمه وه‌ڵامانداونه‌ته‌وه". یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامى رێککه‌وتنى لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌کێکى دیکه له سه‌رچاوه‌کان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌له"رێککه‌وتن نزیکین، له ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر بڕى ئه‌و پاره‌یه‌یه که بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، که مانگانه 50 بۆ 100 ملیار دینار جیاوازی هه‌یه". هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئاب ئه‌حمه‌د مولا ته‌لال، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌رده‌وامه و درێژه‌ى هه‌یه، به‌منزیکانه‌ش وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ته‌نها گفتوگۆ تاکه بژارده‌ى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵه بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌کان له‌ژێر سه‌قفى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى پاک و بێگه‌رد به چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام بدرێت و په‌رله‌مان په‌له بکات له ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت رایگه‌یاند"له دواھه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقیشدا ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێکرد، پێکه‌وه جه‌ختمان له گرنگى په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى ئازاد و پاک و بێگه‌رد کرده‌ووه". ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق: داواکارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى پاک و بێگه‌رد، به‌رکه‌وته‌یه‌کى نیشتیمانى و پێداویستییه‌کى چاکسازى سیاسى داواکراوه و ده‌رهاویشته‌ى داخوازى گه‌ل و جوڵه‌ى شه‌قامه. له دواھه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقیشدا ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێکرد، پێکه‌وه جه‌ختمان له گرنگى په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى ئازاد و پاک و بێگه‌رد کرده‌ووه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێشوازى له پێشنیاره ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ین به‌دیاریکردنى واده‌یه‌کى دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خته که ده‌ربڕى پابه‌ندبوونى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه به‌کارنامه حکومییه‌که‌ی. لێره‌دا له پێناو زوو به زوو گه‌یشتنیش به هێنانه‌دى ئه‌و پابه‌ندبوونه حکومییه‌ش، جه‌خت له گرنگى کارکردنى لێبڕاوانه ده‌که‌ینه‌وه، چونکه ته‌نگژه سیاسییه‌که‌ى عێراق بوارى بۆ خۆدزینه‌وه و خه‌مسارى نه‌ھێشتۆته‌وه. ئه‌و دۆخه ناهه‌موار و ئازاربه‌خشه‌ى که یه‌خه‌ى گه‌له‌که‌مانى گرتووه، پێویستى به بڕیارێکى نیشتمانى ئازایانه هه‌یه، که هه‌ڵقوڵاوى به‌رکه‌وته و مافى گه‌ل بێت له دیاریکردنى حکومه‌تێکى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆى تۆکمه، له‌سایه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادى پاک و بێگه‌ردا. بێگومان چاره‌سه‌ره کارا و سه‌رکه‌وتووه‌کان هه‌ڵقوڵاوى ویستى ئازاد و بڕیارى سه‌ربه‌خۆى هاووڵاتیانن به‌دوور له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و دروستکردنى کاریگه‌رى نه‌رێنى و نه‌خوازراو له‌سه‌ر بژارده‌ى هاووڵاتى له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا، بۆ ئه‌وه‌ى وڵات بتوانێت به‌ره‌و چاکسازییه‌کى بونیادتنه‌رانه، که پێویسته‌یه‌کى ھه‌نوکه‌یى داواکراوه، هه‌نگاو بنێت. له‌و پێناوه‌دا داوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌که‌ین، زوو به زوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو بکات و ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى بکات، تاوه‌کو ئێمه‌ش په‌سه‌ندى بکه‌ین و حکومه‌ت ده‌ست به جێبه‌جێکردنى بکات. ھه‌وره‌ک چۆن داواکارین په‌له بکرێت له هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی، له‌ھه‌مانکاتدا جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که له عێراق تواناى دابینکردنى بودجه و ئاسانکارییه پێویسته‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانمان ھه‌یه، به‌جۆرێک که کۆمیسیۆن بتوانێت سه‌ربه‌خۆیى خۆى و پاک و بێگه‌ردى ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات. بێگومان ده‌شزانین که حکومه‌ت له‌م پێناوه‌دا پێشوه‌خت ده‌ستیکردوه به کۆبونه‌وه‌ى ڕاوێژکارى و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆندا، ھه‌وه‌ک ده‌شزانین که کۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندوه هه‌رکات ده‌ستکرا به دابینکردنى پێداویستییه داواکراوه‌کان، کۆمیسیۆن له توانایاندایه، هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بدات له‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى کردووه. لاى خۆشمانه‌وه هه‌ر کاتێک حکومه‌ت پێشنیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانمان بخاته به‌رده‌ست، ئاماده‌ین پێشنیاره‌که به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆمانه‌وه ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. بێگومان هه‌ر که بڕیارى په‌رله‌مانیش له‌و باره‌وه ده‌رچوو، ئێمه هه‌روه‌ک له ده‌ستوردا هاتووه به فه‌رمى واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دیارى ده‌که‌ین که زیاتر نه‌بێت له دوو مانگى پاش واده‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان. له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خه‌ى ئازاد و پاک و بێگه‌رد، پێویستى به هاریکارى و ھه‌ماھه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، که ھیوامان وایه له‌لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌م ھاوکارى و ده‌سگرۆییه پێشکه‌شى به کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بکرێت چونکه له‌م پێناوه‌دا کۆمیسیۆن پێویستى به سه‌رپه‌رشتى چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش ھه‌یه ھه‌تاوه‌کو ڕۆڵى نیشتمانى خۆى به باشى بگێڕێت و پارێزراویش بێت له ده‌ستتێوه‌ردانه‌کان و متمانه‌ى هاووڵاتیانیش به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن قوڵتر بکاته‌وه. له‌ڕاستیدا به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان له‌وه‌دایه چه‌ند بکرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته زووتر ڕێکبخرێت، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانین وڵاته‌که‌مان له‌و ته‌نگژه سیاسییه مه‌ترسیداره ده‌رباز بکه‌ین که تێیکه‌وتووه، ده‌رفه‌تیش بده‌ینه هاووڵاتیان بۆئه‌وه‌ى ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه و دوور له هه‌موو فرتوفێڵ و ساخته‌کارییه‌ک، چاره‌نووسى وڵاتى خۆى به ده‌ستى خۆى دیارى بکات. کرۆکى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى که ئێستا به‌رۆکى عێراقى گرتووه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ڵقوڵاوى ته‌شه‌نه‌کردنى گه‌نده‌ڵى و کاریگه‌رییه ڕاسته‌وخۆکانیه‌تى که ھه‌رده‌م به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ھێنانه‌دى چاکسازییه داواکراوه‌کان، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ته‌نانه‌ت خۆى خزاندۆته ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه به هۆى ئه‌و یاریکردن و ساخته‌کارییه‌ى که به ئه‌نجامه‌کانییه‌وه ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى بێ متمانه‌ى هاووڵاتییان و خۆبه‌دوورگرتن و ڕه‌وینه‌وه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات زیادبوونى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به‌په‌تاى کۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیانى هه‌ولێرو دهۆک خۆپارێزى ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" هه‌ر که‌سێک له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردووه ئه‌گه‌ر پێویستى به ئۆکسجین بێت راسته‌وخۆ ده‌بێت بچێته نه‌خۆشخانه". نزیکه‌ى دووهه‌فته‌یه له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک په‌تاى کۆرۆنا زیادى کردووه‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌ده‌نه هاوڵاتیان تا خۆیان و که‌سوکاریان و هاوشارییه‌کانیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، سه‌ره‌راى ئه‌وه ژماره‌ى تووشبوان ئامارێکى به‌رزى تۆمار کردووه‌و ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین گیان له‌ده‌ستدان له پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوان له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا دۆخێکى ترسناکه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیان له‌و دوو پارێزگایه پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌کانى خۆپارێزییه‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تێکه‌ڵاوى زۆر‌و گروپ له شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بینراون که ماسک و ده‌ستکێشیان به‌کارنه‌هێناوه‌و ئه‌وه‌ش هۆکارێکى زیادبوونى تووشبوانى کۆرۆنایه". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌شڵێت:" فرۆشتنى بوتڵى ئۆکسجین له شه‌قامه‌کانى هه‌ولێردا مه‌ترسییه‌و هاوڵاتیان ده‌تۆقێنێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکى تووشبوو پێویستى به ئۆکسجین بێت و له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردبێت پێویسته یان له کۆمپانیاکانى ده‌رمان ئۆکسجین وه‌ربگرێت یان راسته‌وخۆ بچێته نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا". ئه‌مڕۆ قایمقامى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى که‌سێکى راگه‌یاند که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانى هه‌ولێر بوتڵى ئۆکسجین ده‌فرۆشێت. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک که‌مى بوتڵى ئۆکسجینیان نییه‌و رۆژانه ئۆکسجین ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:" هیچ هاوڵاتییه‌ک نییه له‌هه‌رێمى کوردستاندا نه‌زانێت چۆن خۆى ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا جدییه‌تێک نییه لاى هه‌ندێ که‌س، چونکه ئه‌گه‌ر گروپێکى بچوکیش رێنماییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کات مه‌ترسییه بۆ سه‌ر شار‌و پارێزگایه‌ک و ڤایرۆسه‌که بڵاوده‌کاته‌وه". محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه هێشتا دۆخى په‌تاى کۆرۆنا له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌و پزیشکان و کارمه‌ندان به‌و په‌رى توانایانه‌وه هاوکارى نه‌خۆشه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌که له‌م قۆناغه‌دا رانه‌گیرێت مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بن. ده‌رباره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ تێکه‌ڵاونه‌بوونى هاوڵاتیان تا ڤایرۆسه‌که زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا 15ى ئاب له‌پارێ.گاى دهۆک له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکان کراوه‌ته پشوو، وتیشى:" ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاکان و دۆخى کۆرۆنا له شاره‌کانیاندا ده‌زانن، ئه‌وان چ بڕیارێک بده‌ن ئێمه پشتیوانیان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆش رابگه‌یه‌ندرێت و له‌سه‌ر ئاستى تاک خۆپارێزى نه‌بێت هیچ سوودێکى نابێت".
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی گه‌رمیان رایگه‌یاند بڕیاریانداوه به راگرتنى هاتووچۆ له‌نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆ هه‌فته‌یه‌ک. ده‌قى بڕیاره‌کان: 1 - پێویسته سه‌رجه‌م(مارکێت و ڕیستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌کان و سه‌نته‌رو نۆرینگه‌پزیشکییه‌کان وپزیشکى ددان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و تاقیگه‌یى و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌کان و پارکه‌کان و کافتریاو چاخانه‌کان و هۆڵه‌کانى وه‌رزش و له‌شجوانى و مه‌له‌وانگه‌کان) به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى و جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه بۆهه‌ریه‌کێک له‌وکارو پیشه جیاوازانه سزاى دیاریکراو له‌به‌یانى ژماره46ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت. 2 -به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌کردنى گشت بۆنه‌کان(پرسه‌ى ماته‌مینی، ئاهه‌نگ و بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان). 3 - راگرتنى هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته. 4 - ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان قایمقامیه‌ته‌کانى سنووره‌که‌ى ڕاده‌سپێرێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیان و پۆلیسى گه‌رمیان له‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست، به‌رامبه‌ر ئه‌و شوفیرانه‌ى ئۆتۆمبیلی(تایبه‌ت, کرێ, بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلى هێڵه‌کانى گواستنه‌وه‌ى نێوشار) کارده‌که‌ن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیشیان پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان, بڕگه‌ى یازده‌یه‌م له‌به‌یانى ژماره46ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکرێت. 5 - دامه‌زراوه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت کارمه‌ندان و کرێکاره‌کانیان پابه‌ندبکه‌ن به‌به‌ستنى ده‌مامک و رێنماییه خۆپارێزییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن,به‌پێچه‌وانه‌وه‌بڕى (150.000) سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار خاوه‌نى دامه‌زراوه‌که سزاده‌درێت. 6 - ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌نزیکه‌وه چاودێرى جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیار‌و ڕاسپاردانه ده‌کات، ئه‌ولیژنانانه‌ى که‌له پێشوتردا پیکهێنراون بۆ به‌دواداچوون وپشکین ئاکتیڤ ده‌کرێنه‌وه و سه‌ردانى مه‌یدانییان ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش پشت به‌ڕاپۆرته‌کانیان ده‌به‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر لیژنه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌مى له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیاندا به‌دى بکرێت تووشى لێپێچه‌نه‌وه‌ى یاساى ده‌بن. 7- پێکهێنانى لیژنه‌ى باڵاى پشکینین و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان(به‌سه‌رۆکایه‌تى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌ندامێتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سنووره‌که) تایبه‌ت به پرسى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا. 8 - ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌قائیمقامیه‌ته‌کانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌ر ڕێوشوێنێکى دیکه‌ى پێویست بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا. 9 - ئه‌م بڕیارانه له کاتژمێر( 12شه‌وى 5ى ئاب) جێبه‌جێده‌کرێت.
هاوڵاتى که‌مبونه‌وه‌ى ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر واى کردبوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌که بوتڵی ئۆکسجین ده‌فرۆشرا و قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی که‌سێکی له‌سه‌ر ئه‌و کاره راگه‌یاند. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کان و کاردانه‌وه‌ی هاوڵاتیان، قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند که دواى ئه‌وه‌ى تێبینى کرا له‌شه‌قامى پزیشکان ئۆتۆمبێلێکى بارھه‌ڵگر بوتڵى ئۆکسجینى داناوه بۆ فرۆشتن، به‌ھاوکارى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانی، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ى داگیرا و خاوه‌نه‌که‌ى ده‌ستگیر کرا رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
هاوڵاتى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى له باره‌ى که‌وتنى شه‌نگال رایگه‌یاند ''گوێمان له موزایه‌دات و لێکدانه‌وه‌ى ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ که ئامانجیان لێى له‌که‌دارکردنى پارتییه"و ده‌شڵێن:" به‌ڵام خه‌ڵک ده‌زانن، ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 له راگه‌یاندراوێکدا، به‌شى رۆژنامه‌وانیى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى باسى له‌وه‌کردووه که، شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا، "تیرۆریستانى داعش په‌لامارى ده‌ڤه‌رى شنگال و کوردستانیان دا و تاوانى دڕندانه‌یان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌نجام دا.... هێشتا گوێمان له موزایه‌دات و لێکدانه‌وه‌ى ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ که ئامانجیان لێى له‌که‌دارکردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و که‌مبایه‌خکردنى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یه". ده‌زگاى رۆشنبیرى پارتى، ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که" ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات و شانیش ده‌داته به‌رپرسیارێتى و خۆى به خاوه‌نى سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کان ده‌زانێت، سرووشتى شه‌ڕیش وایه که سه‌رکه‌وتن و شکست و پاشه‌کشێ و شه‌هیدبوون و قوربانیدانیشى تێدایه". ده‌قى راگه‌یاندراوى ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى: راگه‌یاندراوێک له به‌شى ڕۆژنامه‌وانیى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا تیرۆریستانى داعش په‌لامارى ده‌ڤه‌رى شنگال و کوردستانیان دا و تاوانى دڕندانه‌یان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌نجام دا. جێگه‌ى داخه که دواى تێپه‌ڕینى شه‌ش ساڵ له بابه‌تى ئه‌و کاره‌ساته‌دا هێشتا گوێمان له موزایه‌دات و لێکدانه‌وه‌ى ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ که ئامانجیان لێ له‌که‌دارکردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و که‌مبایه‌خکردنى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یه. له وه‌ڵامى ئه‌و موزایه‌دات و ناحه‌قییه‌دا ده‌ڵێین، هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان ده‌زانێت که ئه‌گه‌ر کار گه‌ییشته به‌رگریکردن و شه‌ێ له‌پێناو کوردستان، ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات و شانیش ده‌داته به‌رپرسیارێتى و خۆى به خاوه‌نى سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کان ده‌زانێت. سرووشتى شه‌ڕیش وایه که سه‌رکه‌وتن و شکست و پاشه‌کشێ و شه‌هیدبوون و قوربانیدانیشى تێدایه. له سه‌ره‌تاکانى شه‌ڕى داعشدا هێزى پێشمه‌رگه چه‌کى پێویستى له‌به‌رده‌ست نه‌بوو. عێراق ئابڵۆقه‌ى چه‌کى خستبووه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریکایش ڕێگه‌ى نه‌ده‌دا وڵاتان چه‌ک بفرۆشنه پێشمه‌رگه. که‌چى داعش چه‌ک و ئیمکانیاتى سوپاکانى دوو ده‌وڵه‌تى سووریا و عێراقى که‌وتبووه ده‌ست. له‌کاتى داگیرکردنى شنگالدا له لایه‌ن داعشه‌وه له 3ـى ئابى 2014 پێشمه‌رگه ته‌نیا چه‌کى سووکى له‌به‌رده‌ست بوو. شنگالیش حه‌فتا کیلۆمه‌تر له هه‌رێمى کوردستان دوور بوو و ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کییانه‌ى هه‌رێمى به شنگاله‌وه ده‌به‌سته‌وه له لایه‌ن به‌شێک له‌و هۆزه عه‌ره‌بانه گیران که ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێکهه‌ڵ کردبوو و ڕێگه بۆ چوونى هێزى پشتیوانى بۆ شنگال له ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مدا گیرا. ئه‌و کات ئه‌مه‌ریکا و هێزى هاوپه‌یمانانیش له‌ناو شه‌ڕدا نه‌بوون که بتوانن یارمه‌تیى پێشمه‌رگه بده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له چیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى شنگالدا مانه‌وه قاره‌مانانه چیاى شنگال و شه‌رفه‌دینیان له په‌لاماره‌کانى داعش پاراست و ڕێگه‌یان نه‌دا ده‌ستى داعش بگاته سه‌دانهه‌زار خه‌ڵک که په‌نایان بۆ چیاى شنگال بردبوو. له 3ـى ئاب که داعش شنگالى گرت هه‌تا 14ـى ئابى 2014 پێشمه‌رگه خه‌ڵکى پاراست و قوربانیشى دا و زۆر له‌و کورده ئێزدیانه ڕزگارکران و بۆ هه‌رێم گواسترانه‌وه و ده‌ستى داعش نه‌گه‌ییشته یه‌ک که‌سى کوردى ئێزدیش. به‌ڵام کاره‌ساته‌که کاتێک بوو که له 14ـى ئاب ژماره‌یه‌ک کوردى ئێزدى له‌سه‌ر به‌ڵێنى هه‌ندێ هه‌لپه‌رست و سه‌رۆک هۆزه عه‌ره‌به‌کان که به‌ڵێنیان دابوو داعش ئازارى هیچ که‌س نادات، له چیا هاتنه خوار و هانى به‌شێک له کورده ئێزدییه‌کانیان دا که بۆ ناوچه‌کانیان له باشوورى شنگال بگه‌ڕێنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه و که‌وتنه ده‌ست داعش، داعش و هۆزه عه‌ره‌به‌کان پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد و تاوان و زوڵمى زۆر گه‌وره‌یان له‌دژى هاووڵاتیانى کوردى بێتاوانى ئێزدى ئه‌نجام دا که له‌سه‌ر به‌ڵێنى ئه‌وان گه‌ڕابوونه‌وه. دواى ئه‌و کاره‌ساته و موزایه‌دات و دوژمنکاریى نێوخۆیى له‌دژى پێشمه‌رگه، سه‌رۆک بارزانى خۆى سه‌رپه‌رشتیى به‌ره‌کانى شه‌ڕى کرد و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى به کوردانى ئێزدی‌دا که له ماوه‌ى که‌متر له سه‌ت ڕۆژ ڕێگه‌کانى ده‌ڤه‌رى شنگال و چیاى شنگال ئازاد بکات و سه‌رى داعشه‌کان ده‌که‌وێته ژێر پێى ئێزدیه‌کان. سه‌رۆک بارزانى و پێشمه‌رگه به‌ڵێنى خۆیان برده سه‌ر و چیاى شنگال و ئه‌و ڕێگایانه‌ى هه‌رێمیان به ده‌ڤه‌رى شنگال ده‌به‌سته‌وه به ته‌واوه‌تى ئازاد کران. ئێستا ئێمه به‌و موزایه‌ده‌چییانه ده‌ڵێین که ئه‌و کاتانه‌ى پێنجسه‌ت پێشمه‌رگه گیانى خۆیان بۆ شنگال کرده قوربانى ئێوه له کوێ بوون؟ ئێوه له کوێ بوون که بست به بستى ده‌ڤه‌رى شنگال به خوێن و قاره‌مانێتى ئازاد کرا؟ ئێوه له کوێ بوون که پێشمه‌رگه قاره‌مانانه تۆڵه‌ى له داعش کرده‌وه و ئه‌فسانه‌ى داعشى شکاند و سه‌رى داعشى خسته ژێر پێى کوردانى ئێزدی؟ به موزایه‌ده‌چییه‌کان ده‌ڵێین پارتى شه‌ێ ده‌کات و به‌رگرى ده‌کات و خاوه‌ن به‌ڵێنى خۆیه‌تی. ئێوه‌یش ته‌نیا موزایه‌ده و بوختانهه‌ڵبه‌ستن و قسه‌ى به‌تاڵتان بۆ ماوه‌ته‌وه. به‌شى ڕۆژنامه‌وانیى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنی پارتى دیموکراتى کوردستان 4ـى 8ـى 2020
هاوڵاتى پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) داوایان پێشکه‌ش به داواکارى گشتى بوریاسان کرد به‌مه‌به‌ستى بینینى بریگرته‌که‌یان له ئیمڕاڵى. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 هه‌ریه‌ک له ڕازیه تورگوت، سه‌رباى کۆکلو، ڕێزان ساریجا و ئیبراهیم بیلمه‌ز، پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) به مه‌به‌ستى سه‌ردانى ئیمرالى و بینینى بریگرته‌که‌یان، سه‌ردانى داواکارى گشتى بوریاسان کرد. له ٧ى مانگى ٨ى ساڵى ڕابردووه‌وه تا ئێستا وه‌ڵامى داواکارییه‌کانى پارێزه‌ران نه‌دراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن داواکارى گشتى تورکیاوه.
هاوڵاتى له‌ئه‌نجامى بۆردومانێکدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى (ئه‌لبوکه‌مال) له رۆژئاواى سوریا 15 چه‌کدارى گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران کوژران. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 به‌یاننامه‌یه‌کى روانگه‌ى سوریا، 15 چه‌کداریى گروپه‌کانى نزیک له ئێران که سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بوون له ئه‌نجامى بۆردومانێکدا کوژراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بۆردومانه‌که له بنکه‌ى ئیمام عه‌لى له سه‌ره‌تاى ناوچه‌ى ئه‌لبوکه‌مالى سنوورى دێره‌زورى رۆژئاواى سووریا ئه‌نجامدراوه. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له رێگه‌ى ئوتومۆبێلى سه‌ربازیه‌وه کوژراو و برینداره‌کان ره‌وانه‌ى ناو خاکى عێراق کراونه‌ته‌وه. تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و بۆردومانه ئاشکرا نه‌کردووه، به‌ڵام چه‌ند پێگه‌یه‌کى سوریا باسله‌وه ده‌که‌ن فڕۆکه‌ى ئه‌مه‌ریکى بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان که‌مێک دابه‌زیووه‌و له ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى برێت له سه‌رو 43 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێکه‌وتى 4ى ئابى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 43 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 61 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 40 دۆلار و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
هاوڵاتى دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌لایه‌ن تورکیاوه تا دێت ناکۆکییه‌کانى به‌غداو ئه‌نقه‌ره توندتر ده‌کات، وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق ده‌ڵێت:" به‌کارهێنانى چه‌کى ئابوورى له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر تورکیا دوور نییه". مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عیراق ڕایگه‌یاند، تورکیا به دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله، زیانى له هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌کانى له‌گه‌ڵ عیراق داوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌کارهێنانى چه‌کى ئابوورى له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر تورکیا دوور نییه". هاوکات وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق، داوایکردووه دانوستانى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تورکیا بکرێت له‌سه‌ر کێشه‌ى ئاو.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد 120 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 28 توشبوو له چاودێری چڕدان و شه‌ش که‌سیش ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مشه‌و یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد که له 24 کاتژمێری رابردوودا 41 نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنا بوون و 15 توشبوو له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه. هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که 120 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 28 توشبوو له چاودێری چڕدان و شه‌ش توشبووی کۆرۆنا له 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌نێوان پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیشدا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ته‌واوى راده‌گیرێت و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌مو شوێنه گشتییه‌کان وه‌کو مارکێت، رێستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌کان نابێت رێگه‌بده‌ن به چونه‌ژوره‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ شوێنه‌کانیان به‌بێ به‌ستنى ماسک، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ و خاوه‌نه‌کانیان به بڕى یه‌ک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن. سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌کان (پزیشکان، پزیشکانى ددان، کارمه‌ندانى ته‌ندروستی، تاقیگه‌یی) بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ داده‌خرێن. ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت و بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست، هاتوچۆکردن به ره‌زامه‌ندیى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌شى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌ڵێننامه پڕده‌که‌نه‌وه که له ماڵه‌وه یان له هۆتێل خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن، "ئه‌گه‌ر پێگیر نه‌بن به‌و به‌ڵێننامه‌یه، ئه‌وا به بڕى یه‌ک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن."
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، به‌ڵێن ده‌دات هه‌وڵى جددى بدات له‌گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و ئێزیدیانه‌ى که تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌و هه‌وڵه‌که‌ش ده‌به‌نه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌شڵێت:" ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر ". به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 3ى ئابى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، پێشوازى کردووه له وه‌فدێکى رزگاربوانى ده‌ستى داعش که خه‌ڵکى شه‌نگال و گوندى کۆجۆ و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى بوون. کازمى له پێشوازى وه‌فده‌که، ئیدانه‌ى تاوانى دڕاندانه‌ى داعشى له 3ى ئابى 2014دا دژ به ئێزیدییه‌کان کردووه و باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕوى ئێزیدییه‌کان بووه‌وه، ئازارێکى عێراقییه که دوباره نابێته‌وه. سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ وه‌فده ئێزیدییه‌که دوپاتیکرده‌وه که" عێراق وڵاتى خۆتانه‌و حکومه‌ت په‌رۆشه بۆ پاراستنى شوناسى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌لى عێراق و ئه‌و فره‌ییه‌ى که هه‌یه خاڵێکى به‌هێزه نه‌ک لاوازی". هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌زمونه‌ى ئێزیدییه‌کان چه‌شتیان دڵڕه‌قانه بووه، به‌ڵام" ئێمه ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر". هاوکات، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیدا که به‌جدى هه‌وڵى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و ئێزیدیانه‌دان بدات که تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌و ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بێسه‌روشوێنه ئێزیدیانه‌دا بۆ نێو که‌سوکاریان.